tag:blogger.com,1999:blog-39586178431968719192009-07-11T14:05:54.751+02:00RUWANGE |----------------| ڕوانگهڕوانگه وێبنووسیکه بۆ لێکاڵا کردنه‌وه‌ی بابه‌تی زمانناسانه، مێژووناسانه و کۆمه‌ڵناسانه له‌مه‌ڕ کورد و کوردستانRuwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.comBlogger319125tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-51383304428759356662009-07-11T13:44:00.006+02:002009-07-11T14:05:54.770+02:00میسیۆنێرییه‌کی دیکه‌ی میسیۆنی کوردستان : ئاڵفرێد ک.بێورگر

وه‌ته‌نی مه‌حبووبی
کوردستانی بڵیند
ئه‌رزێک پڕ یادگاری
له جحێڵی من *

ئالفرێد ک. بێورگر Pastor A.K. Boerger میسیۆنێریکی دیکه‌ی میسیۆنی کوردستان
حه‌سه‌نی قازی

کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 11، ساڵی 18، مانگی نۆڤامبری 1926 ئاگادارییه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: " سپاس بۆ خوڵای ئێمه ڕاده‌گه‌یێنین که سکرتێری پێگه‌که‌مان قۆڵی له سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه کێشاوه بچێته پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مان له سابڵاغێ و له‌وێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بکا.گشت کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنییه‌کان نه‌ک به پێویست به‌ڵکوو به فه‌رمانێکیان داناوه یه‌کێک له ئه‌ندامانی خۆیان بنێرنه پێگه‌ی میسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه له دژواری و ده‌ره‌تانان ئاگادار بن . ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی میسیۆنی لووتێری له‌و باوه‌ڕه دایه پێگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی له بارودۆخێکی ئه‌وتۆ دایه که ئه‌ركێکی وا نابێ به‌په‌له و بێ لێوردبوونه‌وه بکرێ. بڕیاریكی به‌په‌له له‌وانه‌یه خراپه‌یه‌کی زۆری به‌دوو دابێ. جابۆیه، کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانگه‌وازی که‌شیش بێور‌گری کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پێ بسپێرێ و وه‌ک که‌شیشی میسیۆنێری بینرێته [کوردستان]. ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی ته‌واوی بۆده‌خولقێنێ له زۆر نزیکه‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێگه‌که‌مان په‌یدا بکا. ئه‌و هه‌ر که بگاته ئه‌وێ ئه‌رکی خۆی وه‌ک که‌شیشی میسیۆنێری به ئه‌ستۆوه ده‌گرێ.کاری بانگه‌شه‌ی ئیڤانگێلی وی به یاریده‌ی کوردێکی مه‌سیحی خۆجێیی ئێمه به‌ڕێوه ده‌چێ که ده‌توانێ وه‌ک دیلمانج خزمه‌ت بکا. کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری له‌و باوه‌ڕه دایه بێورگر به گه‌یشتنی ئه‌وه له وزه‌ی دایه کارێکی خولقێنه‌ری باش بکا بۆ میسیۆنه‌که‌مان.
بنه‌ماڵه‌ی بێورگر وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌بنیدرێن [ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می کوردستان میشنێری ئه‌و ژماره‌یه دا وێنه‌ی بێورگر و هاوسه‌ری و سێ منداڵه‌کانیان بڵاو کراوه‌ته‌وه] له پێناو میسیۆن ده‌نێو کورده‌کاندا فیداکاری ده‌که‌ن. با له دۆعا و پاڕانه‌وه‌ی خۆمان دا نه‌ک هه‌ر که‌شیش بێورگر که له کوردستان ده‌بێ به‌ڵکوو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌شیمان له بیر بێ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی که ڕه‌نجی دووری مێرد و باب وه‌خۆیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌رکێکی که ئه‌و به‌ئه‌ستۆیه‌وه گرتووه.
ن.ج.لۆر"
کوردستان میشنێری ژماره‌ی 2، ساڵی 19، فێڤرییه‌ی 1927.
"که‌شیش بێورگر له یه‌کی مارس (1927) له نیۆیۆرکه‌وه به‌که‌شتی به‌ره‌و کوردستان وه‌رێ ده‌که‌وێ. باسی ئه‌وه کراوه داخودا ئه‌وه کارێکی ژیرانه‌یه، ته‌نێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورتی دووساڵه که‌سێک بنێردرێ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خه‌رج و تێچووه‌ی بۆ سه‌فه‌رێکی ئاوا هه‌یه. دوای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لایه‌نه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کده‌نگ له‌و باوه‌ڕه دا بوو ئه‌وه کارێکی ژێرانه‌یه له به‌ر دوو هۆیان. له پێگه‌که‌مان هێندێک گیروگرفتی گرینگ و حه‌ساس هاتووه‌نه‌ته گۆڕێ که ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێن.چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گیروگرفتانه به شێوه‌یه‌کی هه‌ره ژیرانه‌ی مه‌سیحێتی، به‌لانی که‌مه‌وه، ده‌کرێ به ڕێگه‌ی هاوکاری ته‌واو و دڵخوازانه‌ی هه‌موو کرێکارانی پێگه‌که‌مان له‌وێ سه‌ر بگرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئێمه هه‌ستمان کرد نرخی ئه‌وه‌ی هه‌یه و به‌هه‌موو قیمه‌تێک ژیرانه‌یه که‌سێک بانگ که‌ینه‌وه ماڵێ که زانیاری و ته‌جره‌به‌یه‌کی ده‌ستی یه‌که‌می هه‌یه سه‌باره‌ت به پێگه‌که.
که‌شیش بێورگر فیداکارییه‌کی که‌م ناکا.ئه‌و پیاوێکی خێزانداره. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ چوونی وی نیشان داوه، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌نییه ئه‌و فیداکارییه‌ی ئه‌و ده‌یکا له ئی بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌متره. ئێمه داوا ده‌که‌ین ئێوه ده‌سته‌و دۆعا بن بۆ که‌شیش بێورگر. ئه‌و له ڕۆژی 27ی فێڤرییه له کلیسای گره‌یس Grace Church له کۆلۆمبوس، ئۆهایۆ به ڕه‌سمی ئه‌رکی پێ ده‌ئه‌سپێردرێ. له خوڵای بپاڕێنه‌وه سه‌فه‌ره‌که‌ی به سڵامه‌ت بێ، و ئه‌رکی خۆی به ژیرانه و له‌سه‌ره‌خۆیی به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی له پێگه دا به‌ره‌وڕووی دێن....
گۆڵاده‌ی، سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری "
"ژماره‌ی 3ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری مارسی 1927، نامه‌یه‌کی جه‌نابی بێور‌گری بڵاو کردووه‌ته‌وه که به‌ر له سه‌فه‌ری بۆ کوردستان نووسیویه و له‌و نامه‌یه دا به‌ڵێن ده‌دا ئه‌وه‌ی له توانای دایه بیکا بۆ پێشوه‌چوونی کاره‌کانی میسیۆنی کوردستان."
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی کوردستان میشنێری دا ئاگادارییه‌ک سه‌باره‌ت به چوونی جه‌نابی گۆڵاده‌ی بۆ کوردستان له گه‌ڵ بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه: " هاوسه‌فه‌ری بێورگر! جه‌نابی گۆڵاده‌ی، که له کلیسای وی‌دا ، جه‌نابی بێورگر به ڕه‌سمی ئه‌رکی میسیۆنێری پێ ئه‌سپێردرا، دیارییه‌کی به‌نرخی کریسمه‌س و دراوی درایه، که سه‌فه‌ر بکا بۆ خاکی پیرۆز و به‌نده‌ره‌کانی دیکه‌ی مێدیته‌رانه.ئه‌و له گه‌ڵ بێورگر له نیۆیۆرکه‌وه به که‌شتی Providence له 5ی مارسی 1927 وه‌ڕێ که‌وت.ئه‌گه‌ر هه‌ڵبسووڕێ، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ گۆڵاده‌ی له‌گه‌ڵ بێورگر هه‌تا سابڵا‌غ بچێ. گۆڵاده‌ی وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێی خۆشه پێگه‌که ببینێ، وه‌زعی ئه‌و مڵکه‌ی له‌وێ هه‌مانه و ئه‌و کاره‌ی که تاکوو ئێستا له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕا که له‌وێ بوون کراوه ببینێ..... ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی گۆڵاده‌ی هیچ خه‌رجی بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌مان تێ ناچێ...."
بێورگر ده‌گاته کوردستان و له ژماره‌ی 7ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری، مانگی ژووییه‌ی 1927 دا هاتووه:
" له‌وه‌تا که‌شیش بێورگر گه‌یوه‌ته پێگه‌ی کاره‌که‌مان، زۆر سه‌رقاڵ بووه به نووسینی نامه. ئێمه چاوه‌ڕوانمان نه‌ده‌کرد بتوانێ ده‌ستبه‌جێ بۆچوونی خۆی بنووسێ و ئامۆژگاری بکا. ماوه‌ی پێ ده‌وێ هه‌تا ئه‌و له بار‌و دۆخی ئه‌وێ شاره‌زا ده‌بێ. ئه‌من خوشحاڵم به‌وه‌ی نامه‌یه‌کی کورتی وی هێندێک ڕاستی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا به‌و هیوایه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌وه‌رانمان ڕاکێشێ. له نامه‌یه‌کدا به به‌رواری 18ی مه‌ی 1927 ده‌نووسێ: " میرزا قازی وه‌ک مامۆستا له‌به‌ر کار نراوه. منداڵان، به تایبه‌تی منداڵانی جووله‌که، به ژماره‌یه‌کی زۆر دێن بۆ مه‌دره‌سه"
" خانووبه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر ته‌واو بکرێن زۆر باشن. ڕاپۆرتی شاڵک دروسته. ئێستا مڵکێکی زۆر به‌نرخمان هه‌یه."
له نامه‌یه‌کی دیکه دا به به‌رواری 30 مه‌ی بێورگر ده‌نووسێ:" مڵکی میسیۆن، نه‌خۆشخانه و ماڵه‌که خانووبه‌ره‌ی زۆر چاکن که ئه‌گه‌ر ته‌واو بکرێن ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌وام بهێنین و که‌لکیان لێ وه‌ربگیرێ. نه‌خۆشخانه‌که پێداویستییه‌کانی ئێمه بۆ چه‌ند ساڵان پێک ده‌هێنێ. خانووبه‌ره‌کان زۆر مه‌حکه‌م دروست کراون.ده‌بێ ئه‌وه‌تان له‌بیر بێ لێره به‌رد، خشت یان ئاڵوودار ده‌ست ناکه‌وێ. خانوو له گڵ و خشتی له‌به‌ر ڕۆژ ویشکه‌وه بوو ساز ده‌کرێن.خانووه‌کانی ئێمه دیوار‌یان به قوتری 18 ئینچ له خشتی ویشکه‌وه کراو و خشتی له‌کڵ ده‌رهاتووی به ده‌وردا کێشراوه.خشتی له به ڕۆژ ویشکه‌وه کراو له نێوه‌وه و له ده‌ره‌وه به گڵ و کا ئاخێندراون.ئه‌و کاره‌ی ته‌واو کراوه ڕووکار‌ی گێچه، به‌ڵام هێنده‌ش سه‌خت نییه. میچ و ته‌ڕکی ژووره‌کان به ڕایه‌ڵ کردنی داری چناری 6 ئینچی که هه‌ر یه‌که‌ی 14 ئینچ له یه‌ک دوورن داره‌ڕا کراون بۆ ئه‌وه‌ی خۆ بگرن.دوایه به فه‌ڕشێکی کا داپۆشراون، به سه‌ر ئه‌وه‌دا چرپییه و دوایه توێژێک له قوڕو کا که ئه‌ستووراییه‌که‌ی نزیکه‌ی 9 ئینچه.
ته‌ڕکی ژووره‌کان ده‌بێ سمیتکاری و دیواره‌کان ده‌بێ گێچکاری بکرێن. ئێمه له گه‌ڕه‌کێکین که کێچ ده‌یده‌نه به‌ر هێرش، جا بۆیه تێده‌گه‌ن که بۆچی ئه‌وه پێویسته.ئێمه به نێردیوان له نهوومی ڕێکی عه‌رزییه‌وه ده‌چینه دیوه‌کانی سه‌ره‌وه. په‌نجه‌ره و ده‌رگاکان ده‌بێ ڕه‌نگ بکرێن.
خانووه‌که شه‌ش ژووری هه‌یه که دوکتور شاڵک و بنه‌ماڵه‌که‌ی و ئه‌منی تێدا ده‌ژین، به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه شه‌ڕی کێچ و مێشان ده‌که‌ین. هێشتا په‌رده‌مان دانه‌ناوه ده‌بێ داینێین و هه‌ڵبه‌ت ، پێویستیمان به پلیکانیشه.
نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگه،ژووری عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی، به‌شی پیاوان و به‌شی ژنان و جێگای ژیانی نێرسه‌کان و ئه‌و یایانه‌ی لێیه که خه‌رێکی ڕاهاتنن. خانووی نه‌خۆشخانه‌ش هه‌ر ئه‌و پێداویستییانه‌ی هه‌یه که خانووی تێدامانه‌وه هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کمیل ببێ.بۆ ته‌واو کردنی کار وباره‌کانیان ده‌بێ نزیکه‌ی 1000 دۆڵارمان له‌به‌ر ده‌ست دابێ. له‌وه‌تا هاتوومه ئێره له پێویستی هه‌بوونی جێیه‌کی ئه‌وتۆ تێگه‌یشتووم، هه‌ر وه‌ک هاوکارانمان باسیان ده‌کرد. ده‌بڵا ئێستا کاره‌که ته‌واو بکه‌ین.ئه‌وه گشتی سه‌روه‌تێکه و زۆر له‌وه زیاتر ده‌هێنێ که تێیدا خه‌رج کراوه. داخودا ڕێکخراوه‌یه‌ک یان که‌سێک ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه ئه‌و دراوه‌مان بداتێ که بۆ ئه‌و کاره پێویسته؟
ده‌رگای میسیۆنه‌که‌مان له‌سه‌ر گازی پشته. خه‌ڵک دێن باوه‌ڕی و قه‌درزانی خۆیان ده‌رده‌بڕن. له دۆعا خوێنی و پاڕانه‌وه‌ی یه‌کشه‌مۆیان دا زیاتر له 70 که‌س ئاماده ده‌بن. هه‌ر وه‌ها له دۆعاخوێنی ئێواره‌ی چوارشه‌مۆیانیش. نه‌خۆشان هه‌موو ڕۆژێ دێنه ده‌رمانگه ودوکتور و نێرسه‌کان سه‌رله‌به‌یانیان چاویان لێده‌که‌ن.ڕۆژێک وتارێکی تایبه‌تیتان سه‌باره‌ت به ڕۆژێکی ده‌رمانگه چۆن تێپه‌ڕ ده‌بێ بۆ ده‌نووسم. کارێکی هه‌ره چاوڕاکێشه."

له ژماره‌ی 8ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری ، مانگی ئووتی 1927 گۆڵاده‌ی ڕاده‌گه‌یێنێ ئه‌گه‌رچی زۆری پێخۆش بووه له به‌یڕووته‌وه بچێ بۆ سابڵاغێ به‌ڵام له به‌ر ته‌نگی وه‌خت نه‌یتوانیوه سه‌فه‌ره‌که‌ی بکا و بڕوای ته‌واوی خۆی به بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی جه‌نابی بێورگر دووپاته کردووه‌ته‌وه.
هه‌رله‌ژماره‌یه دا نامه‌ی بێورگر بۆ گۆڵاده‌ی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری خۆی له به‌یڕووته‌وه بۆ سابڵا‌غ بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌و نامه‌یه دا که کورته‌یه‌کی له ژماره‌ی 7 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه بێورگر ده‌نووسێ:" ئه‌من نێوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 15 مه‌ی [ 1927] گه‌یشتمه سابڵاغێ. دوکتور شاڵک و خانمی شاڵک چاوه‌ڕوانی هاتنی من بوون. کورده‌کان گه‌ڵێکی سه‌رنجڕاکێشن، ئه‌وان ته‌بیعه‌تێکی باشیان هه‌یه، توف و نه‌خوێنده‌وارن به‌ڵام زۆر میوان دۆستن.
میسیۆنه‌که‌ی ئێمه له پێشوودا، به‌شێکی مزگه‌وت، به‌شێکی دوساخانه و به‌شێکی حه‌ره‌م بووه، له سه‌ر هه‌ورازێک له ته‌نیشت چۆمی هه‌ڵکه‌وتووه.کاتێک هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو بێ ده‌بێته جوانترین جێگه....
ئێستا ئێمه تێیدا ده‌ژین،چونکه جێی باشترمان له‌وێ ده‌ست ناکه‌وێ. به تایبه‌تی یایه‌کان که ده‌زانن ماڵداری چییه. پێویست ناکا زۆری بیرلێ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ئێمه چمان پێویسته. نزیکه‌ی هه‌زار دۆڵاری تێده‌چێ کاری خانووی ماڵێ و خانووبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه ته‌واو بکرێ....
هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵکێکی زۆر بۆ ته‌داوی دێن بۆ نه‌خۆشخانه؛ هێندێکیان ئه‌وه‌نده‌نه‌خۆشن مرۆ کزه‌ی له دڵی هه‌ڵده‌ستێ. زۆر سه‌رنجڕاکێشه مرۆ له ته‌بیعه‌تی ئه‌و ئینسانانه‌ی دێنه ده‌رمانگه خورد بێته‌وه. ئه‌و سه‌ر له‌به‌یانییه بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وێ بووم، باسی چه‌ند نموونه‌یه‌کتان بۆ ده‌که‌م. ژنێک له سه‌ر عه‌رزی ڕاکشابوو ده‌گریا و ده‌کوڕزاوه. ته‌شخیسێکی دواتر ده‌ری خست که ته‌نێ هێندێک هه‌ستی ورووژابوو و چ ده‌دردێکی وای نه‌بوو، ژنێکی دیکه تراخۆمی هه‌بوو و لێی پیس کرد بوو. که چاوی به من که‌وت دێمه ژوورێ هه‌ڵات و، هه‌تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. پیاوێک له لادێیه‌کی نزیکه‌وه ژنه‌که‌ی هێنابووه سه‌ر دوکتوری. دوکتور داوای هه‌شت تمه‌نی لێکرد، چونکه ژنه‌که‌ی ده‌بوو دووحه‌وتوو له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.پیاوه‌که‌ی گوتی هه‌ر پێنج تمه‌ن ده‌دا به‌ڵام، دوای هێندێک چه‌نه لێدان ئاماده بوو هه‌شت تمه‌ن بدا. پیاوێکی دیکه ژنه‌که‌ی هێنابووه ده‌رمانگه. دوکتور لێی پرسی چه‌نده ده‌توانێ حه‌قده‌ست بدا. ئه‌و وڵامی داوه هیچ دراوی نییه، دوکتور گوتی باشه دوو سه‌ر مه‌ڕ بهێنه بۆ حه‌قده‌ست. پیاوه‌که وڵامی داوه هیچ مه‌ڕی نییه، به‌ڵام له جیاتیان مانگایه‌ک ده‌هێنێ. ئه‌مڕۆ ژنه‌که‌ی به ته‌نێ هاتبووه‌وه. گوتی: " پیاوه‌که‌ی بزر بووه" به‌ڵام نازانێ چووه‌ته کوێ، و ده‌یه‌ویست له نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێ."
یه‌که‌م وه‌عز دادانی بێورگر له کوردستان
" دوێنی سه‌ر له به‌یانی ، یه‌کشه‌مۆ، ڕێوڕه‌سمی دوعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌مان هه‌بوو. ئه‌من له ڕووی ئینجیله‌وه وه‌عزم دادا. دوکتور شاڵک قسه‌کانمی وه‌رده‌گێڕا.72 که‌س ئاماده بوون که زۆربه‌یان کورد بوون.زۆرم پێ سه‌یر بوو. ئه‌وان زۆر به وردی گوێیان هه‌ڵخستبوو، له دڵه‌وه سروودیان ده‌خوێنده‌وه. واوێده‌چێ کورده‌کان سروودخوێندنه‌وه‌یان پێ خۆش بێ. لێره کاری گه‌وره هه‌یه ئێمه بکه‌ین. خوڵای له‌ژوور چاوه‌ڕوانه ئه‌رکی خۆمان وه‌فادارانه ڕاپه‌ڕێنین.ئیبلیس هه‌مووشت ده‌کا که پێشی کاره‌کان بگرێ و تێکیان دا. ئه‌و که‌سانه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن ده‌بنه ئامرازی بڵاو کردنه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ و ده‌نگۆی بێ بنج وبناوان."

له کوردستان میشنێری ژماره‌ی 9ی ساڵی 19، مانگی سێپتامبری 1927 دا کورته‌یه‌ک له نامه‌یه‌کی درێژی بوێرگر بۆ گۆڵاده‌ی سه‌رنووسه‌ری کوردستان مێشنێری بڵاو بووه‌ته‌وه. گوڵاده‌ی ده‌نووسێ:
" به‌ره به‌ره کار وباری پێگه‌که‌مان و هه‌لومه‌رجی میسیۆنه‌که‌مانمان له کوردستان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه..... له نامه‌یه‌کی ئه‌و دواییانه‌یدابۆ نووسه‌ر،بێورگر ده‌ڵێ: " یه‌که‌م مانگی مانه‌وه‌ی له سابڵاغێ ئه‌زموونی هه‌ره پڕله تێکۆشانی ژیانی بووه؛ بێگانه‌یه‌ک له وڵاتێکی بێگانه‌دا و،له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئه‌وتۆ به‌ره‌وڕوو هاتووه که حه‌وجێی به له‌سه‌ره‌خۆیی و ژیری هه‌یه... ئێمه باوه‌ڕ به قسه‌کانی ده‌که‌ین. و ده‌بێ خێرا دڵنیای که‌ینه‌وه که نه‌ک هه‌ر به قسه، به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ی خۆمان له بارودۆخی تێده‌گه‌ین و، یارمه‌تی ده‌ده‌ین بۆ جێبه‌جێ کردنی پێداویستییه‌کانی پێگه‌که‌مان. ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به دوای ده‌نگوباسی وڵاتانی موسوڵمان دا ده‌چن بزانن که، ئێستا قانوونی خوێندن و په‌روه‌رده له کوردستان گۆڕدراوه. ده‌رس گوتنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت به موسوڵمانان، له‌و مه‌دره‌سانه‌ی دا که به ڕێکوپێکی دامه‌زراون، ئێستا قه‌ده‌غه کراوه...... دیاره ئه‌وه‌ش ئالوگۆڕێکی که‌م نییه له کاروباری میسیۆنێری دا. تا ئه‌و جێیه‌ی ئێمه له بارودۆخه‌که تێده‌گه‌ین، هێشتا ده‌کرێ مه‌سیحییه‌ت به شێوه‌ی خسوسی به ده‌رس دابدرێ.وه‌ک ئێمه ده‌ی بینین ئه‌و بارودۆخه، پێی ده‌وێ جگه له دوکتور و نێرسی مه‌سیحی، تێکۆشانێکی زۆر ڕاسته‌وخۆتر و زۆر شه‌خسیتری کاری ئێڤاگێلیشی له گه‌ڵ دا بێ.کاتێک 72 که‌س به پێی ویست و ئیراده‌ی ئازادی خۆیان کۆ ده‌بنه‌وه به ڕێگه‌ی دیلمانجه‌وه گوێ له وه‌عزی ئینجیل ڕاده‌دێرن وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابی بێورگر سه‌باره‌ت به یه‌که‌م وه‌عزی خۆی باسی ده‌کا، ئه‌وه ده‌ری ده‌خا زه‌وییه‌که ته‌واو ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی ڕوحانه‌تی ئێڤانگێلی تێدا بچێندرێ.........

جه‌نابی بێورگر کاتی

ئه‌وه‌ی هه‌بووه سه‌ر له‌و شوێنانه‌ی ده‌وروبه‌ری سابڵاغێ بدا که خه‌ڵکی گول لێی گیرساونه‌ته‌وه.بێورگر ده‌ڵێ ئه‌و به‌سته‌زمانانه هه‌ر له‌و شوێنانه نین و زۆریشیان به شاری دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. چاره‌نووسی هه‌مووشیان زۆر خه‌فه‌تباره، ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر له به‌ر نه‌خۆشییه‌که‌یان به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌و نه‌داری و هه‌ژارییه‌ش که تێیدا ده‌ژین. بێورگر ده‌نووسێ: " چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه کزه له دڵی ئینسان هه‌ڵده‌ستێنێ. ئه‌وان به کرده‌وه ئینچ به ئینچ له مردن و نه‌مان نزیک ده‌بنه‌وه؛ به‌ڵام له‌شی لاواز و که‌نه‌فتیان وێده‌چێ مێشکێکی مێهره‌وانی هه‌بێ. ئه‌وانیش هاوار ده‌که‌ن، هه‌میشه به وشه نا، به‌ڵکوو به‌ڕێگه‌ی گشت بارودۆخی خۆیان و ده‌ڵێن وه‌رن ده‌فریامانه‌وه.ئه‌وان له سه‌رپه‌نای گڵی دا به ته‌نیشت ڕێگایانه‌وه لێی هه‌ڵترووشکاون، داوای یارمه‌تیه‌کی ئه‌وتۆ ده‌که‌ن که هه‌ر ڕێبوارێکی به‌وێدا تێپه‌ڕێ له‌وانه‌یه ئاماده بێ بیکا. ته‌نانه‌ت له چاوه‌کانیشیان دا حه‌سره‌تی پاڕانه‌وه به‌دی ده‌کرێ." بێورگر درێژه‌ی پێده‌دا و ده‌نووسێ: " له سه‌ر دیواری یه‌ک له‌و که‌لاوانه‌ی تێیدا ده‌ژین چاومان به ته‌خته‌یه‌ک که‌وت که زۆر کارتی دیمه‌نی ئینجیلی پێوه هه‌ڵئاوه‌سرابوو. لێمان پرسین کێ ئه‌وانه‌ی پێداون، و‌ڵامیان داوه، یای شوێنهوود ئه‌وانه‌ی پێداوین. ئێمه‌ش له گه‌ڵ دڵدانه‌وه بڕێکمان قه‌ره‌پووڵ پێدان و ماڵاوایی‌مان لێ کردن. به‌ڵام، دیسان له‌مه‌ودواش ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان بێ سه‌ریان لێ ده‌ده‌ینه‌وه."
" له‌هێرشکدا چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپیش دێی گوله‌کان به ده‌ست ڕووسه‌کان به‌ته‌واوی خاپوور کرا.داخودا دیسان دروست ده‌کرێته‌وه یان نا جارێ دیار نییه، چونکه ئێستا خه‌ڵک،ته‌ریکیان ناکه‌ن و له‌خۆیان جوێ ناکه‌نه‌وه.
له‌وه‌تا ئێمه‌چووینه سه‌ردانیان یه‌کێک له‌و کچه گولانه به به‌رده‌وامی بۆ ته‌داوی دێ بۆ ده‌رمانگه. بابزانین ئاکامی ئه‌وه چ ده‌بێ. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانی دیکه‌ش پێی خۆشحاڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر بانگیان که‌ین بۆ ده‌رمانگه‌که‌مان."
ئێمه دوو وێنه‌ی ئه‌و گولانه ده‌نێرین بۆ چاپخانه که هیوادارین له‌م ژماره‌یه‌دا چاپی که‌ن. له جێی خۆی دایه ئه‌زموونێکی دیکه تازه‌ترین نوێنه‌ری خۆمان له کوردستان لێره دا بگێڕینه‌وه، ئه‌وه به لێبڕاوی کاردانه‌وه‌ی پێوه‌ندی شه‌خسی و، حه‌ولدانی شه‌خسی میسیۆنێره‌کانی ئێمه له سه‌ر هێندێک خه‌ڵک له‌و پێگه دووره‌ده‌سته دا ده‌سه‌لمێنێ. " پیاوێک خه‌ڵکی دێیه‌کی دوور که کچه‌که‌ی خۆی بۆ ته‌داوی چاوێکی که هه‌وی کردبوو هێنا بوو بۆ ده‌رمانگه‌که‌ی ئێمه ، وئێسا به دۆستێکی خۆمانی داده‌نێین. له سه‌ره‌تاوه زۆر ده‌مارگرژ بوو به‌ڵام، دواجار بانگه‌وازی ئێمه‌ی په‌ژراند و له دۆعاخوێنی ڕۆژانه‌مان دا به‌شدار بوو. به‌ره به‌ره ڕووناکایی له روحی گه‌ڕا..... کچه‌که‌شی که زۆر شه‌رمێونه، ئێستا به به‌رده‌وامی له دۆعاخوێنییه‌کانماندا به‌شداری ده‌کا. حه‌وتووی ڕابردوو سه‌ردانی یه‌کێک له دێیه دراوسییه‌کانمان کرد. دوو ژنی خه‌ڵکی ئه‌و دێیه پێشتر له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه بوون و ته‌داوی کراون. هه‌ر که ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وێ زۆربه‌ی خه‌ڵکی دێیه‌که له ده‌ورمان کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمانبینن و زۆرله گه‌ڵمان گه‌رم و مێهره‌وان بوون. ئه‌گه‌ر که‌سێکمان هه‌بێ زوو زوو بێته ئێره و بانگه‌شه‌ی ئینجیلیان بۆ بکا زۆر باش ده‌بێ.....
بێورگر ده‌نووسێ:" به دۆسته‌کانم بڵێ ئه‌من زۆر جار سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ، به‌ڵام قه‌ت نا‌ئومێد نابم."

له ژماره‌ی 10ی ساڵی 20! [19]ی کوردستان میشنێری مانگی ئۆکتۆبری 1927 دا، ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی جه‌نابی بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌و ڕاپۆرته دا بێورگر باسی ڕێوڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌م و نه‌ریتی تاسوعاو عاشووڕای کردووه و ده‌ڵێ با هێندێک باسی جومعه شه‌وتان بۆ بگێڕمه‌وه. له‌گه‌ڵ هێندێک گه‌نجی کورد ئه‌من چووم بۆ ته‌ماشای ده‌سته‌ی مانگی موحه‌ڕه‌م. کورده‌کان حه‌قیان به سه‌ر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌وه نییه. بۆ ئه‌وان وه‌ک شانۆیه‌ک وایه. دوو ده‌سته یه‌کیان له ته‌ورێزه‌وه و یه‌کیان له ورمێ وه هاتبوونه سابڵاغێ، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووک لا بۆ مه‌به‌ستێکی وه‌ک یه‌ک هاتبوون به‌ڵام زۆریان ڕق له یه‌کتری بوو.ئه‌وان به خیابانه سه‌ره‌کییه‌کاندا هاتن و دوایه چوونه مزگه‌وتێ، که له‌وێ مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو شه‌ڕ و هه‌را له نێوانیاندا ساز بێ به‌ڵام، له به‌ر ئه‌وه‌ی حاکمی شاری له‌وێ بوو پێش به شه‌ڕ گیرا. بکه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌وانه‌ی بوون له سینگی خۆیان ده‌دا، ئه‌وان یه‌ک به‌خۆیان هاواریان ده‌کرد و سینگی ڕووتی خۆیان ده‌کوتا. ڕۆژی نۆیه‌م، واته سه‌ر له‌به‌یانی تاسوعا دیسان ڕێژه‌ی تازیه‌باران ده‌ستی پێ‌کرد. له پێشدا منداڵانی فاتیمه هاتن، ئه‌وانه منداڵی چکۆڵه بوون که سواری ئه‌سپی جلکراو کرابوون و پیاوان به ته‌نیشتیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. به‌دوای ئه‌وانه‌شدا، تازیه‌بارانی منداڵانی فاتیمه ده‌هاتن؛ پیاوان به بانگ و سه‌ڵا ده‌گریان و یه‌ک به خۆیان ده‌یان قیژاند. به‌دوای ئه‌واندا زنجیر وه‌شێن هاتن که جلکی ڕه‌شیان ده‌به‌ر دابوو، به‌ڵام پشتیان ڕووت بوو و به زنجیران له پشت خۆیان ده‌دا؛ وله کاتێک دا جه‌خاری خۆیان بۆ ئه‌و چاره نووسه‌ی تووشی ئیمامی حوسێن هاتبوو ده‌رده‌بڕی. به دوای ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دواییدا، ده‌سته‌یه‌کی دیکه بوون که به مسته‌کوڵه له سه‌ر و سه‌کوتی خۆیان ده‌دا له کۆتایی ڕێپێوانه‌که دا پیاوێک به‌سواری ئه‌سپ هات. ئه‌سپه‌که و سواره‌که‌ی به پارچه‌یه‌کی سپی که دڵۆپه ڕه‌نگی سووریا‌ن تێوه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپی خوێن بنوێنێ داپۆشرابوون، وا نیشانده‌درا به خه‌نجه‌ر له سه‌ری درابێ. به‌ڵام ئه‌و وه‌ک پیاوێکی که برینی ئی مردن بێ چاکی خۆ ڕاگرتبوو و به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌نێو مزگه‌وت سه‌رپۆشه‌که‌ی ڕاست کرده‌وه. بۆ دیتنی رێوڕه‌سمه‌که ئێمه‌ش چووینه نێو مزگه‌وتێ. به‌دوای ئه‌وه دا بێورگر باسی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی عاشووڕای گێڕاوته‌وه.....

له ژماره 11ی کوردستان میشنێری ساڵی 20! [19] ، مانگی نۆڤامبری 1927 چه‌ند کورته باسی که جه‌نابی بێورگر له سابڵاغه‌وه نووسیویه‌تی بڵاو کراوه‌ته‌وه:

" ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌یه‌ک نه‌وجه‌وان که کتێبه‌کانیان وه‌بن هه‌نگڵی دابوو هاتنه لامان و ده‌یانه‌ویست بزانن که‌نگێ مه‌دره‌سه‌که‌مان ده‌کرێته‌وه. ئه‌و کوڕانه به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ مه‌دره‌سه‌که‌مان بکرێته‌وه....... ئه‌مڕۆ ئه‌من حه‌ولێکی دیکه ده‌ده‌م بۆ ئیزن وه‌رگرتن بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌که‌مان."

" کاری بانگه‌شه‌ی ئێڤانگێلی له دێیه‌کانیش زۆر دڵخۆشکه‌ره. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌من و دیلمانجه‌که‌م به‌ری به‌یانی وه‌ڕێ که‌وتین بۆ سه‌ردانی دێیه‌ک که لێره‌وه به سواری دووسه‌عاته ڕێیه.
ئه‌و دێیه‌ی که ئێمه‌ی ده‌چوونێ دێیه‌کی ئارامه و له قه‌راغ چۆمی هه‌ڵکه‌وتووه و ئاغایه‌کی باش و، پێنج کوڕه‌کانی حوکمی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن. یه‌کێک له کوڕه‌کان له جێ خوونێ (سه‌رخه‌رمان) هاته به‌ره‌وپیلمان، وبه‌ره‌و ماڵی خۆیان ڕێنوێنی کردین.هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌له میسر و له فه‌له‌ستین دیتمان، له‌وێ به خۆشحاڵی وه‌ریان گرتین و میواندارییه‌کی زۆر گه‌رمیان لێ‌کردین. له‌کاتێکدا ئێمه خه‌ریکی چای خواردنه‌وه و خواردنی میوه بووین، ئاغا به سواری خزمه‌تکارێکی به دووی خه‌ڵک دا نارد بۆ دۆعا خوێنی و پاڕانه‌وه کۆ ببنه‌وه. ئێمه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک و ئه‌وه‌نده ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌مان بوو، 45 که‌سی لێ‌بوو؛ و ئێمه به‌ڕێگه‌ی دیلمانجه‌وه وه‌عزمان بۆ دادان.
خه‌ڵکی ئێره کاره‌که‌ی ئێمه‌یان یه‌کجار پێ خۆشه. دوێنێ دوو له کوڕه‌کانی ئاغای ئه‌و دێیه میوانی من بوون . ئه‌وان داوایان ده‌کرد به به‌رده‌وامی سه‌ری ئه‌وان و خه‌ڵکی دێیه‌که بده‌م."

" ئێواره‌ی یه‌کشه‌مۆی ڕابردوو نێرگس، یه‌ک له‌و کچانه‌ی که له نه‌خۆشخانه کاری کردووه، له‌گه‌ڵ هه‌رمه‌نییه‌کی که‌وشدروو زه‌واجی کرد، داوایان له من کرد چاوه‌دێری بکه‌م به سه‌ر ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا؛ چونکه پێشتر جیژنی ماره‌بڕان و ده‌ستگیرانییانم به‌ڕێوه بردبوو."

له ژماره‌ی 12ی کوردستان میشنێری ساڵی 20! [19] ، مانگی دیسامبری 1927، سه‌رنووسه‌ر دوکتور گوڵاده‌ی به‌کورتی ده‌نووسێ:" شتێکی ئه‌وتۆی تایبه‌تی نییه سه‌باره‌ت به پێگه‌که‌مان له کوردستان له‌م ژماره‌یه دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه. جه‌نابی بێورگر هێشتا له‌وێیه و سه‌ری زۆر قاڵه و، له‌گه‌ڵ دژواری ئا‌وا‌ش ڕووبه‌ڕووه که وه‌نه‌بێ که‌م بن به‌ڵام، به‌کار و ئازایه.
یه‌ک له کێشه‌کان له کۆڵ کۆمه‌ڵه‌که‌مان بووه‌ته‌وه ، که به‌ساڵان وه‌ک خوێیه‌ک وابوو به برینمانی دا بکه‌ن. ئه‌ویش قه‌رزی عه‌زیز بوو، که زۆرجار حه‌ولمان دابوو جێبه‌جێی که‌ن و ئێستا به یارمه‌تی کۆنسولی ئه‌مریکا به ته‌واوی جێبه‌جێ بووه. [ ئه‌و عه‌زیزه ده‌بێ که‌سێکی خه‌ڵکی مووسڵ بووبێ که میسیۆنێره لووتێرییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له خانووبه‌ره‌ی وی‌دا کرێنشین بوون. ح.ق].

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 1 ساڵی 21! [20]، مانگی ژانڤییه‌ی 1928 له خه‌به‌رێک دا سه‌باره‌ت به پێگه‌ی چالاکیان له کوردستان ده‌نووسێ: " جه‌نابی بێورگر کێشه و دژوارییه‌کی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ پۆست، چ بۆ پێگه‌یشتن و چ بۆ ناردنی. به‌ڵام له‌و دواییانه‌دا چه‌ندین نامه‌ی ئه‌ومان پێ گه‌یشتووه. ئه‌و له شوێنی چالاکی خۆی له‌گه‌ڵ دژواری ڕووبه‌ڕوو هاتووه که ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه...ناڕه‌حه‌تی و دڵئێشانی هه‌ره گه‌وره‌ی جه‌نابی بێورگر له‌وه‌یه هێندێک له دۆسته‌کانی له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه دا به ده‌نگییه‌وه نه‌هاتوون. بێورگر هه‌تا دێ باوه‌ڕی به شتێک زیاتر ده‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کارێکی زۆر هه‌یه له نێو کورده‌کان دا بکرێ، و سابڵا‌غ بۆ ئێمه، شوێنێکی ستراتێژیکه. ئێمه ده‌بێ پشتیوانی له بێورگر بکه‌ین، چ پشتیوانی مه‌عنه‌وی و چ ئی مادی و چ به دۆعا ونزا. نابێ ده‌ست له‌کارێک بگێڕینه‌وه که خوڵا ده‌یه‌وێ بیکه‌ین.

نامه‌ی جه‌نابی.بێورگر بۆ دوکتور کرۆنک (Cronk)

سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران
3ی دیسامبری 1927

ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که به‌فر ده‌وره‌ی داوین. له حاڵی حازر دا نه‌ناردنی پۆست و نه سه‌فه‌ر هه‌ڵده‌سووڕێ. نزیکه‌ی 30 ئینچ به‌فر باریوه و زۆر له ڕێگای شاخان به‌فر دایگرتوون بۆیه به‌هیچ جۆر ده‌ره‌تانی سه‌فه‌ر وهاتوچوو نییه.
ئاکامی وتووێژی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئێران و نوێنه‌رانی پێگه میسیۆنێرییه جۆربه‌جۆره ئه‌مریکایی و بریتانیاییه‌کان که مه‌دره‌سه‌ی مه‌سیحی به‌ڕێوه ده‌بن جارێ دیار نییه. ئاخر شتی بیستوومه ئه‌وه‌یه که میسیۆنه‌کان به‌رنامه‌ی خۆیان به یه‌کده‌نگی پێشکێش کردووه. ئه‌وان له مه‌دره‌سه‌کانیان دا "شه‌ریعه‌ت" ناڵێنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر گوتنه‌وه‌ی ئینجیل". هه‌موویان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه مه‌دره‌سه‌کانیان داده‌خرێ بێتوو له سه‌ر بڕیاره‌که‌یان پێکێشی بکه‌ن.کۆبوونه‌وه‌کانیان دووحه‌وتووی خایاندووه و ئه‌و نوێنه‌رانه هێشتا له تاران بوون کاتێک ئه‌من حه‌وتووی ڕابردوو له ته‌ورێزه‌وه گه‌ڕامه‌وه....
كۆمه‌ڵه‌ی کلیسای میشنێری The Church Missionary Society له ئیسفه‌هان پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه و ئاکامی زۆر به‌خته‌وه‌رانه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه. خه‌ڵک نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌کانی ئه‌وانی پێ خۆشه به‌ڵکوو هێندێکانیش دینی مه‌سیحییان په‌ژراندووه.....
لێره‌ش له سابڵاغێ بێگومان ده‌رگا به ته‌واوی کراوه‌یه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی به‌گوڕی کاری عیسایی.جارێ هیچ حه‌ولمان نه‌داوه بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه باشتر وایه چاوه‌ڕوانی ئاکامی وتووێژه‌کانی کۆنفڕانسی تاران بین. ئێمه لێره ده‌رس به منداڵه بێدایوبابه‌کان و منداڵانی خزمه‌تکاره‌کانی خۆمان ده‌ڵێینه‌وه.حکوومه‌ت دژی ئه‌وه نییه.
دوێنێ دوای نیوه‌ڕۆ چه‌ندین لاو هاتنه لام و ده‌یانگوت پێیان خۆشه کتێبی پیرۆزTestament بخوێنن. یه‌کێک له‌وان له زمانی ئینگلیسی تێده‌گا. دوای ئه‌وه‌ی به وردی گوێم له داواکه‌یان گرت ده‌ستمان کرد به خوێندنه‌وه‌ی به‌ندی سێی ئینجیلی یوحه‌نا....
کاتێک له گه‌ڵ ئه‌و میسیونانه‌ی که زۆر له ئێمه کۆنترن لێره و زۆر له مێژه له ئێران دامه‌زراون قسه ده‌که‌م باوه‌ریم پته‌وتر ده‌بێ به‌وه‌ی که ئێمه هه‌ڵکه‌وتێکی ستراتێژیکیمان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌بێ به دوویدا بگه‌ڕێن ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانه. ئێمه حه‌وجێمان به ئینسانی ئه‌وتۆ هه‌یه که بێن و لێره کار بکه‌ن.....
ئێران و کورده‌کان له بیر مه‌که‌ن.
دڵسۆزتان،
ئالفرێد ک. بێورگر

هه‌رله‌و ژماره‌یه دا کورته‌ی ڕاپۆرتێکی یای مارتا داڵ سه‌باره‌ت به جه‌نابی بێورگر له سابڵاغێ بڵاو کراوه‌ته‌وه.

"له ڕاپۆرتێک دا یای داڵ ڕاده‌گه‌یێنێ جه‌نابی بێورگر Rev.Boerger له نێو کورده‌کان دا زۆر خۆشه‌ویسته، و زۆریان سه‌ردانی ده‌که‌ن. ئه‌و خه‌به‌ره نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه که به‌رپرسی ناردنی جه‌نابی بێورگر بووین بۆ ئه‌وێ جێگه‌ی خۆشحاڵییه به‌ڵکوو، به تایبه‌تی بۆ من ده‌رسێکی گرینگیشه. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنی ئه‌گه‌ر که‌سێکی مه‌عقوول،و چاونه‌ترسمان له‌وێ هه‌بێ و تاقه‌ت بێنێ له‌وێ بمێنێته‌وه، زمان فێر بێ، برایه‌ک و ڕاوێژکارێک بێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه، ئێمه ده‌توانین کاری هه‌ره باش بکه‌ین [ گۆلاده‌ی، سه‌ر نووسه‌ر]"

" له یه‌کێک له ڕاپۆرته‌کانی دا بۆ نێوه‌ندی وڵات جه‌نابی بێورگر داوه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کا، هیچ نێوه‌ندێکی میسیۆنی له گشت ئێران به قه‌ده‌ر میسیۆنی ئیمه له سابڵاغێ هیوابه‌خش و دڵخۆشکه‌ر نییه. بێورگر ئه‌و نرخاندنه ته‌نێ به پێی ئه‌و شتانه‌ی خۆی به‌چاو دیتوویه ناکا، که دیاره سه‌لماندنی نالوێ به‌ڵکوو به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و لایه‌نانه ده‌یڵێ که به ساڵان له ئێران کاریان کردووه.
داخودا نابێ ئه‌وه ببیته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر بیر بکه‌ینه‌وه؟ گه‌لۆ ئه‌وه نابێ به بڕیارییه‌کی تازه له ئێمه دا ساز کا؟ داخودا ئه‌وه نابێ ڕوحێکی تازه‌مان وه‌به‌رنێ؟ ..... [ گۆلاده‌ی، سه‌رنووسه‌ر]"

له ژماره‌ی 2ی ساڵی 22!! [ 20] ی کوردستان میشنێری مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 1928 دا ڕاپۆرتێکی دیکه‌ی بێورگر که له 27ی دیسامبری 1927له سابڵاغه‌وه ناردوویه بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌و ڕاپۆرته دا بێورگر باسی جێژنی کریسمه‌س، دۆعا خوێنی ڕۆژانی یه‌کشه‌مۆ ی کردووه و له به‌شێکی دا ده‌نووسێ : " ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ دوای نیوه‌ڕۆ هێندێک که‌س سه‌ردانیان کردین، یه‌ک له‌وان حاکمی سابڵاغێ و کاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌کی شاری و ئه‌ستانه‌که بوو. منداڵه‌کان به‌شێک له به‌رنامه‌که‌ی خۆیان بۆ ئه‌و دووپاته کرده‌وه وئه‌و زۆری په‌سن دان. ئێمه داوامان لێکرد ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌کار بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی میسیۆنه مه‌سیحییه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له کاروباریان وه‌ر بدرێ ڕیگایان بدرێ له سه‌ر کار وباری په‌روه‌رده و مه‌دره‌سه به‌رده‌وام بن. به‌ڵام هێشتا له هه‌ڵکه‌وتێکی ئه‌وتۆ دا نین که لێره مه‌دره‌سه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێ. بۆیه منداڵانی زیاتر نه‌یانتوانی له به‌رنامه‌ی کریسمه‌سی ئێمه دا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌و به‌ڵێنی دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێ ده‌یکا بۆ ئێمه و ئێمه‌ی له نییه‌تی باش و پشتیوانی خۆی دڵنیا کرده‌وه..... ڕۆژی دووشه‌مۆ زۆر که‌س سه‌ریان لێداین، هه‌ر یه‌ک ده‌هات و یه‌ک ده‌چوو.....
سه‌رۆکه‌کانی مه‌دره‌سه میسیۆنییه دامه‌زراوه‌کان هێشتا به‌رده‌وامن له سه‌ر وتووێژه‌کانی خۆیان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت.دوێنی نامه‌یه‌کمان به ده‌ست گه‌یشت و تێیدا هاتووه هێشتا به ئاکامێک نه‌گه‌یشتوون. ئه‌وان هێشتا مه‌دره‌سه‌کانیان داییرن به‌ڵام، هێشتا نازانن ئه‌و وه‌زعه تا که‌نگێ ده‌کرێ به‌رده‌وام بێ.ئیزن به هیچ که‌س نادرێ بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی تازه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت به ته‌واوی قه‌بووڵ بکه‌ن. له گه‌ڵ شتی دیکه ئه‌وه مانای به ده‌رس گوتنه‌وه‌ی " شه‌ریعه" و فێر نه‌کردنی ئینجیله. دیاره، ئه‌وه‌ش شتێک نییه، گشت میسیۆنه مه‌سیحییه‌کان بتوانن بیکه‌ن. ئێمه زۆر به‌وه خۆشحاڵین میسیۆنه جۆر به‌جۆره مه‌سیحییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه هاوڕان و له‌به‌رانبه‌ر حکوومه‌ت دا هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوویان هه‌یه........
دڵسۆزتان،
ئالفرێد ک. بێورگر

له ژماره‌ی 3ی ساڵی 23!! [20]ی کوردستان میشنێری مانگی مارسی 1928 دا نامه‌یه‌کی درێژی بێ تاریخی ئالفرێد ک. بێورگر که له سابڵاغه‌وه بۆ گۆڵاده‌ی سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری نووسیوه چاپ کراوه:
" سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران
برای ئازیز گۆڵاده‌ی:
چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر لێره مانگ به ته‌واوی گێرا و،جوانترین شه‌و بوو.هێندێک خه‌ڵک لێره، له‌به‌ر نه‌زانی خۆیان، پێیان وابوو ئه‌وه ڕوحێکی ئیبلیسه شه‌ڕی مانگ ده‌کا و، هه‌ستیان کرد ده‌بێ له‌و شه‌ڕه سه‌خته دا شتێک بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی مانگ. بۆیه ده‌ستیان دابووه‌ته‌نه‌کان و ڕژابوونه سه‌ر جادان ته‌قه ته‌ق له ته‌نه‌که‌یان ده‌دا، و هاواریان ده‌کرد و، هه‌را و زه‌نایه‌کی زۆریان نابووه‌وه. کاتێک مانگ ورده ورده ده‌رکه‌وت ده‌نگ و هه‌رایان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش زیاتر بوو و دوایه که مانگ به ته‌واوی ده‌رکه‌وت و له گیران ڕزگاری بوو ئیدی به ته‌واوی ئۆغژنی دڵیان هات. پێیان وابوو ئه‌و ته‌نه‌که کوتانه‌ی وان ده‌ورێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه له سه‌رکه‌وتنی مانگ دا.
ڕه‌نگه ئێوه خه‌ڵک له ئه‌مریکا بزه‌تان بێتێ به نه‌زانی وان. هه‌لومه‌رجێکی ئاوا وێده‌چێ باوه‌ڕییه‌کی زۆر به خورافه نیشان بدا و له ساڵی 1928 دا له هیچ کوێیه‌کی دنیا پاساوی بۆ نه‌هێندرێته‌وه به‌ڵام، ئه‌گه‌ر ئێمه له ئه‌مریکاوه له نێوخۆی ئیمپراتۆری ئێران بڕوانین، جار جار به‌ڵامانه‌وه سه‌یر ده‌بێ ئێوه بزه‌تان پێته سه‌ر لێوی و پێیان پێبکه‌نن.......

ڕێوڕه‌سمێکی مردوو ناشتن

له مانگی دیسامبر دا له‌و ڕۆژانه دا که به‌فرێکی ئه‌ستوور باریبوو، بانگ کراین بۆ ئاماده بوون له ناشتنی دایه‌گه‌وره‌یه‌کی هه‌رمه‌نی که تازه مردبوو. له‌و به‌شه‌ی دنیا دا عاده‌ت وایه ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد زوو بنێژرێ. دۆستانی له‌شی مردووه‌که زۆر جوان ده‌شۆن، کفنی تێوه‌ده‌پێچن، به پێی نه‌ریتی که‌ونارا، و دوایه به چوارپیاوان به داره‌مه‌یت هه‌ڵی ده‌گرن و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌بران. ژنان، به ده‌گمه‌ن، له گه‌ڵ مردوو ده‌چن بۆ سه‌ر قه‌بران و قه‌ت له مه‌جلیسی پرسه دا به‌شداری ناکه‌ن.
که‌گه‌یشتینه قه‌برستانێ، که له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رز هه‌ڵکه‌وتووه،خزمه‌تکاره‌کانی ئێمه ده‌ستیان کرد به قه‌برهه‌ڵکه‌ندن و نزیکه‌ی چوار فیتیان هه‌ڵکۆڵی.کاتێک قه‌بره‌که‌یان هه‌ڵده‌کۆڵی، ئێسک و پرووسکی دوو که‌سیان دۆزییه‌وه که، دیار بوو له مێژ بوو له‌وێ نێژرابوون، به‌ڵام ئه‌وان به دیتنی ئه‌و ئێسک وپرووسکه هیچ سه‌خڵه‌ت نه‌بوون. وا وێده‌چێ که زۆر جار ڕووبدا که مردوویه‌ک له گۆڕی مردوویه‌کی دیکه دا بنێژرێ. دیاره ئێمه له کاتێکی ئاوا دا نه‌ده‌کرابه گژیان دابچین له‌سه‌ر نابه‌جێیی کارێکی ئاوا، ته‌نێ ئه‌وه‌نده‌م لێ پرسین ئه‌وان به‌رته‌کیان چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر که‌سێک ئێسک و پرووسکیان ده‌ربێنێ، و فڕێی بدا؟ ئێمه ئێستا ده‌زانین که ئه‌وه زۆر تاوانکارانه‌تر بوو له‌وه‌ی ئه‌وان کردیان؛ چونکه نه‌ریتێکی کۆنی ئه‌وانمان خستبووه ژێر پرسیار.گه‌لۆ باشتر نییه مرۆ نه‌ریتی خه‌ڵکێک بخاته ژێر پرسیاره‌وه له‌وه‌ی که بێ حورمه‌تی و سووکایه‌تی به گۆڕێک بکرێ؟
ئه‌من به‌وه‌خوشحاڵ بووم له‌و بۆنه‌یه دا ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌م هه‌بوو چه‌ند قسه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک بکه‌م له ڕووی ده‌قی ناسراوی " ئه‌من هه‌ستانه‌وه و ژیانم"، له‌و به‌شانه‌ی کتێبی پێرۆزبخوێنمه‌وه که ئێمه عاده‌تمانه له ئه‌مریکا بیبیستین، که ئاسووده‌ییه‌کی زۆرمان پێده‌به‌خشێ له کاتی موسیبه‌ت و کۆستکه‌وتوویی دا.
دوای ناشتنی مردوو له گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانه‌وه به‌ره‌و ماڵێ عاده‌ت وایه ئه‌و که‌شیشه‌ی [مه‌لا!] ته‌ڵقینی داداوه وه‌پێش نێژه‌ران بکه‌وێ، که‌متازۆر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له ئه‌مریکا ده‌یکه‌ین به‌ڵام، کاتێک ئینسان ده‌گاته گۆڕستان ئه‌وانه‌ی داره‌مه‌یته‌که‌یان هه‌ڵ گرتووه وه‌پێش ده‌که‌ون. گرینگی ئه‌وه له‌وه‌دایه وه‌ک ئه‌وه وایه مردوو بڵێ: " ئه‌من له‌پێشدا ده‌چم، ئێوه‌ش به دووم دا وه‌رن." وابزانم ئه‌وه نه‌رێتێکی خراپ نه‌بێ، ده‌نا نا؟......

مه‌دره‌سه داده‌خرێ

چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خه‌به‌رم پێ گه‌یشت که مه‌دره‌سه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پرێسبیتێرییه‌کان له هه‌مه‌دان له به‌ر پێشێلکردنی قانوون به فه‌رمانی حکوومه‌ت داخراوه. وا وێده‌چێ ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بێ بۆ مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنه‌کان که بۆیان دیاری کراوه له مه‌دره‌سه‌کانیان دا" شه‌ریعه‌ت" بڵێنه‌وه نه‌ک ئینجیل. هه‌موو مه‌دره‌سه میسیۆنییه‌کان ده‌ستیان گێڕاوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه ڕه‌چاو بکه‌ن. قسه‌یان ئه‌وه‌یه یان هه‌ردووکیان ده‌ڵێنه‌وه یان هیچیان. له‌تارانێ کاربه‌ده‌ستانی میسیۆنه‌کان به حکوومه‌تیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وان ئه‌و فه‌رمانه به‌ڕێوه نابه‌ن و ئه‌وه‌ش بووته هۆی داخرانی مه‌دره‌سه‌که. ئێستا هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی پێوه‌ندیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه به هه‌ڵپه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاکامی ئه‌و وه‌زعه ده‌که‌ن.....
دڵسۆزتان،
ئاڵفرێد ک. بێورگر "

له ژماره‌ی 4ی ساڵی 20ی کوردستان میشنیری مانگی ئاوریلی 1928 دا نامه‌یه‌کی ئاڵفرێد ک. بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه که له به‌رواری 22ی فێڤرییه له سابڵاغه‌وه نووسیویه و له‌و نامه‌یه دا باسی ئه‌وه ده‌کا له ورمێ وه سریانییه‌کی مه‌سیحی هاتووه بۆ یارمه‌تی دانیان و سه‌باره‌ت به کاری به‌ڕێوه‌بردنی مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنی ده‌نووسێ: " هێندێک نیشانه‌ی ئه‌وه‌هه‌یه وه‌زعی مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنی له ئێران به‌ره‌و باشتر بچێ. ده‌سته‌و دۆعاین کاربه‌ده‌ستان به زوویی گشت ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه‌ی سازیان کردووه وه‌لابه‌رن و ڕێگه بده‌ن مه‌دره‌سه میسیۆنییه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی چه‌ت ده‌کاریان بخرێ درێژه به چالاکی خۆیان بده‌ن." هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بێورگر باسی هاتن و عاده‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانی کردووه و زۆربه‌ی پاشماوه‌ی نامه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وی به‌هایی و باوه‌ڕه‌کانێتی.
له ژماره‌ی 5ی ساڵی 20ی کوردستان میشنێری مانگی مه‌ی ساڵی 1928 دا نامه‌یه‌کی دوور ودرێژی بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه که له 9ی مانگی مه‌ی ئه‌و ساڵه له سابڵاغه‌وه نووسیویه‌تی. له سه‌ره‌تای ئه‌و نامه‌یه دا سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ی نووسیوه: " جه‌نابی بێورگر وه‌فادارانه له پێگه‌که‌مان له سابڵا‌غ کار ده‌کا. ئه‌و زۆر شتی بۆ ده‌رکه‌وتووه که هێندێکیان زۆر ناخۆشن . کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵێ زۆر شت بۆ ئێمه که تازه بووینه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌مان ڕوون ده‌بێته‌وه. نوێنه‌ره‌که‌مان له‌وێ بۆی ده‌رکه‌وتووه‌خه‌ڵک له‌وێ زۆر زۆر کراوه‌ن و به‌هاسانی ده‌کرێ باسی دینییان له‌گه‌ڵ بکرێ و زۆر که‌س هه‌ن که له ڕاستیدا برسی ئینجیلن. ئێمه به بڵاو کردنه‌وه‌ی نامه‌کانی جه‌نابی بێورگر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ڕه‌خساندووه خۆی قسه بکا و، هه‌ر ئا‌وا‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.له‌و باوه‌ڕه داین خوێنه‌ره‌وانمان هه‌ست به پێوه‌ندییه‌کی شه‌خسی ده‌که‌ن به خوێندنه‌وه‌ی ڕاسته‌وڕاستی ئه‌و نامانه.هیوادارین به زوویی نامه‌ی یای گودهارتیشمان به ده‌ست بگا.

" سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران.
9ی مه‌ی 1928
جه‌نابی ر.ئی. گۆلاده‌ی، دوکتوری ئیلاهیات
کۆلومبوس، ئۆهایۆ
برای ئازیز گۆڵاده‌ی:
سه‌رله‌به‌یانی یه‌کی مه‌ی ئێمه سابڵاغمان به جێهێشت بۆ سه‌ردانی دێیه‌کانی لای باکور و ڕۆژئاوای باکوری ئێره. خه‌ڵکی خۆجێیی لێره ئه‌مرۆ جێژنی مه‌ی یان گرتبوو، له‌ئێمه‌شیان گێڕابووه‌وه به‌شداری تێدا بکه‌ین به‌ڵام ، ئێمه‌پێشتر پلانمان دانابوو و ده‌بوو وه‌دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی خۆمان که‌وین. ئێمه‌ئه‌و ڕۆژه به سواری هه‌تا مه‌حمه‌دشا Mamashan!! مان ئاژۆت و بڕیارمان دا تا ڕۆژی دواتر له‌وێ بمێنینه‌وه. چایخانه‌یه‌کمان دیاری کردبوو شه‌وێ له‌وێ بمێنینه‌وه، ته‌ختی خه‌وی خۆمان پێ بوو و ده‌مانتوانی ئه‌و خۆراکه‌ی بۆ خۆمان و ئه‌و وێنجه و دانه‌وێڵه‌یه‌ی بۆ ئاژه‌ڵه‌کان پێویسته له‌وێ بکڕین. دوای ئه‌وه‌ی بۆ حه‌سانه‌وه بڕێک به قه‌راغ چۆمی دا پیاسه‌مان کرد گه‌ڕاینه‌وه چایخانه‌که و ده‌ستمان به قسه کردن کرد له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆجێیی. پیاوێکی گه‌نج که جلوبه‌رگێکی باشی ده‌به‌ر دابوو، به حه‌سره‌ته‌وه چاوی لێده‌کردین و دیار بوو ده‌یه‌وێ چه‌ند وشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕکا. کاتێک لێمان پرسی کێیه، کوتی کوڕی ئاغای دێیه‌که‌یه و ئێستا که بابی له ماڵێ نییه له جیاتی ئه‌و به شانازی ده‌زانێ بچینه ماڵیان و لێیان میوان بین. بانگهێشنه‌که‌یمان قه‌بووڵ کرد و به‌میواندارێتی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی وه‌رگیراین و ئاگاداریمان لێ‌کرا.دواتر ئاغایه‌کی دیکه له دێیه‌کی دیکه‌وه هات که کوڕێکی نه‌خۆشی پێ بوو و ده‌یبرده سه‌ر حه‌کیم له ته‌ورێزێ. له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی کاتی نووستن بێ ئێمه ده پیاو له دوو ژووری ئاسایی دا بووین و هیچ هه‌ستمان به قه‌ره‌باڵغی نه‌ده‌کرد. زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که موسوڵمانی سه‌رله‌پێناو و به ئیمان بوون به‌ڵام به پێی نه‌ریتی کوردی به‌و په‌ڕی ڕێز و حورمه‌ته‌وه له گه‌ڵمان ده‌بزووتنه‌وه. بۆچوون و ڕامانی دینیمان جیاواز بوو به‌ڵام، هه‌ر کام له‌و که‌سانه‌ی له مه‌جلیسه‌که‌دا بوون به‌وپه‌ڕی ئازادی و ڕاشکاوییه‌وه قسه‌ی دڵی خۆیان ده‌کرد.
له ڕێگای هاتنمان دا بۆ ئه‌و دێیه ئێمه به‌ته‌نیشت تاوڵی عه‌شیره‌تێکی کۆچه‌ر دا تێپه‌ڕین که دیتنیان بۆ ئێمه زۆر خۆش بوو. ئێمه زۆرمان سه‌باره‌ت به‌و عه‌شیره‌ته کۆچه‌رانه خوێندبووه‌وه به‌ڵام، ئه‌وه یه‌که‌م ده‌رفه‌ت بوو که له نزیکه‌وه بیان بینین. ئه‌و خه‌ڵکانه مه‌ڕدار و بزن داری گه‌وره‌ن. زستانان له دیێه‌کانی نێو دۆڵان دا ده‌ژین و هاوینان ده‌چنه هه‌واری کوێستانان. له نێو خه‌ڵکی خۆجێیی دا نێو و نێوبانگیان باش نییه.
بۆ به‌یانی ڕۆژی دواتر دا چووینه نێو دۆڵی سندووس، ناوچه‌یه‌کی زۆر به پیت و به‌ره‌که‌ت، پڕ له له‌وه‌ڕی شیناوه‌رد و زه‌وی دانه‌وێڵه. له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕ دا ئه‌و ناوچه‌یه زۆر جار که‌وته به‌ر هێرشی ئه‌ڕته‌شی ڕکه‌به‌ر و ده‌ستاوده‌ستی پێ کرا.ڕچه‌ی کاولکاری و چه‌پاندن به هه‌موو شوێنێکییه‌وه دیاره.ئێمه که به‌وێدا تێده‌په‌ڕین بیرمان لێده‌کرده‌وه ئینسان که سه‌رتۆپی مه‌خلوقاتی خوڵایه، ته‌نیا ڕوحله‌به‌رێکه هێزی کاولکاری ڕێکخراوی هه‌یه. ده بڵا مرۆ له گوناهان بترسێ.
ئیمه گه‌یشتینه نه‌غه‌ده که له ماڵێوه [ سابڵا‌غ] 28 میله، و له وێ بووینه میوانی ماڵی نه‌جاڕێکی مه‌سیحی و خێزانه‌که‌ی وژوورێکی زۆر باشیان داینێ که به که‌یفی خۆمان ده‌مانتوانی تێیدا بژین و میوانان به‌خێر بێنین. له‌و دێیه دا میسیۆنی ئێمه به‌ر له شه‌ڕ ده‌رمانگه‌یه‌کی هه‌بووه و که‌شیشی میسیۆنێری ئێمه به به‌رده‌وامی سه‌ری داوه. ئێسا کلیساکه‌ی و زیاتر له نیوه‌ی دێیه‌که هێشتا وێرانن. نزیکه‌ی 16 خێزانی هه‌رمه‌نی و سریانی مه‌سیحی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وێ. ئه‌و شه‌وه‌ی ئێمه له‌وێ بووین به به‌شداری 22 که‌سان دۆعاخوێنی مه‌سیحیمان به‌ڕێوه برد. بریا هه‌مووتان له‌وێ بووبان و قه‌درناسی دڵپاکانه و شادی ئه‌و خه‌ڵکه‌تان به چاوی خۆتان بدیبایه. ئه‌وان داوایان ده‌کرد زوو زوو سه‌یان لێده‌ین. ده‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌ک بۆ منداڵه‌کانیان بکه‌ینه‌وه. دۆستانی وڵات! وڵامی ئه‌و داوخوازه له ده‌ست ئێوه دایه....
بۆ به‌یانی ڕا چووینه لای حاکمی ئه‌و به‌شه، پیاوێکی به‌ڕێزی که زۆرجار دۆستایه‌تی میسیۆنێره مه‌سیحییه‌کانی کردووه.کاتێک ئێمه گه‌یشتینی مه‌لایه‌ک و چه‌ند که‌سی دیکه له لای بوون.هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌کی زۆری پێ نه‌چوو که سه‌ری قسان هاته سه‌ر مه‌سیحییه‌ت......
بۆ دوای نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و ( ڕادانه ) ئاژۆتمان، به چه‌ندین دێیان دا تێپه‌ڕین که دیار بوو له ڕابردوو دا زۆر به ئێروو بوون به‌ڵام ئێستا هه‌ر تۆپه‌ڵه قوڕیان لێ مابووه‌وه. له شوێنێک ڕێگاکه هاو ته‌ریبی قه‌راغ چۆمی گاده‌ر بوو له سه‌ر که‌نداڵێکی پێچدار 20 تا 30 فیت له سه‌ره‌وه‌ی چۆمه‌که.
ڕادانه دێیه‌کی موسوڵمان نشینی ده‌مار گرژه که زۆربه‌ی هه‌ر زۆری دانیشتوانی ئێرانین.لێره شه‌وێ ماینه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی بۆ به‌یانی ڕا بڕۆین، " سه‌ید" ێکمان لێ په‌یدا بوو، و کوتی پێی خۆشه بمان بینێ و قسه‌مان له گه‌ڵ بکا. داوامان لێکرد بێته ژووره‌که‌مان. ئه‌و پرسیاری لێ‌کردین داخودا ئێمه چ نووسراوه‌یه‌کمان پێیه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێمان بوو نیشانمان دا. ئه‌و ئاخره‌که‌ی یه‌کیانی هه‌ڵگرت و داوای لێ‌کردین هه‌رجۆره نووسراوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاوامان پێیه هه‌موویانی بده‌ینێ؛ کاتێک لێمان پرسی هوی داوخوازێکی ئاوا سه‌یر و نائاسایی چییه‌ئه‌و ئیدیعای کرد له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه فه‌رمانی پێدراوه هه‌موو جۆره نووسراوه‌یه‌کی که شتێکی تێدا بێ به دژی حکوومه‌ت یان دینه‌که‌یان کۆکاته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر دابگرێ. ئێمه به ئه‌ده‌به‌وه پێمان ڕاگه‌یاند ئێمه قه‌ت پێوه‌نه‌بووین هیچ شتێک به دژی حکوومه‌ت بکه‌ین و هیچ هۆیه‌ک نابینین پێویست بکا داوخوازییه‌که‌ی وی به جێ بهێنین. دوایه ئه‌و بڕێک تووڕه بوو و پێی گوتین ئێره ئێرانه و ئه‌مریکا نییه. ئێمه سپاسمان کرد بۆ زانیارییه‌که‌ی و به ئه‌ده‌به‌وه پێمان گوت ئه‌گه‌ر ئه‌و بیری له‌وه‌کردووه‌ته‌وه ده‌ست به سه‌ر بڵاڤۆکه‌کان دا بگرێ ده‌بێ ده‌سته‌ڵات وکاربه‌ده‌ست بوونی خۆی بسه‌لمێنێ ده‌نا ئێمه به هیچ جۆر ئاماده نابین بڵاڤۆکه‌کانی بده‌ینێ. ئیدی، هیچی نه‌گوت.
له‌وێوه چووینه دێیه‌کی دیکه که له‌وێ تاقه ماڵێکی ئاسۆری مه‌سیحی به ته‌نیا له نێو موسوڵمانان دا ده‌ژی.پیاوه‌که سه‌ر کاری ده‌سته‌یه‌ک پاڵه‌یه که له سه‌ر زه‌وی چه‌ڵتووک کارده‌که‌ن. ئه‌وان به سه‌ردانی ئێمه زۆر خۆشحاڵ بوون و له‌گه‌ڵ پیاوه که و سێ کوڕه چکۆڵه‌کان یانسه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیان قسه‌مان کرد. وێده‌چێ ئه‌وان له ئاست عیسای خۆیان وه‌فادار بن.....
له قوم قه‌ڵا چاومان به خه‌ڵکی مه‌سیحی و م _ که‌وت و له‌وێ ماینه‌وه بۆ دۆعاخوێنی سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆ و دوای ئه‌وه به‌ره‌و سابڵا‌غ ئه‌سپم تاو دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌وه ماڵێ بۆ ڕێوڕه‌سمی عیباده‌ت و دۆعاخوێنی خۆمان.
به‌و شێوه‌یه حه‌وتوویه‌کی پڕ له بیره‌وه‌ری خوش و ئاسۆیه‌کی ڕوونترمان به‌ره‌و ئه‌رکی خۆمان لێره تێپه‌ڕاند......
تا چه‌ند مانگی دیکه ئه‌من ناچارم بێمه‌وه وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری له که‌سوکاری خۆم بکه‌م.....
دڵسۆزتان،
ئاڵفڕێد ک، بێورگر "

له ژماره‌ی 6ی ساڵی 20ی کوردستان میشنێری دا بۆ مانگی ژووه‌نی 1928 سووڕه‌ت حیسابی خه‌رج و داهاتی میسیۆنی کوردستان بۆ مانگه‌کانی مارسی 1928 و ئاوریلی 1928 بڵاو کراوه‌ته‌وه و نامه‌یه‌کی کورتی ئالفرێد ک. بێورگر بۆ دوکتور کرۆنک سکرێتێری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری مسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو کراوه‌ته‌وه.
بێورگر ده‌نووسی: " ئه‌من دیسان چوومه‌وه سه‌ردانی وارگه‌ی گولان. ئێستا ئه‌وه وارگه‌یه یازده که‌سی لێیه. هێندێکیان له شارین، له نێو ئه‌واندا مه‌لایه‌ک هه‌یه. ئه‌وانه ده‌بێ ته‌ریک بکرێن و له خه‌ڵکی هه‌ڵاوێردرێن. به‌ڵام زۆر دژواره خه‌ڵک به‌ڕاده‌ی پێویست دنه بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مشوورێک له ژیانی ئه‌و گولانه بخۆن.
ئه‌من هێندێک خوارده‌مه‌نی زیادییم دانێ. خه‌ڵکی ئێره نانیان ده‌ده‌نێ. جلوبه‌رگیان له لایه‌ن خزم وکه‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که‌سێکیان مردووه دابین ده‌کرێ.وه‌ک بۆم ده‌رکه‌وت له‌و باره‌یه‌وه که‌مایه‌سییان نییه. نوێن وبان ده‌کرێ بۆیان ئاماده بکرێ؛ به‌ڵام ئێستا که ئه‌وه خه‌ریکه هه‌وا گه‌رم دادێ ئه‌من وام بیرلێکرده‌وه باشتره جارێ چاوه‌ڕێ بکه‌م. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌وپه‌ڕی تواناییمه‌وه چاوه‌دێریان بکه‌م، و ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه ده‌یانداتێ و که‌مه لێی زیاد که‌م. هێندێکیان هاتوونه لام و، داوا ده‌که‌ن هه‌موو مانگێ بڕه دراوێکیان بۆ ببڕمه‌وه، به‌ڵام ئه‌من وام پێ باشتره بۆخۆم چاوم به‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه بێ تا ئه‌و کاته‌ی لێره‌م."

له ژماره‌ی 7ی کوردستان میشنێری ساڵی 20، مانگی ژووییه‌ی 1928 دا چه‌ند کورته هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به پێگه‌ی میسیۆنی کوردستان له سابڵاغێ بڵاو کراوه‌ته‌وه له‌وانه سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ری خانوه‌کانیان نووسراوه:
" جه‌نابی. بێورگر له ڕاپۆرته‌که‌ی له پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مانه‌وه ده‌نووسێ هه‌رچی زووترده‌بێ دیوارێک به ده‌وری خانووبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌دا بکێشرێ. وێده‌چێ، حکوومه‌تی ئێران، هیچ جۆره به‌رپرسیاره‌تییه‌ک بۆ پاراستنی مڵکی که ده‌وری نه‌گیراوه وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ. به خۆشییه‌وه، خه‌رجی ڕاکێشانی دیوارێکی ئه‌وتۆ له‌وێ ئه‌وه‌نده نابێ که له‌م ولاته تێیده‌چێ؛ به‌ڵام له بارودۆخی ئێستای خه‌زێنه‌که‌مان دا ئه‌وه‌ش بڕێکی به‌رچاوه."

" ئه‌وه مایه‌ی دڵگه‌رمییه بزانین، به پێی نامه‌کانی جه‌نابی.بێورگر، سه‌ره‌ڕای دژواری خولێنه‌بوێر که له پێگه‌که‌مان له سابڵا‌غ بوومانه، کاره‌که‌مان و، جه‌نابی. بێورگر، به شه‌خسی خۆی جێی باوه‌ڕی میسیۆنێره‌کانی کلیسای پرێسبیتێریه‌کانی ناوچه‌کانی دراوسێیه و به‌ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌که‌ن."

به‌داخه‌وه ژماره‌کانی دیکه‌ی ساڵی 1928ی کوردستان میشنێری له به‌رده‌ست دانین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئالفرێد ک. بێورگر که‌نگێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریکا به‌ڵام، له هێندێک له ژماره‌کانی ساڵانی 1934 تا 1939ی لووتێران ئۆریانت می‌شن The Lutheran Orient Mission دا که له ساڵی 1929 وه له جیات کوردستان میشنێری بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌رده‌که‌وێ که جه‌نابی. ئالفرێد ک. بێورگر له‌وساڵانه دا سکرتێری به‌ڕێوه‌به‌ری و خه‌زانه‌داری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بووه.
بیورگر له ژماره‌ی 1ی ساڵی 35، ژانڤییه‌ی1947 ی The Lutheran Orient Mission بابه‌تێکی نووسیووه به نێوی
"A Dreamer In Action “، له‌و نووسراوه‌یه دا له‌گه‌ڵ باسی چالاکی ڕابردووی "میسیۆنی کوردستان" چه‌ند زانیارییه‌کی به نرخی مێژوویی باس ده‌کا که ناسێنه‌ی هێندێک له دۆسته‌کانی میسیۆنه‌که‌یانمان له سابڵا‌غ و ده‌ورو به‌ری بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. بێورگر ده‌نووسێ: ".... له کۆتاییه‌کانی 1911 دا گرووپی [ میسیۆنێره‌کانمان] گه‌یشتنه سابڵا‌غ، دڵی به‌شی موکری کوردستان له ئێران. ئه‌وان له گه‌ڵ دابوشوێنی غه‌ریب و خه‌ڵکێکی غه‌ریب ڕووبه‌ڕووهاتن که به‌زمانێک قسه‌یان ده‌کرد لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتن و ئه‌وانیش زمانی میسیۆنێره‌کانیان نه‌ده‌زانی. ئه‌وان زه‌حمه‌تێکی زۆریان نایه به‌رخۆیان بۆ فێر بوونی زمانه‌که به بێ یارمه‌تی کتێب یان ئه‌ده‌بییاتی نووسراو. پێوه‌ندییان له گه‌ڵ خه‌ڵک دامه‌زراند و دۆستێکی زۆریان په‌یدا کرد.
ڕێبه‌ره‌که‌یان [ مه‌به‌ستی له نه‌مر دوکتور ل.ئۆ.فاسومه] له فێربوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان دا زۆر لێزان و کارامه بوو. ئه‌و زۆر زوو ئه‌رکی وه‌رگێڕانی ئینجیله‌کان، بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێر، و 100 سروودی کلیسای به شێوه‌زاری کوردیی موکری به ئه‌ستۆوه گرت. دواتر ڕێزمانێکی کوردی نووسی که بۆخۆی شاکارێکه و رێنوێنێکی زۆر به نرخه بۆ ئێمه گشتمان که بمانه‌وێ هێندێک سه‌باره‌ت به‌و زمانه بزانین.
با لێره‌دا شاییدییه‌کی شه‌خسی سه‌باره‌ت به نرخی کاری دوکتور فاسوم دووپاته بکه‌مه‌وه. وه‌رگێڕانه‌کان زۆر باشن و زۆربه‌ی کورده‌کان لێیان تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به له‌هجه‌گه‌لی جیاواز قسه ده‌که‌ن. نرخی کار‌و تێکۆشانی ئه‌و پیاوه دوازده ساڵ دوای ئه‌وه‌ی کوردستانی به‌جێ هێشتبوو هه‌ر دیار بوو. زۆرێک له کورده‌کان که هه‌ڵکه‌وتی ڕێبه‌ریییان هه‌بوو به حورمه‌تێکی زۆره‌وه فاسوم یان وه‌بیر ده‌هێناوه و په‌سنیان ده‌دا و ده‌یانگوت پیاوێک بوو که له‌ده‌ردومه‌رگیان تێده‌گه‌یشت و خۆشی ده‌ویستن.
پیاوی وه‌ک مه‌لا که‌ریم، که ڕێبه‌ڕێکی ده‌سترۆیشتووی دینی بوو و که‌سوکاری زۆریان یارمه‌تی من کرد و ئاگایان لێم بوو، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاوه‌ڕوانییه‌کی مادییان له من هه‌بێ، ئه‌من لای وی ئیسلام و ده‌قه پیرۆزه‌کانم ده‌خوێند.ئه‌وه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی ساڵانی پێشوو بوو که له‌گه‌ڵ من ئاوا مێهره‌وان بوون.
که‌ریم ئاغا و کوڕه به‌خۆوه و نه‌ترسه‌کانی له دڵه‌وه میوانداری منیان ده‌کرد بۆ نێو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان و به‌و په‌ڕی دڵنزمییه‌وه له گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه له دێیه‌کانیان گوێیان له ئێمه ده‌گرت کاتێک وشه‌ی خوڵامان لێکده‌دایه‌وه. ئه‌و پیاوانه ڕێبه‌ری به هه‌زاران پیاوان بوون [ وه‌ک له ڕاپۆرتی پێشووتری بێورگریش ڕا ده‌رده‌که‌وێ مه‌به‌ست له‌و
"که‌ریم ئاغا"یه که‌ریم ئاغای قوم قه‌ڵایێ و کوڕه‌کانێتی.ح.ق].
عه‌لی خان،که له منداڵییه‌وه میسیۆنێرییه‌کانی ئێمه‌ی ده‌ناسی و کارلێکه‌ری ئه‌وانی له سه‌ر بوو، له گه‌ڵ ژنێکی مه‌سیحی ماڵی پێکه‌وه نا و به شانازییه‌وه تا دوایین ڕۆژه‌کانی ژیانی له‌گه‌ڵی ژیا. ئه‌و بوو به یه‌ک له ڕێبه‌ره گه‌وره‌کان له نێو خه‌ڵکی خۆی دا. ئه‌و بۆخۆی و هێندێک له ده‌س‌توپێوه‌نده‌کانی ڕۆژێک له ڕێگای دووری چه‌ندین میلییه‌وه هاتن بۆ دیده‌نی من و داوخوازیان ئه‌وه‌بوو له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وانیشدا پێگه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له سابڵا‌غ هه‌مانه بکه‌ینه‌وه. ئه‌من دڵم به‌رایی نه‌دا پێیان بڵێم ئێمه نه خه‌ڵکمان هه‌یه و نه‌دراو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی ئه‌وتۆ ڕاپه‌ڕێنین. دیاره ئه‌و له بێده‌ره‌تانی ئێمه تێنه‌ده‌گه‌یشت. ئه‌من به‌ڵێنم پێدا ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێ ده‌یکه‌م. ئه‌و ئێستا سه‌ری ناوه‌ته‌وه و ئێمه ته‌نێ چه‌ند جارێک توانیمان سه‌ریان لێ ده‌ین و باسی ووشه‌ی خوڵایان بۆ بکه‌ین چونکه له‌وه باشترمان له ده‌ست نه‌ده‌هات. [ به ئه‌گه‌ری زۆر مه‌به‌ست له‌و عه‌لی خانه، ده‌بێ عه‌لی خانی سه‌رداری بۆکان بێ، که له ساڵی 1921 یشدا له بۆکان داڵده‌ی میسیۆنێره‌کانی دابوو و به حورمه‌ته‌وه یارمه‌تی کردبوون خۆیان بگه‌ێێننه ته‌ورێزێ. ح.ق]...."
ئه‌و نووسینه‌ی ئالفرێد بێورگر نزیکه‌ی بیست ساڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له کوردستان نووسراوه و نێوی چه‌ند که‌سایه‌تی کورد و دیمه‌نێکی گشتی له تێگه‌یشتن و بۆچوونیانمان دێنێته به‌رچاو.

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-23772608832676912822009-07-03T14:52:00.014+02:002009-07-03T20:13:54.245+02:00یای مارتا داڵ (میس داڵ خانم) ئاشقی کوردستان بوو

وه‌ته‌نی مه‌حبووبی
کوردستانی بڵیند
ئه‌رزێک پڕ یادگاری
له جحێڵی من *

یای مارتا داڵ ( میس داڵ خانم) ئاشقی کوردستان بوو

حه‌سه‌نی قازی

مارتا داڵ که له ته‌مه‌نێکی که‌م دا نۆروێژی به‌جێهێشت و ڕووی له ئه‌مریکا کرد دوای خوێندن له ئه‌مریکا له ساڵی 1925 دا چووه سابڵاغێ، و هه‌موو لێزانی و توانایی خۆی به‌خت کرد بۆ خزمه‌ت به گه‌لی کورد. کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 2، ساڵی 14 فێڤرییه‌ی 1922 دوو نامه‌ی کورتی یای مارتا داڵی بڵاو کردووه‌ته‌وه، یه‌کیان
داوخوازی وه‌رگیرانی وه‌ک میسیۆنێری و ئه‌ویدیکه‌شیان کورته ژیاننامه‌یه‌تی:

20ی ژانڤییه‌ی 1922، شیکاگۆ
جه‌نابی ن.ج.لور
مه‌ی ڤیل، داکوتای باکووری

جه‌نابی لۆری خۆشه‌ویست
هه‌ستم دڵنیام ده‌کا، هه‌ر له منداڵییه‌وه خوڵای گه‌وره به لوتف و که‌ڕه‌می خۆی داوای لێکردووم بۆ خزمه‌ت. دۆعام ئه‌وه‌یه و
ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌و ویسته‌ی وه‌دی بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گومان و ترسه‌ی که له‌و دواییانه دا به‌سه‌رم داڵ زاڵ بووه و دڵه‌ڕاوه‌کێی تێدا پێک هێناوم. به‌ڵام، هێشتا ده‌مه‌وێ بچمه کوردستانێ،چونکه ناوێرم فه‌رمانی خوڵای وه‌دوایه ده‌مه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی خوێندنم ته‌واو کرد پێم خۆشه به‌لانی که‌مه‌وه دوومانگ کاری ڕاهاتن بکه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌و کارانه‌ی له‌وێ
پێویستن چاکیان ڕاپه‌ڕێنم.
دڵسوزتان مارتا داڵ
1138 N.Leavitt St.,
Chicago,III

ژیاننامه‌یه‌کی کورتی یای داڵ

ئه‌من له 30 ژووه‌نی 1891 له رێنداڵن، ئوێسترداڵن، نۆروێژ له دایک بووم. له‌وێ چوومه مه‌دره‌سه‌ی گشتی. له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا به ئه‌ندامه‌تی کلیسا وه‌رگیرام. له ساڵی 1911 دا هاتمه ئه‌مریکا، له ساڵانی 1915، 1916 1917 له واشنگتن خوێندم. له وه‌رزی هاوینی ساڵانی 1917 و 1918 دا له مه‌دره‌سه‌ی ناوچه‌یی له ئێڤێرت ده‌رسم گوتووه‌ته‌وه. له مانگی ژووییه‌ی 1919 بۆ په‌روه‌رده چوومه" نه‌خۆشخانه‌ی خزمه‌تکارانی ژنی کلیسای لووتێری" وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ تا به‌هاری ساڵی دادێ واته ساڵی 1922خوێندنم ته‌واو که‌م.
شیکاگۆ،
مارتا داڵ
کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 10، ساڵی 14، ئۆکتۆبری 1922 دا ده‌نووسێ:
ئه‌م بۆچوونه‌ی خواره‌وه‌مان له میسیۆنێره‌که‌مان یای مارتا دال که نێونیشانی ئاوایه پێگه‌یشتووه:
1138 N. Leavitt St., Chicago,III
" بیری ئه‌وه‌ی که ببم به میسیۆنێرییه‌ک به گوێگرین له نوتق و وتاری گه‌وره سه‌باره‌ت به میسیۆنه‌کان له زه‌ینی مندا پێک نه‌هات به‌ڵکوو، له‌وکاتانه‌دا که چوکم له‌به‌ر خوڵای خۆم دادابوو و له به‌ری ده‌پاڕامه‌وه ئه‌و بڕیاره‌م دا .وای دابنێن هه‌رکامێک له ئێمه که خۆی به مه‌سیحییه‌کی سه‌رله‌پێناو ده‌زانێ له به‌ر خوڵای خۆی بپاڕێته‌وه که کرێکارانێکی زیاتر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی حاسڵات بنێرێ و خه‌ڵک وا لێ‌بکا ئاماده بن بۆ کارکردن، به‌ڵام هه‌رکه‌سه له پێشدا ده‌بێ ئه‌رکی خۆی پێک بهێنێ. ئه‌گه‌رئێمه ئه‌وینێکی زیاترمان له ئاست عیسا له دڵ دا هه‌بووبایه ، ده‌مانتوانی هێندێک زیاتر له‌وه بکه‌ین که ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئینجیلی عیسا بگاته ئه‌وانه‌ی له تاریکاییدا دانیشتوون چ له کوردستان و چ له جێی دیکه."

کوردستان میشنێری، ژماره‌ی 2، ساڵی 17، فێڤرییه‌ی 1925
مارتا داڵ
ئه‌من له ڕێندالن Rendalen له نوڕوێژ له دایک بووم، له ته‌مه‌نی 14ی ساڵیدا به ئه‌ندامی کلیسای لووتێری وه‌رگیرام. له‌و ماوه‌یه‌یدا که خۆم ئاماده ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تیم قه‌بووڵ بکرێ خوڵای خۆم و ڕزگارکه‌ری خۆم ناسی. له‌قووڵای دڵمه‌وه ئاواتم ئه‌وه بوو له پێناو عیسا دا بژیم که به‌دڵ خۆشم ده‌ویست.ئه‌من ئه‌و ڕۆژه‌ی له کلیسا قه‌بووڵ کرام به ڕۆژی له دایکبوونی خۆم ده‌زانم. ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ خوڵای خۆم به ته‌نێ دوام و پێم گوت:
" گشت ژیانم ئی تووه". یه‌که‌مجاری ئه‌من له‌گه‌ڵ خوڵای خۆم سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که ببمه میسیۆنێری دوام ته‌مه‌نم 16 ساڵ بوو. ئه‌من ده‌مه‌ویست له‌وجێیه‌ی پێویستی هه‌ره زۆر بێ خزمه‌تی پێ بکه‌م. هیوام زۆر که‌م بوو بتوانم بچمه پێگه‌یه‌کی میسیۆن له هه‌نده‌ران چونکه پێم وا بوو ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی هه‌مه به‌ش ناکا. ئاواتی چوونم زۆر بوو و زۆر جار له‌و باره‌یه‌وه له گه‌ڵ خوڵای خۆم ده‌دوام.
له ساڵی 1911 هاتم بۆ ئه‌مریکا. له کالیجی کۆلۆمبیا، له ئێڤێرێت، واشنگتن خوێندم. ماوه‌ی 3 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی خزمه‌تکارانی ژنی لوتێری له شیکاگۆ، ئیله‌نۆی په‌روه‌رده‌م دی، له مانگی مه‌ی ساڵی 1922 خوێندنم ته‌واو کرد. دوای ئه‌وه ده‌وره‌یه‌کی پاش لیسانسم له نه‌خۆشخانه‌ی لێکه‌وتنی شیکاگۆ خوێند. له‌وباوه‌ڕه دام باریته‌عالا بانگه‌وای لێکردووم بچم بۆ پێگه‌ی میسیۆن و ده‌بێ له ڕێبازی خزمه‌ت به وی‌دا ڕاست بم.
مارتا داڵ

ڕێوڕه‌سمی له به‌ر کارنان
نووسینی: ئی. ئی. ئێسپێلین

یای مارتا داڵ، له دایکبووی ڕێنداڵن، دانیشتووی شیکاگۆ، ئیله‌نۆی له 1921 دا داوای لێ‌کرا وه‌کوو میسیۆنێری له کوردستان، ئێران خزمه‌ت بکا. بارودۆخی پێگه‌که‌مان له‌وێ هه‌تا ئێستا چوونی وی وه‌دره‌نگی خستووه. نزیکه‌ی ساڵێک له‌مه‌وپێش، خودا لێخۆش‌بوو جه‌نابی ئۆ.ج. مونداڵ دانیشتووی شیکاگۆ، ئیله‌نۆی کۆمه‌ڵه‌ی نزا خوێنانی ئه‌به‌نه‌زه‌ر Ebenezer ی ڕائه‌سپارد یای داڵ وه‌ک کرێکاری نوێنه‌ری خۆیان له کوردستان دیاری بکه‌ن. ئه‌و ڕاسپاره‌ده‌یه‌ی جه‌نابی که‌شیش ده‌ستبه‌جێ به یه‌کده‌نگی په‌سند کرا.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له کۆبوونه‌ی سێپتامبری ڕابردووی خۆیدا، بڕیاری دا یای داڵ ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و شوێنی چالاکی بچێ. ئه‌و بڕیاره به تێلگراف به یای داڵ ڕاگه‌یێندرا که ئه‌وده‌می له نۆڕوێژ بوو. نه‌ده‌کرا له‌وێوه ڕاسته‌وڕاست بچێ بۆ کوردستان، بۆیه زوو گه‌ڕاوه بۆ ئه‌مریکا. لێره‌وه وا ڕێک خرا بوو به که‌شتی S.S. Canada به هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ میسیۆنێری دیکه، که هه‌تا ته‌وڕێز به‌یه‌که‌وه ده‌بوون، له نیویۆرکه‌وه وه‌ڕێ که‌ون و بێگومان یه‌ک له میسیۆنێره‌کانی خۆشمان بۆ به‌ره‌وپیل هاتنی دێته ته‌ورێز. 18ی ژانڤییه‌ی ئه‌مساڵ ڕۆژی له به‌رکارنانی ڕه‌سمی یاڵ داڵ بوو. هه‌موو لایه‌کمان به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه بووین.نه‌ک هه‌ر یای داڵ خۆی به‌ڵکوو که‌شیش مونداڵ و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کلیساش.چوونی یای داڵ وه‌ک میسیۆنێری نوێنه‌ری نزاخوێنانی ئه‌به‌نه‌زه‌ر بۆ کوردستان، بۆ جه‌نابی مونداڵ یه‌ک له به‌رهه‌مه پێگه‌یشتووه هه‌ره خۆشه‌کانی خزمه‌تی بێ درێخ و خۆنه‌ویستی بوو به باره‌گای خوڵای.ئه‌و به شادییه‌کی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌کرد یای داڵ به ڕه‌سمی له‌به‌ر کار بندرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌ژیا ئه‌م ڕۆژه خۆشه ببینێ.
......... ڕێوڕه‌سمی له به‌ر کارنان له‌دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌کی زۆر تێیدا به‌شدار بوون.
نزاخوێنانی ئه‌به‌نه‌زه‌ر 201 دۆڵاریان دا به یای داڵ بۆ ئاماده‌کردنی که‌لوپه‌لی پێویست، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دارایی ئه‌وان له‌مساڵ دا ده‌گه‌یێنێته 751 دۆڵار. ئه‌وه نیشانه‌ی ڕوحییه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی میسیۆنێرییه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌جێیه به دڵنیاییه‌وه بگوترێ، یای داڵ تاقه میسیۆنێرییه‌ک نییه که له لایه‌ن نزاخوێنانی ئه‌به‌نه‌زه‌ر ڕا بۆ خزمه‌ت بنێردرێته پێگه‌ی هه‌نده‌ران. ئه‌م کلیسایه کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی گه‌نج و به‌کاری هه‌یه.......... ئه‌من زۆر به شانازی ده‌زانم، دوو حه‌وتوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی نزاخوێنانی ئه‌به‌نه‌زه‌ربووم."

کوردستان میشنێری، ژماره‌ی 4، ساڵی 17، ئاوریلی 1925

مارتا داڵ له 10ی مارس لای نیوه‌ڕۆ به‌که‌شتی له نیۆیۆرکه‌وه به‌ره‌و کوردستان وه‌ڕێ که‌وت. ئه‌و له‌نێو که‌شتی
S.S.Canada وه نامه‌ی نووسیوه و سڵاو له گشت ئه‌و دۆستانه ده‌کا که بۆی ده‌سته‌ودۆعان و خۆشحاڵه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شوێنی کارکردنی ده‌چێ...... ئه‌وحه‌تووانه‌ی دوایی خۆی له ئه‌مریکا یای داڵ سه‌ری زۆرقاڵ بوو، و به‌وه خۆشحاڵین ده‌زانین که ده‌توانێ له نێو که‌شتی دا هێندێک بحه‌سێته‌وه. هاورێی سه‌فه‌ری یای گیلێسپی
Gillespiیه که له‌ته‌ورێز کار ده‌کا، بێگۆمان هاورێ و یارمه‌تیده‌رێکی باشه بۆ یای داڵ.ئێمه لێره دا پێمان خۆشه سپاسی مه‌دره‌سه‌ی ئینجیلی له سه‌نت پاول بکه‌ین، چونکه کاتێک یای داڵ سواری که‌شتی ده‌بوو،39 نامه‌یان به‌ده‌ستی گه‌یاند که خوێندکارانی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه بۆیان نووسیبوو. ده‌با خوڵا ده‌ست به عومری هه‌موویانه‌وه بگرێ. یای داڵ ده‌نووسێ:" ئه‌من هه‌ست ده‌که‌م خوڵام له‌گه‌ڵه" و ئێمه‌ش دڵنیای ده‌که‌ین وایه.

کوردستان میشنێری، ژماره 5، ساڵی 17، مه‌ی 1925
یای داڵ له هه‌مه‌دانێ
هه‌ر ئێستا نامه‌یه‌که‌مان له یای داڵه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه که له 30ی مارس، له به‌یڕووت، سوورییه‌وه ناردوویه.
ئه‌و له‌وێوه ڕاسته‌وڕاست به‌ره‌و ئێران چووه، به‌ڕێگای هه‌مه‌دان دا. له‌نامه‌یه‌که‌وه که دوکتور شالک له به‌رواری 11ی مارس نووسیویه ده‌ڵێ ئه‌و پێوه‌یه بچێ بۆ هه‌مه‌دان بۆ به‌ره‌وپیلی یای داڵ. به‌و شێوه‌یه یای داڵ له‌و سه‌فه‌ر دوورودرێژه‌ی دا قه‌ت به ته‌نێ نابێ. ئه‌و له‌و نامه‌یه‌ی له به‌یڕووته‌وه ناردوویه ده‌ڵێ واچاوه‌ڕوان ده‌کا 14ی مارس بگاته هه‌مه‌دانێ.
--- ن.ج. لۆر.

کوردستان میشنێری، ژماره‌ی 7، ساڵی 17، ژووییه‌ی 1925
(کورته‌ی ئه‌و نامانه‌ی مارتا داڵ له ڕێگای به‌ره‌و سابڵا‌غ، ئێران چوونی دا بۆ جه‌نابی ئی.ئی.ئێسپێلین
E.E.Espelien ی نووسیوه)

برای ئازیز:

له نێو که‌شتی S.S. Canada وه، له 10ی مارسی 1925 ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم. هه‌ر ویستم چه‌ند دێڕ بنووسم چونکوو ئه‌وه هه‌تا ئێمه ده‌په‌ڕێنه‌وه دوایین نامه ده‌بێ. ئه‌من خوشحاڵم چونکه هه‌ست ده‌که‌م خوڵای گه‌وره ئه‌م ڕۆژانه زۆرم لێ نزیک بووه. دڵنیام هه‌موو ڕۆژێ هێزم وه‌به‌ر ده‌نێ، ئه‌من پێویستیم پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دڵپه‌شێوی سبه‌ینێ نه‌بم.
سپاس بۆ نامه‌که‌ت. ئه‌من زۆر نامه‌ی دیکه‌شم وه‌رگرت. سی و نۆ نامه له خوێندکارانی ئه‌نیستیتووی ئینجیله‌وه له سه‌نت پاول. ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی بۆ من زۆر خۆش بوو چونکه چاوه‌ڕێم نه‌ده‌کرد. ئه‌من له نێو که‌شتیدا کاتێکی زۆر ته‌رخان ده‌که‌م بۆ چاولێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و ئینجیله‌ی ئه‌وان بۆیان ناردووم.ئه‌من زۆرخۆشحاڵ بووم به وه‌رگرتنی ئه‌و نامانه و دوایه نامه‌یه‌ک ده‌نووسم بۆ ئه‌نیستیتووی ئینجیل Bible Institute. له جه‌نابی گاڵۆده‌ی Rev.Galloday، جه‌نابی واک و خانمه‌که‌ی Rev. And Mrs.Walck له سه‌نت پاوله‌وه، ئیدا یاکۆبسۆن
Ida Jacobso،بێرێسفۆرد، س.د. Beresford, S.D. و لیسبون III نامه‌م وه‌رگرت. ئه‌وان ده‌ڵێن له کۆمه‌ڵه‌ی یایانی میسیۆن دا کوردستان میشنێری ده‌خوێننه‌وه __ نامه و شیرینی ئالڤین باکن Alvin Bakken ی خوارزام ( برازام ) و ئه‌و گۆڤارانه‌ی خانمی لیۆنبێرگر Mrs. Lionberger، له ئۆماها،نێبراسکاوه ناردبووی به ده‌ستم گه‌یشتن. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه دڵگه‌رمی و حه‌سانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ من که ده‌زانم ئه‌و هه‌موو که‌سانه له بیری من دان و دۆعام بۆ ده‌که‌ن. هیوادارم چوونم به زایه نه‌چێ. له‌خوڵای ده‌پاڕێمه‌وه به لوتف وکه‌ڕه‌می خۆی پشتیوانم بێ بۆ وه‌دیهێنانی ئیراده‌ی خۆی. ئه‌من زۆر دۆعای چاک ده‌که‌م بۆ کۆبوونه‌وه‌کانتان له لا کراس La Crosse له‌م ڕۆژانه‌دا. ئه‌وه زۆر خۆشه ئێمه ده‌توانین له باره‌گای وی‌دا یه‌کتری ببینین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچیش له‌یه‌ک دوورین.
25ی مارس: سه‌فه‌ره‌که‌مان هه‌ر خۆش و خۆشتر ده‌بێ. تێپه‌ڕێن به گیبرالتار Gibraltarدا زۆر خۆش بوو. ئێمه هه‌تا نزیک ڕه‌وه‌زه به‌رده‌کان چووین و توانیم وێنه‌یه‌ک بگرم. سه‌ربازخانه‌شم دی که 6000 سه‌ربازی ئینگلیسی لێ مۆڵ دراوه، تفه‌نگه‌کانیان له سه‌ر ڕه‌وه‌زه‌به‌رده‌کان بوون و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ڕێپێڵگه پێچپێچه‌ی که هه‌تا ترۆپک ده‌چێ.هه‌رکه هاتینه نێو ده‌ریای مدیته‌رانه هه‌موو شت ئارام بوو.ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ پێمان وانه‌بوو که‌شتییه‌که له جێی خۆی ده‌جووڵێ؛ به‌ڵام ئه‌مڕۆ دیسان هێندێک جووڵه‌جووڵ هه‌یه. دوێنێ شه‌وێ ده‌بوو پیانۆی نێو که‌شتییه‌که ببه‌ستنه‌وه.ئه‌مڕۆ هه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی ناخۆش کردووه ناتوانین بچینه ویشکایی.ئێمه له شاری پالێرمۆ له سیسیلی ن. که‌شتییه‌که‌مان هێندێک دوور له‌نگه‌ر ده‌گرێ و به لۆتکه‌ی پچووک ده‌بێ خۆمان بگه‌یێنینه قه‌راغ ئاوێ.زۆرم پێ خۆشه لا ده‌ین و بتوانم به ته‌پۆڵکه‌کاندا هه‌ڵگه‌ڕێم وه‌نه‌بێ هێندم پێ خۆش بێ شاره‌که ببینم. ئێمه شاری ئه‌لجه‌زیره‌مان دی، شارێکی که هه‌م مۆدێڕنه و هه‌م ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌یه، له‌وێش یه‌که‌م موسوڵمانانمان دی. له‌وێ چووینه مزگه‌وتێک، چه‌ند که‌سێک چۆکیان دادابوو و نوێژیان ده‌کرد، زه‌ویان ماچ ده‌کرد و شتی جۆربه‌جۆریان ده‌کرد. به یه‌ک له کۆڵانه ته‌نگه‌کانی شاره‌که‌دا گه‌ڕاین. ئه‌من بۆن و به‌رامه‌ی ئه‌وێ و پێسیی ئه‌وێم پێ خۆش نه‌بوو. ئه‌و به‌شه‌ی شاری زۆر خه‌فه‌تاوی ده‌هاته به‌رچاو.ئه‌من که هاتمه‌وه سه‌رم ژانی ده‌کرد و نه‌متوانی شێو بخۆم _ له‌وه‌تی هاتووم ده که‌شتییه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو نان به‌دڵمه‌وه نه‌نووسێ. ئێستا ئه‌وه خه‌ریکم جارێکی دی سه‌فه‌رنامه‌ی میسیۆنێری پاول ده‌خوێنمه‌وه، له‌وکاته‌ی دا که هه‌ر به‌و جێگایه‌ی دا تێده‌په‌ڕین که له‌وێ دا باس ده‌کرێ.
29ی مارس: سێیه‌مین و دوایین یه‌کشه‌مۆمان له که‌شتی دا. ئێمه سبه‌ینێ داده‌به‌زین، ڕۆژێک زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرا.ئێستا ئه‌وه بیست ڕۆژه نیۆیۆرکمان به جێ هێشتووه.له‌وه‌تا گه‌یشتووینه‌ته ده‌ریای مدیترانه هه‌وا زۆر سازگار نه‌بووه به‌ڵام، ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی ته‌واو هاوینییه. له پالمێرۆوه Palmero تا به مێسینا Messina دا تێپه‌ڕبووین هه‌ر ویشکاییمان لێوه دیاربوو. چیای سترۆمبۆلی Stromboli له دووره‌وه دووکه‌ڵی له سه‌ر هه‌ڵده‌ستا به‌ڵام شاخی ئێتنا Etna له هه‌وراندا ون ببوو.ته‌نگه‌ی مێسینا جوانترین به‌رجه‌وه‌ندی هه‌یه و به‌درێژای قه‌راغ ده‌ریا هه‌ر چرایه و ده‌ترووسکێته‌وه. ئه‌من زۆرم پێ خۆش‌بوو که به‌شه‌و به‌وێدا تێپه‌ڕین. هیچ هیوای ئه‌وه‌م نه‌بوو له‌م گه‌شته دا ئاتێن ببینم به‌ڵام، دیتم چونکه که‌شتییه‌که‌مان ڕۆژێکی ته‌واو له پیراوس Piraeus له‌نگه‌ری گرت و ئه‌وێ به‌نده‌ری هه‌ره قه‌ره‌باڵغ بوو که دیتمان له‌و ڕۆژه‌وه له نیۆیۆرک وه‌ده‌رکه‌وتووین. که‌شتی زۆر جۆر به‌جۆری لێ‌بوو و زۆر ئاڵای جۆربه‌جۆر به دیاره‌وه بوون.ئێمه شه‌ش کچ شاره‌زایه‌کمان په‌یدا کرد و به ترێن چووین بۆ ئاتێن، که له پیراوسه‌وه هه‌ر نیوسه‌عات دووره. ڕۆژێکی خۆش و تاو و ساو بوو وله‌وێوه هه‌موو شوێنی ده‌ورو به‌رمان ده‌دی، که به‌ڕاستیش هه‌تابڵێی دڵرفێن و جوانه. له پێشدا چووینه ئافیسی کۆمه‌ڵه‌ی وه‌فریا که‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی ببینین که ئه‌و کاره باشانه ده‌که‌ن، به دیتنی کاری وان ئاره‌زووم کرد هه‌ر ئه‌و ده‌می له کوردستانێ بایه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی چالاکییه‌کانی خۆمان بده‌م. هێنده‌ی پێ ناچێ به ئاواتی خۆم ده‌گه‌م.
به‌یڕووت 30 مارس: ئێمه ئاخره‌که‌ی گه‌یشتینه به‌یڕووتێ. ئێره شوێنێکی جوانه، لایه‌کی ده‌ریا و ئه‌ولای دی چیایه. له ئیداره‌ی گومرگ پێویست نه‌بوو باروبه‌ندیلی خۆمان بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌و پیاوه‌ی ئێمه‌ی برده ویشکانی له‌جیات ئێمه قسه‌ی کرد.لێره زۆر خۆشمان لێ ڕاده‌بوێرێ.
به‌یڕووت 5ی ئاوریل: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو گشت حه‌وتوو له‌م شوێنه چاوه‌ڕێ بین، له هه‌مان کات دا بیستمان ده‌توانین به 25 دۆڵار سه‌فه‌ری ئورشه‌لیم بکه‌ین و لێبڕاین ئه‌وه ده‌رفه‌تێک نییه له ده‌ستی بده‌ین.له پێشدا به چوار سه‌عاتان به قه‌راغ ده‌ریا دا چووینه حه‌یفا. خۆڕسک و وڵاتی فه‌له‌ستین له هه‌موو جێگایه‌کی که من تائێستا دیتوومه یه‌کجار زۆر جیاوازه.لێر و له‌وێ دار خورما ده‌بیندران.ئێمه گه‌یشتینه سه‌حرایه‌ک که چ ڕێگه‌ی لێ نه‌بوو و ، بۆ چه‌ندین میل به لێواره‌ی ده‌ریا دا له سه‌ر خیزه‌ڵان ئاژۆتمان. ئه‌من وشترم زۆر پێ جوانه و له‌ڕێیه‌دا وشترێکی زۆرمان دیت. له حه‌یفاوه بۆ چه‌ندین سه‌عاتان سواری ترێن بووین، له پێشدا به پێده‌شتان دا و دوایه به پێچ و گه‌وه‌ی چیایان دا و ئه‌وه ڕاکیز Rockies ی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای وه‌بیر هێنامه‌وه.
زۆرشتم سه‌باره‌ت به گه‌ڕه‌کی ئه‌مریکایی له ئورشه‌لیم بیستبوو،بۆیه بۆ مانه‌وه چووینه ئه‌وێ. ئه‌و گه‌ڕه‌که که‌سێک به نێوی ئاغای سپاتۆرت Spatort ی خه‌ڵکی شیکاگۆ سازی کردووه. هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی که نووسیویه " له گه‌ڵ ڕوحم زۆر ده‌گونجێ". ئه‌و کاتێک ئه‌وه‌ی نووسی که خه‌به‌ری پێگه‌یشت کچه‌کانی له ئاتلانتیک که‌شتییه‌که‌یان غه‌رق بووه. ئێستا کوڕه‌که‌ی به‌رپرسی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌یه. ئه‌وان ئامانجیان چاکه‌یه و له گه‌ڵ هه‌موو که‌س زۆر مێهره‌وانن. زۆر له‌گه‌ڵ ئێمه باش بوون و شاره‌زایه‌کیان دیاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بووین رێنوێنیمان بکا.
یه‌که‌م جێی که لێی ده‌گه‌ڕام بیبینم کاڵڤاری Calvary بوو به‌ڵام، به داخه‌وه که‌س نه‌یده‌زانی له کوێیه. ئێمه جێیه‌کمان دی که به "گۆڕی باغچه" Garden Tomb به‌نێوبانگه، زۆر که‌س پێیان وایه ئه‌وه هه‌ر ئه‌و جێیه‌یه. ئه‌و شوێنه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌پۆڵکه‌که‌ی نزیکی، که ئێستا گۆڕستانێکی موسوڵمانانه، ده‌کرێ گۆڵگاتا
Golgatha بێ. ئه‌وه ته‌نیا شوێنێکه که کاتۆلیکه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گرتووه.ئه‌وان جێیه‌کی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ گۆڵگاتا، کلیسای مه‌زاری پیرۆز Holy Sepulchre. به ته‌واوی ئاشکرایه که ئه‌وه ئه‌و شوێنه نییه. ئێمه چووینه هۆڵی داوه‌ری Judgment Hall یش. ئه‌وان ته‌واو دڵنیان که ئه‌وه شوێنه‌که‌یه. ئێمه به‌و جاده‌یه دا ڕۆیشتین به‌و ده‌روازه‌یه‌ی دا که ده‌گوترێ سه‌لیبی پێدا بردووه. نازانم چۆنت ئه‌و هه‌سته بۆ بگێڕمه‌وه که به گه‌ڕان له کۆڵانه‌کانی ئورشه‌لیم دا تێمدا پێک هاتبوو. ئه‌و سرووده هه‌میشه له گوێم‌دا ده‌زرینگایه‌وه،" داخودا عیسا ده‌بێ به‌ته‌نێ سه‌لیب هه‌ڵگرێ". ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچیش ئێمه به ته‌واوی دڵنیانین ئه‌وه هه‌ر ئه‌و جێیه بێ که ئه‌و لێی ژیا و،لێی مرد و دیسان هه‌ستاوه. بۆ من ئه‌وه‌نده ڕاسته‌قینه بوو کاتێک به ته‌نیشت گۆڕه‌که‌وه ڕاوه‌ستابووم ده‌متوانی گوێم له‌و ڕستانه بێ: " ئه‌و لێره نییه، ئه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه." ئێمه له ڕووباری سێدرۆن Cedron په‌ڕینه‌وه و چووینه گێتسامنێ Gethsemane. شتێک نه‌ماوه ببیندرێ جگه له چه‌ندداری کۆنه‌ساڵ نه‌بێ. له‌وێش کلیسایه‌کی کاتۆلیک هه‌بوو. ئه‌من زۆرم پێ خۆش بوو بزانم ئه‌و نوخته‌یه کوێیه که ئه‌و شه‌وه خۆڕاگری لێکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ چۆک داده‌م و بپاڕێمه‌وه. له‌وێوه چووینه شاخی ئۆلیڤێت Olivet که کاتۆلیکه‌کان له سه‌ر به‌ردان شوێنپێیان ساز کردووه به نیشانه‌ی شوێنپێی عیسای داده‌نێن کاتێک وه‌سه‌ر شاخی که‌وتووه. ئێمه چووینه بێتانی Bethany ش. ئه‌و چاوه له خانووه‌که که له‌وێ ماوه‌ته‌وه ده‌ڵێن له سه‌رده‌می عیساوه ماوه‌ته‌وه. له بێتله‌هێم Bethlehem کاتۆلیکه ڕۆمانه‌کان، کاتۆلیکه یۆنانییه‌کان و ڕێڕه‌وێکی دیکه که ئێستا نێویانم له بیر نه‌ماوه، کلیسایه‌کیان دروست کردووه. لێره هه‌میشه سه‌ربازێک کێشک ده‌کێشێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌شیشه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری به‌شه‌ڕ نه‌یێن. ئێمه به مووچه‌ی شوان Shepherd field یشدا تێپه‌ڕێن، که ته‌نیا ڕووبه‌ڕێکه له‌وانه، ڕه‌نگه ئه‌وه ئه‌م شوێنه بێ که فریشته‌کان خۆیان له شوانان ئاشکرا کرد.
ده‌بوو به‌یانی زوو ئوورشه‌لیم به‌جێ بهێڵێن، واته ڕۆژی سێیه‌می که ئێمه گه‌یشتبووینه ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌وه حه‌یفا. ئه‌و شۆفێره‌ی بڕیار بوو ئێمه بگه‌ێێنێته ترێن که سه‌عات 4:40 ده‌قیقه وه‌ڕێ ده‌که‌وت سه‌عات 5 گه‌یشتێ. چمان پێنه‌ده‌کرا جگه له‌وه‌ی نه‌بێ به‌دوای ترێنه‌که دا بچین و بیگه‌ینێ. به نێو شاخاندا له هه‌واێه‌کی توف و باو بۆران دا ئاژۆتمان، به‌فر، باران و هه‌وره‌تریشقه هاوڕێی ڕێمان بوون. ئێمه زۆر پێش له‌وه‌ی که ترێنه‌که بگاته لیدا Lydda که له ئورشه‌لیمه‌وه 35 میل دووره گه‌یشتینه ئه‌وێ. شۆفێره‌که هه‌ر به‌و دراوه‌ی که‌ده‌بوو بمانگه‌یێنێته وێستگه‌ی ترێن بردینی بۆ لیدا. له حه‌یفا به‌وڵاوه دووجاریان ڕاگرتین و پۆلیس ماشێنه‌که‌مان گه‌ڕا بۆ ماده‌ی نارکۆتیک. جارێک چه‌رخی ماشێنه‌که‌مان په‌نچه‌ر بوو و ته‌رزه و بارانیش دایدایێ. ڕێگاکه ناخۆش بوو بۆیه ماوه‌یه‌کی درێژی پێ چوو هه‌تا گه‌یشتینه به‌یڕووتێ.به‌یانی سه‌عات 6 دیسان درێژه به سه‌فه‌ره‌که‌مان ده‌دین.
به‌غدا 10ی ئاوریل: " سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مۆ سه‌ری سه‌عات 6 له ماشێنێکی گه‌وره‌ی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشی دا که کورسییه‌کانی ڕاحه‌ت بوون وه‌ڕێ که‌وتین. له پێشدا به شاخێکدا تێپه‌ڕین و که‌مێکیش به‌فر ده‌باری. له دیمیشق نانی به‌یانیمان خوارد و دوایه وه‌نێو سه‌حرا که‌وتین. سه‌عات 5:30 ئێوارێ گه‌یشتینه پاڵمیرا Palmyra تازه ڕۆژ ده‌چوو ئاوا بێ. ئه‌من هه‌میشه پێم وابووه دیتنی ڕۆژئاوا بوون له ده‌ریا دا زۆر جوانه، به‌ڵام ئه‌و جوانییه ناکرێ له گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژئاوا بوونه‌ی دا مرۆ له سه‌حرا ده‌یبینێ به‌راورد بکرێ. ئه‌من له ژیانم دا ڕه‌نگی ئه‌وه‌نده جوانم نه‌دیتبوو. شه‌وێ له دێیه‌کی عه‌ڕه‌بی که خانووی گڵینی هه‌بوو لاماندا. له " هۆتێلی سه‌حرا"!! دا نووستین. جێیه‌کی هێنده خۆش نه‌بوو به‌ڵام، ته‌ختێکی باشمان هه‌بوو. ئێمه ده‌بوو به‌یانی زوو وه‌ڕێ که‌وین،بۆیه ده‌بوو سه‌عات چوار وه‌ده‌رکه‌وین به‌ڵام، ماشێنه لۆرییه‌که هێشتا نه‌هاتبوو و ده‌بوو چآوه‌ڕێ بکه‌ین. لۆرییه‌که ئاخره‌که‌ی گه‌یشتێ و موسافیرێکی دیکه‌شی پێ بوو، پیاوێکی ئینگلیسی و سه‌گه‌که‌ی که نێوی "Shadow " بوو. جابۆیه ئێستا ئێمه چوارکه‌سین له ته‌نیشت دوو شۆفیره‌کان و ڕێوه‌به‌ری کاروانه‌که. له سه‌عات 10:30 وه‌رێ که‌وتین و ئه‌و ڕۆژه سه‌فه‌رێکی درێژمان له‌به‌ر بوو.نیوه‌ی ڕێگامان بڕیبوو که لۆرییه له کار که‌وت و ده‌بوو ڕایکێشن. ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ باش چوو به‌ڵام، له شوێنێکی سه‌خت چه‌رخه‌که‌ی شکا و ده‌بوو پێاوێکی به ته‌نیشته‌وه دانێن ئاگای لێ بێ. ئێمه ئه‌وی شه‌وێ که‌می مابوو بۆ سه‌عات دوازده، گه‌یشتینه دێیه‌کی پچووکی دیکه، له‌وێ ئه‌و شیرکه‌ته‌ی ئێمه‌ی ده‌برد مزڵی خۆی هه‌بوو و خه‌ڵکه‌که له گه‌ڵمان باش بوون. شێوێکی گه‌رم و چای دا‌غ چاوه‌ڕێی ده‌کردین. بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕا هه‌تا سه‌عات حه‌وت وه‌ڕێ نه‌که‌وتین. ئه‌و ڕۆژه له چۆمی فرات په‌ڕینه‌وه و ساعه‌ت 2ی دوای نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه به‌غدا. مه‌ودای نێوان به‌یڕووت و به‌غدا 650 میله، و ئێمه چاک گه‌یشتینێ.
هه‌مه‌دان 15ی ئاوریل: شه‌وی یه‌کشه‌مۆ به ترێن به‌غدامان به‌ره‌و خانه‌قین به‌جێ هێشت و له‌وێوه دیسان سواری ماشێن بووین. ئێمه به زۆر چیای جوان دا تێپه‌ڕێن! به‌ڵام، هیچ دارمان به دی نه‌کرد. دووشه‌مۆ شه‌و گه‌یشتینه کرماشان و، له‌وێ له لای میسیۆنێره‌کان ماینه‌وه.ئه‌وان جێیه‌کی زۆر جوانیان هه‌یه. زۆرم پێ‌خۆش‌بوو دیسان هێندێک خواردنی خۆش ده‌خۆم. ئه‌من له تاوی شیر‌و ڕۆنی که‌ره ئه‌وه قڕم دێ. ته‌نانه‌ت ئاوه‌که‌ی ئه‌وێش خورێنی زۆر خۆش بوو. _ له نێوان به‌غدا و هه‌مه‌دان دا ئێمه بۆخۆمان مشوورمان له خۆراکی خۆمان و شوێنی حاوانه‌وه‌مان خوراد. شیرکه‌ته‌که هه‌تا به‌غدا ئه‌و ئه‌رکه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو __ دوێنێ شه‌وێ له کاتێکدا باران ده‌باری گه‌یشتینه هه‌مه‌دانێ. ئه‌من له لای دوکتور فانک Funk وهاوسه‌ری ده‌مێنمه‌وه و هه‌ر تازه نامه‌یان له یای ئه‌ندرسۆن و دوکتور شاڵکه‌وه پێ گه‌یشتووه که بۆ دیتنی من دێن بۆ ئێره. نازانی به بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره چه‌نده خۆشحاڵ بووم. ئه‌من تا ئێستا نه‌متوانیوه تێلێگرافیان بۆ بکه‌م به‌ڵام، لێره‌وه تێلێگرافیان لێ ده‌که‌م.یای گیلێسپی Gillespie له به‌یڕووته‌وه تێلگرافی بۆ ته‌ورێز کرد. ئه‌و پێی وابوو یه‌کێک له جه‌ماعه‌ته‌که‌ی وان دێ بۆ ئێره به‌ڵام، ئه‌من هیوادار نه‌بووم که‌سێک له جه‌ماعه‌تی خۆمان ببینم به‌رله‌وه‌ی بگه‌مه ته‌ورێزێ. میسیۆنێره‌کانی ئێره وه‌زعیان باشه. ئه‌من ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی به‌گشت نه‌خۆشخانه‌که‌ی ئێره دا گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی بزانم لێره چۆن کار ده‌که‌ن.بۆ هیچ شت پێویست نه‌بوو دراو بده‌م، ته‌نانه‌ت جارێکیش چه‌مه‌دانه‌که‌م نه‌کرده‌وه، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی سه‌ری کۆمپانی گواستنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی Eastern Transportation Company .
میانه، ئێران 28ی ئاوریل: به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی من که بووه مایه‌ی په‌ژاره‌م دوکتور شاڵک نه‌هات بۆ دیتنی ئێمه له هه‌مه‌دان، به‌ڵکوو هه‌رمه‌نییه‌کی ته‌ورێزی هاته ئه‌وێ.دوکتور شاڵک ڕای ئه‌سپاردبوو ده‌بێ به ڕێی هه‌ره کورت دا له هه‌مه‌دانه‌وه بچین بۆ سابڵا‌غ، نه‌ک ئه‌وه‌ی بچینه ته‌ورێز و له‌وێوه بچین؛ به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌ویست به‌و ڕێگایه‌یدا بچن که دوکتور شاڵک گوتبووی و ئه‌منیش جگه‌له‌وه‌ی به هه‌ر ڕێگایه‌کی ئه‌وان پێی دا ده‌چن بچم چی دیکه‌م له ده‌ست نه‌ده‌هات.ئه‌و سندووقانه‌ی پێم بوون به‌و ڕیگایه‌ی دا دوکتور شاڵک گوتبووی ناردمن و هیوا دارم ئه‌وکاته‌ی ده‌گه‌مه سابڵاغێ گه‌یشتبنه جێ. به‌و ڕێگایه‌دا ده‌بوو دوو گارییان بگرین.
ئێمه‌پێنج ڕۆژ له هه‌مه‌دان ماینه‌وه. له‌ماڵی دوکتور فانک و هاوسه‌ری زۆر خۆشم لێ ڕابورد، دوایین شه‌وی که له‌وێ بووم یارمه‌تیم کردبۆ عه‌مه‌لێکی جه‌ڕاحی جمجمه. عه‌مه‌لێکی سه‌خت بوو. لێره خه‌ڵک هه‌تا نه‌خۆشی لێیان پیس نه‌کا و نیوه مردوو نه‌بن ناچنه لای دوکتور _ به تایبه‌تی ژنان _ و هێندێکیان مردنیان پێ باشتره له‌وه‌ی بچنه لای دوکتورێکی پیاو.
ئێمه حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌مۆ هه‌مه‌دانمان به‌جێ هێشت. یه‌که‌م حه‌وتوو هه‌وا زۆر خۆش بوو. له ڕێیه له کاروانسه‌رایان لامان دا. دوو شه‌وان چووینه نێو دێیه‌کان. به کورتی بڵێم ئه‌وه کاتێکه مرۆ پێویستی به ته‌ختی سه‌فه‌ری خۆی و مه‌لافه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و خزمه‌تکاره‌ی که یای گیلێسپی Gillespie پێکێشی ده‌کرد له گه‌ڵمان بێ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌مه‌دان گێڕایانه‌وه. ئه‌و ئیزنی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه ورمێ، چونکه په‌نابه‌رێکی خه‌ڵکی ئه‌وێ بوو.به بێ ئه‌ویش ئێمه زۆر به‌خۆشی چووین، چوار فایتوونچی مان هه‌بوو و هه‌ر وه‌ها ئه‌و پیاوه‌ی له ته‌ورێزه‌وه ناردبوویان بۆ دیتنی ئێمه. له هه‌مه‌دانه‌وه هێندێک خوراکمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵگرت. خانمی فانک هێندێک نانی قاوه‌یی و ڕۆنی که‌ره‌ی دامێ، که لێره وه‌ده‌ست ناکه‌وێ و قوتوویه‌کیشی شیرنیات دامێ. ئه‌من ده‌بێ زۆرم برسی بێ جا بتوانم ئه‌و خۆراکه‌ی له ڕێگایه ده‌درێ بخۆم، هه‌ر نه‌بێ به ڕۆژی ڕووناک. ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵمانه په‌نیر ده‌کڕێ و له ده‌سره‌سڕه‌که‌یه‌وه ده‌پێچێ. ئه‌من پێکێشی ده‌که‌م له سه‌ر ئاوی کوڵیو و شیری کوڵیو و زۆر به حه‌مبه‌ڵی و وه‌سواسی داده‌ندرێم.
له هه‌ر دێیه‌کی لامان ده‌دا خه‌ڵکی نه‌خۆش ده‌هاتنه لامان.ئه‌من هیچی وام بۆ ئه‌وان له ده‌ست نه‌ده‌هات بیکه‌م چونکه‌ده‌رمانێکی ئه‌وتۆم پێ نییه و نیوه‌ی نێوی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش نازانم که هه‌یانه. زۆر به‌داخه‌وه‌م که ده‌بوو پییان بڵێم نا‌توانم هیچیان بۆ بکه‌م. له ڕێیه زۆر منداڵی خشپیلانه و جوانم دی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پیس بوون و به چه‌ند کۆنه په‌ڕۆیه‌ک داپۆشرابوون. هێندێکیان له به‌ر خواردنی گیاوگۆڵ زگیان هه‌ڵمسابوو. ئه‌من زۆر منداڵی پچکۆڵانه‌م دی که جگه له کڵاوی سه‌ریان شتاقی خوڵایان ده‌به‌ر دا نه‌بوو. سه‌ریان له به‌ر قور و پیسایه‌تی و گه‌رما داپۆشراوه، ئه‌وان زیبکه‌ی ئه‌وتۆیان له سه‌ری دێ که فژی سه‌ریان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. ئه‌من به‌ڕاستیش دڵم بۆیان دێشێ.
دوێنی ڕۆژێکی دژوارمان هه‌بوو. بارانێکی توند ده‌باری وبۆیه ده‌بوو له په‌نا و پێچی گه‌وه‌ی شاخی خۆمان وه‌شێرین. ده‌بوو چه‌مه‌دانه‌کانمان له وشترێک بارکه‌ین و به فایتوونی به‌تاڵ و چوار ئه‌سپه‌وه جه‌ماعه‌ت زۆر سه‌غڵه‌ت بوون. ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه بووم هه‌م بۆ ئه‌سپه‌کان و بۆ پیاوه‌کانیش، ته‌نیا جیاوازییان ئه‌وه بوو پیاوه‌کان شه‌لاقیان وێ نه‌ده‌که‌وت. ئێمه به‌پێیان ڕۆیشتین و دیاره ئه‌من زۆر خۆشحاڵ بووم که چه‌کمه‌ی لێنگ درێژم ده‌پێ دا بوو. هه‌تا که‌شکه‌ژنۆمان ده‌چووین ده‌قوڕه‌وه، ئه‌ویش چ قوڕێک، پێوه‌ده‌نووسا، قه‌تم قوڕه‌زه‌له‌قی ئاوا نه‌دیتووه.دوای ئه‌وه‌ی له گه‌وه‌ی شاخی تێپه‌ڕین تاریک داهات و ڕێگاکه‌مان هه‌ته‌ڵه کرد‌و ده‌بوو بۆ ماوه‌یه‌کی دڕێژ له چۆمێک ده‌ین. دواجار ناچار بووین ڕاوه‌ستین تا پیاوێک ده‌بینینه‌وه ڕێگامان پێ نیشان دا. سه‌عاتێک چاوه‌ڕێ بووین به‌ڵام، ده‌تگوت پێنج سه‌عاته. سه‌عات 10 لامان دا و له سه‌عات 6ی به‌یانییه‌وه هیچمان نه‌خواردبوو _ ئه‌سپه‌کانیش هیچیان نه‌خواردبوو. ئێمه ئێستا له تێلگرافخانه ده‌مێنینه‌وه، جێیه‌کی باشه. ده‌بێ ئه‌مرۆ هه‌موو لێره بمێنینه‌وه تا ئه‌سپه‌کان ده‌حه‌سێنه‌وه. چوار ڕۆژی دیکه‌مان پێ ده‌چێ هه‌تا بگه‌ینه ته‌ورێزێ. ئه‌گه‌ر ئه‌من جارێکی دیکه به‌و ڕێگایه دا بێم له هه‌مه‌دانه‌وه به سواری دێم. "
_ م. د.

له ژماره‌ی 8ی کوردستان میشنێری ساڵی 17، مانگی ئووتی 1925 دا، دیسان کورته ژیانی یای داڵ له گه‌ڵ وێنه‌ی وی به سه‌روبه‌رگی نه‌خۆشه‌وانییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. نێوه‌رۆکی ئه‌و ناساندنه هه‌ر ئه‌وه‌یه که له ژماره‌کانی پێشووتری کوردستان میشنێری دا هآتووه.

هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی کوردستان میشنێری دا یه‌که‌م نامه‌ی مارتا داڵ له سابڵاغه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه:

سابڵا‌غ، ئێران، 11ی مه‌ی 1925
جه‌نابی لۆری ئازیز!
ڕۆژی شه‌مۆ 9ی مانگی مه‌ی [ 1925] گه‌یشتمه ئێره. نۆ حه‌وتوو دوای ئه‌وه‌ی شیکاگۆم به جێ هێشت.دوای ئه‌وه‌ی سێ ڕۆژ له‌ته‌ورێز ماینه‌وه، دیسان به فایتوون وه‌ڕێ که‌وتین.ڕێگاکانی ئه‌م به‌ره‌ی ته‌ورێز باشتر بوون و خۆڕسکیش زۆر جوان بوو.داریكی زۆرتر و چیای جوانتر، زه‌وی گه‌نمی که‌سک که گوڵه‌خاشخاشکیان تێدا‌بوو که‌روێشکه‌ی ده‌کرد. له ڕۆژی دووه‌می گه‌شته‌که‌ماندا ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌مان لێ وه‌دیارکه‌وت. ئه‌من ئه‌و شه‌وه‌ی که ده‌هات ڕۆژئاوا بێ قه‌ت له بیرناکه‌م، له سه‌ربانی کاروانسه‌رای سه‌ر ڕێیه ڕاوه‌ستابووم و له‌وێوه چاوم له ئاسۆی ده‌ریا ده‌کردو دوایه‌ش مانگه‌شه‌وێکی ڕوونی به‌دوو داهات.هه‌تا له سابڵاغێ نزیکتر ده‌بووینه‌وه زۆر کوردمان دیتن. ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ولیان داوه باسی کوردان بۆ من بکه‌ن زۆر به چڵونیوه‌چڵی ئه‌وه‌یان کردووه.ئه‌من قه‌ت پێم وانه‌بوو ئه‌وان ئه‌وه‌نده گه‌ڵێکی خۆش سیما و قۆز بن، ئه‌وان زۆر جیاوازن له هه‌رخه‌ڵكیکی که ئه‌من هه‌تا ئێستا دیتبێتم. جلوبه‌رگیان زۆر ته‌ماشایی و جوانه‌و ئه‌گه‌رچی هه‌موویان چه‌ک له خۆیان شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن و خه‌نجه‌ریان ده‌به‌ر پشتێندی دایه ئه‌من بڕووسکه‌یه‌کیش چییه ترسم ڕێ نه‌نیشت. ئێمه زۆر له‌سه‌ره‌خۆ ده‌مان ئاژۆت.بۆیه هه‌تا گه‌یشتینه سابڵاغێ پێنج ڕۆژی پێ چوو. چه‌ندمیلێکمان مابوو بگه‌ینێ میسیۆنێره‌کانمان به سواری هاتبوون به به‌ره‌وپیلمانه‌وه.به‌ڕاستیش به یه‌کتردیتنمان زۆر گه‌شاینه‌وه.دوکتور شاڵک ده‌یه‌ویست وێنه‌یه‌ک بگرێ، به‌ڵام باران دایدایێ و نه‌یتوانی. ئه‌و خۆراکه‌ی ئه‌وان بۆ نانی نیوه‌ڕۆ هێنابوویان خواردمان و دوایه درێژه‌مان به سه‌فه‌ره‌که‌مان دا. کاتێک له که‌ڵکی به‌گزادان وه‌سه‌رکه‌وتین له دووره‌وه دیمه‌نی شاری ده‌رکه‌وت. ئه‌وه هه‌ستێکی سه‌یری تێدا پێک هێنام، وه‌بیر قسه‌کانی مه‌سیح که‌وتمه‌وه. لێره‌ش که‌سی ئاوا هه‌ن که خوێنیان له پای نێوی وی‌دا ڕژاوه و، بێزاری و رق و کین به دژی عیسا و پێڕۆیانی هه‌یه. به‌ڵام ئی ئا‌وا‌ش هه‌ن که دڵیان بۆ دیتنی ترووسکه‌ی ڕووناکایی ده‌خورپێنێ. ئه‌من زۆر خوشحاڵم به‌شێکم له‌وه کاره دا هه‌یه هه‌رچه‌ند که‌میش بێ، بۆ هێنانی په‌یامی عیسا و ئه‌وینی وی. مه‌گه‌ر خودا بزانێ ئێره چ جێیه‌کی جوان و زه‌نوێره، به چیا سه‌رکه‌ش و دڵڕفێنه‌کانی، به چۆمه‌که‌ی، داره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی، زه‌وییه ڕاکشاوه که‌سکه‌کانی و گوڵه‌کانیه‌وه.
کاتێک گه‌یشتینه ئه‌و سه‌ری شاری ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه کار ده‌که‌ن، منداڵه‌بێ دایوبابه‌کان و خزمه‌تکاره‌کانی میسیونه‌که‌مان به پێشوازمانه‌وه هاتبوون، هه‌موو بۆ به خێرهێنانمان هاتبوون. زۆرم پێ خۆش بوو کاتێک خزمه‌تکاره کورده‌که‌ی یای ئه‌ندرسۆن پێی گوتم هیچ بیری وڵاتی خۆم نه‌که‌م، ئه‌وان له‌گه‌ڵم چاک ده‌بن. دوای ئه‌وه‌ی شێومان کرد چه‌ند که‌سی دیکه هاتنه سه‌ردانمان.بۆ من زه‌حمه‌ت بوو هه‌ستی خۆم کۆنتڕۆڵ بکه‌م کاتێک ئه‌وان سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆ له ڕێوڕه‌سمی دۆعا و پاڕانه‌وه دا به کوردی سروودی "شوکر بۆ تۆ ڕه‌ب" یان خوێنده‌وه. زیاتر له 50 که‌سی لێ بوو. دوکتور شاڵک به زمانی ترکی وه‌عزی ده‌کرد وپیاوێکیش بۆی وه‌رده‌گێڕا.دوای شێو هێندێک سروودمان خوێنده‌وه. دوکتور چه‌ند مه‌زموورێکی خوێنده‌وه بۆ به خێرهێنانی من.دوای دۆعا و پاڕانه‌وه‌چووینه باغچه‌ی مڵکی تازه‌ی میسیۆن. کاتێک ئه‌و شوێنه‌م دی ئه‌وجار زانیم بۆچی کاتێک دوکتور باسی ده‌کا بزه‌ی دێته سه‌ر لێوان. ئه‌و شوێنه دوای دۆعا و شوکرانه‌بژێرییه‌کی زۆر کڕدراوه و ئێمه واهه‌ست ده‌که‌ین ئه‌وه پشتیوانییه‌کی تایبه‌تی بێ له لایه‌ن باریته‌عالاوه. دوکتور زۆر پلانی گه‌وره‌ی هه‌ن....... کاتێک له باغچه‌ی بووین سێ لاوی کوردهاتن بۆ سه‌ردانمان. ئه‌و پیاوانه له لای یای شوێنهوود ده‌رسی زمانی ئینگلیسی ده‌خوێنن. به‌رله‌وه‌ی ئه‌وان بانگ بکرێن داوایان کردبوو بێن و له ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی دا ئاماده بن. دوو له‌وانه به به‌رده‌وامی دێن و له‌ڕووناکی ده‌گه‌ڕێن. دوکتور ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان وێرابایان مه‌سیحیان قه‌بووڵ ده‌کرد به‌ڵام ڕه‌نگه به‌و کاره گیانیانی له سه‌ر دانێن. پێم وایه، یای شوێنهوود به‌سه‌رهاتی ئه‌وان بۆ بڵاوبوونه‌وه له کوردستان میشنێری دا ده‌نووسێ. ته‌نێ ئه‌و هێندێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی شتان ده‌ترسێ. لێره ئێستا نائارامی و بشێوێنییه‌کی زۆر هه‌یه، بۆیه ئه‌وان ده‌بێ زۆریان ئاگا له خۆیان بێ. خه‌ڵک لێره له‌وه ده‌ترسێن ئێمه بۆیه هاتووینه ئێره بیانکه‌ین به مه‌سیحی. خه‌ڵکێکی زۆر له به‌ر ئه‌و هۆیه دووره‌په‌رێزی له نه‌خۆشخانه‌که‌مان ده‌که‌ن. ئه‌من ته‌نێ ئاواتم ئه‌وه‌یه زۆر خه‌ڵکی که له ماڵێ [ له ئه‌مریکا] ده‌ست ده‌گێڕنه‌وه له پشتیوانی کردنی کاره‌کانی ئێمه بریابه بریای خوڵای بایه ئه‌و پیاو چاکانه‌یان بدیبایه. ئه‌من پێم وایه ئه‌و ده‌می باوه‌ڕیان ده‌هێنا لێره خه‌ڵکێک هه‌یه، که ده‌کرێ ببن به ده‌سته‌ڵاتێک له پێناو خوڵای دا له جیهانی موسوڵمان دا ئه‌گه‌ر بکرێ ئه‌وان به‌ره‌و عیسا ڕابکێشرێن. نا‌توانم ئه‌و بیره له زه‌ینی خۆم بڕه‌وێنمه‌وه ،ئه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر دۆستانی ئێمه له وڵات هێندێک زیاتریان سه‌باره‌ت به کاری ئێمه زانیبا، ئه‌و ده‌می به خۆشحاڵییه‌وه یارمه‌تییان ده‌کردین. 15 نه‌خۆشمان خستووه، ئه‌وه جارێ ئه‌و ژماره‌یه‌یه که ده‌توانین ئاگاداری‌یان لێ بکه‌ین. ژماره‌ی نه‌خۆشان هه‌موو مانگێک زیاد ده‌کا و کاتێک نه‌خۆشخانه تازه‌که‌مان ساز بێ هیوادارین کاری گه‌وره بکه‌ین.

سابڵا‌غ، ئێران، 31 مه‌ی 1925

تازه ڕێوڕه‌سمی جێژنی په‌نجایه Pentecost مان به‌ڕێوه برد. زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌رمرۆ نه‌توانێ هیچی لێ تێ‌بگا. به‌ڵام ئه‌من سروود خوێنییه‌که‌م پێ خۆشه و هیوا دارم ماوه‌یه‌کی زۆری پێ نه‌چێ تا له زمانه‌که‌ڕادێم. ئه‌مڕۆ به‌یانی ئه‌مریکاییه‌ک![ هه‌رمه‌نییه‌ک] وه‌عزی کرد، چونکوو سێشه‌مۆی ڕابردوو دوکتور شاڵک ده‌بوو بچێ بۆ ته‌ورێز بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک کاروبار ڕاپه‌ڕێنێ. شتێک له‌مه‌ڕ مڵکه تازه‌که‌مان. دوکتور شاڵک ئه‌م حه‌وتوویه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه حه‌وتووی چواره‌می منه لێره و هه‌ست ده‌که‌م له ماڵی خۆمم.ئه‌وه‌نده خوشحاڵم لێره‌م نه‌بێته‌وه، هه‌ست ده‌که‌م له‌و جێیه‌م که خوڵا ده‌یه‌وێ له‌وێ بم و یه‌کجار زۆر به‌وه مه‌منوونم. ئه‌من به‌ڕاستی ئاشقی ئه‌م خه‌ڵکه‌م و ئاواتی ئه‌و ڕۆژه ده‌خوازم بتوانم به زمانه‌که‌یان قسه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی کارێکیان بۆ بکه‌م. ئێستا خه‌ریکی زمان فێر بوونم، و له کاری عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی دا یارمه‌تی دوکتور ده‌ده‌م. زۆر خۆشحاڵ ده‌بم به‌وه‌ی که کاری نه‌خۆشخانه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی من.
دوکتور شاڵک و خانمی شاڵک زۆرئینسانی باشن.و ئه‌من زۆر خۆشحاڵم که کاریان له گه‌ڵ ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر پاییزێ جه‌نابی Fjere فیه‌رێ بێ که ئێمه هیوادارین بێ، دڵنیاین کاره‌کان زۆر باشتر ده‌بن. [ تێبینی: به پێی نووسراوه‌کانی کوردستان میشنێری جه‌نابی فیه‌رێ له چوون بۆ پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌یان له سابڵا‌غ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و دوای ماوه‌یه‌ک خۆی له کار کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کێشێته‌وه.ح.ق.] دوکتور شاڵک ده‌یه‌وێ له‌ئێستاوه ئه‌من به سه‌ر دراوی نه‌خۆشخانه ڕابگه‌م. ئه‌و نایه‌وێ چیدیکه داهاتی ئه‌وێ بخاته سه‌ر خه‌زێنه‌ی کۆمه‌ڵه.دوایه ده‌کرێ ئه‌و دراوه بۆ خه‌رج و مخاریجی ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشخانه به‌کار بهێنین. هه‌ڵبه‌ت، نه‌خۆشخانه‌که‌مان هێشتا ناتوانێ خه‌رجی خۆی دابین بکا به‌ڵام، له دادێ دا ئه‌من دڵنیام ده‌توانێ پاش ئه‌وه‌ی خانووبه‌رکه‌مان وه‌رگرت و به باشی دامه‌زراین. دوکتور شاڵک تاقه دوکتوری جه‌ڕاحه له شاری دا، به‌ڵام چه‌ندین دوکتوری خۆجێییش هه‌ن، و هه‌موویان به دژی وی کار ده‌که‌ن. دوکتور وێنه‌تان جاروبار له کاتی عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی دا یاریده‌ی ده‌دا، به‌ڵام دوکتور شاڵک ناتوانێ وه‌ک ئاسیستان لای خۆی ڕایگرێ چونکه داوای دراوێکی زۆر ده‌کا بۆ خزمه‌ته‌کانی. ژماره‌ی نه‌خۆشان هه‌موو مانگێک زیاد ده‌کا. جاری وا بووه له ڕۆژێک دا پێنج عه‌مه‌لی جه‌ڕاحیمان کردووه. چه‌ند عه‌مه‌لێکیان زۆر سه‌خت بوون. دوکتور شاڵک زۆر جه‌ڕاحێکی قابیله و ئامراز و که‌لوپه‌لێکی زۆری هه‌یه. ئه‌من له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌مریکایی دا له‌وه‌م زیاتر نه‌دیتووه. دوکتور شاڵک ئه‌و ئامرازانه‌ی به نرخێکی هه‌رزان له دوای شه‌ڕ له ئه‌ڵمان کڕیوه. ئێستاکانێ جێیه‌کمان ته‌رخان کردووه بۆ ده‌رمانگه. هێشتا جێیه‌کی زۆر باش نییه به‌ڵام، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنه پچکۆڵه‌یه‌شماندا ده‌توانین زۆر کار بکه‌ین. له نه‌خۆشخانه دوو به‌شمان هه‌یه، و هه‌ربه‌شێکیان حه‌وت ته‌ختی تێدایه، ژوورێکی تایبه‌تی و ژوورێکی عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش زۆربن و جێگامان ته‌نگ بێ، نه‌خۆشه‌که له سه‌ر عه‌رزی ده‌خه‌وێنین. ئه‌وان عاده‌تیان وایه له سه‌ر عه‌رزی بنوون و زۆری گوێ ناده‌نێ.
دوێنێ باروبه‌ندیلی من به کاروان له هه‌مه‌دانه‌وه گه‌یشته جێ. چوار حه‌وتوو له‌وێ ڕاگیرابوو. زۆر خۆشحاڵم شته‌کان هه‌موویان گه‌یشتنه جێ. تایپ ڕایتر ( ماشێن ته‌حریر)ه که‌شمان به سڵامه‌ت گه‌یشتێ. هه‌ر یه‌ک دوو پێچی شل ببوونه‌وه.
ئه‌من ده‌رسێکی ئه‌سپ سواریم خوێندووه. زۆر به سوێوه‌م زوو فێر بم چونکه لێره سواریی زانین زۆر گرینگه. زۆرم پێخۆشه بچمه ده‌ره‌وه‌ی شاری و سه‌ری لادێیان بده‌م. زۆر جوانه. هه‌ڵبه‌ت، ئێستا جوانترین وه‌رزی ساڵه. ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی گه‌رمای جیدییه. ئه‌وه لێره هاوین گه‌یشتووه‌تێ.
مارتا داڵ

کورته‌یه‌ک له نامه‌ی تایبه‌تی بۆ سه‌رنووسه‌ر

یای داڵ له به‌رواری 21ی ژووه‌نی [1925] ده‌نووسێ: " ئه‌من ئێستا ئه‌وه 6 حه‌وتوویه له سابڵاغم. به بوونم لێره زۆر خۆشحاڵم. هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م شوێنه ئه‌و جێیه‌یه که خوڵا ده‌یه‌وێ له‌وێ بم. زۆر به هه‌ڵپه‌وه خه‌ریکی فێر بوونی زمانم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم کاری ڕاسته‌قینه ده‌ست پێ بکه‌م _ ئه‌من له کاتی عه‌مه‌له جه‌ڕاحییه‌کان دا یارمه‌تی ده‌که‌م به بێهۆش کردنی نه‌خۆشه‌کان و زۆربه‌ی کاتی دیکه‌م به‌خت کردووه بۆ فێربوونی زمان و یاریده‌دانی کاری دروومان بۆ نه‌خۆشخانه __ ئێمه زۆر خۆشحاڵین که جه‌نابی فیه‌رێ Fjere دێ چونکه زۆر پێویستمان به که‌شیشێکه و، هیوادارین ئه‌و زوو وه‌ڕێ که‌وێ و تا پاییزێ بگاته ئێره [ جه‌نابی فیه‌رێ قه‌ت نه‌هات. ح.ق.] _ لێره ورده ورده هه‌وا گه‌رم ده‌بێ و ئێمه به‌زوویی ده‌چینه هه‌واران له شاخی بۆ ماوه‌ی مانگێک هه‌تا هه‌وا هێندێک فێنکی ده‌کاته‌وه.ئێمه چاوه‌ڕوانی سه‌رفه‌مانده‌ی ئه‌ڕته‌شی ئێران ده‌که‌ین که سه‌ر له هه‌موو شاره‌کان ده‌دا __ ته‌داره‌ک و ئاماده‌ییه‌کی زۆر بۆ پێشوازی لێکردنی به‌ده‌سته‌وه‌یه.خیابانه‌کان ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که خاوێن کراونه‌ته‌وه و زۆر به‌جوانی به ئاڵا و مافووره ڕازێندراونه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌وڕۆژانه زۆر سه‌رمان قاڵ بووه به دوورینی ئاڵای ئێران، و بۆ یه‌که‌مجار ئاڵا ئه‌مریکاییه‌که‌ی خۆم هه‌ڵ کردووه __ ئه‌من زۆر له بیری ئێوه دا بووم له وڵات [ ئه‌مریکا] و زۆرم دۆعای سه‌رکه‌وتن بۆ کردوون له‌و کۆنگره‌یه‌یدا که له میناپۆلیس Minneapolis ده‌یبه‌ستن. به هه‌ڵپه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌که‌م خه‌به‌ری ئه‌و کۆنگره‌یه ببیستم. چاوه‌ڕێی هاتنی نامه‌ی ئێوه ده‌که‌م ___ سڵاو بۆ گشت لایه‌کتان!"

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 10، ساڵی 17، ئۆکتۆبری 1925
( کورته‌یه‌ک له نامه‌یه‌کی خسووسی یای داڵ بۆ سه‌رنووسه‌ر )
سابڵا‌غ، ئێران، 13ی ئووتی 1925
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ته‌نێ زانیبایان کوردستان چ جێیه‌کی سه‌رنجڕاکێشه و کورده‌کان چ گه‌ڵێکی به‌ڕێزن، ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆیانه‌ش سه‌رنجیان دابایه سه‌ر کار‌و چالاکی ئێمه، چ که‌مته‌ر خه‌مییان نه‌ده‌کرد. ئێستا ئه‌وه چوار حه‌وتوویه ئێمه له کوێستانین و زۆر به بوونمان لێره خۆشحاڵین، ته‌نانه‌ت لێره‌ش ڕۆژ داغه، له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی هاتنمان بۆ هه‌واری تیشکی تاوێ بڕێک ملمی سووتانده‌وه. به‌ڵام ئێواران و شه‌وانه هه‌وا فێنک و تازه‌یه. خه‌وتن له به‌ر سێبه‌ری داران زۆر خۆشه. ئێره باشترین و له‌بارترین جێیه بۆ چادر لێ هه‌ڵدان. هه‌وا خۆش و سازگاره، ئه‌و ئاوه‌ی له ڕه‌وه‌زه به‌ردی شاخییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ ڕوون و سارده. نازانی ئێمه ئه‌وه چه‌نده به‌لامانه‌وه خۆشه چونکه له شاری هه‌میشه ده‌بێ ئاوی خواردنه‌وه بکوڵێنین. لێره دار‌و دره‌ختیش زۆره. ئێران وڵاتێکه داری که‌مه، به پێچه‌وانه‌ی ئێره که ئه‌من زۆری چێژ لێ وه‌رده‌گرم.بریا ئێوه ئه‌م شاخه زه‌نوێرانه‌تان دیتبایه.هه‌تا چاو هه‌ته‌ر ده‌کا یه‌ک ده‌چێ ده‌پاڵ ئه‌وی دیکه‌وه و ئێمه تاوپه‌ڕان و سه‌رله به‌یانیان ڕه‌نگی هه‌ره‌جوان و چاوڕاکێش ده‌بینین. ده‌ریاچه‌ی ورمێ‌ش له دووره‌وه ده‌بینین.ئه‌م وڵاته زۆر دڵڕفێنه و سه‌رنجی مرۆ به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێ. به‌ڕاستیش مرۆ که یه‌که‌م جار ده‌یبینێ سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ.بۆ من هه‌موو شت هێشتا هه‌ر تازه‌ییه و هیوادارم هه‌میشه هه‌ر وا بمێنێته‌وه. له هه‌موو شت گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ده‌زانم خوڵا ئه‌منی ناردووته ئێره و ئه‌و کاری بۆ دیاریی کردووین که بیکه‌ین. ئه‌من ئه‌م گه‌له‌م زۆر خۆش ده‌وێ و به‌وه شادمانم چونکه ده‌زانم که‌سی ئاوا هه‌ن که به دوای ڕاستی و ڕووناکی دا ده‌گه‌ڕێن. ئێمه ده‌زانین خه‌ڵکی دیکه‌ش به دووی ئێمه دا دێن ئه‌گه‌ر ئێمه به شێوه‌یه‌کی ئاوا بژین که خوڵا پشتیوانیمان لێ بکا و به‌کارمان بهێنێ......
هێندێک له نه‌خۆشه‌کانمان له گه‌ڵ خۆمان هێناوه‌ته ئێره و هێندێکی زیاتریش دوای هاتنمان هاتوون بۆ ئێره. ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی زۆر نه‌خۆشیش،جا بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا بێکار نه‌بووین.ڕۆژێک کوڕێک که ته‌مه‌نی له ده‌ور وبه‌ری 14 ساڵان دا بوو ونه‌خۆشی دڵی هه‌بوو له شارییه‌وه به پێیان هاتبووه ئێره. ئێمه نازانین ئه‌و به‌و نه‌خۆشییه‌ی خۆیه‌وه چۆن توانیبووی خۆی بگه‌یێنێته ئێره، نازانین ڕێگایه‌که‌شی چۆن دۆزیبووه‌وه. دوکتور له شاری ڕا هاتبووه‌وه و له ڕێگا له نزیک هه‌واره‌که‌مان دیبووی و یه‌كێک له کوڕه‌کانی نارد بچێ هه‌لیگرێ و بیهێنێ.کاتێک ئه‌و کوڕه زۆر نه‌خۆش که‌وتبوو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له لایان ده‌بوو جوابیان کردبوو. هێچ که‌س لێی نه‌پرسییه‌وه. ئه‌من پێم وایه ئه‌وان مێشیشیان لێ میوان نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و کوڕه له ڕێی هاتنی دا بۆ ئێره مردبایه. کارێکی ئه‌وتۆ له‌ده‌ست ئێمه نه‌ده‌هات بۆی بکه‌ین به‌ڵام بڕێکمان ئارام کرده‌وه، ئه‌و هه‌ر ده ڕۆژی دیکه ژیا. ئه‌وه یه‌کجارخۆشه مرۆ بتوانێ یارمه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه بدا که هیچکه‌س لایان لێ ناکاته‌وه....... هێندێک منداڵی دیکه‌شمان له لایه _ هێندێک نه‌دار و هه‌ژار و هێندێکیشیان کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردن.هێندێک له نه‌خۆشه‌کان له دێیه دراوسێیه‌کانه‌وه هاتوون و دوکتوریش چه‌ند جار بانگ کراوه‌ته‌وه بۆ شاری بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌خۆشان بکا. له پاپیزێ که له شاخی دێینه خوارێ ده‌زانم کارێکی زۆرمان ده‌بێ.هه‌تادێ باوه‌ڕی خه‌ڵک به دوکتور شاڵک زیاتر ده‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌عزیش ده‌کا پێشتر به چاوی گومانه‌وه سه‌یریان کردووه و لێی دڕدۆنگ بوون.باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد که ئه‌و دوکتورێکی ڕاسته قینه بێ.ئه‌وه زۆر خراپه دوکتوران ئه‌و نێوبانگه‌یان هه‌یه که ئه‌وان ناتوانن دوکتوری گه‌وره و له هه‌مان کات دا مه‌سیحیش بن و له پێناو خوڵای دا خزمه‌ت بکه‌ن.
ئه‌من به مرخێکی زۆره‌وه ده‌نگو باسی کلیساکانم خوێنده‌وه. شه‌وی ڕابردوو له به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و ڕۆژنامه‌ی چێرچ هێراڵد Church Heraldم خوێنده‌وه. لێره مانگ زۆر پڕنوور و دره‌وشاوه‌یه. ئه‌من له وڵاته‌وه نامه‌یه‌کی زۆرم بۆ نایه بۆیه زۆر سپاستان لێ ده‌که‌م بۆ ناردنی ڕۆژنامان.
له نۆڕوێژه‌وه خه‌به‌رم بۆ هات که بابم له 2ی ژووه‌ن له پڕرا مردووه.ته‌نێ هه‌شت مانگ و نیو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌من له ئه‌مریکاوه چووبوومه‌وه ماڵێ.زۆر خوشحاڵ بووم کاتێک چاوم پێی که‌وت. ئه‌و 79 ساڵ بوو و مردنی چاوه‌ڕوانکراو بووبه‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مانی ناخۆشه. کاتێک ئه‌من له ماڵێ بووم ئه‌و حاڵی باش بوو و زۆر چالاک بوو. دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی سه‌تڵووجه‌م هاتبوو دووساڵ و نیو بوو نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی مردنی. ئه‌من دواتر بابه‌ت بۆ " کوردستان میشنێری" ده‌نووسم.
دڵسۆزتان له خزمه‌تی باریته‌عالا دا،
مارتا داڵ
کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 1ی ساڵی 18، ژانڤییه‌ی 1926 خه‌به‌ری نه‌خۆش که‌وتنی یای داڵی بڵاو کردووه‌ته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ن.ج. لۆر سێکرێتێر و خه‌زێنه‌داری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسێ:
" نه‌خۆشیی یای داڵ
دوکتور شاڵک ده‌نووسێ له 20ی ئۆکتۆبره‌وه [1925] خۆشکی خۆشه‌ویستمان، مارتا داڵ زۆر پیس نه‌خۆش که‌وتووه و تووشی مالارییای گه‌رمێنی هاتووه.ئه‌وخه‌به‌ره له‌ناکاوه هه‌موومانی تووشی دڵپه‌شێوی و نیگه‌رانییه‌کی زۆرکردووه.یای داڵ ده‌رزی گشت ئه‌و ڤاکسینانه‌ی بۆ ژیان له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک پێویستن له خۆی دابوو. دوکتور شاڵک ده‌نووسێ هۆی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه مێشووله پێوه‌ی دابوو.ئه‌و هه‌و کردنه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به ڤاکسیناسیۆن پێشی گیرا، به‌ڵام دوایه له ماڵێ دا تووشی هه‌ڵامه‌تێکی توند بوو و ئه‌وه سیستمی خۆپاراستنی به‌ده‌نی یای داڵی تا ئاستێکی ئاوا لاواز کرد که ئیدی چبڕ ڤاکسین نه‌یده‌توانی پێشی نه‌خۆشییه‌که‌ی بگرێ که تووشی که‌وتوویی کردبوو. دوکتور شاڵک له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا ده‌نووسێ که ئه‌وه دژوارترین و ئاڵۆزترین جۆری نه‌خۆشییه که ئه‌و هه‌تا ئێستا ته‌داوی کردووه.جگه له به‌زه‌یی خوڵای، ئێمه ده‌بێ شوکرانه‌بێژی کارلێهاتوویی دوکتور شاڵک بین بۆ ئه‌وه‌ی یای داڵ هێشتا له‌گه‌ڵمانه. دوایین ڕاپۆرتی له لایه‌ن یای داڵه‌وه هاتووه ئی به‌رواری 19ی نۆڤامبره [1925]. دوکتور شاڵک ده‌ڵێ نه‌خۆشه‌که ئێستا له قۆناخی به مه‌ترسی تێپه‌ڕیوه و هیوا دارن به ته‌واوی چاک بێته‌وه. با له ده‌رگای خوڵای بپاڕێینه‌وه که ئه‌و میسیۆنێرییه ئازیزه‌ی ئێمه‌ی له‌و به‌ڵایه ڕزگار کردووه و دۆعابکه‌ین هه‌رچی زووتر سڵامه‌تی خۆی وه ده‌ست بهێنێته‌وه.
ئه‌و خانووه کۆن و ناله‌بارانه‌ی میسیۆنێره‌کانی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین رێگه‌یان نادا به باشی ئاگایان له سڵامه‌تی خۆیان بێ. ئافرێنه‌رمان به نه‌خۆش که‌وتنی یای داڵ ده‌بێ ئێمه‌ی وه‌هۆش هێنابێته‌وه. ئیدی ئێمه نابێ ڕێگه بده‌ین میسیۆنێره‌کانمان له خانووی خۆجێیی دا بژین. دۆستانی میسیۆنی ئێمه ده‌بێ هه‌لی ئه‌وه بۆ میسیۆنه‌که‌مان بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌راییه‌کانی ساڵی 1926 دا خانوو بۆ میسیۆنێره‌کانمان دروست که‌ین."

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 2، ساڵی 18، فێڤرییه‌ی 1926
نامه له یای داڵه‌وه
سابڵا‌غ، ئێران، 9ی دیسامبری 1925
خانمی وینترگیست Wintergeist ی خۆشه‌ویست:
ئه‌مڕۆ نامه‌که‌تانم به ده‌ست گه‌یشت. زۆر سپاستان ده‌که‌م. ئێوه ناتوانن بزانن که ئه‌من چه‌نده‌م پێخۆشه که خه‌به‌ری دۆستان ده‌بیستم. ئه‌من زۆرجار بیرم له ئێوه کردووه‌ته‌وه له‌وه‌تا ئه‌و ماوه خۆشه‌ی که له ماڵی ئێوه‌م به سه‌ر برد. له‌وه‌تا هاتوومه‌ته ئێره زه‌مان زۆر به خێرایی تێپه‌ڕیوه. بۆم زه‌حمه‌ته باوه‌ڕ بکه‌م ئه‌مڕۆ ته‌واو حه‌وت مانگه که هاتوومه‌ته سابڵاغێ.
تازه له نه‌خۆشییه‌کی زۆر سه‌خت هه‌ستاومه‌ته‌وه. حه‌وت حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر نه‌خۆش که‌وتم. ئێستا هه‌ستاومه‌ته‌وه و ده‌توانم بڕێک کار بکه‌م به‌ڵام، نا‌توانم به‌ته‌نێ له پلیکانان بچمه خوارێ. دوکتور شاڵک ده‌ڵێ ئه‌من له مردنه‌وه ژیاومه‌ته‌وه. پێم وایه، ده‌بێ وابووبێ.ئه‌وه تاڕاده‌یه‌ک ته‌جره‌به‌یه‌کی سه‌یر بوو. خوڵا ئه‌وجاره‌ش ڕزگاری کردم. ئه‌من دڵنیام ئه‌و بۆ هێندێک مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهێنام و ئه‌من ده‌زانم ده‌بێ شوکرانه‌بژێری بم. نه‌خۆشییه‌که له پێشدا به‌مالاریا ده‌ستی پێ‌کرد، دوایه گورچیله‌م وه‌ژان هات و بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتووان له هۆش خۆم چووم. جگه له‌وانه‌ش ڕێخۆله‌کانم خوێنیان له‌به‌ر ده‌چوو و هه‌موو سیستمی ئه‌عساب و مێشکم ئاڵۆزببوو. ئێستاش دڵم هه‌ر ده‌ئێشێ.
ئه‌من چۆن چاک بوومه‌وه؟ خه‌به‌ر گه‌یاندرابووه ئه‌مریکا که هیچ هیوایه‌ک نه‌ماوه بۆ چاک بوونه‌وه‌ی من. ته‌نه‌نات بیریان له‌وه‌ش کردبووه له کوێم بنێژن. جا ده‌توانی بیری لێ بکه‌یه‌وه که چه‌نده له مردن نزیک بووم. دوکتور شاڵک هه‌م دوکتورم بوو و هه‌م نێرس. شه‌وێکیان که به سه‌ر سه‌رمه‌وه ڕاوه‌ستابوو و واوێده‌چوو ئیدی ئه‌من هه‌تا سه‌ر له به‌یانی ده‌ر نه‌به‌م، ئه‌و چوو بووخانمی شاڵک و یای شوینهوودی له خه‌و هه‌ڵستاند بوو. ئه‌وان هاتنه ژووره‌که‌مه‌وه و هه‌موویان له ده‌وری ته‌خته‌که‌ی من چۆکیان دادا و ده‌ستیان به دۆعاکردن کرد. دوکتور ده‌لێ کاتێک ئه‌و هه‌ستاوه‌ته سه‌ر‌پێیان هه‌ستی به ئارامی کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک پێی گوتبێ: " نا ئه‌و نامرێ". هێنده‌ی پێ نه‌چوو هه‌ستیان به ئاڵ‌وگۆڕێک له بارودۆخی مندا کردبوو و که‌م که‌م چاک بوومه‌وه.
ئه‌من زۆر خۆشحاڵم له‌وه‌ی چاک بوومه‌ته‌وه و ده‌توانم له سه‌ر کارکردن به‌رده‌وام بم. چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێ بووم که بێمه پێگه‌ی میسیۆن و ئێستا زۆرشاد و ڕازیم که لێره‌مه. ئه‌من کوردستان و کورده‌کانم زۆر خۆش ده‌وێ. هیوادارم خوڵا ئیزنم بدا به‌لانی که‌مه‌وه چه‌ندساڵێک لێره کار بکه‌م. ده بڵا له‌گوێن شکۆ و نێوی به‌رزی بێ
نه‌خۆش به به‌رده‌وامی دێنه لامان و دوکتور شاڵک هه‌میشه سه‌ری قاڵه. بیری لێ بکه‌وه ده‌بێ چ بووبێ ئه‌وده‌می ئه‌و به‌ته‌نێ کاری نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه! ئێستا ئێمه هه‌ردووکمان خۆشحاڵین که دیسان ده‌توانم یاریده‌ی بده‌م. ئێمه بۆچوونمان وه‌ک یه‌ک وایه و ئه‌وه‌ش کارکردنمان به‌یه‌که‌وه زۆر هاسانترده‌کا. ئه‌و مه‌سیحییه‌کی سه‌رله‌پێناو و پیرۆزه، ئامانجی ئه‌نجام دانی ئیراده‌ی خوڵایه.
ئێمه هێشتا ده‌ستمان نه‌کردووه به‌دروست کردنی خانووبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌مان. زه‌ویمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خانووی له سه‌ر دروست که‌ین. جێگاکه هه‌تا بڵێی باشه له‌سه‌ر هه‌ورازێکه و له ده‌م چۆمییه. هیوادارم ماوه‌یه‌کی زۆری پێنه‌چێ و بکرێ وێنه‌یه‌کی نوێی نه‌خۆشخانه‌ی بیتله‌هێم – گێتسێمانێ تان بۆ بنێرین. ئه‌گه‌ر پلانه‌کانی دوکتور شاڵک وه‌دی بێ پێم وایه ئێمه جێیه‌کی هه‌ره‌باشمان ده‌بێ.هاوکات، ئێمه ده‌بێ له‌و خانووانه‌ی به‌کرێمان گرتوون ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانین کاره‌کانمان باش ڕاپه‌ڕێنین. ئێمه زۆر قه‌ره‌باڵغین.ته‌نانه‌ت ئێستا نه‌خۆشمان له سه‌ر عه‌رزی درێژ کردووه چونکه ته‌خت به‌شی هه‌موان ناکا. ئێمه هه‌ر له‌م خانوویه دا ژووری نه‌خۆشانمان هه‌یه که 15 نه‌خۆشی تێدا جێ ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ها ژووری عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی و ژووری من. هه‌لبه‌ت، دیاره ئه‌وه ته‌نگه به‌ره و جێیه‌کی ئاسووده نییه. ده‌بێ ئه‌و پلیکانانه ببینی که نه‌خۆشه‌کانی پێدا ده‌هێننه خوارێ دوای عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی،چونکه دوو له ژووره‌کان له نهومی سه‌ره‌وه‌ن و، هه‌موو پیاوه‌کان له‌وێ ڕاده‌گرین. لێره ئێمه ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌مان به نسیب نه‌بووه به ئاسانسۆر له نهومان سه‌رکه‌وین وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه له ئه‌مریکا هه‌تانه. ئه‌و هه‌ڵگێڕ وه‌رگێڕه هه‌م بۆ نه‌خۆشه‌کان و هه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی به‌کۆڵیان داده‌ده‌ن و هه‌ڵیان ده‌گرن زۆر ئه‌سته‌م و سه‌خته. ده‌رمانگه‌یه‌که‌مان هه‌موو به‌یانیان پڕه. هه‌تا دێ خه‌ڵکێکی زیاتر دێنه لامان چونکه باوه‌ڕیان به دوکتور شاڵک زیاتر ده‌بێ.
ئێستا ئه‌وه کریسمه‌س نزیک ده‌بێته‌وه ئه‌من ده‌بێ له فکری ئاماده‌کردنی جێژنانه دا بم بۆ گشت خزمه‌تکاره‌کانمان. هه‌موو ڕۆژێ لێم ده‌پرسن ئه‌رێ چه‌ندی دیکه‌ی ماوه بۆ کریسمه‌س. ئه‌وان ده‌زانن له کریسمه‌س دا شتێکیان بۆ دێ و له بیریان ناچێ پێمان بڵێن پێویستییان به چییه. ئه‌من به داخه‌وه‌م که ئه‌م نامه‌یه به‌ر له‌کریسمه‌س به ده‌ستت ناگا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاواته‌خوازی ساڵێکی هه‌ره شاد و خۆشم بۆتان. ده‌زانم ئێوه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دۆعاکردن بۆ ئێمه وکاره‌کانمان.
دڵسۆزتان له خزمه‌تی خوڵای دا
مارتا داڵ
* تێبینی ن.ج.لۆر: ئێمه پێمان خۆشه سپاسی خۆمان پێشکێش بکه‌ین به خانمی وینترگیست که‌ئه‌و نامه‌یه‌ی یای داڵی داینێ کاتێک سه‌ردانی فیلادێلفیامان کرد. ئاغا و خانمی وینترگیست به‌میوانداری مێهره‌وانانه‌ی خۆیان منه‌تباریانکردین بۆ ئه‌و دڵئاواڵه‌یی و سه‌خاوه‌ته‌ی له ئاست گشت کرێکارانی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌نوێنین. "

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 4، ساڵی 18، ئاوریلی 1926

نامه‌ی مارتا داڵ
دۆستانی ئازیز له وڵات [ ئه‌مریکا]
مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو به ڕێگای " کوردستان میشنێری" دا پیرۆزبایی کریسمه‌ستان لێ بکه‌م به‌ڵام، کاتێک نیوه‌ی نامه‌که‌م ته‌واو کردبوو نه‌خۆش که‌وتم. ئه‌من پێم خۆشه سپاسی هه‌مووتان بکه‌م که کارتی پیرۆزبایی کریسمه‌ستان بۆ ئێمه ناردبوو.پێم خۆشه بۆ هه‌رکامێکتان به جیاواز و به تایبه‌تی نامه بنووسم و ڕه‌نگه هه‌ر واش بکه‌م. ئه‌وه هه‌ستێکی زۆر خۆشی له من دا پێک هێنا خه‌به‌ری ئێوه ببیستم و بزانم که ئێوه ئێمه‌تان له بیره. یه‌که‌م کریسمه‌سی من له کوردستان کریسمه‌سێکی خۆش بوو.زۆر شاد بووم که له نه‌خۆشی هه‌ستاومه‌وه، نه‌خۆشییه‌کی ئاوای که ته‌نانه‌ت بڕیاڕیان دابوو له کوێشم بنێژن. سپاس بۆ خوڵای ئه‌و جاره‌ش ده‌فریام هات و ڕزگاری کردم.هیوادارم ته‌واو بێمه‌وه سه‌ره‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه بده‌م به خزمه‌ت کردنی.
ماوه‌یه‌کی کورت له دوای کریسمه‌س ئێمه له حاکمی سه‌رده‌شته‌وه نامه‌یه‌کمان بۆهات که تێیدا نووسیبووی پێویستییان به نێرسێکه.له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هێنده زۆرنین که که‌سێکمان له نێو دا هه‌ڵبژێردرێ ئه‌من ده‌بوو ئه‌و که‌سه‌بم که بچێ. چونکه ئه‌وه یه‌که‌م سه‌فه‌ری من به ته‌نێ بوو هێندێک دڵه‌خورپه‌م هه‌بوو. حاکمی سه‌رده‌شت،7 ئه‌سپ، دوو سه‌رباز و سێ خزمه‌تکاری ناردبوو بۆ بردنی من. جگه له‌وان میرزا حوسێن و کچێکیش له گه‌ڵم بوون. بۆیه ئێمه جه‌ماعه‌تێکی ته‌واو بووین کاتێک سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی جومعه، 8ی ژانڤییه [1926] له سابڵاغێ وه‌ڕێ که‌وتین. سه‌رله‌به‌یانییه‌کی زۆر جوان بوو. شه‌وێ به‌فرێکی ته‌نک باریبووبۆیه هه‌موو جێیه‌ک سپی و جوان بوو. کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له به‌ر ده‌گا. کاتێک ده‌بینن ئه‌سپه‌کان ئاماده ده‌کرێن له‌هه‌موو لایه‌که‌وه خه‌ڵک دێن بۆ ته‌ماشا کردن هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریکا خه‌ڵک غارده‌ده‌ن بۆ ته‌ماشا کردنی ئاور. دوکتور [شاڵک] و سه‌عید بۆ ماوه‌یه‌ک به سواری له‌گه‌ڵمان هاتن و به‌ڕێیان کردین. که گه‌یشتینه ده‌ره‌وه‌ی شاری دوکتور هێندێک وێنه‌ی هه‌ڵگرت. دوای ئه‌وه‌ی دوکتور گه‌ڕایه‌وه،ئه‌و سه‌ربازه‌ی که به‌رپرسی جه‌ماعه‌ته‌که بوو به سواری ئه‌سپه‌که‌ی له من نزیک بووه‌وه و لێی پرسیم داخودا ده‌ترسێم یان نا؟ له‌کاتێک دا فیشه‌کدانه دووقه‌ده‌که‌ی پیشان ده‌دام پێی گوتم: " نابێ بترسێی چونکه هیچ شتێک سه‌ده‌مه‌ت پێ ناگه‌یێنێ." دوایه ئه‌سپه‌که‌ی تاو دا و ده‌ستی کرد به ته‌قه کردن به‌ملاولا دا.ئه‌من ده‌بێ په‌سنی بده‌م که ئه‌و ده‌یتوانی له یه‌ک کات دا هه‌م ئه‌سپه‌که‌ی غار بدا و هه‌میشه ته‌قه بکا. میرزا حوسێن پێی گوتم سه‌ربازه‌که بۆ ڕێزلێنان له من ئه‌وه‌ی کرد و بۆیه له جیات من سپاسی کرد.ئه‌و سه‌روسه‌کوتی زۆر مڕچ و مۆن و به‌هه‌یبه‌ت بوو به‌ڵام دیار بوو له ژێره‌وه دڵێکیش لێده‌دا. زۆرم پێ خۆش بوو به چاکه باسی دایکی خۆی بۆ گێڕامه‌وه.مێهره‌وانییه‌کی زۆری له ئاست من نیشان دا.
ئێمه به ته‌بیعه‌تێکی زۆر جوان دا تێده‌په‌ڕین، له هه‌ورازان سه‌رده‌که‌وتین و ده‌هاتینه خواره‌وه، له هێندێک جێیان ڕێگه هه‌ره تێپه‌ڕگه‌یه‌کی ته‌نگ بوو. ئه‌من له‌وه ده‌ترسام ئه‌سپه‌که سه‌رسم بدا و له پێچه‌کان دا ڕه‌ت به‌رێ. به‌ره‌و نیوه‌ڕۆ له‌و کاته‌ی دا که ئێمه به دۆڵێکی زه‌نوێر دا تێده‌په‌ڕین ڕۆژ ته‌واو گه‌رمی کردبوو ، ولێرو له‌وێش تووشی جۆگه و جۆبار ده‌هاتین. زوو دیسان له هه‌ورازان وه‌سه‌رکه‌وتین و له‌وێ به‌فر که‌وتبوو و دایدا بارانێ. ئه‌وده‌می ئه‌من وه‌بیر بارانییه‌که‌م که‌وتبوومه‌وه که له ماڵێ به‌جێمهێشتبوو. سه‌ربازه‌که بارانی کابرایه‌کی پیری جه‌ماعه‌ته‌که‌ی خۆی له به‌ری داکه‌ند و به‌منی دادا. ئه‌وه به درێژایی سه‌فه‌ره‌که‌مان چه‌ند جار ڕوویدا، جا بۆیه ئه‌و پیاوه پیره به‌سته‌زمانه هه‌ر ئه‌و کاتانه‌ی که باران لێی ده‌کرده‌وه و تاووساو بوو خێری له بارانییه‌که‌ی خۆی ده‌دی. که له‌و دێیه‌ی نزیک بووینه‌وه که شه‌وێ ده‌بوو له‌وێ مزڵ بگرین سه‌ربازه‌که وه‌پیش که‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاتنی ئێمه‌یان پێ ڕابگه‌یێنێ، و ئه‌وجار گه‌ڕاوه بۆ پێشوازی لێکردنمان. کاتێک ئێمه دابه‌زین ژووره‌که گه‌رم بوو و ئاوی چاییش خه‌ریک بوو ده‌کوڵی. هێنده‌ی پێ نه‌چوو گوێمان له کورکاندنی مریشکان بوو. وادیار بوو بۆ شه‌وێ خۆراکی مریشکمان ده‌ده‌نێ. خانمی دێیه‌که هێنده‌ی پێ نه‌چوو هات بۆ به‌خێرهێنانمان. ئه‌و زۆر به سوێوه بوو ئێمه بزانین مێرده‌که‌ی خاوه‌نی ئه‌و دێیه‌یه، 15 ئه‌سپ و چه‌نده نۆکه‌ر و قه‌ره‌واشیان هه‌یه و ئه‌و به‌خۆی چ خانمێکی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ی که ئه‌و هیچ باسی نه‌کرد به‌ڵام، ئه‌من زۆر بۆم سه‌رنجڕاکێش بوو بزانم شه‌ش منداڵه ژیکه‌ڵه‌کانی بوون. له دێیه‌که دا هیچ مه‌دره‌سه نه‌بوو به‌ڵام کوره‌کان فێری خوێندنه‌وه ده‌کران. ئه‌من نه‌مده‌توانی هه‌ستی به‌داخه‌وه بوونم له خۆم دوورکه‌مه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه ژیکه‌ڵانه ده‌بێ له که‌شوهه‌وایه‌ک دا گه‌وره بن که چ ده‌رفه‌تیان نابێ بچنه مه‌دره‌سه.
هێندێک ژنی دیکه‌ش هاتن له‌به‌ر ده‌رگاوه که کرابووه‌وه چاویان لێ ده‌کردین. کاتێک ئه‌من سڵاوم لێکردن هه‌موویان هاتنه ژوورێ و زۆریان پێ خۆش‌بوو قسه بکه‌ن.میرزا حوسێن و ئه‌وکچه‌ی له‌گه‌ڵمه هه‌ردووکیان که‌مێک ئینگلیسی ده‌زانن جا بۆیه به یارمه‌تی وان ده‌متوانی هێندێکیان قسه له‌گه‌ڵ بکه‌م. یه‌ک له‌و پرسیارانه‌ی که زۆرجار لێم ده‌کرێ ئه‌مه‌یه: " میرده‌که‌ت له کوێیه؟" کاتێک پێیان ده‌ڵێم ئه‌من زه‌واجم نه‌کردووه به سه‌رسووڕمانه‌وه چاوم لێده‌که‌ن. ئه‌وان بۆیان ناچێته‌وه سه‌ریه‌ک چۆن شتی وا ده‌بێ. لێره کاتێک کچێک ده‌گاته ته‌مه‌نی 10 ساڵان ده‌ست ده‌که‌ن به‌وه‌ی بۆی به دوای مێردێک دا بگه‌ڕێن.
دوای چێژ وه‌رگرتن له شێوێک که بریتی بوو له مریشکی سووره‌وه‌کراو، نانی خۆماڵی و چای خواردنه‌وه ئێمه به ده‌وری سۆبه‌یه‌ک دا دانیشتین و هه‌تا وه‌ختی نوستنێ قسه‌مان کرد. ئه‌وه شوێنێکی گشتی بوو بۆ لادانی ڕێبواران بۆیه چه‌ندین پیاوی دیکه‌ش هاتن و له‌وێ دانیشتن و سیغاریان ده‌کێشا، هێندێکان به وه‌ره‌ق کایه‌یان ده‌کرد، هێندێک قسه‌یان ده‌کرد وهێندێکیش نوێژیان ده‌کرد. له سه‌عات 2، به پێی کاتی میرزا حوسێن، که کاتی کوردییه، ته‌نیا سه‌عاتێکی که ئێمه ده‌بوو به پێی وی ببزووینه‌وه و، پێنج سه‌عات له پێش کاتی ئێمه‌یه، داوا له پیاوه‌کان کرا بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین بنووین. هه‌تا ئه‌وه‌ی که دووکه‌ڵی سیغار بزر نه‌بوو و هه‌وای ژووره‌که هێندێک ساردنه‌بووه‌وه خه‌وم لێنه‌که‌وت.
به‌ری به‌یانی بۆ ڕۆژی دواتر ئێمه درێژه‌مان دا به سه‌فه‌ره‌که‌مان. شه‌وێ به‌فرێکی زۆر باریبوو، جا بۆیه ئێمه نیگه‌ران بووین چۆن له‌وکێوه سه‌رکه‌شانه‌ی که له‌پێشمان بوون سه‌رکه‌وین. دوای نزیکه‌ی 6 سه‌عات سواری له‌و ڕۆژه دا له‌یه‌کێک له‌و شاخه به‌رزانه نزیک بووینه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌یانه‌ویست به‌یانی زوو به‌و شاخه دا تێپه‌رن شه‌وێ له دێیه‌کی که ته‌واو گه‌وره و جێیه‌کی ئاسووده بوو ماینه‌وه.
بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه که سه‌رله‌به‌یانییه‌کی ڕووناک، سازگار، و جوانی یه‌کشه‌مۆ بوو وه‌ڕێ که‌وتین. حوسێن له پێشه‌وه‌ی سواران بوو و به ده‌نگ سروودی " خوڵام نیزیکترت" Nearer My God to Theeی ده‌خوێنده‌وه. ئه‌وه هه‌ستی ئه‌وه‌ی تێدا پێک هێنام که ده‌بێ یه‌کشه‌مۆ بێ. ئه‌و ڕۆژه جه‌ماعه‌ت ئاخری ناچاریان کردم زینی ئه‌سپه‌که‌م بگۆڕم وله سه‌ر زینێکی ئاسووده‌ی خۆجیی دانیشم بۆ ئه‌وه‌ی دامپێچن چونکه هه‌وا له شاخه‌کان زۆر ساردی ده‌کرد، به‌ڵام نه‌متوانی خۆم بگرم و تا گه‌یشتینه ترۆپکی شاخی، زینه‌که‌م هیچ پێ ئاسووده نه‌بوو.ده‌تگوت هه‌موو گه‌ی به‌ده‌نم له جێ چوون، جا بۆیه تکام لێکردن با سواری ئه‌سپه قاوه‌ییه‌که‌ی خۆم و زینی ئاسایی ببمه‌وه،به دڵنیاییه‌وه تووشی به‌فر ده‌هاتین. یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کان جڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌می ده‌کێشا و یه‌کی دیکه‌ش به ته‌نیشتمه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای لێم بێ نه‌که‌وم کاتێک ئه‌سپه‌که به نێو تۆپه‌ڵه به‌فراندا بازی ده‌دا. بۆ ماوه‌یه‌ک ئێمه ناچار بووین به پێیان بڕۆین.زۆرم پێ سه‌یر بوو گوێم لێ دێبوو هه‌ر کاتێک ئه‌من ده‌نێو به‌فری ئه‌ستووردا ده‌که‌وتم پیاوه‌کان ده‌ستیان ده‌کرد به دۆعا کردن. ئێمه ئاخره‌که‌ی گه‌یشتینه دوندی شاخی. ده‌تگوت گه‌یشتوونه‌ته ته‌شقی ئاسمانێ. هه‌موو جێیه‌ک مژ بوو. بریا زانیبام ئه‌و شاخه چه‌نده به‌رز بوو. که له شاخی ڕا به‌ره‌و داوێنی هاتینه خوارێ کاتی ئه‌وه هاتبوو بۆ شه‌وێ له جێیه‌ک لابده‌ین. ئه‌و جاره تووشی جێیه‌کی زۆر ئاسووده نه‌هاتین. له ماڵه‌که دا له‌گه‌ڵ گا و مانگا و گوێدرێژان له جێیه‌ک دا بووین. هه‌ر که ده‌مانه‌ویست به ده‌وری ئاور دا دانیشین که له نێوه‌ڕاستی عه‌رزی گڕی لێ هه‌ڵده‌ستا ئه‌من بڕێک کشامه‌وه دوایه و به سه‌ر بێچوه گوێلکێکی تازه زاو دا که‌وتم که‌له شیرن خه‌و دا بوو. له سه‌ر سه‌کۆیه‌ک دوو ژن خه‌ریک بوو نانیان ده‌کرد و چه‌ند منداڵێکیش حه‌ولیان ده‌دا له ده‌وری " ته‌ندوور" خۆیان گه‌رم که‌نه‌وه. ئێستا ده‌زانم بۆ ئه‌و هه‌موو منداڵانه ده‌هێنن بۆ نه‌خۆشخانه که جێیه‌کیان سووتاوه. " ته‌ندوور" کونێکی گه‌وره‌یه ده عه‌رزی دا که بۆ دروستکردنی نانی خۆماڵی به‌کاری ده‌هێنن و ئاوردووی ته‌پاڵه‌یه. ئه‌و ژنانه‌ی نانیان ده‌کرد به‌خێرهاتنیان کردین. ئه‌و خه‌ڵکه داوای لێبوردن ناکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی جێگاکه‌یان باش نییه . ته‌نێ پێمان ده‌ڵێن به هاتنمان یه‌کجار خۆشحاڵن و ئه‌وه‌ی هه‌یانه ده‌مانده‌نێ.
دوای چا خواردنه‌وه و بڕێک شت خواردن ئێمه له‌وێ وه‌ده‌رکه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی جێیه‌کی باشتر بۆ نووستن ببینینه‌وه.
جێیه‌کمان دیته‌وه که ئاورگه‌که‌ی له لایه‌ک بوو و شوێنێکیش بۆ ده‌رچوونی دووکه‌ڵ هه‌بوو و، ته‌نیا ئه‌سپێکیان له ماڵێ دا بوو. دوای ئه‌وه‌ی که شه‌وێکی خۆشمان به‌ده‌وری ئاور دا به شه‌وچه‌له خواردن، سروود خوێندنه‌وه و قسه کردن ده‌رباز کرد وه‌ختی ئه‌وه بوو جێیه‌ک بۆ نوستن بدۆزینه‌وه.به ته‌نیشت ئاوره‌که‌وه جێیه‌کیان دا به من و سارا و له‌وێ ته‌خته خه‌وه‌که‌م دامه‌زراند. چوار منداڵ له نزیک ئێمه له سه‌ر سه‌کۆیه‌ک نووستبوون و چاویان له من بڕیبوو و دیار بوو کاتێکی خۆشیان هه‌یه. ئه‌من پێم وایه ئه‌وه یه‌که‌مجار بوو ببین که‌سێک له سه‌ر ته‌ختی خه‌و ده‌نوێ. جگه‌له‌وان چوارکه‌سی دیکه‌ش هه‌ر له هه‌مان ژوور دا نوستبوون.قوتوویه‌کی پچووک که نه‌وتی تێکرابوو وه‌ک چرا داندرابوو و هه‌موو شه‌وه‌که داییسا و بڕووسکه‌یه‌کیش چییه هه‌وا له ژووره‌که‌دا نه‌بوو. هه‌رکه ده‌نگی کاوێژ کردنی ئه‌سپه‌که ته‌واو بوو ئه‌من چاکم خه‌و لێ که‌وت.بۆ به‌یانی ڕا هه‌ستم کرد نا‌توانم له سه‌ر پێم بڕۆم چونکوو ژانێکی زۆری ده‌کرد. ئه‌من هێشتا فێر نه‌بووم وه‌ک خه‌ڵکی خۆماڵی چوار مه‌شقه‌کی دانیشم بۆیه ڕۆژی پێشووتر یه‌کێک پێی له پێم نا. ئه‌و ڕۆژه ئێمه ده‌بوو بگه‌ینه سه‌رده‌شت. بۆیه سه‌ربازه‌که داوای لێکردم سواری ئه‌سپه سپییه جوانه‌که‌ی ئه‌و بم. سه‌ربازه‌کان هه‌ر دووکیان له گشت سه‌فه‌ره‌که‌دا زۆر خۆش مه‌شره‌ب بوون. ئه‌و به‌یانییه یه‌کێکیانم دی بڕێک تووڕه بوو و دیاره ئه‌من ئه‌وه‌م پێ خۆش نه‌بوو. ئه‌من نازانم کێشه‌که چ بوو به‌ڵام یه‌كێک له‌وان قه‌مچییه‌که‌ی ده‌رکێشا له پیاوێک بدا. میرزا حوسێن به‌ریوانی کرد و نه‌یهێشت لێیدا.
ئێستا ئه‌وه له سه‌رده‌شت نزیک ده‌بووینه‌وه و ته‌بیعه‌ت زۆر جیاواز بوو. مه‌زرای که‌سک و داری زۆر.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه دا دار گه‌ڵا ناکه‌ن ئه‌من بۆم ڕوون نه‌بووه‌وه ئه‌و دارانه چ جۆره دارێکن.له چۆمێکی گه‌وره‌ی جوان په‌ڕینه‌وه. ئاوه‌که‌ی ئه‌وه‌نده قووڵ بوو که ده‌بوو پێمان هه‌ڵکێشینه سه‌ره‌وه چونکه ئاو له ئاوزه‌نگیانی ده‌دا. دیسان له هه‌ورازێک وه‌سه‌ر که‌وتین، به‌فرێکی زۆر که‌وتبوو و ته‌نێ ڕێپێڵگه‌یه‌کی خز هه‌بوو پێیدا باژوێین. نزیک نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه ماڵی سوڵتان [ فه‌رمانده‌ری نیزامی ئێرانی ]. ئه‌و له به‌رده‌رگا هات به پێشوازمانه‌وه، خۆی ناساند و ئێمه‌ی برده نێوماڵه‌که‌ی که بریتی بوو له ژوورێکی فه‌ڕشکراو. زۆر مافووره‌ی جوانی هه‌بوو به‌ڵام چ مێز و کورسی نه‌بوو. دوای ماوه‌یه‌کی کورت شێوێکی خۆشیان داینێ. له سه‌ر عه‌رزی نانمان ده‌خوارد به‌ڵام، ده‌وری و که‌وچک و چنگاڵیان دانابوو که له‌م وڵاته دا ئاسایی نییه. ئه‌من ئێستا زۆر به باشی ده‌توانم به ده‌ستیشم نان بخۆم. ته‌نێ کاتێک قاپێک سووپم له پێشدا دا ده‌نێن به بێ که‌وچک نازانم چبکه‌م و داده‌مێنم. ئه‌وانی ده‌ور و به‌رم به ئاسایی هه‌ست به ده‌سته‌وه‌ستان بوونم ده‌که‌ن و که‌وچکێکی داری گه‌وره‌م بۆ دێنین [ ئه‌سکوێ] و ئه‌وده‌می ئیدی سووپه‌که‌م پێ ده‌خورێ.
سوڵتان فارسه؛ ژنه‌که‌ی کورده و دوو منداڵی خشپیلانه‌ی جوانیان هه‌بوو. دوای ده ڕۆژ مانه‌وه له سه‌رده‌شت ئێمه به‌ره‌و بانه ده‌چووین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ژنی فه‌رمانده‌ری ئه‌وێ بده‌م له کاتی منداڵ بوونی دا. سه‌فه‌ر له سه‌رده‌شته‌وه بۆ بانه ڕێگای دوو ڕۆژان و وه‌رزشێکی ڕاسته قینه بوو. سوڵتان له‌وێوه دووسه‌رباز و چه‌ند ئه‌سپی زۆر جوانی به دوودا ناردبووین. له سه‌رده‌شت چاومان به ئه‌فسه‌رێک که‌وت که له بانه خزمه‌تی ده‌کرد و وه‌ک دوکتوری سه‌بازان کاری ده‌کرد وله نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئینگلیسی هێندێک په‌روه‌رده‌ی دیتبوو. مرۆ که به کوردستان دا سه‌فه‌ر ده‌کا بچێته هه‌ر کوێیه‌ک چاوی به ئینسانی چاک ده‌که‌وێ. ڵێره هیچ ڕێگای ئاسن ، هیچ جاده‌ی شاره ڕێ یان ئوتومبیل نییه به‌لام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆ ده‌توانێ زۆر به خۆشی لێره سه‌فه‌ر بکا.
له نێوان ڕێگای سه‌رده‌شت و بانه دا له‌و جێگایه‌ی بۆ شه‌وێ لامان دا خانه‌خوێ زۆر له‌گه‌ڵمان مێهره‌وان بوون و میواندارییه‌کی باشیان لێ‌کردین،ته‌نانه‌ت به گۆرانی گوتن و بلوێر ژه‌نین. هێندێک له گۆرانییه کوردییه‌کان زۆر خۆشن به‌ڵام، هێندێکی دیکه‌یان موسیقییه‌کی ئاوایان له گه‌ڵ نییه.دوکتوره‌که و میرزا حوسێنیش گۆرانی‌یان گوت. ئه‌وان هه‌ردووکیان ده‌نگیان زۆر خۆشه و به ڕاستیش چاکیان ده‌گوت. ده‌مه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی دووه‌م له دووره‌وه شاخێکی به‌رزمان دی به‌فر دای پۆشیبوو، و پێیان گوتین بانه له بناری ئه‌و شاخه دایه. ئێمه ئێستا له ته‌ختانی دابووین و ده‌مانتوانی خێراتر باژوێین، بۆیه به‌رله‌وه‌ی تاریک دابێ گه‌یشتینه بانه. سوڵتانی ئێره [ فه‌رمانده‌ری نیزامی] کورده و ئێمه وه‌ک له ماڵی خۆمان بین وابوو. ئه‌و سوڵتانه ژنێکی ژیر و سێ منداڵی خوێن شێرینی هه‌یه. جیاوازی نێوان ئه‌م سوڵتانه و ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌شت چووینه ماڵی بۆمن زۆر چاوڕاکێش بوو. له ماڵی سوڵتانی سه‌رده‌شتێ هیچ پیاوێک بۆی نه‌بوو بێته ژوورێ چونکه هیچ پیاوێک نه‌ده‌بوو ڕووی خانمه‌که‌ی ببینێ.
لێره له بانه میزرا حوسێن هه‌ر هاته ئه‌و ژووره‌ی که ئێمه‌ی لێ بووین، و خانمی سوڵتان ته‌نانه‌ت کاتێک قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرد رووی خۆی دانه‌ده‌پۆشی. له بانه دیتنه‌وه‌ی خانوو ئه‌سته‌مه بۆیه سوڵتان ده‌یه‌ویست تاقه ژووری خۆی به‌جێ بهێڵێ و بیدا به ئێمه. ئێمه ئه‌وه‌مان قه‌بووڵ نه‌کرد بۆیه ئه‌وان داوایان له خێزانێکی دراوسێیان کرد خۆیان بچنه جێیه‌کی دی و ژووره‌که‌یان بده‌ن به ئێمه. ده‌بێ چه‌ند حه‌وتوویه‌ک لێره بمێنینه‌وه. ئه‌و مێهره‌وانییه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ره له گه‌ڵ ئێمه‌ی کرد و ئه‌و سه‌رنجه‌ی ده‌یدا سه‌ر ئێمه زۆری کاری تێ‌کردم. ئه‌من ده‌پاڕێمه‌وه ڕووناکایی ئینجیل ڕوحیان ڕوون دابگێڕێ. ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێته هێزێکی ته‌واو. له ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه دا زۆر نه‌خۆش هاتوونه‌لام ته‌ماشایان بکه‌م چونکه لێره هیچ دوکتورێک نییه. جگه له‌وه ئه‌من له لای میرزا حوسێن ده‌رسی زمانان ده‌خوێنم، بۆیه ڕۆژه‌کان خێرا ڕاده‌برن. ئێره به شاخه‌کانی پڕ له به‌فرییه‌وه‌شوێنێکی زۆر جوانه. خه‌ڵکی خۆشه‌ویست له وڵات، به دۆعا و دراوی خۆتان یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دروشمی " کوردستان بۆ عیسا" هه‌رچی زووتر وه‌دی بێ.
دڵسوزتان له خزمه‌تی خوڵای گه‌وره دا،
مارتا داڵ"

کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 10ی ساڵی 18، ئۆکتۆبری 1926 دا نامه‌یه‌کی یای داڵ ی چاپ کردووه که له ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی " Bible Student " دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
"له ڕۆژنامه‌ی " Bible Student " وه.
ئه‌م په‌یامه‌ی خواره‌وه‌مان له لایه‌ن ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی خزمه‌ت Service Band وه بۆهاتووه که له جێیه‌کی دوور له کوردستان، ئێران خزمه‌ت به خوڵای خۆی ده‌کا:
زۆرسپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی " Bible Student " م بۆ ده‌نێرن و به ڕێکوپێکی به ده‌ستم ده‌گا و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ئاو نه‌باته‌ش که هه‌ر له‌و دواییانه‌دا به ده‌ستم گه‌یشت......[ کورت کردنه‌وه له ده‌قی ماک دا ح.ق.] ئه‌من هه‌ره ماویه‌کی که‌م شانازی ئه‌وه‌م هه‌بوو له Bible School مه‌دره‌سه‌ی ئینجیل بخوێنم.به‌ڵام، له‌و ده‌مییه‌وه ئێوه‌م هه‌ر له بیره و پێشکه‌وتنه‌کانی مه‌دره‌سه‌که‌م به مرخ و مه‌یڵێکی زۆره‌وه شۆپاندووه......... [ کورت کردنه‌وه‌له ده‌قی ماک دا ح.ق.] له ساڵی یه‌که‌مدا نه‌خۆشی، ناهومێدی و ده‌ردی سه‌ری جیاوازم ته‌جره‌به کرد به‌ڵام، هه‌میشه‌ش ده‌می زۆر خۆشم بووه و له پشتیوانی خوڵای گه‌وره بێبه‌ش نه‌بووم...... [ کورت کردنه‌وه له ده‌قی ماک دا ح.ق] له‌و ڕۆژه‌وه هاتوومه ئێره پێم وایه هه‌ر له ماڵی خۆمم. ئه‌من ئاشقی ئه‌م گه‌له‌م و ته‌نیا ئاواتم ئه‌وه‌یه رۆژێک بێ بتوانم به زمانه‌که‌یان قسه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکی ڕزگاریده‌ری ئه‌وینداریان بۆ بگێڕمه‌وه. چونکه ئه‌وان پێویستییان پێی هه‌یه! له‌وه‌تی هاتووم له نێو نه‌خۆشان دا کار ده‌که‌م ........[ کورت کردنه‌وه له ده‌قی ماک دا ح.ق.] ئه‌گه‌ر چی ئه‌وکاره‌ی لێره کراوه ماوه‌یه‌کی درێژی پێ نه‌چووه به‌ڵام ئێمه به ئاکامه‌که‌ی زۆر دڵگه‌رمین. چه‌ندین پیاونی گه‌نج هه‌ن که به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دێنه کۆبوونه‌وه‌کانی ئێمه........
___ مارتا داڵ "

له ژماره‌ی 1ی ساڵی 19، ژانڤییه‌ی 1927 گۆڵاده‌ی Golladay ئیدیتۆری کوردستان میشنێری ئاماژه به نامه‌یه‌کی یای داڵ ده‌کا و ده‌نووسێ: " له نامه‌یه‌ک که له‌و دواییانه‌دا یای داڵ بۆ خانمی وی Mrs.Wee ناردووه پیرۆزبایی کریسمه‌س له دۆستانی میسیۆنه‌که‌مان ده‌کا. ئه‌گه‌رچی دره‌نگ گه‌یشتووه به‌ڵام، جێی پێزانیینه.
ئه‌و له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێ ته‌بیعییه ئه‌و کرێکارانه‌ی له پێگه‌ی دوور له وڵات کارده‌که‌ن بیر له نیشتمان و خۆشه‌ویستانی خۆیان بکه‌نه‌وه، به تایبه‌تی کاتێک وه‌رزی کریسمه‌س نزیک ده‌بێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وان که‌یف خۆشن به‌وه‌ی که شادی بنه‌ڕه‌تی کریسمه‌س له کوردستانی دووره ده‌ست دا به ئی خۆیان بزانن و هه‌ر وه‌ها به ئی ئێمه له وڵات. ئه‌و ده‌نووسێ دوای دژوارییه‌کانی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر، که ناچاری کردن پێگه‌که‌یان بۆ وه‌رزێک به‌جێ بهێڵن، بارودۆخ ئارام بووه‌ته‌وه و، ئێستا پێشبینی هیچ گیروگرفت و کێشه‌ی دیکه ناکه‌ن، به‌ڵانی که‌مه‌وه له حاڵی حازر دا.
داڵ ده‌ڵێ له کاتی نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌دا، که له‌سه‌ره‌تای نۆڤامبر [ 1926] دا نووسیویه‌تی، نه‌خۆشخانه ته‌نێ پێویستی به په‌نجه‌ره و سپیکاری هه‌یه و ئاماده ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێوه‌ی بچن و له‌و ماوه‌یه دا ده‌بوو ده نه‌خۆش له ژووری ئه‌نبارێ دا بخه‌وێنن و یای داڵ لێی زیاد ده‌کا ئه‌و هێندێک له منداڵه‌کانی له ژووری تایبه‌تی خۆی دا حاواندووه‌ته‌وه. لێره دا ده‌بێ سه‌رنجی هێندێک له که‌یبانوانی تا ڕاده‌یه‌ک وه‌سواسی و به‌هیچ قایل نه‌بوو که قه‌ت به‌وه‌ی ڕازی نین هه‌یانه بۆ ئه‌م ڕسته‌یه ڕابکێشین، " ئێوه نازانن ته‌نانه‌ت خانووی گڵیش ده‌کرێ زۆر جوان ساز بکرێن." له‌وه‌ڕا به ته‌واوی ڕوون نابێته‌وه مه‌به‌ست له دانیشتوانی ئه‌و خانوه گڵییانه کێن، __ میسیۆنێره‌کان یان دراوسێکانیان. هه‌رچۆنێک بێ، ئه‌من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ئێمه وه‌ک بابه‌تێکی ژیانی ڕۆژانه چۆن چێژ له‌و ته‌جره‌به‌یه وه‌ردگرین؟
که‌شوهه‌وای کوردستان ده‌بێ زۆر جیاواز بێ له بار‌و دۆخی هه‌وای ئێمه لێره له ئۆهایۆ Ohio، چونکه یای داڵ له نامه‌که‌ی دا ده‌ڵێ، تا کاتی نووسینی ئه‌و دێڕانه، ئه‌وان له گشت وه‌رزی پاییزێ دا هه‌ر ڕۆژێکی بارانییان هه‌بووه. به‌لانی که‌مه‌وه ژیان له کوردستان هێندێک تێ هه‌ڵده‌هێندرێته‌وه.
له کۆتایی نامه‌که دا یای داڵ له سه‌ر نێوی ڕه‌نجبه‌رانی کوردستان سپاس له‌و که‌سانه ده‌کا به باربووه‌کانی خۆیان ،یارمه‌تییان کردووه نه‌خۆشخانه‌که ببێ به ڕاستییه‌ک.
__ گۆڵاده‌ی

له‌کوردستان میشنێری ژماره‌ی 1ی ساڵی 21! [ 20]، ژانڤییه‌ی 1928 سه‌رنووسه‌ر کورته‌یه‌ک له نامه‌یه‌کی یای داڵی بڵاو کردووه‌ته‌وه و ده‌نووسێ: " له ڕاپۆرتێک دا یای داڵ ڕاده‌گه‌یێنێ جه‌نابی بێورگر Rev.Boerger له نێو کورده‌کان دا زۆر خۆشه‌ویسته، و زۆریان سه‌ردانی ده‌که‌ن. ئه‌و خه‌به‌ره نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆ ئێمه که به‌رپرسی ناردنی جه‌نابی بێورگر بووین بۆ ئه‌وێ به‌ڵکوو، به تایبه‌تی بۆ من ده‌رسێکی گرینگیشه. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنی ئه‌گه‌ر ئێمه که‌سێکی مه‌عقوول،و چاونه‌ترسمان له‌وێ هه‌بێ که تاقه‌ت بێنێ له‌وێ بمێنێته‌وه، زمان فێر بێ، برایه‌ک و ڕاوێژکارێک بێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه، ئێمه ده‌توانین کاری هه‌ره باش بکه‌ین......."

ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد" نووسینی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه

ئیدی له ژماره‌کانی دواتری کوردستان میشنێری دا ،ئه‌وانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ن چ نامه یان ڕاپۆرتی یای داڵ (میس داڵ خانم) نابینین. میس داڵ له سابڵا‌غ ده‌مێنێته‌وه و نازانین پێوه‌ندی وی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات چ شێوه‌یه‌ک به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ. له نێوه‌ڕاست مانگی ئۆکتۆبری ساڵی 1942 دا کۆنسوولی بریتانیا له ته‌ورێز R.W.Urquhart ر.و. ئورکوارت سه‌ردانی سابڵا‌غ ده‌کا و له ڕاپۆرته‌که‌ی دا (1) که بۆ وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیای ناردووه زۆر به چاکی و به ورده ڕیشاڵ باسی که‌سایه‌تی یای داڵ و لێکدانه‌وه‌کانی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌و سه‌روبه‌ندی ده‌کا. ر.و.ئورکوارت ده‌نووسێ: "....... یه‌که‌م که‌سی نزیکه‌ی سه‌عات 7ی به‌یانی هات بۆ دیتنم ژنێکی نۆڕوێژی بوو. ئه‌و دوای کۆچکردنی بۆ ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌وێ خوێندبووی و ببوه نێرس و، له به‌رایی ساڵانی 1920 [ ده‌زانین که یای داڵ له مانگی مه‌ی 1925 دا هات بۆ سابڵاغێ، تێبینی ح.ق.] دا له‌وێوه هاتبوه مه‌هاباد بۆ خزمه‌ت کردن له میسیۆنی پژیشکی ئه‌مریکایی له‌وێ. ئه‌و ده‌ستی له میسیۆنه‌که هه‌ڵگرت و مێردی به کوردێک کرد، ئه‌گه‌رچی زۆریشی به دڵ نه‌بوه به‌ڵام، گله‌یی له به‌ختی خۆی ناکا و به‌وه‌ی کردوویه ڕازییه‌و ، له مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ریدا بووه به که‌سێکی گرینگ و وه‌ک نێرس (نه‌خۆشه‌وان) کار ده‌کا. ئه‌و ئه‌نده‌روونی ماڵی زۆر له سه‌رۆکه کورده‌کانی دیوه، له ڕه‌زاییه‌وه بگره تا ده‌گاته سه‌رده‌شت.
ئه‌و بووه‌ته که‌سی جێی بڕوای هێندێک له ڕێبه‌ره ناوچه‌ییه‌کان و، کاتی هاتنی میوانی بریتانیایی یان ئه‌مریکایی بانگی ده‌که‌ن بێ و قسه‌کانیان وه‌ربگێڕێ. بۆیه، ناسیاوییه‌کی باشی سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌وێ و هه‌روه‌ها بارودۆخ و پێشوه‌چوونه‌کانی تازه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد هه‌یه. ئه‌من له‌وبڕوایه دام ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و خانمه ده‌یکا به ته‌واوی به جێ و جێی باوه‌رن و پوخته‌یان ئه‌مانه‌ن:
هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ڕزگار بوون له چنگ زۆرداریی ڕه‌زا شا، پیاوی وه‌ک قازیی محه‌مه‌د حه‌ولیان داوه کورده‌کان یه‌کگرتوو که‌ن.ئه‌وان تێکۆشاون به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتوون کێشه و دووبه‌ره‌کی له نێو به‌رن و له هه‌نگاوی یه‌که‌م دا به‌ره‌و کوردستانێکی یه‌کگرتوو به پشتیوانی هێزێکی لاوه‌کی، بۆ نموونه، وه‌ک بریتانیا ده‌یانه‌وێ به لانی که‌مه‌وه ڕێژێمێک بۆ کورده‌کانی ئێران ساز که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی عێراق هه‌یانه.
ئه‌وان له پێشدا ڕوویان له بریتانیا نا که، وه‌ک هێزێک زیاتر له هه‌موو لایه‌نێکی دی وێده‌چوو و چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرا یارمه‌تییان بکا.
له 25ی سێپتامبری 1941 ئه‌فسه‌رێکی بریتانیایی و یه‌کی ئه‌مریکایی گه‌یشتنه مه‌هاباد، قازیی محه‌مه‌د، له کاتێکدا که ئه‌و یایه قسه‌کانی وه‌رده‌گێڕا و دیلمانجی بۆ ده‌کرد، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی گشتی سه‌باره‌ت به کوردستانێکی یه‌کگرتوو له گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره بریتانیاییه‌که هێنا گۆڕێ و داوای لێکرد به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانێ پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی عه‌سکه‌ری بریتانیا بگرێ.
ئه‌فسه‌ره بریتانیاییه‌که هیچ به‌ڵێنێکی به قازی نه‌دا به‌ڵام، ڕووسه‌کان ئه‌وه‌یان بیسته‌وه و ترسیان ڕێ نیشت. زانیاریده‌ره‌که‌ی من لێبڕاوانه ئه‌و خاڵه جه‌خت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: تا ئه‌وکاته‌ی که کورده‌کان ڕوویان له بریتانیاییه‌کان نا و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به ساردی وه‌رگیران و چ به‌ڵێنێکیان نه‌درایه، هیچ جۆره وتووێژێکی سیاسی له نێوان کوره‌دکانی مه‌هاباد و ڕووسه‌کان له گۆڕێ‌دا نه‌بوو. دیاره له‌وانه‌شه کورده هیوابڕاوه‌کان به زانایی کارێکی ئه‌وتۆیان کردبێ ڕووسه‌کان له نێوه‌رۆکی قسه‌کانیان له گه‌ڵ بریتانییه‌کان ئاگادار بن، بۆ ئه‌وه‌ی هانیان ده‌ن بۆ ڕقه‌به‌ری بریتانیا به ده‌نگیانه‌وه بێ ......
زانیاریده‌ره‌که‌ی من ده‌ڵێ وه‌ک باس ده‌کرێ بڕیاری پێکهێنانی کۆنفڕانس و دیدارێک له نێوان ئه‌فسه‌ره بریتانیاییه‌کان و ڕێبه‌رانی کورد له بۆکان له ئارادا بووه و قازی محه‌مه‌د و ئه‌وانیدی له مه‌هاباده‌وه وه‌ڕێ که‌وتوون بۆ ئاماده‌بوون له‌و دانیشتنه دا، هه‌ر له‌و کاته دا ئه‌فسه‌ره ڕووسه‌کان ده‌گه‌نێ، به دوای نوێنه‌رانی مه‌هاباد دا ده‌چنه بۆکان، ده‌یان هێننه‌وه و ڕۆژی دواتر به ئۆتۆمبیل ده‌یانبه‌ن بۆ ته‌ورێز بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه به‌ره‌و باکۆ بچن.
یای نۆروێژییه‌که ده‌ڵێ نازانێ کۆنفڕانسی بۆکان چی به سه‌ر هات و ئه‌وه‌ش نازانێ داخودا بریتانیا فکری له به‌ستنی کۆنفڕانسێکی ئاوا کردبووه‌وه یان نا؟...... هه‌رچۆنێک بێ زانیاریده‌ره‌که‌ی من و، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له مه‌هاباد ، له‌و بڕوایه دان دیدار و چاو به یه‌ک که‌وتنی بریتانیاییه‌کان و کورده‌کان بووه‌ته هۆی ورووژاندنی قووڵترین هه‌ستی ئێره‌یی ڕووسه‌کان و چوونی کورده‌کان بۆ باکۆ [ نۆڤامبری ساڵی 1941] ئاکامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وه‌بووه. قازیی محه‌مه‌د و دۆسته‌کانی زۆر به شانازییه‌وه له باکۆ وه هاتنه‌وه به‌ڵام، مانگه‌کانی دوای ئه‌و سه‌فه‌ره به ڕواڵه‌ت به‌ره به‌ره دڵساردی و نائومێدی پێوه دیار بوو.
زانیاریده‌ره‌که‌ی من ده‌ڵێ، ئێرانییه‌کانیش بێکار دانه‌نیشتوون، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆشیان نه‌بووه، ئه‌میر ئه‌سعه‌دی دێبۆکری له مانگی ئاوریل دا [ 1942] چووه تاران و، وه‌ک فه‌رماندار به ئۆتۆمبیل و دراوێکی ئه‌وتۆوه گه‌ڕایه‌وه که بتوانێ سواره و ده‌ستووپێوه‌ند له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه به‌ڵام، نێوبراو ئه‌و پله‌یه‌ی لێ نه‌ده‌وه‌شاوه و نه‌یتوانی یارمه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌کان ڕه‌وایانه دابه‌ش بکا و له حاڵی حازر دا عه‌شیره‌ته ناڕازییه‌کان، که ده نێویان دا مه‌نگوڕه‌کان له هه‌موویان ناڕازیترن، جێی ئه‌میر ئه‌سعه‌دیان گرتووه‌ته‌وه و ئه‌ویش چووه‌ته‌وه سه‌ر مڵک و ماڵی خۆی له بۆکان.....
زانیاریده‌ره‌که‌م ئاماژه به که‌یسی سه‌رنجڕاکێشی بنه‌ماڵه‌کان کرد که ئه‌ندامانی ئه‌وتۆیان تێدایه که سه‌ر به ڕووسه‌کان داده‌ندرێن و ئی واشیان هه‌یه سه‌ر به ئێران وه‌حیساب دێن..... له‌وێ هیچ که‌س وه‌ک سه‌ر به بریتانیا به من نه‌ناسێندرا و ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی گرینگه و جێی ئێعتیباره بۆ ئێمه.
خاڵه‌کانی دیکه له چیرۆکی ئه‌و یایه نۆڕوێژییه دا ئه‌وه بوو که کورده‌کان به گشتی قانوون و ڕێسا تازه‌کانی ئێران به هێند ناگرن و هه‌ر گوێشیان ناده‌نێ. بۆ نموونه، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر کچی خوارووی 16 ساڵان به مێرد دراون. چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێ هه‌رچییه‌کی شه‌قڵی ئێرانی پێوه‌بێ کۆتایی پێبده‌ن و به ته‌واوی با ده‌نه‌وه سه‌ر داب و شوێنی کۆنی عه‌شیره‌تیی خۆیان.
زانیاریده‌ره‌که‌ی من له‌مه‌ڕ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کورده‌کان و ڕووسه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ده‌زانی بتوانێ قسه‌ی لێوه بکا. له وتووێژی دواتر دا، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ڕووس یان نه‌بوونی سیاسه‌تی ڕووس به منی گوت ئه‌وه بوو که پێی وایه رووسه‌کان له مه‌ڕ سه‌فه‌ر و ته‌جروبه‌ی باکۆ تاڵووکه‌یان کردووه و ئێستا ورده ورده له‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و ده‌می بوویانه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه ، سیاسه‌تی ئێستایان به گشتی، ڕووی له‌وه‌یه خۆیان به دوور بگرن و ئه‌وه‌ش بووته هۆی نائومێدی کورده‌کان. ئه‌و یایه نۆڕوێژییه ده‌ڵێ: کاتێک له‌و دواییانه‌دا، کۆلۆنێل ئه‌سڵانۆڤ به دوای ڕووتکرانی تاجرێکی عێراقی سه‌ری له مه‌هاباد دا، ده‌مانچه‌ی له کاکه سوار سه‌رۆکی مه‌نگوڕان هه‌ڵکێشاوه که ئه‌و ده‌می به‌رپرسی پاراستنی مه‌هاباد بوو و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرد،بێتوو جارێکی دیکه شتی ئه‌وتۆ ڕووبدا، هه‌ر بیبینێ ته‌قه‌ی لێده‌کا،ئاکامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌وه بوو ئه‌گه‌رچی گشت دراوه‌که‌ش نا به‌ڵام، به‌شی زۆری درایه‌وه به خاوه‌نی و، کاکه سوار وه‌ک ئه‌فسه‌ری پاراستنی هێمنی له سه‌ر کار لاچوو و عه‌لی خان جێی ئه‌وی گرته‌وه...."
ئه‌و قسانه‌ی یای داڵ له‌و دیداره‌ی سه‌ره‌وه دا له گه‌ڵ ر.و.ئورکوارت کۆنسوولی بریتانیا له ته‌ورێز کردوویه‌تی به جوانی ده‌یسه‌لمێنی زۆر له بارودۆخی سیاسی ڕۆژ له ناوچه ئاگادار بووه و هه‌ر وه‌ها لایه‌نگری و دۆستایه‌تیشی له گه‌ڵ کوردان داده‌گرێته‌وه.

ویلیا‌م ئیگلتنی کوڕ که بۆ نووسینی کتێبی "The Kurdish Republic of 1946 " به‌ڕێز سیرووسی حه‌بیبی
( ئاغای داڵی) کوڕی یای مارتا داڵ (2) له به‌راییه‌کانی ساڵانی 1960 دا یارمه‌تی داوه و له دیداره نهێنییه‌کانی له گه‌ڵ هێندێک له کاربه‌ده‌ستانی پێشووی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ده‌وری وه‌رگێڕی هه‌بووه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له‌سابڵاغ و یای داڵ ده‌نووسێ (3): " ..... به‌ر له شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگره‌وه میسیۆنێرێکی لووتێری ئه‌مریکایی، ل.ئو. فاسوم له مه‌هاباد دامه‌زرا بۆ کارکردن ده نێو چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌سیحی و جووله‌که‌ی که له شاره‌که‌دا ده‌ژیان.ده‌ستکه‌وتی هه‌ره مانا و به‌رچاوی وی ئاماده کردنی ڕێزمانێکی به‌که‌لکی کوردی بوو به زمانی ئینگلیسی که ئێستا زۆر به ئه‌سته‌م ده‌ست ده‌که‌وێ. دوای شه‌ڕ میسیۆنێکی فێرکاری و پژیشکی له مه‌هاباد دامه‌زرا، به‌ڵام له وه‌ختێکی خراپ دا و، ئه‌وه هاوکات بوو له گه‌ڵ هێرشی سمکۆ بۆ سه‌ر شاره‌که له ساڵی 1920 دا [ئه‌و ڕووداوه له به‌راییه‌کانی ساڵی 1921 دا بووه. تێبینی ح.ق.] که له‌و هێرشه دا پرۆفێسۆر باشیمۆن کووژرا و ئه‌و خانمانه‌ی له‌وێ کاریان ده‌کرد په‌نایان برده ته‌ورێزێ. دواتر له ساڵی 1932 زۆرداریی ناسیونالیستی ڕه‌زا شا له دژی میسیۆنێری بێگانه بووه هۆی داخستنی میسیۆنه‌که و ڕاگیرانی چالاکی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وان.[ ده‌وڵه‌تی ئێران به ڕه‌سمی له ساڵی 1936 کۆتایی به‌کاری میسونێره‌کان دا و پێگه‌ی ئه‌وانی له سابڵا‌غ کۆ کرده‌وه. تێبینی ح.ق.] به پێچه‌وانه‌ی چالاکی میسیۆنێره پرسبیتێرییه‌کان له ورمێ، که له ساڵی 1835 دا چوونه ئه‌وێ و له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی دواتر دا میراتێکی مادییان به‌جێهێشت وه‌ک مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه و میراتێکی مه‌عنه‌وی بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی دینی مه‌سیحی، لووتێرییه‌کانی مه‌هاباد به ئه‌سته‌م ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان ده‌ست که‌وت ڕچه‌ی خۆیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وێ به جێ بهێڵن. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه وه‌نه‌بێ به ته‌واوی ڕاست بێ ؛ چونکه Miss Dahl یای داڵ، یه‌ک له نێرسه‌کانی میسیۆنی ئه‌مریکایی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک نۆڕوێژی بوو، له گه‌ڵ پیاوێکی کورد که سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆنی مه‌هاباد به نێوی حه‌بیبی بوو زه‌واجی کرد و هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کرد وه‌ک مامان و نه‌خۆشه‌وان خزمه‌ت به خه‌ڵک بکا...
قازیی محه‌مه‌د هه‌میشه به ڕێزه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و بێگانانه‌ی که به‌ده‌گمه‌ن سه‌ردانی مهابادیان ده‌کرد ده‌جووڵاوه و، به تایبه‌تی دۆستایه‌تی و هاموشۆی له گه‌ڵ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌کرد.میسیونێره لووتێرییه‌کان و دوکتورێکی ئه‌ڵمانی که له مهاباد ده‌ژیان قازیی محه‌مه‌دیان به دۆستی خۆیان داده‌نا و، کاتێک له ساڵی 1942 هێرشی عه‌شیره‌ته‌کان بۆ سه‌ر سابڵاغێ مه‌ترسییه‌کی هه‌ره گه‌وره بوو، "میس داڵ خانم" تاقه ئوڕووپاییه‌کی که ئه‌و ده‌می له شاری دا ده‌ژیا، بۆ پاراستنی کوڕه‌که‌ی شه‌وانه په‌نای ده‌برد بۆ ماڵی قازی...
.... [ له کاتی هاتنی بارزانییه‌کان بۆ مه‌هاباد] یه‌کێک له‌وخانووبه‌رانه‌ی که تێیدا ده‌ژیان له لایه‌ن میسیۆنێکی ئه‌مریکایی دروست کرابوو و " میس داڵ خانمی حه‌بیبی" چۆلی کرد بوو و له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له مانگی ئووتی ساڵی 1945 دا چوو بۆ تاران، کاتێک هه‌ستی به ناسیونالیزمی کوردی لایه‌نگری شووڕه‌وی کرد و پێی وابوو مانه‌وه‌ی له مه‌هاباد له سه‌روبه‌ندێکی ئاوا دا له‌وانه‌یه ببێ به بارگرانییه‌ک به سه‌ر شانی قازیی محه‌مه‌ده‌وه...."

له ساڵانی 1960 دا مارتا داڵ ( میس داڵ خانم) له نه‌خۆشخانه‌ی شیروخورشیدی سابڵاغێ کاری ده‌کرد و له‌وانه‌یه به سه‌دان کچ و کوڕی سابڵاغی به یارمه‌تی مامانێکی ئاوا قابیل ڕووی دنیایان دیبێ. ئه‌من وه‌بیرم دێ ناسیاوێکم خانمه‌که‌ی له سه‌ر مانگ و ڕۆژی خۆی بوو و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه که‌وتبوو.ده‌یگێڕاوه ڕۆژێک که چووه‌ته نه‌خۆشخانه میس داڵ خانمی دیوه که‌ڕۆژنامه‌یه‌کی ئینگلیسی ده‌خوێنێته‌وه که له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می دا وێنه‌ی ژاکلین کێندی و ئۆناسیس که سواری که‌شتی ڕابواردن بوون چاپ کرابوو. ئه‌و براده‌ره‌ی من ئینگلیسی ده‌زانێ، ده‌یگوت میس داڵ خانم ڕۆژنامه‌که‌ی پێشان دام و به کوردی پێی گوتم: " به کوربانت بم ده‌بینی ئه‌وه کسه‌شیان بۆ ژاکلین ساز کرد"!! ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ده‌یسه‌لمێنێ که یای داڵ چه‌نده له زێهنییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاگادار بووه. نووسه‌ری کورد سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد" (4) له به‌شی

" کورته مێژووی خزمه‌تی پژیشکی له مه‌هاباد" به کورتی باسی مارتا داڵی کردووه و ده‌نووسێ : " ڕه‌وانشاد میس داڵ خانم له گه‌ڵ که‌سێکی مه‌هابادی (خودالێخۆش‌بوو حوسێنی حه‌بیبی) زه‌واجی کرد و کوڕه‌که‌یان ئاغای سیرووسی حه‌بیبی یه که به‌حه‌ق میله‌تێک ده‌بێ شانازی بکا به هه‌بوونی ئه‌و که‌سایه‌تییه زانستییه" هه‌رله‌و کتێبه‌دا دو وێنه‌ی میس داڵ خانم له دوو بۆنه‌ی جیاواز دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.

ڕه‌حمه‌تی سه‌عیدی هومایون له بیره‌وه‌رییه‌کانی دا " بێشوای بیداری" (5) ده‌نووسێ: ..." قازیی محه‌مه‌د به ڕاده‌ی پێویست ئاگای له ڕووداوه‌کانی جیهانی و ڕۆژگار هه‌بوو. ئه‌و بێگانانه‌ی که ئه‌و سه‌روبه‌ندی ڕێگه‌یان ده‌که‌وته شاری مه‌هاباد، سه‌ردانی قازیی محه‌مه‌د یشیان ده‌کرد. ئه‌و زۆر به گه‌رمی و به‌ڕێزه‌وه له گه‌ڵیان ده‌جووڵاوه. ئه‌ندامانی میسیونی دینی ی ئه‌مریکایی که له مه‌هاباد بوون ئه‌وه‌نده له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قازییه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌کرا که دوو که‌س له یایانی سه‌ر به‌و میسیۆنه به نێوی میس گودهارت و میس داڵ له پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری، ماڵی قازی یان به ماڵی بابی خۆیان به نێو ده‌کرد" و له په‌رواێزی ئه‌و نووسینه دا هاتووه:
" ئه‌و دوو یایه خزمه‌تێکی زۆری پژیشکی و ده‌رمانییان کرد. میس داڵ تا کۆتایی ژیانی له مه‌هاباد مایه‌وه. له‌گه‌ڵ لاوێکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی به نێوبانگی مه‌هاباد ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا. دانانی په‌یکه‌ری ئه‌و یایه خۆش نێو و خزمه‌تکاره‌ی خه‌ڵک، له یه‌کێک له خیابانه‌کانی مه‌هاباد وه‌ک نیشانه‌ی سپاس و قه‌درزانی پێویسته."

به‌ڕێز محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له نووسینێکی تازه‌تر دا" نیم نگاهی تازه به گذشته‌ی مهاباد – تاریخچه‌ی پزشکی—"
(6) هێندێک درێژتر باسی یای داڵ ده‌کا و ده‌نووسێ: " مارتا داڵ Martha Dahl به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مریکایی و له دایکبووی نۆڕوێژ بوو و خه‌ڵک به میس داڵ خانم بانگیان ده‌کرد. عومرێک دایکانه خزمه‌تی به خه‌ڵکی مه‌هاباد و ده‌ورو به‌ری کرد. ئه‌و له شاری مه‌هاباد له گه‌ڵ ئاغای حوسێنی حه‌بیبی، خه‌ڵکی مه‌هاباد ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا و کوڕێکیان بوو ئاغای سیرووسی حه‌بیبی که له که‌سایه‌تییه عالم و زاناکانی مه‌هابادییه که به‌ساڵان وه‌ک مامۆستا خزمه‌تی کردووه. میس داڵ خانم له سه‌رده‌می پیریی و به ساڵداچوویی دا، کاتێک به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو خزمه‌کانی مه‌هابادی به جێهێشت، ڕاگه‌یێندراوێکی ڕووه‌وه خه‌ڵکی شاری و ده‌وروبه‌ری له چه‌ند شوێنی پڕ هاتووچووی شاری به دیواره‌وه هه‌ڵئاوه‌سی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیبین و بیخوێننه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وی کارێکی زۆری له دڵی خه‌ڵک کرد. ئه‌وه‌ی له‌و ڕاگه‌یێندراوه له بیرم دا ماوه که‌متازۆر ئاوایه:
به خه‌تی درشت له سه‌ره‌وه نووسرابوو: " ڕۆله سابڵاغییه‌کانی من ، ماڵاواییتان لێ ده‌که‌م!
سڵاو له مه‌هاباد، سڵاو له کوڕانم، سڵاو له کچانم... ئه‌من دوای نیو سه‌ده خزمه‌ت له شاری خۆشه‌ویستم دا مه‌هاباد، قه‌ت ئێوه له‌بیر ناکه‌م. هه‌میشه دڵم بۆ ئێوه ڕۆڵه‌کانم لێده‌دا.ئێستا که به پێچه‌وانه‌ی ویستی ده‌روونی خۆم پێویست بووه له مه‌هاباد بڕۆم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆم هه‌ڵناسووڕێ بێمه دیده‌نی تاک تاکی ئێوه و ماڵاواییتان لێ بکه‌م به‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه ماڵاوایی له هه‌مووتان ده‌که‌م و ده‌مه‌وێ گه‌ردنم ئازا که‌ن و ..."
زۆربه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد به ڕاستی وه‌ک دایکی خۆیان چاویان له‌و یایه گه‌وره‌یه ده‌کرد و له دڵه‌وه خۆشیان ده‌ویست چونکه ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆی له سابڵاغێ گه‌یاندبووه پیری،به‌داخه‌وه له تاران ماڵاوایی له ژیان کرد.
ڕه‌وانی شاد و حه‌ساوه بێ. زۆر به جێ و حه‌قناسایه ئه‌گه‌ر به‌شی ژنان و زانی نه‌خۆشخانه‌ی هیلالی ئه‌حمه‌ری مه‌هاباد نێوی ئه‌و دایکه میهره‌وانه‌ی له سه‌ر دابندرێ."

مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له به‌شی یه‌که‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی " میسیونی کوردستان" که له مانگی مه‌ی ساڵی 2009 له تێلێڤیزیۆنی په‌روه‌رده‌یی Scola دا بڵاو کراوه سه‌باره‌ت به مارتا داڵ گوتی: " ئه‌من له ساڵی 1943 له سابڵا‌غ له دایک بووم و له‌وێ گه‌وره بووم. ئه‌وێ میس داڵ خانمی لێ بوو که ئێمه ده‌مانزانی ئه‌مریکاییه، به‌ڵام زۆر له ئێمه که منداڵ بووین نه‌مانده‌زانی سه‌ر به میسیۆنێکی مه‌زه‌بی بووه به‌ڵام، زۆر له خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو له سابڵاغێ ئه‌وه‌یان ده‌زانی ئه‌و له میسیۆنێکی ئه‌مریکایی دا کاری کردووه و دوایه له گه‌ڵ پیاوێکی کورد ژیانی هاوسه‌ریی پێک هێناوه، کوڕێکی لێی بووه و له کاتی ته‌نگانه‌دا یارمه‌تی خه‌ڵکی مهابادی داوه. کاتێک که هیچ ده‌ره‌تانی خزمه‌تی پژیشکی و ده‌رمانی نه‌بوو ئه‌و تاقه که‌سێک بوو که په‌روه‌رده‌ی ده‌رمانیی هه‌بوو و خه‌ڵکی سابڵاغێ به ڕاستی بوون و چاکه‌ی وییان زۆر له چاوی دابوو به شێوه‌یه‌ک که له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا له پاش نه‌مانی شاره‌داری مهاباد ئه‌و کۆڵانه یان ئه‌و خیابانه‌ی که ئه‌وی تێدا ژیاوه به نێوی وی کراوه به
میس داڵ خانمه. میسداڵ خانم له شاری سابڵاغێ ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ژیا و تا ئاخری ژیانیشی یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌دا. ئه‌من که بۆخۆم له دایک بووم، خوشکێک و هه‌موو براکانمان ، هه‌میشه میس داڵ خانم ده‌هات یارمه‌تی دایکمی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێ و زۆر ماڵباتی دیکه‌ی سابڵاغێش هه‌روا بوون."

بیره‌وه‌ری ئه‌و ئینسانه‌ی له ڕێنداڵنه‌وه چووه شیکاگۆ و له‌وێوه گه‌یشته کانێشێخان و ئاربابا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.

ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد" نووسینی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه
* بڕگه‌یه‌ک له سروودێکی نه‌ته‌وه‌ی که ل.ئو.فاسوم له‌سابڵاغ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردی نووسیوه.

1. بڕوانه: یادادشتی دیدارێک له مه‌هاباد، ر.و.ئورکورات، وه‌رگێڕانی حه‌سه‌نی قازی.گۆڤاری گزینگ،ژماره‌ی 37،زستانی 2003. سوێد، لل 40-45. ئه‌و بابه‌ته بۆ جاری دووه‌م له کتێبی : ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا دا ,وه‌رگێڕاوی کوردی 130 به‌ڵگه نامه، ئه‌نوه‌رسوڵتانی، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2005, چاپ کراوه‌ته‌وه
2. ئاغای سیرووسی حه‌بیبی کوڕی یای مارتا داڵ و میرزا حوسێنی حه‌بیبی له نێو خه‌ڵکی سابڵا‌غ دا به 'ئاغای داڵی' به نێو بانگه و ڕه‌نگه به ده‌گمه‌ن که‌سێک بێ که هه‌م پاشناوی دایکی و هه‌م ئی بابی خۆی وه‌رگرتووه.
3.بڕوانه: The Kurdish Republic of 1946, William Eagleton Jr, Royal Institute of International Affairs,Oxford University Press 1963
4. بڕوانه: نگاهی به تاریخ مهاباد، سید محمد صمدی،انتشارات رهرو مهاباد 1373
5. بڕوانه: پیشوای بیداری، خاطرات سعید همایون، به کوشش هاشم سلیمی،ناشر: موءسسه چاپ و نشر آراس، هولر، 2004
6.بڕوانه: نیم نگاهی تازه به گذشته‌ی مهاباد _ تاریخچه‌ی پزشکی _، سید محمد صمدی.گۆواری مهاباد، ژماره‌ی97،خاکه‌لێوه‌ی 1388،لل 45،46،47

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-34001916722569734722009-06-30T10:16:00.001+02:002009-06-30T10:28:23.691+02:00میسیۆنی کوردستان Kurdistan Mission

میسیۆنی کوردستان

به‌شی دووه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی " میسیۆنی کوردستان " ئێستا ده‌کرێ له ماڵپه‌ڕی تێلێڤیزیۆنی سکوڵا له ئینترنێت دا ببیندرێ
ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌یی یه که له 12 به‌ش یان زیاتر پێک دێ مێژووی چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری ، که‌سایه‌تی میسیۆنێره‌کان ، هاتنیان بۆ ئه‌وێ، بۆچوون و ئه‌و شتانه‌ی له کوردستان چاویان پێیان که‌تووه، خزمه‌تی ده‌رمانی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان و زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی مێژووی موکریان ده‌گێڕێته‌وه
له‌به‌شی دووه‌م دا حه‌سه‌نی قازی ئاماده‌کاری ئه‌و فیلمه بۆچوونی دوکتور جان نیۆتۆن ڕایت سه‌باره‌ت به‌پێداویستی دامه‌زراندن و چالاکی ئه‌و میسیۆنه ده‌گێڕێته‌وه
'میسیۆنی کوردستان'
بریتانیا Wist Production به‌رهه‌می کۆمپانی
کامێرا‌و مونتاژ: گۆران مامه‌خه‌لانی
وه‌رگێڕان ،گێڕانه‌وه و ئاماده کردن : حه‌سه‌نی قازی
بۆ بینینی به‌شی دووه‌م
http://www.scola.org/Scola/Default.aspx
دوای نێو نووسی
On the street videos
Country: Iran
Language: Kurdish
kurdistanmission02

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-68804210523033956872009-06-27T18:28:00.007+02:002009-06-27T19:11:32.549+02:00کتێبێکی نوێ: کورته مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازی له ویلایه‌تی موکری

ئه‌م کتێبه ده‌قی کوردی کتێبی " تاریخچه خانواده قاضی در ولایت موکری" به قه‌ڵه‌می ڕه‌وانشاد خلیل فتاح قاضی یه که له ساڵی 1378 له شاری ته‌ورێز به‌ڕێز مامۆستا قادری فه‌تاحیی قازی بڵاوی کردووه‌ته‌وه. له ده‌قی کوردی دا دوو پاشکۆ و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و وێنه که هێندێکیان بۆ جاری یه‌که‌م بڵاو ده‌کرێنه‌وه زیاد کراون.
"کورته مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازی له ویلایه‌تی موکری " حه‌سه‌نی قازی وه‌ریگێڕاوه ، پاشکۆی بۆ نووسیوه و ئاماده‌ی کردووه و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس له هه‌ولێرله به‌هاری ئه‌مساڵ (2009) له 320 لاپه‌ڕه دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه.

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com2tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-88509078806592431862009-06-21T21:25:00.002+02:002009-06-21T21:47:59.611+02:00به‌خته‌ک نایب بێ ، نۆشیروان حاکم بێ ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی

به‌خته‌ک نایب بێ، نۆشیروان حاکم بێ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی *

A practical Kurdish Grammar ( ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی)
حه‌سه‌نی قازی

ل.ۆ.فاسوم ڕێزمانی کوردی له سه‌ر بناوانی قسه کردنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک له ناوچه‌ی سابڵا‌غ و ده‌ور و به‌ری و ئاگاداریی زانیاریده‌ره خوێنده‌واره‌کانی به‌پێی پێوه‌ری ڕێزمانی ئینگلیسی شی کردووه‌ته‌وه و بۆیه‌ش له‌ونموونانه‌ی له‌مه‌ڕ شێوه‌ی گه‌ردان کردنی کردار و ڕاناو به‌ده‌سته‌وه‌ی داوه، لێروله‌وێ جیاوازییه‌ک له گه‌ڵ زمانی کوردی ئه‌و جۆره‌ی ئاخێوه‌ران به‌کاریان بردووه هه‌ست پێده‌کرێ. به‌ڵام، وه‌ک بۆخۆی له کوردستان میشنێری،ژماره2، ساڵی 12، فێڤرییه‌ی1920 دا له سه‌ر ئاماده کردن و چاپی ئه‌و کتێبه ده‌ڵێ:
"ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه‌م ئه‌و کاره ده‌بوو وا به په‌له بکرێ. پێداهاتنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که هه‌ر نه‌ده‌کرا، جا بۆیه هه‌ڵه‌ی زۆر زیاتری تێکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی پێداهاتنه‌وه‌ی هه‌بایه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێ نه‌ده‌که‌وت."
له خواره‌وه سه‌ر به‌رگ و ئه‌و پێشه‌کییه‌ی فاسوم بۆ ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه،له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ندی پێشونان و چێرۆکی کوردی که به وه‌رگێڕانی ئینگلیسییه‌وه له ' ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی ' دا چاپی کردووه و هه‌ر وه‌ها ئه‌و سرووده نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ گه‌لی کوردی نووسیوه و له سه‌ر نووسی باسه‌کانی له‌مه‌ر " میسیۆنی کوردستان" دا زۆر جار ئاماژه‌ی پێکراوه ده‌خوێننه‌وه.

ڕێزمانێکی کرده‌یی (Practical) زمانی کوردی

له‌گه‌ڵ ڕاهاتنی ته‌له‌فوزی فۆنێتیکی ئینگلیسی بۆ وه‌رگێڕان به زمانی کوردی
چیرۆکی کورتی کوردی که ئینشا و سینتاکسی زمانی نیشان ده‌ده‌ن
و
په‌یڤ (vocabulary )

نووسینی : ل. ۆ . فاسوم، پیئێچ. دی.
میسیۆنێری ئه‌مریکایی

وه‌رگێڕی مێژووی ئینجیلی ڤۆگت و، بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێر و شیکردنه‌وه‌ی سڤه‌ردرۆپ به سریانیی مۆدێڕن و، کتێبی پیرۆز و بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر به کوردی. نووسه‌ری کتێبی شێعرانی ڕووحانی و، ئێدیتۆری ڕۆژنامه‌یه‌کی مانگانه‌ش به زمانی کوردی

له لایه‌ن شووڕای نێوکۆیی کۆمه‌ڵه‌ی ئێڤانگێلی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه
1919

نووسه‌ر ئه‌م کتێبه پێشکێش ده‌کا به
[بیره‌وه‌ری ] کۆلۆنێل ئیاس
یه‌که‌م کۆنسوولی ڕووسییه‌ی سه‌لته‌نه‌تی له سابڵا‌غ، ئێران
که له 28ی دیسامبری 1914 له نه‌به‌ردی میاندواو دا کوژرا
وه‌ک نیشانه‌یه‌کی ستایش
بۆ توانا دیپلۆماتییه‌کانی، وره‌ی قاره‌مانانه‌ی، مرخ و مه‌یلی بۆ گه‌لی کورد و زمانه‌که‌یان و، بۆ
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی مێهره‌وانانه

هێندێک وته‌ی به‌رایی

گه‌لی کورد مێژوویه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه. هه‌بوون و هاتن و چوونی کورده‌کان له هه‌رێمه‌کانی زاگڕۆس، Niphates، ده‌جله- فوراتی سه‌روو، ده‌کرێ تا ده‌وره‌ی به‌رایی ئاسۆری شوێنگێڕی بکرێ. زۆر پیاوی زانا گوتوویانه، پێوه‌ندییه‌کی زۆر پته‌و له نێوان کلدانییه داگیرکراوه‌کان و کورده‌کاندا هه‌یه، و یه‌ک له سلسله ئاسووڕییه‌کان و جێنشینانیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بوون. خه‌ڵکی دیکه ده‌ڵێن کورده‌کان سه‌ر به گرووپی مه‌زنی ماد – ئێرانین.
هه‌رچۆنێک بێ، ئێمه به دڵنیاییه‌وه ده‌زانین نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌لاحه‌دینێک، نادر شایه‌ک و که‌ریم خانێک (1779 زایینی) و، زۆر که‌سایه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی دیکه‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه
زمانی کوردی له چه‌ندین له‌هجه پێک دێ و له ناوچه گه‌وره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه، ڕۆژئاوای ئێران و، ئه‌ستانی خۆراسانی ئێران قسه‌ی پێ ده‌کرێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیریتۆرییه (خاکه) زۆر دروستتر دیاریی بکرێ ده‌کرێ، باسی ئه‌ستانه کانی ئه‌رزوروم، مه‌عموراتولعه‌زیز، وان و مووسڵ له ترکییه و، ئه‌ستانه‌کانی ئازه‌ربایجان،ئه‌رده‌ڵان و لورستان له ئێران بکه‌ین. جگه له‌وانه، ناوچه کوردنشینه‌کان له خۆراسان، که شا عه‌باسی یه‌که‌م ( 1628-1587) ئه‌و کوردانه‌ی له سنووری ئێران – ترکییه‌وه وه‌ک له‌مپه‌رێکی ده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر تورکه‌مه‌نه‌کاندا ڕاگوێسته ئه‌وێ.
هه‌ر وه‌ک چۆن مێژوونووسانی زانا ڕێک نین له سه‌ر بنه‌چه‌که‌ی که‌ونارای کورد، هه‌ر ئا‌وا‌ش زمان‌ناسان ڕێک نین له سه‌ر سه‌رچاوه و دایکی زمانی کوردی. هێندێکان به هێندێک دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن کوردی له سه‌رچاوه‌ی زمانی په‌هله‌وییه‌وه دێ، ئه‌وانی دیکه‌ش به گردبڕی ده‌یبه‌ستنه‌وه به زمانه‌کانی گرووپی کلدانی، وه‌ک شێوه‌ی به‌سترانه‌وه و پێوه‌ندی زمانی هه‌رمه‌نی به زمانی فارسییه‌وه.ڕاویلسۆن به‌م وشانه‌ی خواره‌وه دژی بۆچوونی یه‌که‌مه: " ئه‌و له‌هجانه‌ی شاخنشینه‌کانی زاگڕۆس تائێستا له لایه‌ن هه‌موو نووسه‌رانه‌وه به پاشماوه‌ی په‌ه‌له‌وی کۆن داندراون، به‌ڵام وا وه‌به‌رچاوی من دێ و له سه‌ر بنه‌مای ناته‌واو؛ئه‌وان به‌وله‌هجانه دابنێم که له فارسی کۆن، وه‌ک پێی ده‌گوترێ فارسی قه‌دیم که‌وتبنه‌وه." هێندێکان ده‌ڵێن له زمانی کۆنی مادییه‌وه دێ و، دیسان هێندێکی ده‌ڵێن کوردی یه‌کێک له زمانه مۆدێڕنه ئێرانییه‌کانه، زمانێکی خوشکی فارسی مۆدێڕن، که زۆر تۆوی تێدایه که ڕاسته‌وڕاست له‌و زمانه را خوازراونه‌ته‌وه، له کاتێکدا خه‌ڵکی دیکه هاسانتری ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن کوردی له فارسیی نوێ که‌وتووه‌ته‌وه.
کوردی بڵا له هه زمانێکه‌وه که‌وتبێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه له زۆر ڕووه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی تاکانه و تایبه‌تی له مه‌ڕ خۆی به‌خۆیه‌وه دیوه. هه‌ر چۆن ئه‌وه ڕاسته که کوردی وشه‌یه‌کی زۆری ڕاسته‌و ڕاست له فارسی، عه‌ڕه‌بی،ترکی و زمانه دراوسێیه‌کانی دیکه خوازتووه‌ته‌وه یان له‌و زمانانه‌وه پێشی خستوون، هه‌ر ئا‌وا‌ش ڕاسته، که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر وشه‌ی هه‌ن که له‌هیچ زمانێکی دیکه دا نابیندرێته‌وه.
ئه‌وه ترسێکه، زۆر له سه‌ر ئه‌وه جه‌خت کراوه‌ته‌وه که فارسیی نوێ دایکی کوردییه. هۆی ڕه‌وت و مه‌یلێکی ئاوا
له به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له زمانی کوردی‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه، له‌و لێکۆڵینه‌وانه دا به چاویلکه‌ی زمانی فارسی ته‌ماشای زمانی کوردی‌یان کردووه و، وه‌ک "کلیلی" کردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕیشه و شێوازی زمانه‌که لێی سواری ئه‌سپه قوڵه " pony "ی فارسی بوون.
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن زمانی کوردی باوه‌ش له چه‌ندین له‌هجان وه‌رده‌هێنێ که به په پێی نزیک بوونه‌وه له سنووره‌کانی ناوچه جۆر به جۆره عه‌شیره‌تییه‌کان له‌یه‌کدی جیاوازن. نزیکه‌ی گشت ئه‌و له‌هجانه، یان ده‌سته‌ی له‌هجان، له لایه‌ن زمانناسانی هه‌ڵکه‌وتووی ئوڕووپاییه‌وه، و به پێی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی ئه‌و پیاوانه پێیان گه‌یشتوون، هه‌ر وه‌ها به خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ڕیساله‌کانیان، به هیچجۆر وێناچێ نه‌کرێ ئه‌و له‌هجانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی به‌ربڵاوتر بهێندرێنه ته‌نیشت یه‌ک و به‌یه‌که‌وه کۆ بکرێنه‌وه، و زمانێک بۆ چه‌ندین گرووپی له‌هجان به‌کار نه‌هێندرێ.
پێشه‌نگی ڕیزمانناسانی کوردی پ.م. گارتسۆنی P.M.Garzoni بوو که وه‌ک میسیۆنێرێک نزیکه‌ی 20 ساڵ له عه‌مادییه، له ڕۆژهه‌ڵاتی باکووری مووسڵ ژیا. ڕێزمانه‌که‌ی له ساڵی 1779 له ڕۆم چاپ بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌و یه‌که‌م ڕیساله‌یه له سه‌ر زمانی کوردی له عه‌مادییه نووسرا، له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یدا که، وه‌ک دواتر دۆزرایه‌وه، هێندێک له باشترین له‌هجه‌کانی کوردی قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
له‌وه‌تا سه‌رده‌می گارتسۆنی، زۆر ڕیساڵه‌ی به‌نرخی دیکه هه‌ر له سه‌ر هه‌مان له‌هجه‌کانی عه‌مادییه و له‌هجه‌کانی لای سه‌ره‌وه‌تربه ده‌ست که‌سانی وه‌ک یووستی Justi، لێرخ Lerch و ڕییا Rhea وه نووسراون. ئێمه هه‌ر وه‌ها ڕیساله‌یه‌کی به‌رزمان به ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ر له‌هجه‌کانی کورده به‌به‌کان له ده‌وروبه‌ری سلێمانی که خۆدسکۆ Chodsko نووسیویه؛ و ڕیساله‌یه‌کی دیکه له سه‌ر له‌هجه‌کانی مووسڵ، و ناوچه کوردنشینه‌کانی خۆراسان به ده‌ست پرۆفێسۆر به‌ره‌سین Beresin وه نووسراوه. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش ئۆسکار مان Oskar Mann کورته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به له‌هجه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و نێوه‌ندی کوردستان نووسی. وته‌نێ یه‌ک دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئی.ب. سۆن E.B. Soane ڕیساله‌یه‌کی زۆر به‌هێزی له سه‌ر زمانی کوردی نووسی.
دۆزینه‌وه‌ی باشترین کوردی ده‌ناو ئه‌و هه‌موو له‌هجانه دا ئه‌رکێکی هاسان نییه. لێرخ Lerchده‌ڵێ ئه‌وه کارێکی بێکه‌لکه له کوردان پرسیار بکرێ کامه له‌هجه باشترین له‌هجه‌یه، چونکوو له هه‌ر کوردێکی پرسی وڵام ده‌داته‌وه خاوێنترین و باشترین له‌هجه له‌هجه‌که‌ی خۆیه‌تی. زمانناسانیش مه‌یلێکی ئه‌وتۆیان تێدا به‌دی ده‌کرێ هه‌ر وڵامێکی ئه‌وتۆ بده‌نه‌وه: ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی ئه‌وان زیاتر لێی ده‌کۆڵنه‌وه" بۆ ئه‌وان" ده‌بێ به پاکترین و باشترین له‌هجه.
پرۆفێسۆر Beresin ده‌ڵێ پاکترین و باشترین کوردی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ قسه‌ی پێ ده‌کرێ. کر پۆرترKer Porter زۆر نزیک ده‌بێته‌وه له‌و بۆچوونه کاتێک ده‌ڵێ گرووپی له‌هجه‌کانی ڕه‌واندز یه‌ک له پاکترین و باشترین له‌هجه‌کانن. لێرخ Lerch به به‌رواه‌رد کردنی کرمانجییه‌که‌ی له گه‌ڵ له‌هجه‌کانی دیکه ده‌ڵێ: " ئه‌من بۆم ده‌رکه‌وتووه ئه‌و کرمانجییه‌ی ئه‌من فێری بووم، زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گارتسۆنی و به‌ره‌سین باسی ده‌که‌ن یه‌ک ده‌گرێته‌وه." و سه‌باره‌ت به له‌هجه‌کانی زیاتر به‌لای باشوور دا ده‌ڵێ:" زمانی کوردیی سلێمانیش به پێی ئه‌و وشانه‌ی ڕیچRich ، کۆی کردوونه‌ته‌وه سه‌ر به کرمانجییه." به ئه‌و دوو ده‌ربڕینه، لێرخ به کرده‌وه هه‌موو له‌هجه‌کانی ڕۆژئاوا- نێوه‌ندیی کوردستان،له حه‌کارییه‌وه تا سڵیمانی، به گرووپێکی گه‌وره که ئه‌و نێوی لێ ده‌نێ " کرمانجی" داده‌نێ.
سه‌باره‌ت به‌و له‌هجانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات – نێوه‌ندیی کوردستان قسه‌یان پێ ده‌کرێ، به ده‌ستپێکردن له ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای ورمێ و، له‌وێوه به‌ره‌و باشوور به شنۆ، سابڵا‌غ، سه‌رده‌شت و ، سه‌قز دا، تا ده‌گاته ناوچه‌کانی سنه،بیستنی ئه‌وه‌ی میسیۆنێر هۆرنلی Hornly له‌و باره‌ویه‌وه ده‌یڵێ زۆر سه‌رنجڕاکێشه. هۆرنلی له ساڵی 1835 سه‌ری له‌و به‌شانه دا و دوو کوردی سۆمای وه‌ک مامۆستا ڕاگرت که له‌هجه‌ی حه‌کاریشیان ده‌زانی، کوردێکی برادۆست که له‌هجه‌ی شکاکی ده‌زانی و، کوردێکی موکری. جگه له‌وانه خزمه‌تکاری تایبه‌تی خۆی کوردێکی سوار Soar ی خه‌ڵکی مێردین بوو.
به له‌به‌ریه‌ک ڕۆنان و به‌راوه‌رد کردنی ئه‌و له‌هجانه، و به‌و حه‌وله‌ی که ئه‌و دای بۆ وه‌رگێڕانی ئینجیلی یوحه‌نای پیرۆز به کوردیی موکری که بکرێ بۆ هه‌موویان به‌که‌لک بێ، میسیۆنێر هۆرنلی Hornly ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دۆزییه‌وه: " ئه‌من به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت، کورده‌کانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه زۆر باش له یه‌کتری تێده‌گه‌یشتن، و له‌وه تێده‌گه‌یشتن که به له‌هجه‌ی موکری بۆم ده‌خوێندنه‌وه." و سه‌باره‌ت به خزمایه‌تی نزیک له نێوان له‌هجه‌گه‌لی سۆما،برادۆست، شکاک و، موکری ئه‌و قسه‌کانی به‌و وشانه داده‌کووژێنێ:
" Ihre zusammenfassung unter einen gemeinschaftlichen Dialekt scheint mir nicht unmöglich "
[ بیری ئه‌وه‌ی که له‌هجه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له نێو دابێ وێناچێ نه‌لوێ ]. ئه‌و له‌وه‌ش زیاتر ده‌چێ و ده‌ڵێ گشت زنجیره‌ی له‌هجه کوردییه‌کان ده‌کرێ له دوو گرووپی گه‌وره دا کۆ بکرێنه‌وه، یه‌ک بۆ باکوور، و یه‌ک بۆ باشوور. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و ده‌ربڕینه دا، بێگومان ئه‌و چاوی له‌و دژوارییه‌ی وا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ له‌هجه‌کانی گرووپی زازا له‌و په‌ڕی باکوور دا دێته پێشێ هه‌ڵبواردووه.به‌ڵام ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌و کورده زازایانه‌ش، لێرخ گه‌وره‌ترین خاوه‌نڕا سه‌باره‌ت به‌و گرووپه‌ی له‌هجان، ده‌ڵێ:" به‌گشتی کورده زازاکانیش له کرمانجی تێده‌گه‌ن."
وه‌ک ده‌رئه‌نجام، وێده‌چێ ڕه‌وا بێ ئه‌گه‌ر ئێمه به مه‌به‌ستی زمانناسانه، بکرێ گشت له‌هجه کوردییه‌کان له سێ به‌شی گه‌وره دا کۆبکه‌ینه‌وه‌که سێ ناوچه‌ی هه‌راو و گه‌وره‌ی باکوور، نێوه‌ند و باشووری کوردستان داده‌پۆشێ. له باکووری کوردستان گرووپی زازامان هه‌یه، له نێوه‌ندی کوردستان گرووپی کرمانجیمان هه‌یه و، له باشووری کوردستان گرووپی لوڕ و که‌لورمان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کامه‌یه‌ک له‌و گرووپانه نوێنه‌رایه‌تی پاکترین و باشترین کوردی ده‌که‌ن، ئێمه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی گارتسۆنی، لێرخ، ڕییا، خۆدسکۆ، به‌ره‌سین، هۆرنلی و پۆرتر به ئاماژه کردن به کوردستانی نێوه‌ندی و، زۆر به تایبه‌تیتر به ئه‌و گرووپه له‌هجانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌شیره‌ته به‌روپشت ئه‌تڵه‌سه‌کانی به‌به له ناوچه‌کانی سلێمانی قسه‌یان پێ ده‌کرێ. له نێو ئه‌و گرووپه‌ی عه‌شیره‌تاندا ئێمه باشترین ئه‌ده‌بییاتی کوردی له شێوه‌ی مێژوو،ئه‌فسانه، شێعر، و په‌خشان دا ده‌بینینه‌وه.
سه‌باره‌ت به عه‌شیره‌تی موکری، که له تێریتۆری ئێران له باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌ژی، ئاغای ئی.ب.سۆن
E.B. Soane له کتێبه‌که‌ی دا " To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise " [ به‌ره‌و مێزۆپۆتامیا و کوردستان به سه‌روسه‌کوتی گۆڕاوه‌وه" ده‌نووسێ: " ئه‌وان زمانی کوردی له گشت پاکی ڕاوێژ و پاکی شێوه‌ی ڕێزمانی خۆی دا قسه ده‌که‌ن. له‌هجه‌که‌ی ئه‌وان له گشت ئه‌ونیدایکه کۆنتره، و له‌کاتێکدا ڕه‌نگه که‌ونارابوونی له ئی دراوسێیه‌کانی گه‌وره‌تر نه‌بێ به‌ڵام، پاراستنی به‌رزی شێوه کۆنه‌کانی ئه‌وئیدیعایه‌ی ده‌داتێ به ستانداردێک دابندرێ که له‌هجه‌کانی دیکه به پێی وی به‌راوه‌رد بکرین."
کاتێکی زۆر بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕێزمانه‌ی له به‌ر ده‌ستتانه ته‌رخان کراوه؛ به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی پێم خۆش‌بوو هه‌ڵنه‌سووڕا به وردی پێیدا بێمه‌وه. گه‌ڵاڵه‌ی من ئه‌وه بووه باشترین کوردی له له‌هجه‌کانی کوردستانی نێوه‌ندی دا بدۆزمه‌وه، به‌تایبه‌تی له گرووپه‌کانی سۆما – سابڵا‌غ – سلێمانی دا، و بیخه‌مه چوارچێوه‌ی سیستمێکی ئه‌وه‌نده ڕوون و هاسانی که ده‌لوێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه، وه‌ک خۆم، بکرێ کوردیی کرده‌یی فێر بن و کار بکه‌ن بۆ به‌ره‌ژووربردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی کورده‌کان.
هیوادارم ئه‌م کتێبه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار بهێندرێ و، جێی په‌سندی بیروڕای گشتی بێ.

ل. ۆ. فاسوم سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران، 1916

هێندێک په‌ندی پێشونانی کوردی

مار ماری ناخوا، سه‌گ سه‌گی نابڕێ

ئه‌وی که زیدی بای تفی بکا، ده ڕووی خۆیدا تفی ده‌کا

جێی ئێشانی ددان، زمانی ده‌نگێوێ

به‌ردێکی پچووک سه‌ری ده‌قه‌ڵشێ

که‌ره مه‌مره به‌هار دێ، گیا شین ده‌بێ

هه‌زار دۆست ببێ که‌مه، یه‌ک دشمن ببێ زۆره

کاروان ده‌ڕوا، سه‌گ ده‌وه‌ڕێ

سرکه‌ی به‌لاش، له هه‌نگوین شیرینتره

ئه‌وی که له تۆ به قه‌وه‌تتره، وه‌دوای مه‌که‌وه

ئه‌وی که شاری دیوه، به‌ڵه‌دچی بۆ چییه

که‌ره مه‌مره به‌هار دێ، کورتانت بۆ له شاری دێ

به‌خته‌ک نایب بێ، نۆشیروان حاکم بێ ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی

هه‌موو ڕۆژێ که‌ر نامرێ، سه‌ت کفته به شایێکی

له جێی فکری ناکه‌ی، ڕێوی وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ

کوێره چت ده‌وێ؟ دوو چاوی ساغ

هه‌رکه‌س لاکی [ لاقی] له به‌ڕه‌ی خۆی درێژتر بکا، لاکی [ لاقی] ده‌بڕنه‌وه

هه‌ر که‌سێکی ده‌رکه‌ی خه‌ڵکی بته‌قێنێ، خه‌ڵکی ده‌رکه‌ی وی ده‌ته‌قێنێ

ئه‌وی که هه‌ڵاوه‌سرێ ، ده ئاوی دا ناخنکێ.

شێعری کوردی

هێندێک حه‌ول دراوه بۆ ناساندن و هێنانی شێعری پیرۆز بۆ نێو زمانی کوردی. هه‌تا ئێستا کۆمه‌ڵێکی ته‌واو شێعری ڕووحانی که، هه‌م به کوردی نووسراون و هه‌م وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی کۆ کراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی خواره‌وه سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردییه که نووسه‌ر له سه‌ر ئاهه‌نگی " به‌ره‌و پێشه‌وه سه‌بازانی عیسایی" نووسیویه.

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
جێی دایک و بابمه
ماڵی خوشک و برا
هه‌ر تۆزێکی و به‌ردێکی
بۆم مروارییه

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم

وه‌ته‌نی مه‌حبووبی
کوردستانی بڵیند
ئه‌رزێک پڕ یادگاری
له جه‌حێڵی من
هه‌وای خۆش و ڕووناک
ئاوی سارد و پاک
شوانان به هه‌زاران
وه سۆحبه‌تانی چاک

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم

قووڵکه، ئه‌شکه‌وت، دۆڵی
هه‌ر وه‌بیرم دێ
لێره بووم بۆ ڕاوێ
له‌وێ بۆ شه‌ڕێ
هه‌موو ئه‌و چتانه
ڕابردوون وێستا
خراپه‌م عه‌فوو بکه
یا ڕه‌ب خوڵای گه‌وره

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم

ده‌نگی زوڕنا، ده‌هۆڵ
هه‌وای پڕ بکا
زه‌وی، مێشه، بڵیندی، قووڵ
هه‌موو پێکه‌وه
بخوێنن له‌و قه‌ومه‌ی
که نێو وان دایه
بیر نه‌چێ ئه‌و زه‌حمه‌تی
وه خه‌میان کێشاوه

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم

خوڵا باری ته‌عالا
ڕه‌حمان و ڕه‌حیم
هه‌رچی چاک و لازمه
لێت ته‌ڵه‌ب ده‌که‌ین
چاوت له وه‌ته‌نم بێ
داییم زیادی بکه
سه‌لامه‌تی و ڕاحه‌تی
هه‌میشه بیده [ بده]

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
هه‌ر تۆزێکی وبه‌ردێکی
بۆم مروارییه

سروودێکی وه‌گێڕدراو
( I Gave My Life For Thee )

ئه‌زییه‌تم بۆ تۆ کێشاوه گیانم به تۆ دا
هیچکه‌س نازانێ که خوێنم بۆ تۆ ڕژا
ئه‌و عه‌زابه چه‌ند گران بووه خڵاسی تۆم کڕێوه
ئه‌ی گوناحت سه‌ر خوڵا ئه‌تۆم چاک کرده‌وه
هه‌موو، هه‌مووم هه‌ڵگرتووه گیان، گیانم بۆ تۆ دا
بۆ من چت کردووه ئه‌رێ به من چت داوه
ئه‌من بۆ تۆم هێناوه ماڵی خوڵای ڕووناک
له ئه‌و مه‌نزڵی بڵیند وه ته‌خت ده جه‌لالدا
خڵاسی که خۆڕاییه هێشتم بۆ ئه‌رزی تاریک
هێنام، هێنام ڕوحمی خوڵا هێشتم، هێشتم بۆ خاترت
بۆ من چت هێناوه ئه‌رێ بۆ من چت هێشت

چیرۆکی کورت Short Stories

ته‌نبێیکی چاک

سربازێک خه‌تای کردبوو. سه‌رکرده‌ی وی ئه‌وی بۆ کنه خۆی ته‌ڵه‌ب کرد که ئه‌وی ته‌نبێ بکا. وه‌ختێکی سه‌رکرده نێوی سه‌ربازی بیست کوتی: ده‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی چلۆن بکه‌م؟ زۆر جار گوناحی کردووه و به‌وه‌ی ته‌نبێ کراوه، ئه‌مما ته‌نبێ هیچ کار ناکا.
دۆستێکی سه‌رکرده‌ی جوابی داوه کوتی: ئه‌من ته‌نبێیه‌کی ده‌زانم که وی چاک ده‌کا. سه‌رکرده پرسی، ئه‌و چییه؟ دۆستی کوتی: ئه‌و ببخشه!
سه‌رکرده زۆر ته‌عه‌جوبی کرد و فه‌رمووی که سه‌رباز بێته ژوورێ. سه‌رباز هات. سه‌رکرده به‌وی گوت: بۆ تۆ زۆر ته‌نبێ لازمه، بڵا ئه‌و جار هیچ ته‌نبێت ناکه‌م. ئه‌من ئه‌تۆم به‌خشی. سه‌رباز عه‌جایب ما و زمانی گیرا. له پاشان کوتی: ئه‌رێ به ڕاستی ئه‌منت به‌خشی؟ سه‌رکرده جوابی داوه کوتی: به‌ڵێ قسه‌ی من ڕاسته، ئه‌وڕۆ بێ ته‌نبێی بڕۆ!
ئه‌و محه‌به‌ته ده دڵی سه‌ربازی دا زۆر کاری کرد. له‌و ڕۆژه‌وه ئیدی گوناحی نه‌کرد. پیاوێکی پاک و خاوێن بوو، ڕۆژبه‌ڕۆژ زیادی کرد، هه‌تا بوو به ساحێب ڕوتبه.

پیاو سێ دۆستی هه‌یه

دۆستێکی که ته‌جره‌به نه‌کرابێ ئیعتیبار به وی مه‌که. ئه‌گه‌ر چتێکی خواردنی بێ، دۆست زۆر په‌یدا ده‌بن. ئه‌مما له ده‌رکی دوساخانه وه‌گیر ناکه‌وێ.
پیاوێک سێ دۆستی بوو. دووی له‌و دۆستانه‌ی زۆر خۆش ده‌ویست، بڵا بۆ دۆستی سێیه‌می هیچ خه‌یاڵی نه‌ده‌کرد و زۆر وه‌ختان به ساردی ته‌ماشای ده‌کرد.
ڕۆژێک واجب بوو که ئه‌ویان بۆ دیوانی ته‌ڵه‌ب کرد. ئه‌و ده‌یزانی که ته‌قسیری نییه، ئه‌مما ده‌رحه‌قی وی شاییدی ناحه‌قیان دابوو و دیوان ده‌یه‌ویست که ته‌نبێیه‌کی گه‌وره بکرێ.
ئه‌و پیاوه هه‌ر سێک دۆسته‌کانی بانگ کرد کوتی: وه‌رن بۆ من شاییدێکی چاک بده‌ن چونکه پادشا زۆر له‌من ڕقی هه‌ڵستاوه. دۆستی هه‌وڵی کوتی: ئه‌من ببخشه، چونکه کارێکی دیم هه‌یه،
دۆستی دویه‌می ده‌گه‌ل ئه‌وی هه‌تا ده‌رکه‌ی دیوانخانێ چوو، ئه‌مما له دیوانی ترسا، گه‌ڕاوه.
دۆستی سێیه‌می که بۆ وی هیچ فکری نه ده‌کرده‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وی چووه دیوانخانی و شاییدێکی چاکی بۆ دا هه‌تا پادشا ئه‌وی به‌خشی و ئازادی کرد.
له‌و حه‌کایه‌ته‌ی ده‌رسێکی چاک فێر ده‌بین: ده‌و دنیایه‌ی دا پیاو سێ جۆری دۆستی هه‌یه. ئه‌رێ له‌و دۆستانه کێهه‌یان دێ ده دیوانی خوڵای دا و له سه‌ر پیاوی وه جواب دێ؟
هه‌وه‌لێ: ماڵی دنیایێ یێکێک له دۆستانی خۆشه‌ویسته، ئه‌مما ئه‌و دۆسته ده‌گه‌ڵ ئێمه نایه.
ئه‌ی دوویه‌می: خزمان و دۆستانن که هه‌تا سه‌ر قه‌بری دێن، ئه‌مما ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
دۆستی سێیه‌می؛ عه‌مه‌لی چاکن که هه‌تا دیوانی خوڵای دێن و شاییدی چاک ده‌ده‌ن.

فه‌رقی عه‌مه‌لان

پیاوێک سێ کوڕی هه‌بوو. ڕۆژێک بابی وان له سه‌فه‌رێکی زۆر دوور هاته‌وه‌و ئه‌نگوستیلێکی زێڕی به دیاری هێنابوو. هه‌ر یه‌ک له کوڕه‌کانی خه‌یاڵیان ده‌کرد که ئه‌وی به کێهه‌مان ده‌دا. هه‌ر یه‌ک ده‌یه‌ویست که ئه‌نگوستیله‌که ئی وی بێ. نه‌قیمی ئه‌نگوستیله‌که‌ی جه‌واهێرێکی به قیمه‌ت بوو. ئه‌مما بابی وان کوتی : بزانن سێ کوڕم هه‌یه؛ بڵا ئه‌نگوستیله‌که‌م به قه‌د هه‌ریێکێک له ئه‌نگۆم خۆش ده‌وێ. ئه‌من ده‌زانم که هه‌ر سێکوو تالیبی ئه‌نفوستیله‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بیده‌م به یێکێکوو بۆ وانی دیکه هیچ چت نامێنێ. ئه‌من بابی هه‌رسێکووم. ده‌مه‌وێ که عه‌داڵه‌تی بکه‌م. بڵا به ئه‌نگۆ ده‌ڵێم که چلۆن ده‌که‌م. له پاش ساڵێکی هه‌رسێکوو وه‌رنه کنه ئه‌من. کێهه‌و عه‌مه‌لی چاکوو کردبێ؛ ئه‌نگوستیله‌که‌ی به وی ده‌ده‌م. کردنی عه‌مه‌لی چاکوو له بیر نه‌چێ.
له پاش ته‌واو بوونی ساڵێکی کوڕه‌کان هاتنه کن بابی خۆیان. بابیان له‌وانی پرسی کوتی: کێهه‌و عه‌مه‌لی چاکوو کردوه بڵێن!
کوڕی گه‌وره ده‌ستی پێ‌کرد: ئه‌ی بابه، ئه‌من فکر ده‌که‌م که ئه‌نگوستیله‌که‌ی به من ده‌ده‌ی چونکه ئه‌من له سه‌فه‌رێکی گه‌وره ده‌گه‌ڕام [ ده‌گه‌ڕامه‌وه]. زۆر پیاوی فه‌قیر و ڕووتم دی، هه‌رچی بووم دام به‌وان.
بابی کوتی: چاکت کردووه، ئه‌مما کردنی عه‌مه‌لی وا بۆ هه‌موو که‌س واجبه؛ زۆرت نه‌کردووه.
کوڕی دوویه‌می هات کوتی: ئه‌ی بابه! ده‌بێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی بده‌ی به‌من چونکه ئه‌من ڕۆژێکی له چۆمێکی گه‌وره ده‌په‌ڕیمه‌وه،دیتم منداڵێک که ئاو ده‌یبا، هیچ فکری گیانی خۆمم نه‌کرد، بڵا چوومه نێو ئاوی و به زه‌حمه‌تێکی زۆر منداڵه‌که‌م خڵاس کرد.
بابی کوتی: چاکت کردووه، کردنی عه‌مه‌لی وا بۆ هه‌موو که‌س واجبه؛ ئه‌تۆش هونه‌رێکی زۆرت نه‌کردووه.
کوڕی سێیه‌می کوتی: ئه‌ی بابه! ئه‌من هیچ چتێکم نه‌کردووه. به‌حس کردنیشی شه‌رم ده‌که‌م . لاییقی ئه‌ستاندنی ئه‌نگوستیله‌که‌ش نیم. بڵا دوێنێ چوومه کن پیاوێکی که ده‌مرد؛ وه ئه‌و پیاوه که ده‌مرد دوژمنی گه‌وره‌ی من بوو. به دڵێکی ته‌واو ئه‌ویم به‌خشی و ده‌گه‌ڵ ئه‌وی دۆعام کرد. زۆرم دڵخۆشی دا [ وه]. له پاش مردنی تۆ ئه‌من منداڵه‌کانت به خێو ده‌که‌م.
بابی کوتی: ئه‌تۆ له هه‌موان عه‌مه‌لی چاترت کردووه. ئه‌نگوستیله‌که‌ی ده‌ده‌م به تۆ. ئه‌و ئه‌نگوستیله‌که‌ی وه‌رگرت و زۆر که‌یفخۆش بوو.

زه‌نبیل فرۆش

زه‌نبیل فرۆش پادشا بوو. ڕۆژێکی سوار بوو. چووه ڕاوێ. له سه‌ر قه‌بران غه‌ڵه‌بێک بوو.پرسی ئه‌وه چییه؟ کوتیان پیاوێک مردووه. پادشا کووتی: ئه‌من ده‌بێ بچم بزانم قه‌بر چلۆنه. پادشا هه‌ڵستا و هاته سه‌ر قه‌بران. پیاوێکیان هێنا ، ده قه‌بریان نا. به‌ردیان پێ ڕایه‌ڵ کرد، قوڕیان دادا و گڵیان پێ دا کرد.
پادشا کوتی: ئه‌وه ڕه‌عێته، ئه‌ی مه‌لا جێی منیش هه‌ر وا ده‌بێ؟ مه‌لا کوتی: ئه‌وه ڕه‌عێته، خه‌رجی دا و بێگاری کرد. جێی وی له جێی تۆ خۆشتره.به‌شکم ئه‌تۆ فرێ ده‌ده‌ن و نه‌یه‌ڵن لێره بمێنی. کوتی: ئاخر ئه‌منیش ده‌مرم. مه‌لا کوتی: ئه‌تۆ دایکت ماوه و بابت ماوه بڵا ئه‌تۆش هه‌ر ده‌مری. کوتی : ئه‌ی مه‌لا! وه‌ختێکی ئه‌من ده‌مرم ئه‌رێ لێفێک یان دۆشه‌گێک بۆ من ڕاناخه‌ن؟ کوتی: نا وه‌ڵلا هیچت بۆ ڕاناخه‌ن.
پادشا کوتی: با بڕۆینه‌وه ماڵێ و جاڕی ڕاکێشین که ئه‌من ئیدی پادشایه‌تی ناکه‌م. هاتنه‌وه ماڵێ، دابه‌زی و کوتی: بابه که‌س پێم نه‌ڵێ پادشا. ژنی خۆی بانگ کرده ده‌رێ و کوتی: ئه‌من ئه‌و پادشایه‌تییه‌م ناوێ، مردنی له دوایه، ئه‌تۆ که‌یفی خۆته خودا حافیز! ژنکه کوتی: بابم له بابت ماقووڵتر نییه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ده‌ست له پادشایه‌تی هه‌ڵ بگری ئه‌منیش ده‌ست له خانمی هه‌ڵ ده‌گرم. هه‌ر جێیه‌کی ئه‌تۆ ده‌ڕۆی ئه‌منیش دێم.
له شاری وه‌ده‌ر که‌وت و ژنه‌که‌شی وه‌ده‌ر که‌وت. به پێیان ڕۆیشتن گه‌یشتنه گاوانێکی که له نێو گاڕانی بوو. پادشا کوتی: ئه‌ی گاوان به قوربانت بم وه‌ره با جلان بگۆڕینه‌وه. سه‌روبه‌رگیان پێکه‌وه گۆرێوه، دیسان ڕۆیی و خانم ڕه‌دوای که‌وت.
ته‌ماشایان کرد، ژنێکی کوێری فه‌قیر به ڕێدا ده‌ڕۆیی.خانم کوتی: وه‌ره با سه‌روبه‌رگان پێکه‌وه بگۆڕینه‌وه.جلیان گۆڕێوه و هه‌ر دووک ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌ڕۆیین هه‌تا گه‌یشتنه شارێکی. چوونه ماڵێکی. ساحێب ماڵ کوتی: جووتی ده‌زانی؟ کوتی: به‌ڵێ ده‌زانم. گرتیان به نۆکه‌ر. سبحه‌ینێ زوو جووتێک گایان به وی دا کوتیان: بڕۆ جووتی بکه. کوتی: به خوڵای جووتم که‌م کردووه؛ بۆم لێ خوڕن هه‌تا فێر ده‌بم. بڕێک جووتی کرد. هاته‌وه ماڵێ و ده‌ستی دا به بێڵ و سه‌وه‌ته و خه‌ریکی په‌ین ڕشتنی بوو. سبحه‌ینێ چۆوه جووتی و جووتی کرد هه‌تا ئێوارێ، هاته‌وه به ساحێب ماڵی کوت: خوڵا هه‌ڵ ناگرێ چونکه نا‌توانم به که‌یفی ساحێب بکه‌م.ئه‌وێشی به جێ هێشت و چووه شارێکی دی و ده‌ستی به زه‌نبیل کردنێ کرد. ڕۆژێ ده‌چوو کڵۆشی خڕ ده‌کرده‌وه، ده‌یهێنا ده‌یکرد به زه‌نبیل و ده بازاڕێدا ده‌یفرۆت.
ته‌ماشای کرد که ئه‌و کڵۆشه گاڕان و مه‌ڕ له‌سه‌ر په‌رژینان ده‌یخۆن. کوتی: خوڵا هه‌ڵناگرێ که ئه‌من ڕزقی ئه‌و به‌سته‌زمانانه ببڕم. ئه‌و کاره‌شی نه‌کرد.
چووه شارێکی دی. ده شه‌وێ دا خه‌ونێکی دی. سبحه‌ینێ هه‌ڵستا و چووه سه‌ر ده‌ریای. ده نێوه‌ڕاستی ئه‌و ده‌ریایه دا جه‌زیره‌یه‌ک بوو و مێشه‌یه‌کی لێ بوو. کوتی: خوڵایه ئه‌وه که‌س نه‌ی چه‌قاندووه،بڵا چی بکه‌م له‌به‌ر ده‌ریای ڕێم نییه که بچم و بڕێکی بێنم بۆخۆم و بیکه‌مه زه‌نبیل. ئه‌وی ڕۆژێ زۆر به عاجزی هاته‌وه. شه‌وێ ده خه‌ونی دا پێیان گوت: سبحه‌ینێ بڕۆ و ده‌و مێشه‌ی دا بۆ خۆت کاری بکه. زوو هه‌ڵستا چووه سه‌ر ده‌ریای؛ پێی له ده‌ریای دا له سه‌ر ئاوی ڕۆیی و هیچ پێی ته‌ڕ نه‌بوو. هاته‌وه شاری و ده‌ستی به زه‌نبیل کردنی خۆی کرد.

* یه‌ک له‌و په‌ندی پێشونانه‌ی فاسوم له " ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی" دا ئاسته‌ی کردووه.

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-25512666560020657842009-06-15T02:19:00.004+02:002009-06-15T02:39:02.736+02:00نووسراوه‌کانی لودویگ ئولسن فاسوم له کوردستان میشنێری دا به‌شی دووه‌م

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
جێی دایک و با بمه
ماڵی خوشک وبرا
هه‌ر تۆزێکی، هه‌ر به‌ردێکی
بۆم مروارییه *

نووسراه‌وه‌کانی لودڤیگ ئولسن فاسوم له کوردستان میشنێری دا ( به‌شی دووه‌م)

حه‌سه‌نی قازی

له ژماره‌ی 11ی کوردستان میشنێری ساڵی 2، ئووتی 1912 له لاپه‌ره‌ی 1 دا به‌کورتی ئاماژه به نامه‌یه‌کی فاسوم کراوه:
" برامان فاسوم له نامه‌یه‌ک دا که له به‌رواری 8ی ژووییه نووسیویه ڕاده‌گه‌یێنێ: "به پێی دوایین نامه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین یای گودهارت تا نزیکه‌ی 3 حه‌وتووی دیکه بگاته سابڵاغێ" و ده‌ڵێ پێوه‌یه بچێ بۆ ته‌ورێزێ بۆ به‌روپیل چوونی له 25ی ژووییه. به‌ڵام سه‌یره ئێمه له‌وه‌تا ژماره‌ی ڕابردوو که باسی نامه‌یه‌کیمان کرد هیچ خه‌به‌رێکیمان پێ نه‌گه‌یشتووه. هێوادارین، کاره‌کان به دڵی وی بووبن و پاسپۆرته‌که‌ی وه‌رگرتبێ.
برامان فاسوم هه‌ر وه‌ها ده‌نووسێ جه‌نابی یاورێ بۆ ماوه‌ی 2 یان 3 مانگ چووه بۆ ورمێ، و ده‌کرێ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی تا زستانی دادێ درێژ بێته‌وه. وه‌ک خوێنه‌وه‌ران له بیریانه، جه‌نابی ئاورێ له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی هێرمانسبورگه‌وه ناردرابوو که له گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی ئێمه له کوردستان کار بکا...
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا کوردستان میشنێری ڕاپۆرتێکی چاوڕاکێشی ل.ۆ،فاسومی سه‌باره‌ت به پێگه‌که‌یان و مێژووی کوردستان و عه‌شیره‌ته کورده‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه:

میسیۆنی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی
هه‌ڵکه‌وتی پێگه‌که‌مان

ده‌کرێ بگوترێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی له نێوان مه‌داری پله‌ی 37 و 35 ی جوغرافیایی به‌ره‌و باکوور درێژده‌بێته‌وه. له ڕه‌واندزه‌وه له پاشالغی ترکی مووسڵ دا تا ده‌گاته ڕۆژئاوای چۆمی جه‌غه‌توو له ڕۆژهه‌ڵات. کوردستان جگه له‌وه‌ی که به‌شێک له‌و پاشالغه ترکه‌ی که له سه‌ره‌وه دا ئاماژه‌ی پێ کرا ده‌گرێته‌وه، بریتییه له دوو ئه‌ستانی ئێرانیش، ئه‌رده‌ڵان و ئازه‌ربایجان.
دانیشتوان خۆیان ئه‌و جیاوازییه جوگرافیانه له نێوان ئه‌م به‌ش و ئه‌وبه‌شی کوردستان دا ناکه‌ن، به‌ڵکوو به ساده‌یی ده‌ڵێن له ئێران یان ترکییه ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌و سنووره ناته‌واو و ئاماده‌یه هێندێک نیشان ده‌دا که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی، پێگه‌ی چالاکی ئێمه له کوێ هه‌ڵکه‌وتووه.

خه‌سڵه‌ته‌کانی ته‌بیعی ناوچه‌که

ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی بریتییه له درێژبوونه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک شاخی سه‌رسووڕهێنه‌ر، که ئاراسته‌ی سه‌ره‌کییان به‌ره‌و باکووری باکووری ڕۆژئاوا و باشووری باشووری ڕۆژهه‌ڵاته.زنجیره شاخی هه‌ره سه‌ره‌کی ده نێو ئه‌وانه دا زاگڕۆسه. له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سابڵا‌غ ئێمه لکی ڕشته شاخی ئه‌لبورز ده‌بینین، که به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته باکووری ئێران؛ له کاتێکدا له به‌شی باشووری ئه‌و خاکه دا، له ڕۆژهه‌ڵاتی سنه، چیای ئه‌لوه‌ند هه‌ڵکه‌وتووه که، ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێکی جێی سه‌رنجه.
چۆمه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته بریتین له جۆمی که‌ڵوێ، که سه‌رچاوه‌ی له شاخه‌کانی زنجیره‌ی زاگڕۆس له ڕۆژئاوای بانه هه‌ڵده‌قوڵێ و به‌ره‌و باشوور و ڕۆژئاوا ده‌ڕاو و تێکه‌ڵی ده‌جله ده‌بێ. چۆمه‌کانی ته‌ته‌هوو و جه‌غه‌توو، که هه‌ردووکیان سه‌رچاوه‌یان له شاخه‌کانی لای ڕۆژهه‌ڵاتی بانه هه‌ڵده‌قوڵێ به‌ره‌و باکوور ده‌ڕۆن و ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی ورمێ، و چۆمێکی دیکه قزڵ ئوێزه‌نه، که له به‌رزاییه‌کانی نێوان سه‌قز و سنه ڕا سه‌ڕچاوه ده‌گرێ و دواجار به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ڕێ ده‌ر ده‌کا و ده‌ڕژێته ده‌ریای خه‌زه‌ر. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌و چۆمانه به‌ڕێژه له خاكێکی پچکۆڵه دان و به‌ره‌و سێ ئاراسته‌ی جیاواز لووزه‌و ده‌به‌ستن، به هاسانی دکرێ بهێنرێته به‌رچاو که ته‌ڕکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که ئه‌من نێوی " ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی"م لێ ناوه چه‌نده پارچه‌پارچه‌یه.

کورته مێژوویه‌کی کوردان

سه‌باره‌ت به‌مێژووی کورده‌کان کێشه و هه‌رایه‌کی زۆر هه‌یه، و وێناچێ، قه‌ت بکرێ له نێو گه‌ڵێک دا که هیچ ئه‌ده‌بییاتێکی ئه‌وتۆی نییه،ئاکامێکی جێی ڕه‌زایه‌ت له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ست بخرێ. پرسی ئه‌وه‌ی داخودا ئه‌وان ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئێرانی یان توورانییان هه‌یه قه‌ت به شێوه‌یه‌کی ته‌واو یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه. هێندێکان باوه‌ڕیان وایه که کورده‌کان له تۆره‌مه‌ی ماده‌کانی که‌وناران، خه‌ڵکی دیکه ده‌ڵێن ئه‌وان له تۆره‌مه‌ی پارتییه‌کانن. به‌ڵام،به‌دیلێکی هه‌ره‌له‌بار و زۆر ویچووتر له‌وه دا ده‌بنیدرێته‌وه کورده‌کان به ڕه‌چه‌ڵه‌کی عه‌شیره‌ته‌کانی گاردو Gardu یان کاردۆ
Kardu دابندرێن که سه‌ر به سه‌رده‌مای هیتیته‌کان Hittite بوون، که دوایه له کاتی جووڵانی خه‌ڵکی ئاریان به‌ره‌و ڕۆژئاوا بوونه ئارایی.
له‌وه‌یدا که کورده‌کان گاردوخی (کاردۆچی) Carduchi (Kardu-chi) گێزێنێفۆنن که ده‌هه‌زار سواره‌یان ڕاونا و ئازاریان پێ گه‌یاندن، ناکرێ هیچ گۆمانێک هه‌بێ.
چاره‌نووس و به‌ختی کورده‌کان قه‌ت ئاشتیانه نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێکهاته‌یان سیستمێکی ئاڵۆزی عه‌شیره‌تییه، ئه‌وه هه‌میشه، هه‌ر وه‌ک ئێستاش، پێشی لێ گرتوون له چوارچێوه‌ی شانشینێک دا یه‌ک بگرن، و ده‌ستیان له‌دژی ده‌ستی هه‌رکه‌سێک بووه و له ماوه‌ی سه‌ده‌کانی ڕابردووی مێژووی ئاسیای پچووک دا هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کی وێرابێتی ئه‌وێ بکاته مه‌یدانی ڕمبازی سواره‌ی خۆی تووشی به تووشی به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه و دژه هێرشی ئه‌و چیانشینه ئازا و سه‌رسه‌ختانه هاتووه و تێک شکاوه.
کورده‌کان قه‌ت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌ده‌بییات نه‌دره‌وشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ندین که‌س له وان له مێژوو دا به نێو ناسراون.سه‌لاحه‌دینی خاچپه‌رستان کورد بوو، هه‌ر وه‌ها ئیدریسی، جوگرافیزانی به‌نێوبانگی عه‌ڕه‌ب ، محه‌مه‌د ئاغا، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 هه‌مدا، ژه‌نه‌ڕاڵێک بوو له ئه‌ڕته‌شی ترک دا، که توانایی و بێ به‌زه‌ییه‌کانی ته‌نانه‌ت ئێستاش له بیر نه‌چووه‌ته‌وه و به ترس و له‌رزه‌وه باسی لێوه ده‌کرێ. و ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌و پیاوانه بکرێ که له کۆنستانتینۆپل و جێکای دیکه‌ی دنیای موسوڵمان دا پله و پایه‌ی به‌رزیان وه‌ده‌ست هێناوه، بێگومان کوردێکی زۆریان تێدا ده‌بیندرێته‌وه. چونکه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌ده‌بییاتیان نییه و نه‌ریتێکی که‌میان هه‌یه، به‌ڵام گه‌لێکی بیرتیژ و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ژیرن، و حه‌وجێیان به ئه‌وه‌یه ڕووناکایی عیسایان له دڵێ بگه‌ڕێ، و به هه‌بوونی حکوومه‌تێکی باش، و سیستمێکی په‌روه‌رده توانایی و خه‌سڵه‌ته باشه‌کانیان گوڵ ده‌کا و ده‌رده‌که‌وێ.

دێنی کورده‌کان

سه‌باره‌ت به دینه‌که‌یان، کورده‌کان موسوڵمان و سه‌ر به ڕێڕه‌وی سونین، له کاتێکدا فارسه‌کان، بێ ڕێزپه‌ڕ سه‌ر به ڕێڕه‌وی ئیسلامی شیعه‌ن. سوننه، یان قانوونی نه‌ریتی بریتییه له کتێبی حه‌دیس و کردوه‌ی محه‌مه‌د. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ڕێوشووێنی هه‌موو پێوه‌ندییه ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی ئیمپراتۆری ئیسلامی و به‌ڕێوه‌چوونی عه‌داڵه‌ت له بواری مه‌ده‌نی و تاوانکاری دا، دیاری بکا...... 'ئه‌و سونه‌ته' ، یان قانوونی نه‌ریتی، ئه‌بووبه‌کر، عومه‌ر و عوسمان وه‌ک سێ خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م ده‌ناسێ.
شیعه‌کان یان پێڕۆیانی ڕێڕه‌وه‌که‌ی هه‌مبه‌ر، ده‌سته‌ڵاتی ' سوننه' به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه و له جیات ئه‌و خه‌ڵیفانه‌ی له سه‌ره‌وه دا ئاماژه‌یان پێ کرا، که ئیدیعا ده‌که‌ن زه‌وتکار بوون، عه‌لی، حه‌سه‌ن، و حوسێن به ڕه‌سمی ده‌ناسن و به میراتگری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی موسوڵمانیان ده‌زانن.
ئه‌و دوو ڕێره‌وانه زۆر دوژمنی توندی یه‌کترین، و هیچکامیان چ ده‌رفه‌تێک له کیس خۆیان نادان بۆ پێوه‌هه‌ڵکاڵانی یه‌کتری. ئێستاش له ناوچه‌کانی سنووری کوردستاندا ئه‌و شوێنه کاولکراوانه‌ی که قه‌ت دروست نه‌کراونه‌ته‌وه ده‌بیندرێن که نیشانه‌ی کرده‌وه‌ی دوژمنکارانه‌ن به دژی شیعه‌یه‌کان.

زمانی کورده‌کان

له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی دا زمانی کوردی یان ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی قسه‌ی پێ ده‌کرێ به " کرمانجی" نێوزه‌د ده‌کرێ. جگه له فارسی، زۆر وشه و زاراوه‌ی عه‌ڕه‌بی و ئارامی تێدایه.زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته‌کان له هه‌موو کوردستانی ئێران، له‌وزمانه یان له‌هجه‌یه تێده‌گه‌ن، و بێگومان زۆر له کورده‌کان له کوردستانی ترکییه‌ش زیاتر له هه‌موو له‌هجه‌یه‌کی دیکه لێی تێده‌گه‌ن.ئه‌و له‌هجه‌یه که له لایه‌ن زیاتر له په‌نجا عه‌شیره‌ته‌وه له نێو چه‌ق و هه‌ناوی نێوه‌ندی کوردستان دا قسه‌ی پێده‌کرێ و لێی تێده‌گه‌یشترێ،باش لێی ده‌وه‌شێته‌وه ببێ به زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ده‌بی هه‌موو کوردستان.

لیسته‌ی عه‌شیره‌ته کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێوه‌ندی

عه‌شیره‌ته‌کورده‌کانی نزیک سابڵا‌غ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- مه‌نگوڕ، 2- مه‌ڵکه‌ڕی، 3- ئالانی دوولکان، 4- که‌ڵوێیی،5- گه‌ورک، 6- ده‌رمانی و ، 7- باسکی کۆڵه‌ستان

عه‌شیره‌ته کورده‌کانی نزیک سه‌قز بریتین له:
1-خوڕخوڕه، 2- عه‌لدی و زۆر عه‌شیره‌تی کۆچه‌ر که دێنه ئه‌م ناوه بۆ له‌وه‌ڕاندنی مێگه‌ل مه‌ڕ و ئاژه‌ڵه‌کانیان له وه‌رزی هاوینێ دا. عه‌شیره‌تی هه‌ره گه‌وره له نێو ئه‌وانه دا عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی جاف ه.

عه‌شیره‌ته‌کورده‌کانی نزیک بانه بریتین له:
1- ته‌رجانی، 2- ده‌شته‌تاڵی، 3 – ئیختیاره‌دینی.
و به‌ڵای خوارووی ئه‌و عه‌شێره‌تانه‌ی دوایی که ئاماژه‌یان پێ کرا، له نزیک سنه، نزیکه‌ی 20 عه‌شیره‌تی دیکه هه‌ن، و به لای ڕۆژئاوای ئێمه دا، له ده‌ورو به‌ری سه‌رده‌شت و ڕه‌واندز دا چه‌ند عه‌شیره‌ت هه‌یه؟ ئه‌من ئاگادار نیم.
میسیۆنی ده‌رمانی ئێمه، له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکدا، به ئامراز و که‌لوپه‌لی چڵ و نیوه‌چڵی خۆیه‌وه زیاتر له 1300 نه‌خۆشی موداوا کردووه. ئێمه ده‌ستمان به کاری مه‌دره‌سه کردووه، به‌ڵام بۆمان ده‌رکه‌وتووه بۆمان هه‌ڵناسووڕێ به‌رده‌وام بین تا ئه‌وکاته‌ی کتێب و ئه‌ده‌بییاتمان چاپ نه‌کردبێ. کتێبێکی ئه‌لف و بێی کوردی، کتێبێکی پچووکی سروودی ڕووحانی. بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێر، و کتێبێکی حیساب ئێستا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ژێر چاپ.
ئێمه ده‌سته‌یه‌کی 25 که‌سی نزابێژانمان ڕێک خستووه، دۆعاخوێنی به‌رده‌وامی لووتێری هه‌موو سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆیان ڕێک خراوه و مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانیش هه‌موو یه‌کشه‌مۆیان دوای نیوه‌ڕۆ داییر بووه.
ئێمه ده‌بێ نه‌خۆشخانه‌که‌مان، خانووی مه‌دره‌سه‌که‌مان، ماڵی منداڵانی بێ دایوبابمان، کلیسامان ، و ماڵی میسیۆنێره‌کانمان دروست بکه‌ین.ده‌بێ چاپخانه‌یه‌کمان هه‌بێ بتوانین به‌خێرایی ئه‌و بڵاوکراوه و کتێبانه‌ی به کوردی ئاماده‌یان ده‌که‌ین پێ چاپ بکه‌ین........ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه بیکه‌ین. به‌ڵام به ته‌نێ ناتوانین بیکه‌ین. به‌ڵکوو ئێوه‌ش یارمه‌تیمان بده‌ن......
ل.ئو. فاسوم
سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران
7ی ژووییه‌ی 1912. "

ژماره‌ی 7و8ی ساڵی 6ی کوردستان میشنیری که له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌مدا له مارس و ئاوریلی 1915 له دیترۆیت له میشیگان ده‌رچووه، نامه‌یه‌کی کورتی فاسومی بڵاو کردووه‌ته‌وه:
" نامه‌یه‌ک له که‌شیش فاسومه‌وه به‌به‌رواری 26ی ژانڤییه‌ی [ 1915] که‌شیش فاسوم له سابڵاغه‌وه ده‌نووسێ: " ئێوه ماوه‌یه‌که هیچ خه‌به‌رێکتان له ئێمه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌ک له نێوان ئێره و ئه‌مریکا دا نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌من هیوادارم ئه‌م نامه کورته بتوانێ به‌ده‌ستتان بگا و دڵتان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوکرانه بژێری خوڵای بن له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژه تاڵ و ناخۆشانه‌دا ئێمه‌ی پاراستووه.
خه‌به‌رێکی زۆر هه‌یه بینووسم،به‌ڵام ئێستا نا‌توانم بینووسم. تکایه خێزانم ئاگادار بکه‌ن که ئه‌من سڵامه‌تم. له‌وانه‌یه ئه‌و نامه‌ی بۆ ئه‌وانم ناردووه به ده‌ستیان نه‌گا به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه به‌ده‌ست ئێوه بگا. ده‌مه‌وێ دیسان جه‌خت له سه‌ر ئه‌و داوخوازه بکه‌مه‌وه چه‌ندی بۆتان ده‌گونجێ دراو کۆ بکه‌نه‌وه و ئاماده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک بانکه‌کان کرانه‌وه بینێرن. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین هه‌م قه‌رزه‌کانمانی پێ بده‌ینه‌وه و هه‌م درێژه به کاره‌کانمان بده‌ین بۆ یارمه‌تی دان و ده‌ستگیرۆیی له نه‌داران. ئێستا چی دیکه نا‌توانم بڵێم. له نێو هه‌مووکه‌س دا یارمه‌تی کۆ بکه‌نه‌وه. له هه‌موو جێگایه‌ک میسیۆنی ئاوا هه‌ن که دڵخوازانه ئاماده‌ن یارمه‌تی ده‌نێو نه‌داران و ئه‌وانه‌ی ده‌ستته‌نگن بڵاو بکه‌نه‌وه، و به شێوه‌یه‌کی عادڵانه.
ئێمه چه‌ندین ڕاپۆرتی شووڕای پێگه‌ی ئێره‌مان هه‌یه بیاننێرین به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین هه‌تا ڕێگا ئه‌مین ده‌بێ. هه‌رچۆنێک بێ باش ده‌بێ دوکتوری نوێ هه‌رکه ڕێگاکان کرانه‌وه بنێرن، هه‌ر وه‌رزێکی ساڵ ده‌بێ گرینگ نییه. ئێستا زه‌وی هه‌رزانتره و ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت ده‌که‌ین. ..........
ل.ئو.فاسوم

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 10، ساڵی 6، ژووییه‌ی 1915 دوونامه‌ی ل.ئو.فاسوم ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که له سابڵاغه‌وه ناردوویه
له پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مانه‌وه ئه‌م دوو نامانه‌ی خواره‌وه‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه:
سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران
4ی مه‌ی 1915

دۆستانی خۆشه‌ویستی میسیۆنی کوردستان:
سڵاوێک به کرده‌وه ته‌نیا شتێکه که ئێستا ده‌توانم بۆتان بنێرم.به مانگانه هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌ڵبڕاوه و، ئه‌گه‌رچی ئێستا وێده‌چێ کرانه‌وه‌یه‌ک هه‌بێ، ئێمه نازانین ئه‌وه هه‌میشه‌یی ده‌بێ یان نا. ئه‌من زۆر شتم نووسیوه که ئه‌گه‌ر پۆسته ناردن ئه‌مین بێ بۆتان به‌ڕێ ده‌که‌م. تا ئه‌و کاته ده‌بێ سه‌برتان هه‌بێ.
به‌گشتی ئێمه ده‌بێ خۆشحاڵ بین و سپاسی خوڵای بکه‌ین و له وزه‌مان دا بێ بڵێین که له‌و هه‌موو دژوارییه سه‌ختانه دا خۆمان ڕاگرتووه و کاره‌که‌مان په‌کی نه‌که‌وتووه، نه‌ک هه‌ر په‌کی نه‌که‌وتووه به‌ڵکوو ده‌ستکه‌وتیشی له کاتی ئاشتی زۆرتر بووه.ڕه‌نگه ئه‌وه‌تان پێ سه‌یر بێ، به‌ڵام به‌ڕاستی ئاوایه. ئاماده بوون له دۆعاخوێنییه‌کانماندا قه‌ت له ڕابردوو دا ئاوا ڕێک و پێک نه‌بووه. ئێمه له نێوخه‌ڵک دا له به‌ر ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی به لێقه‌وماوان،تاڵانکراون، هه‌ژاران و ئاواره‌کانی شه‌ڕمان کردووه به‌پرێستیژین و ڕێزمان لێده‌گرن. زۆر جاری واهه‌بووه بانگ کراوین بۆ یارمه‌تیکردنی موسوڵمانی ده‌مارگرژی ئه‌وتۆ که له وه‌ختی دیکه دا هه‌ر قسه‌شیان له گه‌ڵ نه‌ده‌کردین، و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی پێیان ده‌که‌ین بۆچوونێکی به‌ته‌واوی تازه‌ی له دڵیان دا له ئاست ئێمه‌ساز کردووه. خه‌ڵکی ئه‌وتۆی که کاتی خۆی به‌شدارییان ده‌کرد له ڕاوه‌دوونانمان و له‌بنه‌وه حه‌ولیان ده‌دا لێره‌مان ده‌رپه‌ڕێنن، ئێستا ده‌ڵێن ئاماده‌ن یارمه‌تی ڕوحی و داراییمان پێبکه‌ن، و له چه‌ند نموونه‌یه‌کدا ئێمه ئه‌و یارمه‌تییانه‌مان لێ قبووڵ کردوون.
حاکمی ئێستا، که قازییه‌کی موسڵمانه [ مه‌به‌ستی قازی فه‌تتاح ه ح.ق. ] چه‌ندین جار پیاوه‌کانی خۆی ناردووه‌ته لای ئێمه و ئاماده‌یی نیشان داوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له ده‌ستی بێ یارمه‌تیمان بدا، پێویستیمان به هه‌رچێیه‌کی بێ بۆ مان دابین بکا،ئارد، گه‌نم، دراو و هتاد. ڕۆژێکیان شارۆمه‌ندێکی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاته حه‌ساری خانووه‌که‌مان و ده‌ستمان کرد به قسه کردن سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی هه‌ژار و ئه‌و کوێره‌وه‌رییه‌ی ده‌یکێشن و ئه‌و له سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام بوو گوتی: " ئه‌من بیستوومه ئێوه یارمه‌تی نه‌داران ده‌ده‌ن، ها ئه‌وه هێندێک دراوت ده‌ده‌مێ بیده‌ی به خه‌ڵکی هه‌ژار، چونکوو ئه‌تۆ ده‌زانی کێ پێویستی پێیه‌تی." ئه‌من دراوه‌که‌م بژارد 18 قڕان بوو که ده‌کاته نزیکه‌ی دۆڵارێک و حه‌فتاوپێنج سێنت. له‌وه‌ش زیاتر گوتی: " خزمه‌تکاره‌کانت بنێره ماڵێ، ئه‌من 100 تمه‌نتان به قه‌رز بۆ ده‌نێرم به بێ سوود و سه‌له‌م تا ئه‌و کاته‌ی له دۆسته‌کانتانه‌وه له ئه‌مریکا دراوتان ده‌گاته ده‌ستی.
ئێمه به‌رده‌وامین له دۆعا و نزا له لای ئێوه بۆناردنی مێسیۆنێرێکی ده‌رمانی لاو و به‌توانا و دوو میسیۆنێری پیاوی دی.ئێمه به په‌ژاره‌وه ده‌بیستین هێندێک له دۆستانمان بیری لێ ده‌که‌نه‌وه میسیۆنێر بنێرن بۆ مێکزیکۆ. ئێمه یه‌که‌مین بۆ هاوار کردن و پاڕانه‌وه، گه‌لۆ نابێ له پێشدا گوێ له ئێمه بگرن؟ ئێمه باوه‌ڕمان به ئێڤانگێلی کردنی هه‌موو کوره‌ی زه‌وی هه‌یه و دۆعا بۆ ڕۆژێکی ئه‌وتۆ ده‌که‌ین و ئاماده‌ین بۆهه‌رجێیه‌کی بچین که خوڵا ده‌مان نێرێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه لێره‌ین له سه‌ر زه‌وییه‌کی کراوه و ئاماده‌ی که هاوار ده‌کا کرێکاران بێن و کاری تێدا بکه‌ن. ئێمه سه‌ره‌تایه‌کمان دامه‌زراندووه که نرخی به دۆڵار و سێنت ناپێورێ، باشه بۆچی ده‌بێ ئێمه لێره ئه‌وه‌نده کرێکارمان که‌م بێ؟.......
ل.ئو.فاسوم"

سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران
13ی مای 1915.
خۆشه‌ویستانی ده‌سته‌به‌ڕێوه‌به‌ری ودۆستانی میسیۆنه‌که‌مان

دیسان سڵاوتان لێ بێ. ئه‌من ده‌نگوباسێکی زۆرم ئاماده کردووه به‌ڵام هێشتا ناویڕم بیاننێرم. به‌وجۆری ئه‌من هیوادار بووم دیاره جارێ ڕێگا نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌ڵگیرساوه له ده‌ور و به‌ری ئێمه به‌رده‌وامه و، ئێمه شوکرانه بژێری خوڵای گه‌وره‌ین بۆ پاراستنمان و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی پێمان ده‌کرێ.
له ورمێ په‌تای جیدی تیفۆس [گرانه‌تا] بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌وێ پێویستییان به یارمه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی پیش به بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری بگرن. به سه‌دان که‌س خه‌ریکن ده‌مرن. ئه‌وان داوای یارمه‌تییان له ئێمه کردووه و ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێداون هه‌رچه‌ندی زوو له ده‌ستمان بێ یای گودهارت ده‌نێرین، به‌ڵام جارێ ڕێگا ئه‌مین نییه و ئه‌و وه‌ڕێ نه‌که‌وتووه...... حه‌وجێیه‌کی زۆرمان به دراوه بۆئه‌وه‌ی کاره‌کانمان به باشی بکه‌ین.
ده‌بێ میسیۆنێرێکی ده‌رمانی و دوو میسیۆنێری دیکه‌ی پیاو هه‌ر که شه‌ڕ ته‌واو بوو بنێردرێن. ئه‌و شه‌ڕه ده‌رگاکانی به‌ڕووی میسیۆنه‌که‌ی ئێمه دا زۆر زیاتر له‌وه‌ی که ئاشتی ده‌یتوانی بیکا کردووه‌ته‌وه. ئێمه له نێو خه‌ڵک دا حورمه‌ت و پرێستیژمان وه‌ده‌ست هێناوه، و به ڕێگای سه‌ربازان و دڵخوازانی کورد دا ناسراوین و ته‌نانه‌ت له ناوچه دوورده‌سته‌کانی پێگه‌که‌شماندا به چاکه باسمان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که ئێستا زۆر زیاتر پێوویستیمان پێی هه‌یه کرێکاری دیکه‌یه.
ئێمه خه‌ریکی باشترکردنی مڵکی پێگه‌که‌مانین و هێندێک شتی لێ‌زیاد ده‌که‌ین و هه‌تا سێپتامبری دادێ که ماوه‌ی ئیجاره ته‌واو ده‌بێ ده‌توانین بگوێزینه‌وه نێو ژووره‌کانی خۆمان. دانی کرێی ساڵانه‌ی 180 دۆڵار یه‌کجار زۆره له کاتێکدا ئێمه ده‌توانین مڵکێک به 700 تا 800 دۆڵار بکڕین که له سه‌ره‌تاوه به باشی جێ‌مان تێیدا ده‌بێته‌وه.......
ل.ئو. فاسوم "

ژماره‌ی 11ی ساڵی 6، مانگی ئووتی1915ی کوردستان میشنێری ڕاپۆرتێکی دوورودرێژی ل.ئو. فاسوم ی له سه‌ر شه‌ڕی دنیاگره‌وه‌ی یه‌که‌م و بار‌و دۆخی سابڵاغی له کاتی هاتنی ترکه عوسمانییه‌کان و گرتنی شاری له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه:
" له‌وه‌تا شه‌ڕی گه‌وره ده‌ستی پێکردووه ئێمه نه‌مانتوانیوه شتێکی زۆر بۆ وڵات بنووسین، و له ئاکامدا " کوردستان میشنێری" یه پچووکه‌که‌تان هیچ ده‌نگوباسێکی وای سه‌باره‌ت به پێگه‌ی میسیۆن لێره تێدا نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی ئێمه زۆرمان پێ خۆشه به ناردنی خه‌به‌ر سه‌رنجی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و زۆر له دۆستانمان ڕابکێشین به‌ڵام، هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌مان له ده‌ست نه‌هاتووه.
هه‌ربه ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ ئێمه هه‌ستمان پێ‌کرد که ده‌ست له پۆستی ئێمه وه‌رده‌درێ. زۆر له نامه‌کانمان ده‌کرانه‌وه و ده‌خوێندرانه‌وه، و ئێمه ته‌واو دڵنیا بووین که زۆر له نامه‌کانمان ون ده‌بن و له نێو ده‌بردرێن. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه به ئیحتیاته‌وه بنووسین و شتێکی وا نه‌نووسین که له دڵی سانسۆر گران بێ و کێشه بۆ میسیۆنه‌که‌مان دروست کا.له‌وه‌ش زیاتر، میسیۆنه‌که‌ی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی هێرمانسبورگی ئه‌ڵمان هه‌بوو و میسیۆنێرێک له‌وێوه به‌ڕێوه‌بوو بێته ئێره، به‌ڵام شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا و ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه.گشت ئه‌وانه بوونه هۆی ئه‌وه ئێمه زۆر به ئیحتیاتر بین. پێوه‌ندیی نامه‌یی و تێلێگرافی لێره‌وه له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بۆ چه‌ندین مانگان هه‌ڵپسا، له‌ودواییانه دا سێ نامه‌مان به ده‌ست گه‌یشت و هیوادارین دیسان ڕێی هاتنی نامه نه‌گیرێ.
ناکرێ و پێویستیش ناکا ئه‌من باسی ئه‌و ده‌ردیسه‌ری و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی ڕابردووتان بۆ باس بکه‌م.......
شه‌ڕی ئوڕووپایی
تا ئه‌وکاته‌ی شه‌ڕ به ئوڕووپا به‌رته‌نگ بوو هێنده‌ی شوێن له سه‌ر کاره‌کانی ئێمه نه‌ده‌کرد. پۆستمان، ئه‌گه‌رچی فه‌له‌ج ببوو و ده‌رنگ ده‌گه‌یشتێ، به‌ته‌واوی نه‌بڕابوو. ئه‌وچه‌کی دراوانه‌ی له ئه‌مریکاوه ده‌گه‌یشتن ده‌کرا له بانکی ته‌ورێزێ خورد بکرێنه‌وه؛ و کاروانی تاجرانیش به به‌رده‌وامی ده‌هاتن، و که‌لوپه‌ل و پێداویستی ژیانیان ده‌هێنا و به‌و شێوه‌یه قیمه‌ته‌کان هێندێک له خواره‌وه‌ی ستانداردی ئاسایی دا بوون.
ئێمه تێلگرافێکی سه‌رۆکه‌که‌مان جه‌نابی لۆر مان پێگه‌یشت، که ئیزنمان ده‌دا بگه‌ڕێینه‌وه ماڵێ" ئه‌گه‌ر ژیانمان له مه‌ترسی دایه". ئێمه وڵامی تێلگرافه‌که‌مان بۆ نارده‌وه و ڕامان گه‌یاند " ساخین". به‌جێهێشتنی شوێنی کاری میسیۆنه‌که‌مان هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی هه‌یه له ڕوانگه‌ی منه‌وه به‌هیچ جۆر پاساو نادرێ. و هاتبا و ئێره‌مان به‌جێ هێشتبایه ئێمه هه‌مووشتێکمان له کیس ده‌دا. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ که ئێمه کاره‌که‌مان زۆر چاک ده‌سپێکردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵاتبایه‌ین به‌ساڵان ده‌خایێنێ ئه‌وان شوێنگێڕی بکه‌ین و هه‌موو که‌س و هه‌موو شتمان له کیس ده‌دا. ئێمه لێره مڵک و که‌لوپه‌لی به‌نرخمان هه‌یه و هه‌روه‌ها ئامراز و که‌لوپه‌لی به‌رچاوی پژیشکی. ئێمه لێره ماینه‌وه و کارێکی باشمان کرد. ئێمه ئێستا باشتر له‌وه تێده‌گه‌ین له‌و کاته‌ی که لێره کێشه وهه‌را هه‌ڵئایسا.ئێمه به مانه‌وه‌ی خۆمان ژیانی به سه‌دان که‌سمان پاراستووه و له مردن ڕزگارمان کردوون. ئێمه خواردن و پۆشاکمان داوه به هێندێکی دیکه که‌ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بایه‌ین له نێو ده‌چوون. و ئێستا به‌ری کاره‌که‌مان ده‌بینین و له کۆبوونه‌وه‌ی نزا و عیباده‌تماندا نزیکه‌ی 100 که‌س به‌شداری ده‌که‌ن. کار و خزمه‌ته‌کانمان پرێستیژێکی زیاتری په‌یدا کردووه. ئێمه ده‌رفه‌تی گه‌وره و به‌رزمان ده‌ست که‌وتووه به‌زه‌یی و ئه‌وینی خوڵای له ئاست مه‌زنمان عیسای مه‌سیح به نه‌داران، نه‌خۆشان و خه‌ڵکی که له ئاویلکه‌دان دا بوون نیشان بده‌ین.و ئه‌و کارانه‌ی ئێمه شوێنێکی هه‌تاهه‌تایی له سه‌ر خه‌ڵک به گشتی به‌جێ هێشتووه، که ئه‌من دڵنیام ئه‌وه ده‌بێ به پشتیوانییه‌کی گه‌وره بۆ میسیۆنه‌که‌مان له دابێ دا.
دوکتور ئێدمان ڕۆژی 2ی دیسامبر ( دیسامبری 1914 ) به‌جێی هێشتین. کاتێک هه‌وری شه‌ڕی ئاسیا له سه‌ران ده‌رکه‌وت ئه‌و له‌وه ده‌ترسا وه‌زعێکی ئه‌وتۆ بێته پێشێ که نه‌توانێ دواتریش ئێره به‌جێ بهێڵێ. ئه‌وبه ڕاستیش پلانێکی ئه‌وتۆی هه‌بوو که زووتر له‌وه بڕوا که ڕۆییشت، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌جووڵانی کاروانان به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌رکه‌وتن و چوونی وی لێره تا دوویه‌می دیسامبر وه‌دره‌نگی که‌وت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ش سه‌عاتی دیکه لێره ماباوه، به‌هیچ جۆر نه‌یده‌توانی له شاری وه‌ده‌رکه‌وێ- چونکوو شاره‌که هه‌ر ئه‌وی ڕۆژێ نزیکه‌ی سه‌عات چواری دوای نیوه‌ڕۆ داگیر کرا.
بۆچه‌ندین حه‌وتووان ده‌نگۆیه‌کی ئه‌وتۆ بڵاو ببووه‌وه که‌ئه‌ڕته‌شێکی پێکهاتوو له ترکان و کوردان خۆی ئاماده ده‌کا بێته نێو ئه‌و به‌شه‌ی ئێران بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ڕووسه‌کان. ئه‌و ده‌نگۆیانه نیگه‌رانی و ترسێکی زۆریان له نێو تاجران دا ساز کرد و زۆریان شاره‌که‌یان به‌جێ هێشت. ئێمه له کاتی چوونی دا تا نزیکه‌ی میلێک و شتێکی وا له‌گه‌ڵی چووین و دوکتور ئێدمانمان به‌ڕێ کرد و، له گه‌ڕانه‌وه‌ماندا بۆ شاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هه‌ڵده‌هاتن، نیو به گاڵته و نیو به جیدی پێیان گوتین، " باشتروایه له‌گه‌ڵ ئێمه بێن، مه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری، له‌وێ ده‌کووژرێن" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌من گه‌ڕامه‌وه نێوشاری و چوومه‌وه دیوی کاره‌که‌م و کاری ئاسایی خۆم ده‌ست پێکرده‌وه.به‌ڵام ده‌بێ پێ له‌وه‌ش بنێم فکرم به‌سه‌رکاره‌که‌مه‌وه نه‌بوو. ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه بووم ئاوا به‌تاقی ته‌نیا ماومه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی که دوکتور ئێدمان تازه ڕۆیشتبوو.ئه‌من هێندێک له‌وه نیگه‌ران بووم بڵێی دواتر چ ڕووبدا. له شوێنی خۆم هه‌ستام و چوومه حه‌وشه. له‌پڕ ده‌رکه‌وانه‌که‌مان پێی ڕاگه‌یاندم کونسوولی ڕووسییه دێ بۆ دیتنم **

[ مه‌به‌ست نه‌مر ئالێکساندر ئیاسه که به‌دوای دیداری فاسوم دا له سابڵا‌غ ده‌رده‌که‌وێ. ح.ق.] کۆنسوول گوتی ئه‌وئێستا شاره‌که به‌جێ ده‌هێڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خۆی بمانبا. ئه‌و پێی ڕاگه‌یاندین تاچه‌ند سه‌عاتی دیکه 800 عه‌سکه‌ری ترک که نزیکه‌ی 600 کورد وچه‌ندین شێخیان له‌گه‌ڵه دێنه نێو شاری. بارودۆخه‌که زۆر جیدی و سه‌خت بوو به‌ڵام، ئێمه بڕیارمان دا نه‌ڕۆین و بمێنینه‌وه. کونسول ئامۆژگاری کردین بچینه لای کۆنسوولی ترک و داوخوازی لێبکه‌ین به‌هه‌موو جۆرێکی لوا‌و بمانپارێزێ به‌ڵام، باوه‌ڕ به قسه‌ی سه‌رزاره‌کی وی نه‌که‌ین و داوای لێبکه‌ین به نووسراو ئه‌و به‌ڵێنه‌مان بداتێ. ( ئه‌من بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و قسه‌یه‌ی ئیاس به گردبڕی ڕاسته، چونکوو هه‌موو وه‌عده و به‌ڵێنی ترکه‌کان هیچ ناهێنێ ئه‌گه‌ر به‌نووسراو نه‌بێ، و وه‌ده‌ستخستنی ده‌ربڕین یان به‌ڵێنێکی نووسراو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌وده‌می هه‌ڵنه‌ده‌سوڕا). ده‌ستبه‌جێ چوومه کۆنسولخانه‌ی ترک و له‌وێ به‌هه‌موو جۆر ده‌سته‌به‌ر بوون به‌هیچ کلوه‌جێ هیچ مه‌ترسییه‌ک له گۆرێ‌دا نییه و ئه‌من ده‌کرێ بچمه لای دانیشتووانی هه‌رمه‌نی شاره‌که‌ش و له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداریان که‌م که چاویان له‌من بوو بیانپارێزم. به‌ڵێنیشیان دامێ هه‌ر که ئه‌ڕته‌شی ترک هات ده‌نێو شارییه‌وه عه‌سکه‌ری ترک ده‌نێرن بۆ کێشک کێشان له‌ئێمه.
نزیکه‌ی سه‌عات چوار بوو گوێم لێ‌بوو زۆه به زرم و کوت له ده‌رگای دراوسێ مه‌سیحییه‌که‌ی ئێمه‌یان ده‌دا. ئه‌من ده‌رگای خۆمانم کرده‌وه و دیتم ژماره‌یه‌کی زۆر کورد حه‌ول ده‌ده‌ن ده‌رگای ماڵی هاوسێکه‌مان بشکێنن و بچنه حه‌ساره‌که‌یه‌وه.ده‌ستبه‌جێ تاقه خزمه‌تکارێکی که لام مابووه به شوێن عه‌سکه‌ره‌کان دا نارد به په‌له بێن و کێشک له پێگه‌که‌مان بکێشن. چونکه له‌وه ده‌ترسام ئه‌و کورده وه‌حشیانه به زوویی بێنه به‌رده‌رگای خانووبه‌ره‌که‌ی ئێمه‌ش.له هه‌مان کاتدا چوومه ئه‌و به‌شه‌ی خانووه‌که که خانمه‌کانی لێده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادایان که‌م که چ قه‌وماوه، و داوام له یای گودهارت کرد به‌سه‌ربانی دا بچێته حه‌ساری دراوسێکمان و ژنه‌که‌ی بهێنێ بۆ حه‌وشه‌ی خۆمان با بزانین چمان بۆیان له ده‌ست دێ.بۆ خۆشم چوومه سه‌ر سه‌ربانی و چاوم لێ بوو ده‌رگایان شکاندبوو و به قۆنداغی تفه‌نگه‌کانیان له دراوسێکه‌مانیان ده‌دا و تفه‌نگیان لێ ڕ‌اكێشا که ته‌قه‌ی لێ بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ملی نه‌ده‌دا.ئێمه یارمه‌تیمان کرد بۆ هێنانی هێندێک له فه‌ڕشه‌کان بۆ سه‌ر سه‌ربان و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هات کردمان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یبوو لێی تاڵان نه‌که‌ن.هه‌رله‌و ده‌مه‌دا زرمه‌یه‌کی گه‌وره له ده‌رگایه‌که‌ی ئێمه‌ش هات و هاتبوونه سه‌ر ئێمه‌ش. و عه‌سکه‌ره‌کانیش هێشتا نه‌گه‌یشتبوونێ و هیچ خزمه‌تکارێکیش له به‌ر ده‌رگاکه نه‌بوو. بۆخۆم چوومه به‌رده‌رگا و لێم پرسین چی‌یان ده‌وێ. گوتیان ته‌ویله‌یه‌کیان ده‌وێ بۆ ئه‌سپه‌کانیان. دڵنیام کردن که چ جێی ئه‌وتۆمان نییه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێکێشییان کرد و هاتنه ژوورێ به چاوی خۆیان ببینن داخودا هه‌یه یان نا و به‌ڵێنیان دامێ ئه‌گه‌ر جێیه‌کی وایان نه‌دێته‌وه بڕۆن. ئه‌وانه سێ کوردی وه‌حشی بوون له عه‌شیره‌تی باڵه‌ک و هیچ عاده‌تیان به خه‌ڵکی لاوه‌یی نه‌بوو و، پێیان وایه هه‌رکه‌سێکی کڵاوی له سه‌ر بێ ڕووسه و مه‌حکوومه به مردن. هه‌ر که کڵاوه‌که‌ی منیان دی فیشه‌کیان له به‌ر تفه‌نگی نا و خه‌ریک بوون ته‌قه‌م لێ بکه‌ن به‌ڵام یه‌کیان کوتی: " راوه‌ستن جارێ ته‌قه مه‌که‌ن!" ئه‌و له‌منی پرسی ئێمه چه‌ند که‌سین، و کاتێک زانی ئێمه سێ که‌سین
[ وێده‌چی مه‌به‌ستی فاسوم له خۆی، یای ئاگوستا گودهارت و یای مێتا فۆن دێر شولنبێرگ بێ. ح.ق] ، کوتی:
" جارێ ڕاوه‌ستن هه‌تا هه‌موویان ده‌بینینه‌وه و به جارێک هه‌موویان ده‌کووژین" ئه‌منیان ناچار کرد هه‌موو خانوو به‌ره‌که‌یان پێشان دام . ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌وه به ساخی منیان گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌زه‌ینیشیان دا نه‌ده‌هات که ماڵێک له ده‌رگایه‌ک زیاتری هه‌بێ، ئه‌و ده‌رگایه‌ی که پێیدا هاتبوونه ژوورێ، و یه‌کێکیان زۆر له‌نزیکه‌وه ئاگاداری لێده‌کرد.ئه‌من که له پێش ئه‌وان دا گه‌یشتبوومه یه‌ک له ژووره‌کان که له ده‌رگای پشته‌وه‌ی خانووه‌که نزیک بوو ده‌ست به‌جێ کردمه‌وه و ده‌ستم به هه‌ڵاتن کرد و دزه‌کانم له ماڵێ دا به ته‌نێ هێشته‌وه، دوایه چوومه‌وه سه‌رسه‌ربانی و له‌وێوه یای گودهارتم ئاگادار کرد چ ڕوویداوه. له سه‌ربانه‌وه ده‌مان دی چۆن دزه‌کان شته‌کانمان کۆ ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانبه‌نه ده‌رێ. ئیدی تاریک داهاتبوو. ئه‌من چوومه سه‌ر سه‌ربانی دراوسێ کورده‌که‌مان و له‌وێوه که نزیکه‌ی 8 پێ ده‌بوو خۆم فڕێ دا خوارێ و خه‌ڵکه‌که‌ی دیکه‌شم بانگ کرد بێنه ده‌رێ. ئێمه هه‌موومان ( یای گودهارت، ژنی دراوسێ مه‌سیحییه‌که‌مان، مه‌سیحییه‌کی دیکه و خۆم) ساغ بووین و ئێستا له حه‌ساری دراوسێیه کورده‌که‌مان بووین ئه‌من و یای گودهارت داوای چارشێومان کرد و بڕیارمان دا هه‌رچۆنێکه خۆمان بگه‌یێنینه کۆنسوولخانه‌ی ترکییه. کوردێکی گه‌نج که زۆر به ئازایه‌تی خۆی ده‌فشی گوتی له‌گه‌ڵمان دێ و هه‌رکه‌س بییه‌وێ توخونمان که‌وێ و سه‌ده‌مه‌مان پێ بگه‌یینێ ده‌ی‌کووژێ. وه‌ڕێ که‌وتین، به‌ڵام هێشتا ده یان پازده هه‌نگاو نه‌ڕۆیشتبووین کورده‌که له تاریکی دا بزر بوو. جارێکی دیکه به ته‌نێ ماینه‌وه. ئه‌من وه‌پێش که‌وتم و به یای گودهارتم گوت به دوومدا بێ. هێنده نه‌ڕۆیشتبووین ده‌سته‌یه‌کی دیکه شڕه‌خۆری، وه‌حشی کوردمان دی که ده‌رگای ماڵی هه‌رمه‌نییه‌کی مه‌سیحی دیکه‌یان شکاندبوو و خه‌ریک بوون تاڵانیان ده‌کرد. له کاتێکدا له‌وه ده‌ترسیان که به‌ره‌و ئه‌وان بچین به‌ره‌و دوا گه‌ڕاینه‌وه و له پڕ دیتمان ئه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای تاقه دراوسێی مه‌سیحین که مابووه‌وه- هێشتاماڵی وییان نه‌بڕیبوو، چونکوو شارومه‌ندی ترک بوو. به ته‌قه‌ته‌ق له ده‌رگامان دا، ده‌رگایان لێ کردینه‌وه و چووینه ژوورێ. ئه‌من یای گودهارت و چارشێوه درێژه‌که و چاویلکه‌که‌م له‌وێ دانا، و کڵاوێکی ترکیم له سه‌ر کرد و که‌سێکی له‌وێ بوو ڕازیم کرد له گه‌ڵم بێ بۆ شابه‌نده‌ریی ترک.
نزیکه‌ی دوو سه‌عات به نێو قوڕو چڵپاو و له بن باران دا ئاخره‌که‌ی توانیمان خۆمان له کونسولخانه‌ی ڕووسییه کوتین.له‌وێ کۆمه‌ڵێکی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی ترک کۆببوونه‌وه، ده‌رگای ئه‌نباری کۆنسوولی ڕووسییه‌یان شکاندبوو، که چه‌ند سه‌عات پێشتر سابڵاغی به‌جێهێشتبوو. به‌ر له‌وه‌ی شابه‌نده‌ری ترک که به‌رپرسی گشتیان بوو ببینمه‌وه یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره کانیانم دیته‌وه و حه‌ولم له‌گه‌ڵدا له‌گه‌ڵم بێته خانووی نێوه‌نده‌که‌مان و پێش به ماڵبڕینه‌که بگرێ و پارێزگاریمان لێ بکا. به‌ڵام ئه‌و هێنده‌ی خواردبووه‌وه هه‌ر به‌ڵادا ده‌هات و گوتی ناتوانێ به رێگه‌دا بڕوا و وا بزانم ڕاستیشی ده‌کرد. ئه‌و چه‌ند شوشه کۆنیاکی له کونسولخانه‌که‌دا دۆزیبووه‌وه و زۆری خواردبووه‌وه. با که‌س نه‌ڵێ ترکێک له‌و " مه‌سیحییانه"ی ئێمه که ده‌خۆنه‌وه و له‌و کاره دزێوه‌دا مامۆستای ئه‌وانن، که‌متر ده‌خواته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی که ئاخره‌که‌ی گه‌یشتینه‌وه بنکه‌که‌مان، زانیمان خزمه‌تکاره‌که‌مان به وه‌خت گه‌یشتووه‌تێ و نه‌یان هێشتووه دزه‌کان ساف ساف خانووه‌که تاڵان که‌ن و هێندێک له ماڵه دزێتییه کانیشیان لێ ئه‌ستاندبوونه‌وه. ڵه‌به‌ر ده‌رگای نێوه‌نده‌که‌مان چه‌ند عه‌سکه‌ر وه‌ک کێشکچی داندران ، و ئێمه‌ش حه‌ولمان دا ئه‌وه‌نده‌ی له‌شه‌وی مابوو
سه‌ره‌خه‌وێک بشکێنین.
دڵسۆزتان له ڕێبازی ڕزگاری کوردان دا، ئێل.ئو. فاسوم"
( درێژه‌ی هه‌یه)
به داخه‌وه ژماره‌ی 12ی ساڵی 6 به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی ئه‌و باسه‌ی تێدا بخوێنینه‌وه.

کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 7ی ساڵی 8، مانگی ئاوریلی 1916 دا نووسێنێکی درێژی ل.ئو. فاسوم ی سه‌باره‌ت به قه‌تڵی عامی هه‌رمه‌نیان بڵاو کردووه‌ته‌وه.

له ژماره‌ی 1ی ساڵی 10ی کوردستان میشنێری که له مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 1918 دا بڵاو بووه‌ته‌وه نووسینێکی ل.ئو.فاسوم سه‌باره‌ت به کتێبی سروودی پیرۆزی دینی که به نێوی " شێعرانی ڕوحانی" بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌خوێنینه‌وه:

کتێبێکی شێعرانی ڕووحانی به کوردی

یه‌که‌م بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێکی شێعرانی ڕووحانی به زمانی کوردی، له ساڵی 1912 دا ئاماده کرا. ئه‌وه به ده‌ست نووسرابووه‌وه و 11 سروودی تێدا‌بوو و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌ی ئاسایی میسیۆن دا به‌کار ده‌هێندرا. کۆپی ماکی ئه‌م نامیلکه پچووکه‌ی شێعرانی ڕووحانی پێشکێش کراوه به حه‌وزه‌ی عیلمی لووتێر له سه‌نت ئانتۆنی پارک، سه‌نت پاول، میناسۆتا، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ شتی ده‌گمه‌نی دیکه‌ی پێگه جۆربه‌جۆره‌کانی میسیۆنان هه‌ڵبگیرێ و بپارێزدرێ.
بڵاوکردنه‌وه‌ی دوویه‌می ئه‌و کتێبه، که پێداچوونه‌وه‌ی تێدا کراوه و لێی زیاد کراوه له ساڵی 1914 دا ئاماده کرا. ئه‌ویش هه‌ر به ده‌ست نووسراوه‌ته‌وه و بریتییه له 40 سروود و بۆچه‌ندین ساڵان خزمه‌تێکی باشی کرد.دوو کۆپی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌ش پارێزراوه و، ئه‌وانیدیکه‌ی به‌ده‌ست ترکه‌کان و ڕووسه‌کان له نێوچوون که زۆرجاران سابڵاغیان کاول کرد.
بڵاوکراوه‌ی سێیه‌می هه‌مان کتێبی شێعرانی ڕووحانی کوردی، که لێی زیاد کراوه و پێداچوونه‌وه‌ی تێدا کراوه هه‌ر ئێستا ئاماده‌یه که بچێته ژێر چاپ و له ماوه چه‌ندحه‌وتوویه‌ک دا ته‌واو ده‌بێ. ئه‌م چاپه 100 سروودی تێدا ده‌بێ . له‌وانه 40 سروودیان له زمانی ئینگلیسییه‌وه وه‌رگێڕدراون، 27یان له زمانی نۆڕوێژییه‌وه، 22 یان له زمانی سوێدییه‌وه، 6 یان له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه و 5 یشیان به زمانی ماک واته کوردی له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه داندراون. نزیکه‌ی گشت ئه‌و سروودانه به زمانی ئینگلیسی هه‌ن به‌ڵام ، وا به دروستتر داندرا که له‌زمانی ماکه‌وه وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانی کوردی. ئاهه‌نگی هه‌ر کام له سرووده‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌ی بابه‌تی ئینجیلی یان ئه‌و ده‌قه‌یه که سرووده‌کانی پێ نووسراوه. " ڕیزی دۆعا خوێنی" یه‌کی گشتیش که بتوانێ زه‌ینی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ره‌و لای خۆی ڕابکێشێ، و له گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه ئێڤانگێلییه‌کان له کلیسا یان دۆعاخانه بگونجێ لێی زیاد کراوه، ئه‌وانه بریتین له پێلێنان له گوناهان و ................ ئه‌وانه به تایبه‌تی یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ن بۆ میسیۆنێری نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رکێشی دوعاخوێنی گشتی، سه‌ردانی ماڵان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و له هه‌مان کاتیش‌دا یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ به ڕه‌وانی به کوردی قسه بکا.
سه‌رکه‌وتن له چاپی ئه‌و به‌رگه دا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له سایه‌ی دۆستانی مێهره‌وانی میسیۆن له وێسترڤیل و ڤۆلین مه‌یسه‌ر بووه........ ئه‌و 175 دۆڵاره‌ی که بۆ ساز کردنی 140 زینکی وێنه‌ی کتێبی شێعرانی ڕووحانی پێویست بوو به زیاده‌وه دابین کراوه. ئه‌گه‌رچی هه‌م که‌ره‌سته و هه‌م کار ئێستا زیاتری تێده‌چێ به‌ڵام، نرخی کۆپییه‌کی 140 لاپه‌ڕه‌یی سرودی کوردی له 30ی سێنتی تێناپه‌ڕێنێ...........
باشه کێ یارمه‌تیمان ده‌کا بۆ کاری دواترمان ڕێزمانی کوردی؟ زانکۆی شیکاگۆ داوای 1825 دۆڵار ده‌کا بۆ چاپ کردنی به‌ڵام، ئه‌گه‌ر زینکه‌کانی ئاماده بکه‌ین ، هه‌ر وه‌ک بۆ کتێبی شێعرانی ڕووحانی کردوومانه، ده‌کرێ به 400 دۆڵار چاپی بکه‌ین.هه‌ڵبه‌ت، کارێکی زۆر دژوار و ئه‌سته‌مه کاغه‌زی ته‌واو ئاماده بکرێ بۆ زینکی وێنه‌ی لێ ساز بکرێ، و کاری مرۆیک بۆ ماوه‌ی دوومانگ یان زیاتر ته‌واو ده‌با. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک خه‌رجی ئاماده‌کردنه‌که‌ی بگرێته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی به‌خۆشییه‌وه ئه‌وه ده‌که‌ین، چونکه ڕێزمانه‌که‌مان زۆر پێویسته.
ل.ئو. فاسوم "

هه‌ر له‌م ژماره‌یه دا ل.ئو. فاسوم بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به قه‌تڵی عامی خه‌ڵکی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری له مانگی فێڤرییه‌ی 1916 دا بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و نووسراوه‌یه نرخێکی تایبه‌تی مێژوویی هه‌یه، چونکه به‌ده‌ستی که‌سێک نووسراوه که بۆ خۆی له نزیکه‌وه ئه‌و قه‌تڵی عامه و ئاکامه‌کانی دیتووه.

کورده‌کان گیرۆده‌ی شه‌ڕ ***

سه‌رنجێکی زۆر دراوته سه‌ر هه‌رمه‌نی و سریانییه شه‌ر لێدراوه‌کان. چه‌ندین میلیۆن دۆڵار کۆ کراوه‌ته‌وه بۆ وه‌فریاکه‌وتنی ئه‌وان. بێگومان پێویستی به دراوی زۆرتر هه‌یه.
هه‌رمه‌نییه‌کان، سریانییه نه‌ستوورییه‌کان و کورده‌کان، به کرده‌وه دانێشتووی خاکێکن له ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه و باکووری ڕۆژئاوای ئێران. ده‌کرێ بگوترێ هه‌رمه‌نستان و کوردستان به ته‌واوی نیوه‌ی یه‌کتری داده‌پۆشن. ڕک و کێنه‌ی کۆنی ترکه‌کان له ئاست هه‌رمه‌نییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕک و کینه‌ی تازه که له به‌ر ڕاپه‌ڕێنی هه‌رمه‌نییه‌کان به پشتیوانی ڕووسه‌کان ورووژاوه، بووه هۆی ڕژانی خوێنی بێ ئه‌ژماری به هه‌زاران خه‌ڵکی بێ سووچ و تاوان، که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. پیاوان چه‌کدار بوون و ده‌یانتوانی خۆیان بپارێزن یان ڕابکه‌ن.
سریانییه نه‌ستوورییه‌کانیش، ئه‌گه‌رچی به قه‌ده‌ر هه‌رمه‌نییه‌کان سه‌ربزیوییان نه‌کردبوو به‌ڵام هه‌ستیان کرد چ هێمنییان نییه. هێندێکیان به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان چه‌کیان هه‌ڵگرت به‌ڵام، زۆربه‌یان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ڕایان کرد و خۆیان گه‌یانده نێو قه‌وقاز و باکووری ڕۆژئاوای ئێران. کۆمیته‌کانی وه‌فریا که‌وتن، هه‌م ئی ڕووسی و هه‌م ئه‌مریکایی، ده‌ستبه‌جێ وه‌خۆ که‌وتن بۆ یارمه‌تی کردن به‌وانه‌ی که له‌هه‌موان زیاتر پێویستییان به یارمه‌تی هه‌بوو.ئه‌وکاری وه‌فریا که‌وتنه ئه‌وه سێ ساڵه به‌رده‌وامه. پیاوان ئامرازیان له به‌ر ده‌ست نرا و کاریان درایه به‌ڵام، زۆر بێوه ژن، منداڵی بێ دایوباب و خه‌ڵکی نه‌خۆش هێشتا پێویستییه‌کی زۆریان هه‌یه.
کورده‌کان وه‌ک هه‌رمه‌نییه‌کان و سریانییه‌کان زۆر زوو ئازاریان نه‌چێشت. ئه‌وان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له به‌ره‌ی شه‌ڕ دا له ڕیزی ترکه‌کاندا بوون و، وه‌ک له بیرمانه، ئه‌و به‌ره‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به پته‌وی و به‌هێز خۆی ڕاگرت. دوایه ئه‌و به‌ره‌یه ئاخره‌که‌ی پاشه‌کشه‌ی کرد و له هێندێک جێیان شکا، ئه‌و جار نۆره گه‌یشته سه‌ر له‌نێوبردن و قه‌تڵی عامی کورده‌کان. ئه‌وه به ده‌ست ڕووسه‌کان کرا و، هه‌رمه‌نییه‌کان و ژماره‌یه‌کی که‌م سریانی یارمه‌تییان دان.
ئه‌ڕته‌شی هێرشکار زۆر عه‌شیره‌تی به خڕی ڕاوه‌دوو نا و ده‌ریپه‌ڕاندن. شتی زۆر ترسێنه‌ر، که هێنده ده‌رداوین که بۆ بڵاو کردنه‌وه نابن له هه‌موو کوردستان دا قه‌ومین. تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه، ته‌ماح تێکردن و، بێ به‌زه‌ییه‌کی گشتی له دژی گشت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رده‌ست کران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌من به‌سه‌دان کوردی ئاوام دی که له‌ته‌مه‌نی چه‌ک هه‌ڵگرتن دا بوون که هێنرانه شاری یان له شاری ڕابرانه شوێنێکی چۆل بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رگولان بدرێن یان به شیر بکووژرێن. له شوێنێک. که برێک له میلێک زیاتر له شارییه‌وه دوور بوو 800 که‌س به‌کۆمه‌ل و به‌گوله‌ی تۆپخانه‌ی خێرا کووژران. ئه‌وانه ده یان پازده ده‌قیقه‌یه‌کی پڕ له خه‌فه‌ت بوو که ئه‌من قه‌تی له بیر ناکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه کاره‌ساتی هه‌ره پیس نه‌بوو. له شاره‌که‌ی ئێمه زیاتر له 7000 که‌س قه‌تڵی عام کران.بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به فیشه‌کانه‌وه بگرن ته‌قریبه‌ن به‌ده‌نی هه‌موویانیان به شیر یان نێزه کون کون کرد.
ژنان و کچانی کورد به شێوه‌یه‌کی که له گێڕانه‌وه ناشێ ئه‌تک کران. نزیکه‌ی 400 یان له گه‌ڵ خۆیان برد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌تکیان که‌ن و زۆریان فرۆشران و فرۆشرانه‌وه یان بۆ ئه‌تک پێکران سه‌ودایان پێکرا.هه‌ڵبه‌ت، ئێمه ئه‌مریکایی بێ ده‌سته‌ڵات بووین و هیچمان پێ نه‌ده‌کرا.
زۆر جار له شه‌وی تاریک و مردوو دا گوێمان له ناڵه و هاواری بێچاران ده‌بوو. جار جار هه‌رچه‌ند ده‌رگایه‌ک له ئێمه‌وه دوور بوون، و ئێمه ئاماده بووین ده‌ستبه‌جێ ده‌رپه‌ڕینه ده‌ره‌وه و له هه‌رجێیه‌کی پێمان بکرێ به هاواریانه‌وه بێین.بۆ پاراستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ران له ماڵه پچووکه قوڕێنه‌کاندا ئه‌من زۆر جار ڕام ده‌کرده ده‌رێ و سه‌ربازه‌کانم پێمل ده‌کرد وپێم ده‌گوتن بۆ دار بردن بێنه نێو پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مان. پیاوی پیر، ژن و منداڵان، که هیچیان نه‌بوو بیخۆن جگه له ڕیشه گه‌نمی کوڵاو نه‌بێ [دانووله!]، له چه‌ند خانوویه‌کی که‌می که مابوونه‌وه به‌سه‌ر یه‌کدا هه‌ڵڕژابوون. له ڕاستیدا، ئه‌وه له‌یه‌ک وه‌خڕبوونی هه‌ره چاره‌ڕه‌شی ئینسانی بوو که ئه‌من له ژیانمدا قه‌تم دیتبێ یان بتوانم به خه‌یاڵم دا بێ.
خوێنه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویست، کورده‌کان له ماڵی خۆیان ده‌رپه‌ڕێندران، هه‌موو دارایی و سامانیان لێ ئه‌ستێندرا، دێیه‌کانیان کاول کران، و ئاژه‌ڵ و مێگه‌له‌کانیان ته‌له‌ف کران. داخودا ئه‌توو سه‌باره‌ت به‌و چاره‌ڕه‌شی و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هاتووه دڵپه‌شێو نی؟ ئه‌وان به ته‌نێنه و وه‌ک ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ربووبێته‌نه نێو کێوه‌کانی راکی Rocky Muntains [ زنجیره‌ی چیاکانی ڕۆژئاوای باکووری ئه‌مریکایه که له باکووری ئالاسکاوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی خواروو تا نیو مێکزیکۆ درێژی ده‌بنه‌وه ح.ق.]. به هه‌زاران که‌س له لایه‌ن کۆمیته‌کانی وه‌فریا که‌وتنی هه‌رمه‌نییه‌کان و سریانه‌کانه‌وه که له ژێر چاوه‌دێری خاچی سوور دا کار ده‌که‌ن نان ده‌درێن. به‌ڵام، ئه‌و وه‌فریا که‌وتنه به هیچ جۆر هه‌موو پێداویستییه‌کان دابین ناکا. داخودا ئه‌توو یارمه‌تی ده‌ده‌ی؟ هه‌رچی له توانات دا هه‌یه هه‌رچه‌ندی زووه بیکه. ئه‌وه گیانان ده‌پارێزێ و ده‌کرێ ڕوحانیش بپارێزێ. هه‌موو یارمه‌تییه‌کانت بنێره بۆ خه‌زێنه‌داره‌که‌مان، پرۆفێسۆر م. ن. وی، Prof.M.O. Weey, 1714 Como Ave., S.E. Minneapolis, Minn.
دڵسۆزتان بۆ وه‌فریا که‌وتنی ئه‌و کوردانه‌ی له برسان ده‌مرن،
ل.ئو. فاسوم "

کوردستان میشنێری، ژماره‌ی 2، ساڵی 12، فێڤرییه‌ی 1920

رێزمانێکی کرده‌یی کوردی

ئه‌وه‌نده سه‌باره‌ت به‌م کتێبه نووسراوه، که ئیدی نێوه‌که‌ی بووه به مه‌ته‌ڵێک، ئه‌من له‌و باره‌یه‌وه زۆر شه‌رمه‌زارم. ئه‌و کتێبه ده‌کرا له پێترسبورگ، ڕووسییه به خۆڕایی چاپ بکرێ به‌ڵام شه‌ڕ نه‌یهێشت. ده‌کرا له ئه‌ڵمان زۆر به هه‌رزانتر لێره چاپ بکرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ش له به‌ر شه‌ڕ هه‌ڵنه‌سووڕا. چاپکاران له نیۆیۆرک چه‌ندین جار کۆنتراکتیان له گه‌ڵ به‌سترا، و هێندێکیان دراو بۆ وه‌لانا، و هه‌ر جاره‌ی که ده‌یانه‌ویست ده‌ستی پێبکه‌ن په‌کیان ده‌که‌وت.
دواجار، چ ڕێگه‌یه‌کی دیکه نه‌بوو جگه له‌وه‌ی نه‌بێ خۆم زۆربه‌ی کاره‌کانی بکه‌م و زینکی بۆ ئاماده بکه‌م. ئه‌وه کاتێکی زۆری برد و دراوێکی زۆری تێچوو. ئه‌من کاتم نه‌بوو و به‌شی ماڵیشمان له وزه‌ی دانه‌بوو خه‌رجی چاپه‌که‌ی به ئه‌ستۆوه بگرێ. به‌ڵام چاپکاره‌کان ئه‌ودراوه‌یان نه ده‌داوه که بۆ کڕینی ئامراز و کاری سه‌ره‌تایی پێیان درابو، جا بۆیه ئێمه ده‌بوو به‌رده‌وام بین. به هه‌موو لایه‌ک شانمان دا به‌ری، ئاخره‌که‌ی سه‌رکه‌وتین ته‌واوی بکه‌ین. ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه‌م که ئه‌و کاره ده‌بوو وا به په‌له بکرێ. پێداهاتنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که هه‌ر نه‌ده‌کرا، جا بۆیه هه‌ڵه‌ی زۆر زیاتری تێکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی پێداهاتنه‌وه‌ی هه‌بایه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێ نه‌ده‌که‌وت.
گشت ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان خۆشه نوسخه‌یه‌کیان ده‌ست که‌وێ ده‌کرێ له سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری یان به‌م نێونیشانه داوای بکه‌ن: Augsburg Publishing House, Minneapolis, Minn. نرخی هه‌ر 5 دۆڵاره، که ئه‌وه‌ش نرخێکی گونجاوه بۆ کتێبێکی ئاوا له‌م سه‌روبه‌نده دا. ئه‌من هیوادارم گشت ئه‌وکه‌سانه‌ی لا له کاره‌کانی میسیۆنی کوردستان ده‌که‌نه‌وه و که‌متازۆر ده‌یانه‌وێ چاو له زمانی کوردی بکه‌ن نوسخه‌یه‌کی ئه‌م کتێبه بکڕن. ئه‌من پێموایه به ته‌ماشاکردنی ئه‌و کتێبه بۆتان ده‌رده‌که‌وێ فێر بوونی زمانی کوردی هاسانه، و به کڕینی ئه‌و کتێبه ئه‌و دراوه‌ی تێیچووه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خه‌زێنه‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وڕاست بۆ کاری میسیۆنێری به‌کار بهێندرێ.
ل.ئو. فاسوم

* بڕگه‌یه‌ک له سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی که فاسوم له سابڵا‌غ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردی نووسیوه

** وێنه‌ی " ئالێکساندر ئیاس" به سپاسه‌وه له کتێبی Images From The Endgame Persia through a Russian Lens 1901-1914, John Tchalenko,2006 وه‌رگیراوه.

*** ئه‌م نووسینه‌ی ل.ئو.فاسوم جاری یه‌که‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی قازی یه‌وه وه‌رگێڕدراوه و له ژماره‌ی71ی گۆواری مه‌هاباد،فێڤرییه‌ی 2007 لل 5 و 6 دا له ژێر سه‌رنووسی " گوزارشتی میسیۆنی کوردستان له سه‌ر کوشتاری ساڵی 1917ی سابڵا‌غ" بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره دا پێویسته ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بکرێته‌وه که ئه‌و کوشتاره له مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 1916 دا کراوه و ئه‌و تاریخه هه‌م به پێی نووسینه‌کانی "کوردستان میشنێری" و هه‌م ڕاپۆرتی " شه‌ریفوده‌وله" که پێشتر له ڕوانگه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه به جوانی ساخ ده‌بێته‌وه. کوردستان میشنێری ڕاپۆرتێکی به‌ورده‌ڕیشاڵتریشی له سه‌ر قه‌تڵی عامی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری تێدایه، که به‌و زووانه ده‌یخه‌ینه‌به‌ر چاوی هۆگرانی مێژوو.

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-15112904181687324622009-06-09T20:56:00.004+02:002009-06-10T00:47:48.652+02:00نووسراوه‌کانی لودڤیگ ئولسن فاسوم له کوردستان میشنێری دا به‌شی یه‌که‌م

وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
جێی دایک و با بمه
ماڵی خوشک وبرا
هه‌ر تۆزێکی، هه‌ر به‌ردێکی
بۆم مروارییه

نووسراه‌وه‌کانی لودڤیگ ئولسن فاسوم له کوردستان میشنێری دا ( به‌شی یه‌که‌م )

حه‌سه‌نی قازی

کوردستان میشنێری، ژماره‌ی 6، ساڵی 1، مارسی 1911

کوردستان
هه‌ڵکه‌وت و خاکه‌که‌ی

هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیایی کوردستان زۆر به هاسانی دیاری ناکرێ. له‌م ژماره‌یه دا نه‌خشه‌یه‌کی گشتی ته‌قریبی پێشکێش ده‌کرێ. جێی سه‌رنجه که هه‌ڵکه‌وتی کوردستانی مۆدێڕن وه‌ک شانشینی که‌ونارای ئاسووری وایه.
کوردستان وڵاتێکه له ئاسیای ڕۆژئاوا که به ئاڕاسته‌ی باکووری ڕۆژئاوا و خوارووی ڕۆژهه‌لات دا ده‌چێ، له نێوان 34 و 48 ده‌ره‌جه‌ی مه‌داری باکوور و 36 تا 48 ده‌ره‌جه‌ی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵکه‌وتووه. بریتییه له به‌شێک له ترکییه و به‌شێک له ئێران، و رووبه‌رێک به پانایی 100000 میلی چوارگۆشه داده‌پۆشێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان له هه‌ردووک به‌ری سنووری ترکییه - ئێران هه‌ڵکه‌وتووه، ئێمه باسی کوردستانی ترکییه و کوردستانی ئێران ده‌که‌ین.
له ڕووی تۆپۆگرافی ( شوێنناسی)، که‌شناسی و زمانه‌وانی و هۆی دیکه‌وه جارجار هاسانتره وڵاته‌که به سێ هه‌رێمی هاوئه‌ندازه دابه‌ش بکرێ، باکووری ڕۆژئاوای کوردستان، نێوه‌ندی کوردستان و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕووی سیاسییه‌وه، و ته‌واو جیاواز، کوردستان به سه‌ر 8 تێرێتۆری پچووک، پاشالک یان ئه‌ستانان دابه‌ش کراوه، شه‌ش له‌وانه له ترکییه و له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حقووقی سوڵتان دان واته: مه‌عمووراتولعه‌زیز، دیاربه‌کر، وان، مووسڵ، و به‌شی خوارووی ئه‌رمه‌نستانی ترکییه، دوو تێرتۆرییه‌که‌ی دیکه یان ئه‌ستانه‌کانی ئه‌رده‌ڵان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی هه‌نووکه‌ی پادشایه‌تی ئێران دان.

تۆپۆگرافی ( شوێنناسی)

کوردستان " سه‌رزه‌وییه‌کی شاخاوی" یه. هه‌موو وڵاته‌که له خارپته‌وه تا ئاگری له باکوور، به ڕوونی تا داده‌کشێته سنووری لورستان له خوارووی کرماشان، به زنجیره چیای به‌ردرێژ و به‌رز داپۆشراوه.
ئه‌و شاخانه‌ی که به‌دڕێژایی به‌شی باکووری ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌کشێن به‌شێک له تاوروسی که‌ونارا پێک ده‌هێنن، له کاتیكدا ئه‌وانه‌ی له به‌شی باشوور که به ئاڕاسته‌ی باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵکه‌وتوون زاگڕۆسی که‌ونارا وه‌به‌ر ده‌گرن. له زۆر جێگایان به‌رزایی شاخه‌کانی کوردستان ده‌گاته 13000 تا 15000 پێ له ڕێکی ئاستی ده‌ریاوه.له سه‌ر و له نێوان دونده هه‌ره به‌رزه‌کاندا به‌فری ئه‌ستوور ده‌که‌وێ، به تایبه‌تی زستانێ. و له شوێنی سێبه‌ردار که قرچه‌ی تاوی هاوینێ تواناییه‌کی که‌می هه‌یه؛ به‌فر هه‌میشه‌یی یه.
له نێو ئه‌شکه‌وت و ڕه‌هۆڵه بێ ئه‌ژماره‌کانی به‌رزایی چیاکانه‌وه کانیاوی به هێز و جوانی ئاوی پاک هه‌ڵده‌قوڵێن. دوای پێچه‌که و قه‌لبه‌زێکی زۆر ئه‌و ڕووباره کریستاڵانه له‌گه‌ڵ جۆگه‌له و جۆباری چیایان تێکه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌که گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بن و گه‌وره‌ترین و چۆمی هه‌ره‌مێژوویی ئاسیای ڕۆژئاوا پێک ده‌هێنن.
له هێندێک شوێنان له نێو شاخه‌کانی کوردستاندا چاڵاوی بێ ئه‌ژمار و زه‌وی به‌پیت هه‌ڵکه‌وتوون، که له خوارتریانه‌وه، له نێوان شاخه پچووکتره‌کاندا، دۆڵی ته‌نگ، باگر و جوان و تێرئاو هه‌ن، له هێندێک له به‌شه‌کانی وڵات دا ده‌شتی ته‌خت هه‌ن، ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین و زه‌نوێرترین ده‌شت ده‌شتی که‌رمه‌لیس بێ که له نیوان دوو چۆمی ده‌جله و زێ له باکووری مووسڵ و له باکووری ڕۆژئاوای هه‌ولێر هه‌ڵکه‌وتووه.له‌و ده‌شته دا، ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره به ئه‌ڕته‌شێکی 35000 که‌سییه‌وه له نه‌به‌ردی گاوگامه‌لا دا هێزی 500000 که‌سی فارسه‌کانی به فه‌رمانده‌یی داریووش تێک شکاند.
چۆمی ده‌جله " چۆمی کوردستان" ه. سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شاخه سه‌خت و گه‌ردنکه‌شانه‌ن که له‌خوارووی ده‌ریاچه‌ی گۆلژیک هه‌ڵکه‌وتوون، به بێ هیچ گومانێک ئه‌و چۆمه هه‌ر هه‌مان چۆمه که له Seriptures دا (Gen 2,14 ) به هید – ده‌که‌ل، یان کورتکراوه‌که‌ی دیکه‌ل باسی لێوه‌کراوه. ئه‌و ناوه له ڕووی له‌ه‌جه‌ییه‌وه گۆڕاوه و بووه به تیگره وشه‌یه‌کی مادی – فارسی بۆ "تیر" بێگومان ئه‌و نێوه له به‌ر خێرایی ئاوه‌که‌ی له‌و چۆمه نراوه که " تیر ئاسایه". کاتێک بیر له‌وه نه‌که‌ینه‌وه که سه‌رچاوه‌کانی ده‌جله و فورات هه‌ردووکیان له به‌رزاییه‌کانی وه‌کوو یه‌کی شاخه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵن، به‌ڵام ئاوی ده‌جله له‌و جێیه‌ی که له نزیک که‌نداوی فارس له‌گه‌ڵ فورات تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه مه‌ودای 500 میل کورتترده‌بێ.ئه‌و ده‌می تێده‌گه‌ین ئه‌و چۆمه ده‌بێ چ ته‌وژمێکی زۆری هه‌بێ و بۆچی ئاوه‌کانی "تیرئاسا" له‌و وڵاته شاخاوییه دا لووزه‌و ده‌به‌ستن. گشت درێژایی له سه‌رچاوه‌وه تا سه‌رزارک به 1150 میل ته‌خمین ده‌کرێ.
فورات " چۆمی مێزۆپۆتامیا" یه و ئی کوردستان نییه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که، سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌کوو ده‌جله له شاخه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و بۆ مه‌ودای نزیکه‌ی 300 میل به‌و وڵاته دا ده‌خوشێ.له نێوان ماڵاتیا و سامسات دا بافل و تاڤگه‌ی بێ ئه‌ژماری ئه‌و چۆمه هه‌ن، به بێ گومان ئه‌وانه هێندێک له جوانترین به‌رجه‌وه‌نده‌کانی هه‌موو کوردستانن. له مه‌ودایه‌کی 100 میلی دا ژماره‌ی ئه‌و بافل و تاڤگانه به 300 ته‌خمین ده‌کرێ.
چۆمه‌کانی گرینگی دیکه‌ی کوردستان بریتین له زێی گه‌وره و زێی چکۆڵه، سیروان، که درێژبوونه‌وه‌ی ده‌یاله‌ک (گیندێسی که‌ونارا و کلاسیکه) و هه‌ر وه‌ها چۆمی تاتار. له‌نێو ئه‌وانه دا زێی گه‌وره له هه‌موویان گه‌وره‌تره‌و به دڵی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێ، بۆ مه‌ودایه‌کی 300 میلی و دوایه له نزیکه‌ی 40 میلی خوارووی وێرانه‌کانی نینه‌کۆک دڕژێته ئاوی ده‌جله‌وه.
ده‌ریاچه‌ی هه‌ره گرینگ له کوردستان ده‌ریاچه‌ی وان یان ده‌ریاچه‌ی "نایری" سه‌رده‌می ئاسۆرییه.ئه‌و رووبه‌ره‌ئاوه درێژایی نزیکه‌ی 80 میل و پانایی 30 تا 50 میله، و له 5000 پێیی سه‌ره‌وه‌ی ته‌ڕکی ئاوی ده‌ریا هه‌ڵکه‌وتووه: 8 چۆم ده‌ڕژێنه ئه‌و ده‌ریاچه‌یه.ئاوه‌که‌ی سوێره، ته‌نیا ڕه‌گه‌زێکی ماسی که ده‌توانێ تێیدا بژی جۆره‌یه‌کی تایبه‌تی له ساردینه.
ده‌ریاچه یان ده‌ریای ورمێ ئه‌گه‌رچی به مانای وردی وشه ئی کوردستان نییه، به‌ڵام مافای خۆیه‌تی باسی بکرێ، چونکوو به‌شێک له سنووری نێوان ئازه‌ربایجانی کورد و پاشماوه‌ی ئه‌و ئه‌ستانه پێک ده‌هێنێ. درێژایی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه 90 میل و پانایی 30 میله. ئاوه‌که‌ی زۆر سوێره بۆ هه‌موو جۆره ماسییه‌ک، به‌ڵام له‌و ده‌ریاچه‌یه دا زۆر دوڕگه‌ی جوان و به پیت هه‌ن که ئاوی خاوێن و شیرنیان هه‌یه _ ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا زۆر شتێکی خۆشه.
(به‌رده‌وام ده‌بێ )

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 12، ساڵی 1، سێپتامبری 1911

شای پێشووی ئێران، محه‌مه‌د عه‌لی شا دێته‌وه سه‌ر ته‌خت

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌کان شای پێشووی ئێران، محه‌مه‌د عه‌لی له‌پڕ له وڵاته‌که‌ی خۆی سه‌ری وه‌ده‌ر هێناوه‌ته‌وه و به‌ره‌و پێته‌ختی پێشووی تاران ده‌چێ.
ئه‌و له هه‌موو شوێنێک خه‌ڵکی له‌ده‌ور کۆ ده‌بێته‌وه. داخودا ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌کرێ ڕاست بن به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی مه‌شڕووتییه‌ت زۆر به قووڵی ڕیشه‌ی داکوتاوه؟ ڕاسته ئه‌و خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌بێته‌وه چونکه عه‌شیره‌ته زۆر وه‌حشی و زۆر ناشارستانییه‌کان زۆر تووره‌ن به دژی کاردانه‌وه‌ی ئێران و ئه‌فسه‌رڕاوێژکاره ڕووسه‌کان، له به‌ر هه‌لومه‌رجێکی ئاڵۆز و نادیاری که له گۆڕێ دایه و، ئه‌وان پێیان خۆش نییه وڵاته‌که له لایه‌ن پارلمانێکه‌وه ئیداره بکرێ.
زۆر خه‌ڵک له ئوڕووپا و ئه‌مریکا پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان لایه‌نه‌کاندا بقه‌ومێ و، سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵته‌زینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به دوو دا بێ.
به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه له‌وه‌تا پارلمان دامه‌زراوه تێکهه‌ڵچوون و پێک هه‌ڵپرژان هه‌بووه، خه‌ڵکێکی که چه‌کوچۆڵێکی زۆر که‌میان هه‌یه و له ڕووی داراییه‌وه زۆر ده‌سته‌نگن شه‌ڕی یه‌کتریان کردووه. هه‌ڵبه‌ت هاتنه‌وه‌ی شا، ئه‌و کێشه‌یه زۆر قووڵتر ده‌کاته‌وه‌و ئاوری شه‌ڕ و پێکدادان خۆشتر ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له ئارا دا نییه. ئه‌ڕته‌شی ئێران بێ دیسیپلینه. زۆربه‌ی سه‌ربازه‌کانی بۆ چه‌ندساڵان له حاڵه‌تی ڕێزرڤ دابوون و هێندێک کاریان کردووه و، نه‌یاتوانیوه به‌و دراوه‌که‌مه‌ی حکوومه‌ت دایانداتێ بژین. هێزی پیاده نیزام چه‌کی زۆر چه‌پره‌کی ئوتریشی هه‌یه، هێزی تۆپخانه‌ش تۆپی ژه‌نگهه‌ڵێناو. ئه‌و چه‌که مۆدێڕنانه‌ی ئه‌وان به ده‌ستیانه‌وه‌یه، نازانن چۆنی به‌کار بهێنن، گوله و فیشه‌کێشیان زۆر که‌مه. ته‌نیا هێزێکی نیزامی ئێرانی که نرخێکی هه‌بێ سێ " تیپی قازاخ" ه که ئه‌دسه‌ره فه‌رمانده‌ره‌کانی ڕووسن.
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن، له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسییه دا نییه ئێران ببێ به نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ.نه ئێران، نه ئینگلیستان، و نه ترکییه ده‌ستیان له هێنانه‌وه‌ی شا دا نییه. شا وه‌ک که‌سێکی هه‌ڵاتوو له‌لایه‌ن ڕووسییه‌وه وه‌رگیرا و ناردیانه ئۆدێسا (Odessa). ئه‌و له‌وێ مایه‌وه تا ده‌ستی کرد به گه‌شت و گه‌ڕان به ئوڕووپا دا. ئه‌و له گه‌رماوه‌کانی نزیک وایمار Weimar و مارینباد Marienbad بوو به‌ڵام، گشت ئه‌وانه وێده‌چێ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و شوێنه‌ونکه بووبێ. ئه‌و به خاکی پرووسیا Prussian دا چووه ئاستاڕا Asterabad که له سه‌رده‌ریای خه‌زه‌ر هه‌ڵکه‌وتووه و له‌وێوه ئێستا خه‌ریکه مڵک و ماڵی پێشووی ده‌ست خاته‌وه. به‌بێ یارمه‌تی ڕووسه‌کان ئه‌وه هه‌ڵنه‌ده‌سووڕا.
چگه له ڕووسییه، ئینگلیستانیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی زۆری له ئێران‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی له به‌شه‌کانی خوارووی ئێران دا.شیرکه‌تێکی ئینگلیسی ده‌ستی کرد به سازکردنی جاده‌یه‌ک له ئیسفه‌هانه‌وه به‌ره‌و که‌نداوی فارس، بۆ ئه‌وه‌ی هاسانکاری بکا بۆ ته‌جاڕه‌تی نێوان ئینگلیستان و ئێران و بازرگانی. و ئێستا ئه‌وه ئه‌و ئاخر حه‌وله‌ی شای له سه‌ر کار لادراو ده‌قه‌ومێ بۆ ئه‌وه‌ی پێش به نه‌خشه‌کانی ئینگلیستان بگیرێ.

• کوردستان میشنێری له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی فاسوم وێنه‌یه‌کی مه‌حه‌مه‌د عه‌لی شای بڵاو کردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی شای قاجار ( 21 ژوه‌نی 1827 – 5ی ئاوریلی 1925، سان ڕێمۆ) له 87 ژانڤییه‌ی 1907وه تا 16ی ژووییه‌ی 1909 پادشای ئێران بوو، ئه‌و دژی قانوونی مه‌شڕووتییه‌ت بوو که له زه‌مانی بابی دا واته موزه‌فه‌ره‌دین شا په‌سند کرابوو. له ساڵی 1907 محه‌مه‌د عه‌لی شا پارلمانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شاند و قانوونی مه‌شڕووتییه‌تی پووچه‌ڵ کرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی که دژی بنه‌ماکانی ئیسلامه. محه‌مه‌دعه‌لی شا به سه‌مبولی دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی داده‌ندرێ. ئه‌و به پشتیوانی نیزامی و سیاسی ڕووسییه و بریتانیا مه‌جلیسی تۆپباران کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به شۆڕشێکی نوێی مه‌شڕووته‌خوازی ناچار بوو له سه‌رته‌ختی سه‌لته‌نه‌ت بێته خوارێ. محه‌مه‌د عه‌لی شا هه‌ڵات بۆ ئۆدێسا له ڕووسییه. له ساڵی 1911 [ هه‌ر وه‌ک فاسوم ئاماژه‌ی پێ کردووه] له ئاستارا له ئێران دابه‌زی. له ئۆدێساوه کاکه‌وبراله‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد جارێکی دیکه ببێته‌وه به‌شا. به‌ڵام هێزه‌کانی تێک شکێندران. ئه‌و جار هه‌ڵات بۆ کۆنستانتینۆپل (ئه‌سته‌نبووڵ) و دوایه له‌وێوه چووه ئیتالیا و له 5ی ئاوریلی 1925 له سان ڕێمو مرد و مه‌یته‌که‌ی برایه که‌ربه‌لای عێراق مه‌زارگه‌ی ئیمامی حوسێن و له‌وێ نێژرا. کور و جێنیشینی وی ئه‌حمه‌د شای قاجار دوایین فه‌رمانڕه‌وای سیلسله‌ی قاجار بوو. محه‌مه‌دعه‌لی شا 7 منداڵی هه‌بوو.
( ئه‌و زانیارییانه له http://en.wikipedia.org/wiki/Mohammad_Ali_Shah_Qajar ) وه‌رگیراوه.

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 2، ساڵی 2، نوڤامبری 1911

له نامه‌ی برا فاسومه‌وه

ئێمه له 4ی سێپتامبری [1991] زۆر به ماندوویی و شه‌که‌تی گه‌یشتینه سابڵاغێ. جگه له‌وه‌ی که نیو سه‌عاتێکی بمێنێ بگه‌ینه میاندواو له کاناڵێکی ئاوداشتن دا له قوڕ دا چه‌قین و بۆ جاری دووه‌میش له جاده‌کانی میاندواو له قوڕه زه‌له‌ق دا گیرمان کرد؛ له هه‌موو سه‌فه‌ره‌که‌ماندا ڕووداوێکی جیدمان به سه‌ر نه‌هات.
هه‌ر که گه‌یشتینێ چووینه ماڵی پیاوێک به نێوی خواجه عه‌زیز که یه‌عقووبییه‌کی خه‌ڵکی مووسڵ (نه‌ینه‌وا) ه. دوای سێ ڕۆژان خانوویه‌کی گڵی گه‌وره‌ی 9 ژووریمان به کرێ گرت.له‌و ته‌نافانه‌ی له ده‌وری چه‌مه‌دانه‌کانمانه‌وه پێچابوو دوکتور ئێدمان فرچه‌ی ساز کردووه، و ئه‌من و پیاوێکی خه‌ڵکی ئێره خه‌ریکین ژووره گڵییه‌کان به گڵی سپی و قسڵ سپی ده‌که‌ینه‌وه. ئێستا ئه‌وه خه‌ریکه ته‌واو ده‌بن. هێشتا له سه‌ر عه‌رزی ده‌نوین، به‌ڵام هیوادارین بتوانین مشارێک و ته‌ورێک په‌یدا که‌ین _ چه‌کوچ و بزمارمان هه‌یه _ و حه‌ول ده‌ده‌ین یه‌ک یا دوو ته‌ختی خه‌و و هێندێک مێز دروست که‌ین.
سێ له ژووره‌کان جوێ ده‌که‌ینه‌وه بۆ کاری نه‌خۆشخانه، هه‌ر له ئێستاوه هێندێک نه‌خۆش هاتوونه لامان به‌ڵام ده‌رمانێکی زۆر که‌م یان هه‌ر هیچ ده‌رمانمان نه‌بووه بیانده‌ینێ و جوابمان کردوون. هه‌تا نزیکه‌ی 3 حه‌وتووی دیکه هیوامان وایه به ته‌واوی ده‌ست به کار بکه‌ین. . ڕامان ئه‌سپاردووه هێندێک ده‌رمانمان له ته‌ورێز و له ئه‌ڵمانه‌وه بۆ بهێنن. له میاندواویش ئێمه ده‌بێ کلینیک یان نه‌خۆشخانه‌یه‌کی پچووکمان هه‌بێ. هه‌ر که لێره ده‌ست به‌کار بووین. یه‌کێکمان] ده‌بێ بچێته ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌وێ چ ده‌توانین بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بتوانین له سه‌ره‌تاوه پێگه‌یه دامه‌زرێنین ده‌بێ نزیکه‌ی 300 دۆڵارمان هه‌بێ. لێره له سابڵاغه ده‌بێ زه‌وییه‌ک به ڕووپێوی 2 تا 4 ئه‌یکر بکڕین بۆ ئه‌وه‌ی جێگامان بۆ هه‌موو ڕووبه‌ری میسیۆنه‌که‌مان، نه‌خۆشخانه، مه‌دره‌سه، هتد. و هتد. هه‌بێ....... ئێمه هیوادارین ئه‌م پاییزه مه‌دره‌سه‌که‌مان ده‌ست پێبکه‌ین. به‌ڵام، ئه‌من ده‌ترسم دره‌نگ بێ. زۆر شت هه‌یه ده‌بێ له پێشدا سه‌باره‌ت به خزمه‌تی ده‌رمانیمان بیکه‌ین. هیوادارم ئه‌و کاته‌ی که یارمه‌تییه‌کی زیاترمان پێ ده‌کرێ زوو بگاتێ.
له‌وه‌تی ئێمه هاتووین هه‌وا زۆر سارده، له پله‌ی 80ی فارنهایتی تێناپه‌ڕێنێ. شه‌وانه زۆر سارده. له نزیک شاری سه‌رچاوه‌ی جوان هه‌ن، پڕن له ماده‌ی سولفۆری ماگنۆسید، قه‌ڵایی و ئاسن. ئێمه هیوادارین له دادێ دا بتوانین ئاوی ئه‌و گڕاوانه بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌مان به‌کار بهێنین و، ئینشاڵا مه‌له‌شیان تێدا بکه‌ین. بۆ جێی وا خه‌ڵک له ئه‌مریکا به سه‌دان هه‌زار میل ده‌چن و به سه‌دان دۆڵار خه‌رج ده‌که‌ن.ئێستا ئه‌وه خه‌ریکه پۆست وه‌ڕێبکه‌وێ.پێنجشه‌مۆیان یان جومعان ده‌گاتێ و ڕۆژانی شه‌مۆش لێره‌وه ده‌ڕوا.ناردراوی پۆستی به سواری ئه‌سپ له مه‌راغه‌وه ده‌هێندرێته ئێره له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جاده نییه.
مێشووله،مێش و پێشکه زۆر هه‌راسانیان کرددوم، هه‌موو ده‌ست و ملم سووربووه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌و ده‌رمانی دژی جڕوجانه‌وه‌ری پێمان بوو به‌کار مان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه‌یان پێ بکه‌ین، به‌ڵام ده‌ست هه‌ڵناگرن. بۆنی نه‌وتی پێنی ڕۆیاڵ گۆیا ده‌بێ زۆر به‌دڵی ئه‌و گه‌زه‌ندانه نه‌بێ و ته‌نیا ڕێگه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌نه ژووره‌وه بوترییه‌ک له‌و ده‌رمانه به سه‌رئاواڵه‌یی له ژوورێ دانێین. داوام کردووه له ئه‌ڵمانه‌وه بوترییه‌کی پچووکم بۆ بنێرن.
ئێمه ئه‌و خانووبه‌ره گڵێنه‌ی خۆمان بۆ ساڵێک به کرێ گرتووه. له‌وماوه‌یه دا هیوادارین جێگایه‌کی گونجاو بکڕین یان خانوویه‌ک بۆخۆمان دروست که‌ین. له‌یه‌که‌م پۆستی دا که بۆمان هاته ئێره له سابڵاغێ نامه‌یه‌کی برا. زیمر Ziemer مان وه‌رگرت و، نێوه‌رۆکی ئه‌وه‌نده باش بوو بڕیارمان دا بینێرینه‌وه ئه‌مریکا و ئێوه چاپی که‌ن به‌ڵکوو کاری خۆی له نێو خوێنه‌ره‌وانی کوردستان میشنێری دا بکا.ئه‌و نامه‌یه زۆر دڵگه‌رمی کردین. ئه‌گه‌ر هه‌موو خوێنه‌ره‌وانی کوردستان میشنێری نیوه‌ی ئه‌وه‌ی برامان زیمر ده‌یکا بیکه‌ن، ئێمه هه‌موو پێداویستییه‌کمان جێبه‌جێ ده‌بێ بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌که‌مان و له‌به‌رکارنانی کرێکاری زیاتر."

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 3، ساڵی2، دیسامبری 1911

سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران
14ی ئۆکتۆبری 1911

برای خۆشه‌ویست ماکێنسن Mackensen [ ئیدیتۆری کوردستان میشنێری ]

له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه دا وێنه‌یه‌کی پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مانت بۆ ده‌نێرم _ وێنه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک لێڵ _ وه‌ک ده‌بینی خانوویه‌کی گڵییه. لای ڕاستی ده‌رگای نێوه‌ڕاستێ، لای پشته‌وه‌ی دار تووه‌که به‌شی نه‌خۆشخانه‌که‌مانه. ئه‌و ژووره‌ی له سه‌ره‌وه‌ی داڵانه‌که‌یه ژووری خه‌وتنمانه. ژووره‌گه‌وره‌که‌ی لای چه‌پی داڵانه‌که ژووری میوانان و ژووری وه‌رگرتنه‌و ئه‌ژووره‌ی له‌وپه‌ڕی لای چه‌پ دا ده‌بیندرێ ئافیس و ژووری سه‌ره‌وه‌ی ژووری خزمه‌تکاره‌کانمانه.

به‌شی نه‌خۆشخانه وه‌ک ده‌بینی، ده‌رکه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه که ده‌که‌وێته لای ڕاستی داره گه‌وره‌که.ژووری نه‌خۆشان له سه‌ره‌وه‌ی ده‌رکه‌ی چوونه نێو نه‌خۆشخانه‌یه.
ئه‌و شوشه‌یه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له سه‌ر ساز کرا باشه به‌ڵام ده‌رمانی پێویستم له لا نه‌بوو وێنه‌که به رێک و پێکی بشۆمه‌وه. حه‌وتووی دادێ هێندێک وێنه له سه‌ر ئه‌و کارته پۆستییانه‌ی بۆتان ده‌نێرین چاپ ده‌که‌م، له‌وانه‌یه باشتر ده‌رکه‌وێ.
کچێکی پچووکی هه‌رمه‌نی، که تای که‌وتوویی گرتبووی و ئه‌من 7 شه‌و و ڕۆژ ئاگاداریم لێکرد، شه‌مۆی ڕابردوو سه‌عات 9:30 سه‌رله‌به‌یانی مرد. بۆ من ده‌تگوت منداڵی خۆمه.ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه بووم که ببینم ده‌مرێ. ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستتمان ده‌هات کردمان، به‌ڵام کاتێک ده‌ستمان کرد به موداوا کردنی نه‌خۆشییه‌که‌ی زۆری لێ پیس کردبوو.
به‌یانی ئه‌من له ژووری وه‌رگرتن وه‌عز داده‌ده‌م و منداڵێکی هه‌رمه‌نی غوسڵی ته‌عمید ده‌که‌م. ئێمه به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه خه‌ریکی خوێندنی زمانی کوردین.حاڵمان باشه. که‌مایه‌سی ئێستامان بێ دراوییه. زیاتر له مانگێک له‌وه پێش که ئێمه گه‌یشتینه ئێره ته‌نێ 4 دۆڵارمان له گیرفانی دابوو. ئێمه ئه‌وه‌مان له‌ئاسمانان به گه‌وره‌مان ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به‌سه‌رمانه‌وه بێ، ڕوو له دۆستانی خۆمان و منداڵه‌کانی ویش له ئه‌مریکا ده‌نێین. به‌ڵکوو ئه‌و پێیان بڵێ تارمه‌تیمان بکه‌ن.
دڵسۆزتان له عیسای دا
ل.ۆ، فاسوم

هه‌ر له، ژماره‌یه دا ل.ۆ.فاسوم بابه‌تێکی کورتی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی مه‌شڕووته‌خوازان و لایه‌نگرانی محه‌مه‌د عه‌لی شا نووسیوه:
" ئاڵۆزی و بشێوێنی سیاسی له زیاد بوون دایه. هه‌ر دووک لا خه‌ڵک و لایه‌نگرانی شا به خوێنی سه‌ری یه‌کتری تینوون.ده‌ڵێن، شا ناچار بووه دیسان هه‌ڵێ، یان ڕاستتر نه‌یتوانی جارێکی دیکه بچیته‌وه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و ئێستا به‌ره‌ی خه‌ڵک لایه‌نگرانی شا سزا ده‌ده‌ن. هه‌رخودا ده‌زانێ که دادێ چی له باران دایه بۆ ئێرانی هه‌ژار......
فاسوم

کوردستان میشنێری، ژماره6، ساڵی 2 ، مارسی 1912

منداڵانی بێ دایوباب له کوردستان

برامان زیمر له دێفیانس له ئۆهایۆ له نامه‌ی 8ی دێسامبری ساڵی 1911 ی خۆیدا داوا ده‌کا ده‌بێ شتێک سه‌باره‌ت به منداڵانی بێ دایوباب لێره بنووسم، و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که که‌سانی مه‌سیحی له ئه‌مریکا ئه‌وان وه‌خۆ بکه‌ن، خه‌رجی به‌ڕێچوون و هتد،یان بده‌ن.
ئه‌من چه‌ندین جار به‌ر له‌وه‌ی برامان زیمر داوا بکا بیرم لێکردبووه‌وه شتێک له‌وباره‌یه‌وه بنووسم، چونکوو هه‌تا دێ زیاتر و زیاتر باوه‌ڕی په‌یدا ده‌که‌م خودای گه‌وره له ئێمه‌ی ده‌وێ ئاگاداری بکه‌ین له زۆرێک له منداڵانی بێ ماڵ و فڕێ دراو له میسیۆنه‌که‌مان دا. ئێمه زۆر ده‌ستی هاوارکه‌ری خه‌ڵک له‌ده‌ورو به‌ری خۆمان ده‌بینین ، چ جوان و چ پیر، دڵمان بۆ ئه‌وان لێده‌دا، به‌ڵام ده‌ستمان به نه‌بوونی دراو له پشته‌وه به‌ستراوه.....
سێ جۆره منداڵی بێ دایوباب
له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی دا بێ ئه‌خلاقی زۆه به‌ربڵاوه. فره‌ژنخوازی و ته‌ڵاق بێ سنووره. باشترین پیاوانی کورد ئه‌و جۆره پیاوانه‌ن که بڵێن 6، 7، 8 ژنیان هه‌یه وله حاڵی حازر دا دوو یان سێیان هه‌یه.
1.منداڵانی فرێ دراو
ئه‌وه ئه‌و جۆره منداڵانه‌ن مرۆ له باغ و باغچان، له قه‌راغ چۆمی ،یان به ئاسایی له‌به‌رده‌رگای مزگه‌وتان ده‌یانبینێته‌وه. ئه‌و منداڵانه که به ئاسایی کچن، ده‌کرێ ته‌مه‌نیان له ڕۆژێکه‌وه هه‌تا پێنج مانگ بێ و به چه‌ند کوته په‌ڕۆیه‌ک پێچراونه‌ته‌وه، له گۆرێ فرێ دراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبوارێکی به‌به‌زه‌یی هه‌ڵیان گرێته‌وه، یان سه‌گی برسی بیان خۆن. ئه‌گه‌ر منداڵێکی ئاوا له به‌ر ده‌رگای مزگه‌وت دابندرێ، وادادندرێ مه‌ڵا، واته‌که‌شیشی موسوڵمان که‌سێک ببینێته‌وه ئاگاداری لێ بکا. هێندێک له موسوڵمانان ئه‌و جۆره منداڵانه‌ی له به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتان ده‌بیندرێنه‌وه به خودا پێداو ده‌زانن و وه‌ک منداڵی خۆیان ئاگاداری‌یان لێ ده‌که‌ن،ئیواش هه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌قسه‌ی مه‌لاکه‌ی خۆیان کردبێ له‌وانه‌یه هه‌ر بۆچه‌ند ڕۆژ ڕایان بگرن تا ئه‌وه‌ی له برسان و له به‌دبه‌ختییان و یان له به‌ر ژاراوی بوون ده‌مرن. ئه‌و منداڵه بێ دایوبابه فڕێ دراوانه ئه‌و جۆره منداڵانه‌ن که دایکه‌که له جێیه‌کیان داده‌نێ، و مرۆ قه‌ت نازانێ ئه‌وان منداڵێ کێنه.له کوردستان له‌وجۆره منداڵانه زۆرن.
نزیکه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وپێش کوڕێکی ئێرانی که به قه‌راغ چۆمی دا ده‌ڕوا لاقی له پرێسکه په‌ڕۆیه‌ک هه‌ڵده‌نگوێ و ده‌بینێ ئه‌وه مه‌لوتکه‌یه‌کی تێدایه و ده‌گری.هه‌لێ ده‌گرێته‌وه و ده‌یباته ماڵێ.ئه‌و منداڵه نزیکه‌ی 4 یان 5 ڕۆژانه ده‌بوو.له سه‌رمان و له برسان زۆر پیس ده‌گریا. ئێمه چووین بیبینین. پێمان خۆش بوو بیهێنینه لای خۆمان و ڕای بگرین، به‌ڵام که‌سمان نه‌بوو به خێوی بکا، و هیچ دراوێکیشمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو، چونکه تازه گه‌یشتووینه پێگه‌که‌مان لێره. دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و مه‌لۆتکه کچه فڕێ دراوه بردرایه مزگه‌وتێ و له‌وێ داندرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک بییه‌وه بیباته‌وه ماڵێ و به‌خێوی کا. ئه‌گه‌ر ئێمه له پێشدا ئه‌وه‌مان زانیبا چه‌ند دۆلارێکمان قه‌رز ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌نه لای خۆمان تا ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وت دابندرێ. له‌وه‌تی برامان زیمر ئه‌و داوایه‌ی کردووه و ده‌زانین که له ئه‌مریکا دۆستی ئاواهه‌ن ئاماده‌ن که ژیانی منداڵێکی فڕێ دراو بپارێزن و ده‌رفه‌تی به‌خێوکردنی بڕه‌خسێنن، ئه‌من داوام کردووه ئه‌و منداڵه‌مان بده‌نێ و هیوادارم وه‌ری بگرین. ئێستا نزیکه‌ی سێ مانگانه‌یه.

2. منداڵانی بێ دایوبابی نێو کۆڵانان ئه‌و جۆره منداڵانه‌ن که هه‌میشه له‌وێ دانیشتوون و سواڵ ده‌که‌ن. له‌وانه‌یه دایکیان زیندوو بێ و مرۆ بزانێ کێیه؛ به‌ڵام له‌وانه‌یه بێوه‌ژنێک بێ و مێردی به که‌سێکی دیکه کردبێ، به‌ڵام ئاماده نه‌بێ منداڵه‌که‌ی پێشووی به‌خێو بکا، یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان له کۆڵانان له گه‌ڵ دایکی نه‌خۆش، پیر، کوێر یان سه‌قه‌تی خۆیان سواڵ ده‌که‌ن.ئیدیکه منداڵانی ئاوان که باب و دایکیان مردوون و که‌سیان نییه به‌خێویان بکا. زستان، که به‌فر ده‌بارێ و هه‌وا سارده داڵده‌ده‌به‌نه به‌ر دیواری لاڕووخاوی که‌لاوان یان ده‌چنه نێو ته‌ویلان.ئه‌وان به ئاسایی هه‌موو وه‌رزی ساڵێ پێ خاوسن و ته‌نێ به چه‌ند په‌ڕۆی شڕ خۆیان داده‌پۆشن.هه‌موو گیانیان کوان و کێمه و سه‌ر وڕوویان برین دایپۆشیوه.

3. منداڵه بێ دایوبابه‌کانی چینی سه‌ره‌وه، ئه‌و جۆره منداڵانه‌ن که بابه‌که، له به‌ر ئه‌وه‌ی کچن و ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ش که جوان نین، یان له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ خۆشه‌ویستییه‌ک له ئاست دایکی منداڵه‌که له خۆی دا هه‌ست پێ ناکا _ که‌ده‌یه‌وێ ته‌ڵاقی بدا و هتد. _ ده‌یدا به‌که‌سێک به‌خێوی کا. له‌وانه‌یه بۆ ئه‌و کاره شتێکیش بدا به‌و که‌سه‌ی به‌خێوی ده‌کا.ئه‌و جۆره منداڵانه زۆه به‌ده‌گمه‌ن ماڵی خۆیان ده‌بینن،و به ئاسایی له‌و په‌ڕی پیسیه‌تی و ناخۆشی دا به‌خێو ده‌کرێن.
له ماوه‌ی دوایین سه‌ردانم له دێیه‌کی کوردی کچێکی پچووکیان بۆ هێنام که ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ ده‌بوو و زۆر ژیکه‌ڵه بوو به‌ڵام ،پیس بوو و له سه‌رمان هه‌ڵده‌له‌رزی. داوام لێ‌کرا برینێکی جیدی که جێی سووتان بوو له سه‌ر پێی ڕاستی ده‌رمان بکه‌م.برینه‌که نیوی لاقی داگرتبوو. بۆ پازده ڕۆژان به مه‌ڵحه‌مێکی خۆ جێیی و زه‌ماد ئه‌و برینه‌یان ده‌رمان کردبوو، قه‌تماغه‌یه‌کی چڵکن که نزیکه‌ی ئینچێک ئه‌ستوور بوو گشت برینه‌که‌ی داگرتبوو. دوو سه‌عاتی وه‌خت برد هه‌تا خاوێنم کرده‌وه‌و کچه پچکۆڵانه‌که به شێوه‌ه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش به سه‌بر بوو . دوای پرسیار بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و کچه چاره‌ڕه‌شه به‌سته‌زمانه کچی ئاغای دێیه‌که‌یه، پیاوێک که سه‌روه‌ت و ماڵی یه‌کجار زۆره و هه‌تا بڵێی ده‌وڵه‌مه‌نده. دایکیشی ده‌ژیا و ته‌ڵاق نه‌درابوو.کچه‌که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچ بوو و پێیان وا بوو جوان نییه فرێ درابوو. به پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌رکه‌وت هه‌ر ئه‌و ئاغا خاوه‌نمڵکه تا ئێستا پێنج کچی دیکه‌شی هه‌ر به‌و شێوه‌یه تووڕ هه‌ڵداوه. ئێمه سه‌رکۆنه‌یه‌کی زۆرمان کردن بۆ ئه‌و جۆره ئاکاره له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان و بۆمان باس کردن دایک و بابان له وڵاتی ئێمه چۆن ئاگاداریی له منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌و کاته‌ی برینه‌که‌ی پێی منداڵه‌که‌م تیمار ده‌کرد چه‌ندین جار پێیان گوتم: له‌گه‌ڵ خۆتی به‌ره و گه‌وره‌ی که _ با بۆتۆ بێ،هتد.
ئه‌من دڵنیا نیم ئه‌وه مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌یان بووبێ، ڕه‌نگه مه‌به‌ستیشیان بووبێ به‌ڵام، ئه‌من له وه‌زعێک دا نه‌بووم داوخوازێکی ئه‌وتۆیان لێ بکه‌م، چونکه چ " ماڵی منداڵی بێ دایوباب " م نه‌بوو.
خوڵا ئاگای له چاره‌ڕه‌شی منداڵانی بێ دایوباب له هه‌موو کوێیه‌ک هه‌یه و هاواریان ده‌بیستێ و هیوادارین ئه‌و وڵامی هاواری منداڵانی بێ دایوبابی له‌م به‌شه‌ی کوردستانی گوێ لێ بێ و توانایی ئه‌وه‌مان بداتێ ماڵێکیان بۆ دروست که‌ین. منداڵێکی بێ دایوباب ده‌کرێ ساڵێ به 15 تا 25 دۆڵار به‌خێو بکرێ به پێی ئه‌و منداڵانه‌ی له ماڵێ دان.ئه‌گه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌کی کاری ده‌ستی به ته‌نیشت " ماڵی منداڵانی بێ دایوباب"وه دروست بکرێ له‌وانه بتوانێ خۆی به‌ڕێ به‌رێ..............
به سڵاوی دڵپاکانه
ل.ۆ،فاسوم

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 9، ساڵی 2، مانگی ژووه‌نی 1912

ده‌وڵه‌مه‌ندی کورد یارمه‌تی ده‌ده‌ن به میسیۆن

خاوه‌نمڵکی ئیندرقاش (Henderkosh )، گه‌وره‌ترین دێی که له بازنه‌ی 25 میلی شاریدا هه‌ڵکه‌وتووه، به‌ڵێنی داوه خانووبه‌ره‌یه‌کی کۆن به حه‌وشه‌وه بدا به‌میسیۆن بۆ مه‌دره‌سه و ده‌رمانگه، ئه‌گه‌ر ئێمه په‌سندی که‌ین و فه‌ڕشی که‌ین. ئه‌و دێیه له نزیکه‌ی 4 میلی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سابڵا‌غ هه‌ڵکه‌وتووه و 2000 دانیشتووی هه‌یه. دیاره ئه‌وێ بۆ پێگه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌یی باش زۆر له‌باره، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێ ساز بکرێ؛ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی له شاری زۆر نزیکه بۆ ئه‌وه ناگونجێ ده‌رمانگه‌یه‌کی لێ بکرێته‌وه.ئیمه هیوادارین ئه‌و مڵکه‌مان بدرێتێ به بێ ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌رمانگه‌یه‌ک دابنێین.
خاوه‌نمڵکی دێی وه‌ته‌میش (Otemish)، دێیه‌کی پچووک، به‌ڵام سه‌ره‌ڕێ و په‌ره‌گر که له 20 میلی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵکه‌وتووه، به‌ڵێنی پارچه زه‌وییه‌کی جوانی پێداوین به ته‌نیشت دێیه‌که‌وه به‌و شه‌رته‌ی له و زه‌وییه دا مه‌دره‌سه‌یه‌ک دروست بکه‌ین و ژوورێکی بۆ ده‌رمانگه ته‌رخان بکه‌ین و دوکتوره‌کانی میسیۆنه‌که‌مان مانگی جارێک بچنه ئه‌وێ.ئه‌و پێشنیازه زۆر مه‌عقووله و ، ئه‌گه‌رچی ئێمه چاوه‌ڕانی ئه‌وه ناکه‌ین ئه‌مساڵ بتوانین خانووی مه‌دره‌سه له سه‌ر ئه‌و زه‌وییه دروست که‌ین، به‌ڵام هیوادارین له پاییزی دادێ دا له‌وێ له ژوورێکی دیکه دا مه‌دره‌سه داییر بکه‌ین.
خاوه‌نمڵکێکی دیکه،خاوه‌نی دێی خاتوون باغ (Kotunbagh ) تکای لێکردووم مه‌دره‌سه‌یه‌ک له دێیه‌که‌ی بکه‌مه‌وه و ئه‌و ڕای ده‌خا.
خاوه‌ن مڵکێکی دیکه، و ته‌نیا که‌سێکی تا ئه‌و جێیه‌ی ئێمه ده‌زانین، له‌پێگه‌ی ئێمه غوسڵی ته‌عمید دراوه، نامه‌یه‌کی نووسیوه و داوای کردووه سه‌ری دێیه‌که‌ی بده‌ین و ئێمه‌ی دڵنیا کردووه‌ته‌وه له هاوڕێیه‌تی خۆی له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ت. له‌و دێیه‌ش، هیوادارین به زوویی مه‌دره‌سه‌یه‌ک ده‌ست پێبکه‌ین.
ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستووه نه‌بوونی مامۆستا و کتێبی مه‌دره‌سه‌یه به زمانی کوردی. ئێمه ته‌نانه‌ت کتێبێکی چاپکراوی ئه‌لفوبێی کوردیشمان نییه.ئێمه ده‌توانین به 220 دۆڵار چاپخانه‌یه‌کی ته‌واو و تایپی فارسی دابمه‌زرێنین که ده‌توانێ به ساڵان به‌کارمان بێ. __ کێ ئه‌و بڕه دراوه‌مان ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و چاپخانه‌یه ساز که‌ین؟
کوردێکی گه‌نجی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌شاری، پارچه زه‌وییه‌کی داوه به میسیۆنه‌که‌مان له به‌شی ڕۆژئاوای شاری که ڕووبه‌ری نزیکه‌ی نیو ئه‌یکره [ هه‌ر ئه‌یکره‌ی 4047 میتری چوارگۆشه‌یه - فه‌رهه‌نگی ئینگلیسی – فارسی موعاسیر، محه‌مه‌د ڕه‌زای باتنی]. ئه‌وێ که‌لاوه‌ی خانووبه‌ره‌ی کۆنی لێیه که ده‌بێ هه‌ڵبه‌وشێندرێن و زه‌وییه‌که ته‌خت بکرێ. له لایه‌کی ئه‌و پارچه زه‌وییه دا دوو حه‌وشه‌ی دیکه هه‌ن که هه‌ر کامه‌ی ئه‌یکرێکن، که ئێمه ده‌توانین ئه‌وانه به نرخێکی زۆر که‌م بکڕین. نامه‌مان بۆ خاوه‌نه‌که‌ی نووسیوه که له شوێنێکی دیکه‌ی ئێران ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین داوای چه‌ند ده‌کا، و هیوادارین ببینه خاوه‌نی پارچه زه‌وییه‌کی ئه‌یکر و نیوێک یان زیاتر به نرخێکی که‌می 100 دۆڵار یان ته‌نانه‌ت که‌متریش. هه‌ر که ئه‌و پارچه‌یه‌مان وه‌ده‌ست هێنا هیوادارین دۆستانی میسیۆنی کوردستان یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ دروستکردنی خانوو..........
ل.ۆ. فاسوم

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 9، ساڵی 2، مانگی ژووه‌نی 1912

ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی جه‌نابی ل.ۆ. فاسوم
دۆعاخوێنی یه‌کشه‌مۆیان

له ژووری ده‌رمانگه هه‌موو به‌یانیان سه‌عات 10.30 دوعاخوێنی و پارانه‌وه به به‌رده‌وامی به‌ڕێوه چووه.
له سه‌ره‌تاوه نزا و پاڕانه‌وه به زمانی سریانی بوو، و جووله‌که‌یه‌کی دینگۆڕاو، میرزا شه‌مۆییل ڕسته به ڕسته وه‌عزه‌که‌ی به زمانی ترکی وه‌رده‌گێڕا. دواتر، یارمه‌تیده‌رانی خۆجێیی به زمانی ترکی چه‌ند جار دۆعایان ده‌خوێند، دواجار ئێمه غیره‌تمان وه‌به‌ر خۆمان نا و ده‌ستمان کرد به تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تاز بۆ وه‌عز و بانگه‌شه‌ی ئینجیل به زمانی کوردی.
وه‌عزدادان و بانگه‌شه‌ی ئینجیل به زمانی کوردی، ته‌بیعییه، بۆ ماوه‌یه‌ک تا راده‌یه‌ک دژوار ده‌بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی کوردی له ڕووی ڕێنووسه‌وه زۆر که‌م دامه‌زراوه و له بواری بابه‌تی مه‌نبه‌ری و کلیساییه‌وه به گردبڕی گه‌شه‌ی نه‌کردووه. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رک و شانازییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه که زمانی کوردی به‌کاربهێنین و به‌ره‌وپێشی به‌رین، جا بۆیه ئێمه جه‌ختێکی تایبه‌تی ده‌که‌ینه‌وه له سه‌ر وه‌عزی ئینجیل به زمانی کوردی. له 5ی مانگی مه‌ی ئه‌من یه‌که‌م وه‌عزی خۆم به زمانی کوردی دادا.
هه‌تا ئێستا هیچکام له شێعره ڕوحانییه‌کانی مه‌سیحی به زمانی کوردی وه‌رنه‌گێڕدراون.بۆیه ئێمه کتێبی شێعرانی ڕووحانی میسیۆنێره پرێسبیتێرییه‌کانی ته‌ورێز، ئێران به زمانی ترکی به‌کار ده‌هێنین. ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ به زوویی چه‌ند سروودێکی ناسراو به زمانی کوردی وه‌رده‌گێڕین.
ئاماده‌بوون له ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی و پاڕانه‌وه دا، به ڕێژه، له نێوان 30 تا 40 که‌س دابووه و له‌و نه‌ته‌وایه‌تییانه بوون _ ئێرانی، کورد، هه‌رمه‌نی، سریانی و جووله‌که.ئێمه هیوادارین کاتێک پێگه‌که‌مان دروست کرا و، دۆعاخانه‌یه‌کی له‌بار بۆ دۆعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌ی گشتیمان ساز کردبتوانین خۆمان بگه‌یێنینه ژماره‌یه‌کی زیاتر له کورده‌کان. له حاڵی حازر دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌مان به‌رته‌نگه وقه‌ره‌باڵغی زۆره ته‌قریبه‌ن ناکرێ دۆعاخوێنی یه‌کشه‌مۆیان چاکتر به‌ڕێوه‌به‌رین.
له‌پاییزی ڕابردووه‌وه تا ئێستا دوو غوسڵی ته‌عمیدمان داوه و دوو ڕێوڕه‌سمی ناشتنیشمان به‌ڕێوه بردووه.له حاڵی حازر دا دووکه‌سمان هه‌یه که ده‌بێ غوسڵی ته‌عمید بدرێن له دادێ دا، دایک و منداڵێک.
یه‌که‌م ڕێوڕه‌سمی عیشای ڕه‌ببانی ئێمه که ڕامانگه‌یاندووه یه‌کشه‌مۆی دادێ بیکه‌ین به زمانی کوردی ده‌بێ، و که‌مێک پێشتر له‌م ڕاپۆرته‌یه و سه‌ر به پێشکه‌وتنه‌کانی ئێمه‌یه له ساڵی دادێ دا؛ به‌ڵام ئه‌من دڵنیام ئه‌وه سه‌رنجی دۆستانمان ڕاده‌کێشێ بزانن که ئێمه ده‌قی پاڕانه‌وه‌ی عیشای ڕه‌ببانی لووتێری خۆمان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و ئێستا ئه‌وه نزیک ده‌بینه‌وه له پیرۆزکردنی ئه‌و جێژنه‌مباره‌که بۆ یه‌که‌م جار له کوردستان وبه زمانی کوردی.
ڕه‌نگه لێره دا پێویست بێ جارێکی دیکه باسی ناقووسی کلیساکه‌مان بکه‌م. ئه‌وه وه‌ختابوو به‌قیمه‌تی گیانمان و تێکڕووخاندن و وێرانکردنی گشت پێگه‌که‌مان ته‌واو بێ، به‌ڵام سپاس بۆ خودا هێشتا له‌سه‌ر جێی خۆی ماوه و هه‌موو سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆیان به‌ر له دۆعاخوێنی بۆ نیو سه‌عاتان لێی ده‌ده‌ین. له‌م وڵاته دا هه‌بوونی ناقووسێکی باش زۆر پێویسته، چونکوو خه‌ڵک زۆرکه‌م سه‌عاتی دیواری یان سه‌عاتی ده‌ستی یان هه‌یه، و زۆر که‌م له‌وانه‌ش که هه‌یانه ده‌زانن سه‌عات چه‌نده و له ده‌نگ و فه‌نگی تێناگه‌ن.
بۆ دۆعا خوێنی و نزاکردنی ساڵی دادێ ده‌بێ کتێبی شێعرانی ڕووحانی وه‌رگێڕینه سه‌ر زمانی کوردی و چاپی که‌ین؛ هه‌ر وه‌ها ده‌بێ دۆعاخانه‌یه‌ک یان کلیسایه‌ک دروست که‌ین؛ ده‌بێ هێندێک ده‌نگوباسی زه‌قیش ئاماده که‌ین.......... هه‌موو ڕۆژێ ده‌رفه‌تی زۆر باشمان له ده‌ست ده‌رده‌چێ، که زۆربه‌یان ناتوانین به کار بهێنین ئه‌ویش له به‌ر نه‌بوونی ئامراز و وه‌سیله.
مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان
مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانمان له 17ی دیسامبری 1911 ڕێک خرا. مامۆستای خۆجێیی، خواجه که‌دووری Kodja Kaduri، به سه‌رپه‌رستی مه‌دره‌سه‌که هه‌ڵبژێردرا. چوار پۆل رێک خران، و چوار مامۆستا له به‌ر کارنران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس به‌و پۆلانه بڵێن. ئینجیلی مه‌رقوس به، فارسی، ترکی، کوردی، هه‌رمه‌نی و سریانی به‌کار هێندرا، و به ده‌ستپێکردن له به‌ندی یه‌که‌م، هه‌مان ده‌رس به هه‌موو پۆله‌کان ده‌گوتراوه. مه‌دره‌سه‌که هه‌موو یه‌کشه‌مۆیان له سه‌عات 2ی دوای نیوه‌ڕۆ، جگه له یه‌کشه‌مۆی جێژنی پاک نه‌بێ که ئێمه چ مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانمان نه‌بوو، داییر بووه و هه‌ر ده‌رسه‌ی سه‌عاتێک تا سه‌عات و نیوێکی خایاندووه.
ئاماده بوون له پۆله‌کاندا، زۆر ناڕێک وپێک بووه، له 11 که‌سه‌وه تا 36 که‌س هاتوون. مرۆ ناکرێ چاوه‌ڕوانی کارێکی به‌ته‌کووز و ئاماده بوونی ڕێکوپێکی ژماره‌یه‌کی زۆر بکا، تائه‌و وه‌خته‌ی که ئێمه بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت (Catechism) مان به زمانی کوردی چاپ نه‌کردووه و زمانی کوردی نه‌بووه به زمانی سروود خوێندنه‌وه، قسه‌کردن و زمانی خوێندن له مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانی ئێمه دا. به حه‌ول و قووه‌تی خوڵای و دۆعا و نزای زیاتری دۆستانی ئێمه له ئوڕووپا و ئه‌مریکا، هیوادارین مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانمان له ساڵی دادێ دا پێش بکه‌وێ و په‌ره بستێنێ. تۆوه‌که چاندراوه، بێ حاسڵ نابێ، به‌ر دێنێ و پێده‌کا.
پۆلی لاوان
ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تاییمان داییر کرد، چه‌ندین لاو سه‌ریان لێداین و داوایان کرد هێندێک زمانی ئینگلیسییان فێر بکرێ. و ئاماده‌یی و مه‌یلی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تی دینی قسه‌یان بۆ بکرێ به‌له‌به‌ریه‌ک ڕانانی مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام. ئێمه داوخوازی ئه‌وانمان په‌سند کرد، نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی ئینگلیسی یان پێ بڵێین به‌ڵکوو بۆ که‌لکوه‌رگرتن له‌و ده‌ره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له وان نزیک ببینه‌وه و به‌وشێوه‌یه شوێنێکی به‌هێزتری مه‌سیحییان له سه‌ر بکه‌ین.
ژماره‌ی به‌شدارانی پۆلی لاوان تا 11 که‌س زیاد بوو، به‌ڵام له‌جه‌نگه‌ی بشێوێنی و نائارامی سیاسی‌دا، له نیوه‌ی دووه‌می مانگی فێڤرییه دا، و به‌تایبه‌تی له جه‌نگه‌ی ڕاپه‌ڕینی فه‌قێیان به‌دژی ناقووسی کلیسای ئێمه و پێگه‌ی میسیۆن، که ئه‌من سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه پێشتر بۆم نووسیون، ئه‌و پۆله چه‌تی تێکه‌وت، و ئه‌ندامه‌کانی بڵاوه‌یان لێ کرد.
حاڵی حازر ئه‌م پۆله ده‌ستی پێکردووه‌ته‌وه و یه‌کێک له شاگرده‌کانی ئی پۆلی پێشووه و دوانه‌که‌ی دیکه تازه‌ن. یه‌کێک له‌وانه ، میرزای به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه [ کارگوزاره]، دڵخوازیی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رگێڕانی ئینجلی یوحه‌نا به زمانی کوردی.
کارتێکه‌ری قسه‌کردن سه‌باره‌ت به مه‌سیحییه‌ت و ئه‌و شوێنه‌ی له سه‌ر ئه‌و لاوانه‌ی ده‌کا ده‌بێ به نموونه و ڕێگه خۆش ده‌کا بۆ تۆوی به پیتی که‌لامی خوڵای و کۆت و به‌ندی ده‌مارگرژی ئیسلامی هه‌ڵده‌پسێنێ و، به پیل عیسا، ڕزگارکه‌ری گوناهکارانه‌وه دێن.
هیوادارین پاییزی دادێ دیسان پۆلێکی گه‌وره بۆ لاوان بکه‌ینه‌وه، و زۆر باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر پێگه‌که‌مان دروست که‌ین، و ژوورێکی تایبه‌تی جوێ که‌ینه‌وه، که تێیدا چاومان به‌و لاوانه بکه‌وێ و سه‌باره‌ت به بابه‌تی دینی قسه‌یان له گه‌ڵ بکه‌ین و خه‌به‌ری ڕزگاریکه‌ری عیسای مه‌سیحیان به گوێدا بانگ بده‌ین!
مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی کوردستان
ئێمه مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی خۆمان له 18ی دیسامبری 1911، له ژووری ده‌رمانگه‌یه‌که‌ماندا کرده‌وه به دوو مامۆستای خۆجێییه‌وه،ده‌یڤید بێنیامین و خواجه که‌دووری. له ڕۆژی یه‌که‌م نۆ قوتابی خۆیان نێونووس کرد. ژماره‌که زیادی کرد و گه‌یشته 21. 18 کوڕ و 3 کچ.
ده‌رس دادانی ئه‌و قوتابییانه به بێ کتێبی مه‌دره‌سه ئه‌رکێکی زۆر گران و دژوار بوو. ئه‌گه‌رچی موویان به ڕه‌وانی به کوردی قسه‌یان ده‌کرد، ئێمه نانه‌ت تاقه کتێبێکی ئه‌لفوبێی کوردیمان نه‌بوو بیانده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی فێریان که‌ین له ڕووی بخوێننه‌وه، گرفتێکی دیکه‌ش ئه‌وه بوو که هیچکام له قوتابییه‌کان فارسییان نه‌ده‌زانێ و، ته‌نێ یه‌کێکیان ده‌یتوانی که‌مێک بخوێنێته‌وه.
مه‌دره‌سه‌که به به‌رده‌وامی سه‌عات 8.30 سه‌رله‌به‌یانی ده‌کراوه. له نیوسه‌عاتی یه‌که‌مدا خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه پیرۆزه‌کان و دۆعا خوێنی له لایه‌ن مامۆستای خۆجێیی ده‌یڤید بینیامینه‌وه ده‌کرا. ئینجیلی مه‌رقوس، تاقه کتێبێکی که به کوردی چاپ کرابوو ده‌خوێندراوه.دوایه پۆل ده‌ستی پێده‌کرد، سه‌عاتی نیوه‌ڕۆ،و پشوودان، به پێی نه‌خشه‌ی خوێندنی مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌مریکایی به‌ڕێوه‌ده‌چوو و دوای نیوه‌ڕۆ مه‌دره‌سه 20 ده‌قیقه‌ی بمێنێ بۆ سه‌عات 4 به‌رده‌بوو.
ده‌یڤید بێنیامین ده‌رسی دینی، خوێندنه‌وه، نووسین و حینجه کردنی ده‌گوته‌وه. کتێنه‌کان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی به فارسی بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی کرابا زمانی کوردی بۆ قسه‌کردن و گوتنه‌وه‌ی وانه‌کان به‌کار ده‌هێندرا. بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کات هێندێک ده‌رسی ئینگلیسی چڵونیوه‌چڵیش به شاگرده گه‌وره‌تره‌کان ده‌گوترا.
خواجه که‌دووری حیساب و خوێندنی نه‌خشه‌ی به ده‌رس ده‌گوت. کتێبی ده‌رسی حیسابیش به زمانی فارسی بوو،به‌ڵام قسه‌کردن و شیکردنه‌وه‌ی ده‌رسه‌که به زمانی کوردی بوو. خوێندنی نه‌خشه‌ش هه‌ر ئاوا به زمانی کوردی بوو.

سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆیان به‌ر له ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی، مامۆستا خۆجێییه‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ی کرابا قوتابییه‌کانی کۆ ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێری وانه‌ی زاره‌کییان پێ بڵێ. ده‌ستنووسی وه‌رگێڕانێکی به‌کار ده‌هێنا که ئه‌من چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و به‌ر وه‌رمگێڕا. حالی حازر ئه‌و پۆله ڕاگیراوه، تا ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی کوردی.
مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی له 20ی مارس داخرا، جومعه‌ی به‌ر له حه‌وتووی Passion ( موسیبه‌تی حه‌زره‌تی مه‌سیح). وامان دانابوو له دوای جێژنی پاک دیسان پۆله‌که داییر بکه‌ینه‌وه؛ به‌ڵام گه‌یشتنی دوکتور ئێدمان وبنه‌ماڵه‌که‌ی پێگه‌که‌مانی له هه‌موو کاتێک زیاتر قه‌ره‌باڵغ کردووه، و ده‌بێ بچین له ده‌ره‌وه ژوورێک بۆ مه‌دره‌سه‌که‌مان بدۆزینه‌وه.
کتێبێکی ئه‌لفوبێی کوردی ئێستا به کرده‌وه ئاماده‌یه بۆ چاپ کردن. به دووی ئه‌وه دا بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت وه‌رده‌گێڕدرێ، و به دووی وی‌دا، کتێبێکی پچووکی حیسابیش به زمانی کوردی ئاماده ده‌کرێ.ئه‌گه‌ر ئێمه دراوی پێویستمان بۆ چاپکردنی ئه‌و کتێبانه ده‌ست که‌وێ، ده‌توانین بۆ پاییزی دادێ ئاماده‌یان که‌ین بۆ مه‌دره‌سه‌که‌مان.
ئه‌و که‌مایه‌سی و دژوارییه گه‌وره‌یه‌ی مرۆ له کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاری خوێندن و مه‌دره‌سه به‌بێ خانووی مه‌دره‌سه، به بێ هیچ کتێبێک به زمانی کوردی _ ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌لفوبێ و نه‌خشه‌ی پێویست _ به بێ ته‌خته ڕه‌شه و به بێ گێچی نووسین دێته سه‌ر ڕێی، تێگه‌یشتنی نالوێ.
له سه‌رێکی دیکه‌وه، ئێمه خه‌ریکی ئاماده کردنی کتێبی پێویست بووین به زمانی کوردی. به‌ڵام نه پارچه زه‌وی به خۆڕایی و نه ده‌ستنووسی ئه‌و کتێبانه‌ی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی هیچ خزمه‌تێک به میسیۆنه‌که‌مان ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر دراومان نه‌بێ بۆ دروستکردنی مه‌دره‌سه‌که‌مان و چاپکردنی کتێبه‌کانمان.
خوێنه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویست ئێمه کاره‌که‌مان داوه‌ته ده‌ست خوڵای، هه‌ر وه‌ها ده‌یده‌ینه ده‌ست ئێوه‌ش. ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ ده‌یکه‌ین. ڕه‌نگه ئێوه‌ش هه‌ر وا بکه‌ن. به‌ڵام، ئه‌من دڵنیام زۆر له خوێنه‌ره‌وانی کوردستان میشنێری که ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێننه‌وه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان هه‌یه یارمه‌تی به‌و کاره بده‌ن. داخودا ئێوه هه‌تانه؟ داخودا یارمه‌تی ده‌ده‌ن؟ خوڵا پشتیوانتان بێ!
دڵسۆزتان
ل.ۆ، فاسوم

له ژماره‌ی10ی ساڵی 2، ژووییه‌ی1912ی کوردستان میشنێری دا نامه‌یه‌کی دیکه‌ی ل.ۆ. فاسوم که له سابڵاغه‌وه نووسیوێتی بڵاو کراوه‌ته‌وه:
نامه له برا فاسومه‌وه.
سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران
6ی ژووه‌نی 1912.

برای ئازیز ماکێنسن Mackensen [ سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری ]
ڕێز و ئاشتی!
ئێمه زۆر به داخه‌وه‌ین که یای گودهارت ئه‌و هه‌موو گیروگرفته‌ی بۆ هاتووه‌ته پێشێ له سه‌فه‌ری کردنی به ڕووسییه دا. ئێمه به‌رده‌وام ئه‌ومان له بیره و له خودا ده‌پاڕێینه‌وه و هیوا دارین به زوویی له چنگ قانوونی ڕووسییه‌ی رزگارکا و، بگاته لامان و له خۆشی و ناخۆشییه‌کانماندا به‌شدار بێ.
به‌داخه‌وه ده‌بێ ڕابگه‌یێنین که کرێکاره خۆجێییه‌که‌مان ده‌یڤید بێنیامین David Benjamin، که چاوه‌ڕوانیمان لێده‌کرد خزمه‌تێکی درێژ و پیرۆز بکا، ئێمه به جێ ده‌هێڵێ. هیچ شکایه‌تمان لێی نییه و زۆری پێ خۆشحاڵ ده‌بووین له لامان بمێنێته‌وه و بێده‌نگ بێ و وه‌ک پێشوو له سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وام بێ؛ به‌ڵام له‌به‌ر ده‌مه‌قاڵه و کێشه‌یه‌کی شه‌خسی له نێوان وی و کرێکارێکی دیکه‌ی خۆجێیی دا، که ئێمه نه‌مان ده‌توانی به‌ریوانییان بکه‌ین و به‌جۆرێک بجووڵێینه‌وه ئه‌و پێی ڕازی بێ، ئه‌و بڕیاری دا بڕوا. زۆر به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره تونده‌ی داویه؛ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، هیوادارین و ده‌پاڕێینه‌وه خودا رێنیشانده‌ری بێ و بیپارێزێ ، و ئه‌گه‌ر بکرێ، له‌شوێنێکی دیکه بۆ خزمه‌تی خۆی به‌کاری بهێنێ.
له نێو په‌ژاره و گیروگرفته‌کانماندا ئێمه خۆشی و شادیشمان هه‌یه. به خۆشییه‌وه ڕاده‌گه‌یێنین له 4ی ژووه‌ن جه‌نابی لازاروس گیوڤرێ ( یاورێ) Lazarus Giovre ( Jaure). که خه‌ڵکی ئێرانه و، له هێرمانسبورگ، ئه‌ڵمان په‌روه‌رده‌ی دیوه، گه‌یشته ئێره. ئه‌و له لایه‌ن دوستان له هێرمانسبورگه‌وه ناردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م میسیۆنه دا کار بکا. ده‌بێ ئه‌وه‌ش جه‌خت بکه‌ینه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانی زۆر خزمه‌تی جێی باوه‌ر وپیرۆز ده‌که‌ین له‌و کرێکاره خۆجێییانه‌ی هێرمانسبورگ ده‌یانێرێ تا له‌چاو کرێکاری خۆجێیی ئێرانی لێره. جه‌نابی لازارۆس گیۆڤرێ نه‌خشه‌ی وایه کاری په‌روه‌رده کردن له میسیۆنێری ئێره به ئه‌ستۆوه بگرێ....... دوکتور ئێدمان ئه‌م به‌یانییه چووه ورمێ. شووڕای کلیسایی ئاگوستانا نوێنه‌رایه‌تی داوه‌تێ به‌و مڵک وماڵی که له‌دوای عیساق یوهاننان Isac Johannan که له ماڵی خۆی له دێگوڵه Degaloh، ئێران پاییزی ڕابردوو کووژرا ڕابگا و یه‌کلای کاته‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن دوکتور ئێدمان تا دووحه‌وتووی دیکه بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه چاوه‌ڕێی هاتنی کونسولی ڕووسییه و دامه‌زرانی کونسولخانه‌ی ڕووسییه لێره ده‌که‌ین.
[ مه‌به‌ست له هاتنی ئالێکساندر ئیاسه بۆ سابڵا‌غ که به پێی نووسینی خۆی له 14ی ئۆکتۆبری 1912 گه‌یشتووه‌ته سابڵا‌غ] . ئه‌و گیروگرفته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕووسییه بۆ یای گودهارتیان ساز کردووه شتێکی سه‌یر و نائاسایی یه. ئێمه پێمان خۆشه ڕۆۆسه‌کان له کوردستان کونسولخانه ده‌که‌نه‌وه و دڵنیاین ئه‌وه پشتیوانییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ چالاکییه‌کانانمان.
سیاسه‌تی ئێران وه‌ک ڕابردوو ئاڵۆز و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه. نازانین باسی چ بنووسین؛ چونکوو هه‌لومه‌رج و ڕاپۆرته‌کان به‌رده‌وام ده‌گۆڕدرێن. ئێمه به له‌سه‌ره‌خۆیی کاری خۆمان ده‌که‌ین، نه‌خۆشان موداوا ده‌که‌ین و کتێبان ئاماده ده‌که‌ین. کتێبی ئه‌لفوبێ ئاماده‌یه بنێردرێ بۆ چاپ کردن، چه‌ندین سروودی ڕوحانی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ته‌کانمان و، ئێستا ئه‌وه خه‌ریکی وه‌رگێڕانی بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت Catechism ین. ده بڵا باریته‌عالا دراوی ئه‌وه‌مان بخاته به‌رده‌ستی بتوانین ئه‌و کتێبانه‌یان پێ چاپ که‌ین و به‌کاریان بهێنین.
له قووڵایی دله‌وه سڵاو ده‌که‌م له هه‌موو دۆستان.
هاوکارتان له پێناو عیسا دا،
ل.ۆ. فاسوم

Ruwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797ruwange@gmail.com0tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-19605183291526105542009-06-03T19:01:00.007+02:002009-06-12T13:02:41.567+02:00دوکتور هێڕمان شاڵک سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی بیتله‌هێم - گێتسێمانێ له سابڵا‌غ به‌شی دووه‌م درێژه‌ی ڕاپۆرته‌کانی و ڕۆیشتنی له کۆتایی 1927

هه‌وای خۆش و ڕووناک
ئاوی سارد و پاک
شوانان به هه‌زاران
و سوحبه‌تانی چاک
وه‌ته‌نی باپیرم، کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی خۆشن بۆ دڵم *

دوکتور هێڕمان شاڵک (Hermann Schalk ) سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی Bethlehem- Gethsemane ( بێتله‌هێم گێتسێمانێ) له سابڵا‌غ ( به‌شی دووه‌م )

حه‌سه‌نی قازی

کوردستان میشنێری ژماره‌ی 5، ساڵی 18 مانگی مه‌ی 1926 به‌شێک له نامه‌یه‌کی دوکتور شاڵکی له سابڵاغه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه که له 9ی مارسی 1926 دا بۆی نووسیون: " نامه له سابڵا‌غ، ئێرانه‌وه، له نامه‌یه‌کی دوکتور شاڵکه‌وه که 9ی مارس نووسیویه: " وشیار بوونه‌وه‌یه‌کی ڕووحی ده‌نێو کورده‌کاندا خۆی نیشان ده‌دا. ئاغای __ ( جێیه‌که به‌تاڵه تێبینی حه‌سه‌نی قازی) هه‌تا دێ زیاتر و زیاتر خۆی به ئیراده‌ی خوڵای ده‌سپێرێ؛ ئه‌و دۆسته کۆنه‌کانی خۆی له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ و ئه‌من یه‌ک به یه‌ک قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م. له نێو ئه‌وانه دا __ هه‌یه که زۆر ده‌ستڕۆیشتووه و سه‌رنجی به‌ره‌و دینی مه‌سیحییه‌ت به‌ڕێگای خزمه‌تی ده‌رمانی و چاره‌سه‌ر کردنی کوڕه چکۆڵه‌که‌ی ڕاکێشراوه. ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه تێنووی زانینی ڕاستییه.ئه‌و زۆر جار دۆسته‌کانی له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ وئه‌وان ڕۆژی وایه دووجار سه‌رمان لێده‌ده‌ن. ئێمه ده‌بێ هه‌میشه ئاماده بین بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆ. ئه‌مشه‌و ( واته 15ی مارس) ڕه‌مه‌زان _ مانگی ڕۆژوو گرتن _ ده‌ستپێده‌کا. کورده ده‌ستڕۆیشتوویه‌که نه‌خۆشێک و دوو له دۆسته‌کانی له گه‌ڵ خۆی هێنابوو. نه‌خۆشه تازه‌که که چاوی به ئینجیلێکی کراوه به زمانی فارسی که‌وت ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه‌ی مه‌زمووری (سروودی) 73 که کاک عه‌زیز تازه‌خه‌ریکی وه‌رگێڕانی بوو. کورده ده‌سترۆیشتوویه‌که ده‌یه‌ویست بزانێ داخودا ئیسماعیل ئه‌و کوڕه بووه که به‌ڵێنی دراوه به عیسا. به یه‌که‌وه ئێمه به‌نده‌کانی 15هه‌مین، 16هه‌مین و 17هه‌مینی ده‌قی فارسی ئینجیلمان له مه‌ر په‌یداییش خوێنده‌وه و شیته‌ڵمان کرده‌وه که خوڵا چۆن کاری خۆی ده‌کا و مرۆ چۆن کار ده‌که‌ن ئه‌وکاته‌ی عیسا وه‌ک ڕزگاریده‌ر قۆڵی له سه‌ر ده‌کێشرێ. کورده ده‌سترۆیشتوویه‌که له ڕۆێشتن دا داوای له عه‌زیز کرد ئینجیلێکی به فارسی بۆ په‌یدا کا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆخۆی لای خۆی بیخوێنێته‌وه."
ڕه‌نگه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ستی به‌پرسیاره‌تی و لێ قۆڵبوونه‌وه‌ش بێ پێمان خۆش بێ بزانین ئه‌و " کورده ده‌سترۆیشتوویه" کێ بووه؟ له‌وانه‌یه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ژماره‌کانی کوردستان میشنێری ش ئه‌و نێوه‌مان بۆ هه‌ڵنه‌درێ به‌ڵام، بڵێی هێشتا که‌سی گه‌وره ساڵی ئاوا نه‌مابن که له دایوبابی خۆیان بیستبێ له سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری کێ بوون ئه‌وانه‌ی که ئامۆژگارییه‌کانی دوکتور شاڵک و میسیۆنێره‌کانی دیکه‌یان ڕه‌چاو کرد؟
له ژماره 6ی، ساڵی 18ی مانگی ژووه‌نی ساڵی 1926ی کوردستان میشنێری له به‌شی ئاڵقه‌ی نزا و دۆعا دا بابه‌تێکی کورت سه‌باره‌ت به دوکتور شاڵک له گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی بڵاو کراوه‌ته‌وه وله‌گه‌ڵ شتی دیکه دا هاتووه:
" دوکتور شاڵک جگه له کاری ئاسایی خۆی چاوه‌دێری ده‌کا به سه‌ر وه‌رگێڕانی به‌شێکی گه‌وره له ئینجیلیش. تکایه له ده‌رگای خوڵای دۆعا بکه‌ن پشتیوانی دوکتور شاڵک و بنه‌ماڵه‌که‌ی بێ."
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌کی ژماره‌ی 7-8 ی ساڵی 18ی کوردستان میشنیری دا که بۆ مانگه‌کانی ژووییه و ئووتی 1926 بڵاو بووه‌ته‌وه کورته‌یه‌ک له ڕاپۆرتی دوکتور شاڵک بڵاو کراوه‌ته‌وه:
"...... له ڕێوڕه‌سمی نزاخوێنی و پاڕانه‌وه دا به شێوه‌یه‌کی مامنێونجێ له نێوان 50 تا 70 که‌س به‌شداری ده‌که‌ن، که له‌وانه % 50 یان کوردن. په‌یامی ڕوون و ساده‌ی خوڵای که له زه‌مانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئاشکرای کردووه .... گه‌یشتووه‌ته گوێی زۆر زۆر که‌سان له سابڵاغێ و به ڕیگای ئه‌وانیشدا زیادتر بڵاو بووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی خۆشیان، هه‌تا دێ کورده‌کان زیاتر ئه‌و په‌یامه وه‌ک ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر قه‌بووڵ ده‌که‌ن.وه‌ک مه‌سیحییه‌ک، که زیاتر له 30 ساڵ له نێو موسوڵمانه‌کاندا ژیاوه، زۆر جار به منی گوتووه: " ئه‌گه‌ر به‌ر له‌شه‌ڕ، وێرابات بڵێی خوڵا کوڕێکی بوو که به‌ڕێگای وی‌دا خۆی ئاشکرا کردووه، دڵنیا به ده‌ستبه‌جێ به‌رده‌باران ده‌کرای.
.......... ئه‌و تاوانانه‌ی وه‌پاڵ منیان ده‌دا، که گۆیا من ته‌نیا وه‌عز ده‌رێکی شاراوه‌م و له ڕاپورتی ساڵی یه‌که‌می چاڵاکییه‌کاندا باسم کردن، به‌ر له‌وه‌ی که ددانی پێدابهێندرێ که ئه‌من دوکتورێکیشم،به ته‌واوی کارتێکه‌رییان هه‌بوو. ئێستا حکوومه‌ت وه‌ک یه‌که‌م پژیشکی سابڵا‌غ چاو له من ده‌کا. به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌من یه‌که‌م که‌سم که کاربه‌ده‌ستان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی و دڵپه‌شێویی له‌مه‌ڕ له‌شساخی خۆیان پرسم پێ ده‌که‌ن. باوه‌ڕی به دوکتوری میسیۆنێری زۆر له سه‌راوه‌ردی سابڵاغی تێپه‌ڕاندووه. له شوێنی زۆر دووره‌وه،ته‌نانه‌ت له سڵێمانی، له عێڕاقه‌وه نه‌خۆش بۆ عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی و موداوا دێنه لام.
به حه‌ول و قووه‌تی خوڵای و سپاس بۆ خوڵای، ئه‌گه‌رچی هه‌م له‌شمان و هه‌م روحمان شه‌که‌ت و ماندووه، ئیزنی داین ساڵی 1925یش تێپه‌ڕێنین. ئێمه ناتوانین خۆمان له باوه‌ڕی بدزینه‌وه بۆیه ده‌بێ بڵێین که ده‌رگا به‌ره‌و کورده‌کان ئاواڵه‌یه.ئه‌وانه‌ی ده‌بێ شان بده‌نه به‌ر ئه‌و کاره و ئه‌و دراوه‌ی ئه‌و کاره‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌کرێ له کوێنه؟ ساڵی ڕابردوو ئه‌و ئاسیستانه دوکتوره و ئه‌و که‌شیشه‌ی که زۆریان پێویستی پێ هه‌یه نه‌گه‌یشتنه ئێره. بڵێی ئه‌مساڵ ( 1926 ) ئه‌وه بکرێ؟ ئه‌ی ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه له ساڵی 1926 دا ده‌بێ چ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوڵا له کوردستان په‌سن بدرێ؟
....... ڕه‌نگه دۆستانی میسیۆنی ئێمه بۆیان ئه‌سته‌م بێ تێبگه‌ن که گشت کاره‌که‌مان به بێ ده‌رمانی بێهۆشکردن جێ به جێ کردووه. له لای ئێمه‌ش، زۆر جار عه‌قڵ سه‌ره‌ده‌ر ناکا. زۆر جار پێویست ده‌کا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌کار بین به‌رله‌وه‌ی زۆر دره‌نگ بووبێ. به‌ڕاستیش زۆر جار بۆخۆشم بۆم شی ناکرێته‌وه که له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا دا چۆن برینه‌کان چڵک ناکه‌ن.عه‌قڵی خۆزایی ده‌ڵێ: ئه‌وه له به‌ر ته‌بیعه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یه. با وابێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه خوڵایه ده‌فریای من دێ ، به پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵی خۆمان. ئێمه هه‌تا دێ زیاتر و زیاتر ئه‌و به‌رهه‌مه مانا و هه‌میشه‌ییه‌ی که خزمه‌تێکی ئه‌وتۆ ده‌یخولقێنێ ده‌ئه‌زمووین."
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی دوکتور شاڵک بۆ ساڵی 1925 بڵاو کراوه‌ته‌وه:
"ڕاپۆرتی دووه‌می میسیۆنی ده‌رمانی له سابڵا‌غ، ئێران: ساڵی دووه‌می کاره‌کانی ئێمه له‌وه‌تا کرانه‌وه‌ی پێگه‌ی میسیۆن لێره ئێستا تێکه‌ڵاوی میژوو بووه......... ئه‌من له یه‌که‌م ڕاپۆرت دا بۆ ساڵی 1924، به کورتی ئاماژه‌م پێ‌کرد کاری ئێمه به ته‌واوی له نێو موسوڵمانان دایه و هه‌ربۆیه‌ش زۆر دژواره. کاره‌کانمان له ساڵی دووه‌م دا ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ.هه‌رچه‌ندی زیاتر له گه‌ڵ داب و نه‌ریت،جموجووڵ و ژیانی تاکی ئێره ناسیاوی په‌یدا ده‌که‌ین، و به‌تایبه‌تی ژیانی دینی کورده‌کان، ئێمه ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر و زیاتر هه‌ست به ناتوانایی خۆمان ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره‌ی له ده‌سته‌ڵاتی ئێمه دایه............. سه‌رۆکی خۆشه‌ویستی میسۆنه‌که‌مان له مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو دا له منی نووسیبوو : " خه‌ڵکی ئێمه لێره له ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێ لای ئێوه شتێکی به‌رچاو ببینن. ده‌یانه‌وێ بزانن چ کراوه. ده‌زانی که ئێمه له سه‌رو به‌ندێک دا ده‌ژین که به‌رهه‌می کار ده‌بێ دیار بێ." بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داوخوازه ڕاپۆرتێکی کورتی هه‌ژماری سه‌باره‌ت به چالاکی ده‌رمانی پێشکێش ده‌که‌م که ده‌کرێ له گه‌ڵ کاری ساڵی پێشوو به‌راوه‌رد بکرێ:
پۆلی کلینیک
له ساڵی 1924 دا، 3581 نه‌خۆش سه‌ردانیان کرد، که 80 که‌سیان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئێرانی بوون.
له ساڵی 1925 دا، 3922 نه‌خۆش ، که 132 که‌سیان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئێرانی بوون،
لێره دا ده‌بێ بڵێم که له‌مانگه هه‌ره گه‌رمه‌کانی هاوێنێ دا ئێمه ده‌بوو هه‌شت حه‌وتوو له شاخ و کوێستانان بژین بۆیه له‌و ماوه‌یه دا پۆلی کلینیکه‌مان داخستبوو.
ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له نه‌خۆشخانه دا کران
له ساڵی 1924 – 114 نه‌خۆش، گشت ڕۆژه‌کانی ماوه‌ی موداوا، 2034
له ساڵی 1925 _ 165 نه‌خۆش، گشت ڕۆژه‌کانی ماوه‌ی موداوا، 2979
نه‌خۆشه‌کان به پێی باوه‌ڕی دینی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێن به‌ندی ده‌کرێن
ساڵی 1924: سوننی 80، شێعه 24، مه‌سیحی 9، جووله‌که 1
ساڵی 1925: سوننی 96، شیعه 56، مه‌سیحی 13، جووله‌که 0
کۆی ساڵی 1924، 114
کۆی ساڵی 1925، 165
عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی
ساڵی 1924: عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی سه‌ره‌کی 19، عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی سووک 225
ساڵی 1925: عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی سه‌ره‌کی 39، عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی سووک 41
سه‌رباقی ئه‌وانه 160 ده‌رزی لێدراوه ( ڤاکسینه کردن) و 75 ددانیش هه‌ڵکێشراوه
داهات و خه‌رج و مخاریج
ساڵی 1924، داهات 795 دۆڵار و 55 سێنت، خه‌رج و مخاریج 3890 دۆڵار
ساڵی 1925، داهات 1207 دۆڵار و 66 سێنت، خه‌رج و مخاریج 2667 دۆڵار *
هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌من زۆر وه‌دره‌نگی که‌وتووم بۆ ئاماده کردنی ڕاپۆرتی ساڵانه ئه‌وه‌یه له مانگه‌کانی ژانڤییه، فێڤرییه و مارس دا سه‌رم زۆرقاڵ بوو. له‌وه‌ش ده‌رچێ نێرسه‌کان ( نه‌خۆشه‌وانه‌کان) چووبوونه ده‌ره‌وه‌ی نێوه‌ندی پێگه‌که‌مان و له شوێنی دیکه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده حه‌وتوو خزمه‌تیان کرد و له کاری به‌رده‌وام لێره دوور که‌وتبوونه‌وه.له جیات یای گودهارت که ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ پشوودان بانگی کرده‌وه بۆ ئه‌مریکا، یای داڵ (Miss Dahl ) له مانگی مه‌ی [1925] دا هات. له به‌ر گیروگرفتی زمانی ئه‌و توانی له مانگی ئۆکتۆبره‌وه ده‌ست به‌خزمه‌ت بکا و ئه‌وه‌ش ته‌نێ بۆ ماوه‌یه‌کی به‌رته‌نگ. له کۆتایی ئۆکتۆبر دا میس داڵ زۆر پیس نه‌خۆش که‌وت و ئێمه پێمان وابوو ئیدی له نه‌خۆشییه‌که‌ی هه‌ڵناستێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئێمه خوڵا شه‌فای دا.نه‌خۆشی گشتی وی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره دژوارییه‌ک، گیر‌و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ساز کردین که جێبه‌جێ کردنیان ئه‌سته‌م بوو........ له کۆتایی ئه‌و به‌شه‌دا ده‌بێ بڵێم بۆ ته‌شخیسی نه‌خۆشییه گه‌رمێنییه‌کان ئه‌من حه‌وجێم به میکرۆسکۆپێکی زۆر باش هه‌یه، ئێستا میکرۆسکۆپێکی پچووکم هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نییه. ئه‌گه‌رچی ده‌بێ زیاتر کاری جه‌ڕاحی بکه‌م به‌ڵام چاوه‌دێری کردنی مالاریا به‌رده‌وام له‌و کارانه‌یه که من مرخم زۆر لێی خۆشه، ئه‌ویش بۆ بیره‌وه‌ری کچی خودالێخۆشبووم که دوای 36 سه‌عات ناسازی بووه قوربانی میکرۆبی مالاریایی گه‌رمێنی.
کێ ئاماده‌یه دراوی کڕینی میکرۆسکۆپێکی مۆدێڕن وه‌ئه‌ستۆی خۆی بگرێ؟
به بێ یارمه‌تی یای شوێنهوود، که‌به‌و په‌ڕی له‌خۆبوردوویی و مێهره‌وانانه له کاتی نه‌خۆشیدا ئاگاداریی له میس داڵ ده‌کرد، ئێمه تووشی زۆر دژواری گه‌وره ده‌هاتین. ئه‌وه باش بوو که خوێندکاره خۆجێییه‌کانی نه‌خۆشه‌وانی [ nursing ] به‌کاتی خۆی گه‌یشتنێ. هه‌ر له ڕۆژی دووه‌م لوسینتاک (Lusintak )، و نه‌رگس و هه‌ر وه‌ها ئێستر (Esther )، که نێرسێکی کۆنتری هه‌رمه‌نی یه، ته‌نانه‌ت خه‌جیجی کوردیش، که ئێستا چێشت لێنه‌ره، ده‌بوو به نۆره کێشک بده‌ن. ته‌بیعیه که ئه‌وانه نێرسی ئه‌مریکایی یان ئه‌ڵمانی نه‌بوون، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێ باشتر بوون له ئه‌وه‌ی که هیچ نێرسی په‌روه‌رده دیتوو له به‌ر ده‌ست دا نه‌بوو. هاوسه‌ره‌که‌ی من ناچار بوو له جه‌نگه‌ی عه‌مه‌له جه‌ڕاحییه‌کاندا کاری بێهۆشکردن به‌ڕێوه‌به‌رێ. جگه‌له‌وه ده‌بوو چاوه‌دێری به سه‌ر کار‌و باری ئاشپه‌زخانه ڕابگا و سه‌رپه‌رستی ئه‌وێش بکا. له‌به‌ر نێرسه یارمه‌تیده‌ره خۆجێییه‌کان ئێمه له کۆتایی ساڵدا بۆ تاقیکردنه‌وه دوو لاو و دوو کچمان وه‌رگرتووه: یه‌كێکیان جه‌وانێکی کورده و یه‌کیان کوڕه مێردمنداڵێکی هه‌رمه‌نییه و کچێکی ئاسووڕی و یه‌کی هه‌رمه‌نی.له‌سه‌ره‌تای ئۆکتۆبری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌وان ده‌ستده‌که‌ن به ده‌وره‌یه‌کی سێ ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک نه‌خۆشه‌وان ڕابهێندرێن.
نزا و پاڕانه‌وه‌ی سه‌ری سبه‌ینان
....... له پۆلی کلینیکه‌که‌ماندا ئه‌مساڵیش به‌رده‌وام بووین له سه‌ر دۆعاخوێنی سه‌ری سبه‌ینان به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌کاره‌کانمان بکه‌ین. له‌و نزا وپاڕانه‌وانه‌دا کارکه‌ر و نه‌خۆشه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ش دڵخوازانه به‌شدارییان کردووه، هه‌ر وه‌ها ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که هه‌موو به‌یانییه‌ک ده‌هاتن و زۆر جار ژماره‌یان ده‌گه‌یشته 30 که‌س. نێورۆکی ئه‌و دۆعایانه له ئینجیله‌وه هه‌ڵده‌بژێردران و به‌سه‌رهاته‌کان به به‌رده‌وامی پێشکێش ده‌کران. یای شوێنهوود به گه‌رمی به زمانی کوردی ده‌یخوێنده‌وه زۆر جار به یارمه‌تی وه‌رگێڕێکی کورد و ئه‌منیش شیم ده‌کرده‌وه، و به‌دووی دا نوێژێکی جه‌ماعه‌تی کورت ده‌کرا. له‌و 3922 نه‌خۆشه‌ی که ئه‌مساڵ لامان بوون، ته‌نی % 25 ئینجیلیان به‌رگوێ که‌وتووه. ئه‌وه پشتیوانییه‌کی گه‌وره‌یه! پاش ئه‌وه‌ی دوای پشووی هاوینی دیسان پۆلی کلینیکه‌که‌مان کرده‌وه له نێو نه‌خۆشه‌کانماندا سێ پیاوی ڕوحانی موسوڵمان هه‌بوون که به بێ هیچ شتێکی زیادی له عیباده‌ت و دۆعاخوێنی دا ئاماده ده‌بوون. زۆر جار خه‌ڵکی گول که له‌ده‌ور و به‌ری سابڵا‌غ زۆرن له‌و دۆعا خوێنییانه‌دا به‌شدار ده‌بوون.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌خۆشییه عیلاجی نایه وا ده‌بوو سه‌رله‌به‌یانییان که ئێمه له ڕووی ئینجیلی لۆقا مان ده‌خوێنده‌وه، گوله‌کانیش به گه‌رمی ده‌پاڕانه‌وه! ...........
نموونه‌ی تایبه‌تی
له نێو ئه‌و نه‌خۆشانه‌یدا که له نه‌خۆشخانه عه‌مه‌لییات کراون ئێمه نابێ موسوڵمانێک له‌بیر بکه‌ین. ئه‌و ئێستردار و تاجرێک بوو. وه‌زعی زۆر خراپ بوو، و عه‌مه‌لییاتی فیتقی بۆ کرا. ئه‌و پیاوه ده‌یزانی ئه‌و عه‌مه‌لییاته ژیانی کڕیوه‌ته‌وه. هیچ نه‌خۆشێک وه‌ک ئه‌و موسوڵمانه حه‌قی چاکه‌ی له چاو دا نه‌بووه و ئاوا سپاس و پێزانی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه. به‌شداری ڕێکوپێکی وی له دۆعا خوێنی و عیباده‌ت دا زۆر چاوڕاکێش بوو. ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و هێندێک بناوبیر ببووه‌وه داوای له خزمه‌کانیشی ده‌کرد که بۆ سه‌ردانی ده‌هاتن به‌شداری له دۆعاخوێنی دا بکه‌ن، ته‌نانه‌ت شه‌وانه‌ش دۆعای بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌کرد که ده‌ردیان زۆر سه‌خت بوو.زۆر جار سه‌کینه، خزمه‌تکاره کورده‌که‌مانی ده‌هێنا بۆ عیباده‌ت و دوایه ده‌یبرده‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به بێ ئه‌وه‌ی ئێمه داوامان لێکردبێ.ئه‌زموونێکی ئه‌وتۆ دڵگه‌رمییه‌که بۆ مرۆ و هه‌ستی په‌سن و ستایش ده‌بزوێنێ.

هه‌ر ئاوا ئێمه توانیمان ژیانی خانمێکیش ڕزگارکه‌ین که دوکتوره خۆجێییه‌کان له نه‌خۆشییه‌که‌ی تێنه‌گه‌یشتبوون. ئه‌ومان له نه‌خۆشخانه له‌به‌ر ئه‌ستوور بوونی جه‌رگی عه‌مه‌لییات کرد.دیاره ڕزگار کردنی ژیانی ئینسانان به‌وشێوه‌یه ئاڵقه‌ی دۆستانمان به‌رفره‌وانتر ده‌کاته‌وه. ..........
کاری بانگه‌شه‌ی ئینجیل
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ که‌شیشمان نه‌بوو، ئه‌من به بێ وه‌رگێران،ناچار بووم هه‌م وه‌عزی ڕۆژانی یه‌کشه‌مۆ و هه‌م سه‌عاتی ئینجیل خوێنیی نێوه‌ڕاست حه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌رم. ژماره‌ی ئاماده بووان باش بوو. هه‌ر وه‌ها له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌قه‌کان له ئینجیله‌کانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران بۆ ئه‌وه‌ی گوێ‌گران زیاتر له گه‌ڵ ژیانی عیسا ناسیاوی په‌یدا بکه‌ن.هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی که ئێمه جگه له‌وانه نه‌بێ ده‌قی دیکه‌مان به‌کار نه‌هێناوه ئه‌وه‌یه که ئینجیله‌کان ته‌نیا ئه‌و به‌شانه‌ن که ئێمه به زمانی کوردی چاپمان کردوون.ژماره‌ی به‌شدارانی نوێژی جه‌ماعه‌ت به ڕێژه‌ی مامنێونجی له نێوان 50 تا 70 که‌س دا بووه، که له‌وانه % 50 یان کورد بوون. ................. ئیحتیا‌ت و ئاگاله‌خۆبوون ناچارمان ده‌که‌ن ڕاسته‌وڕاست نێوی ئه‌وانه نه‌درکێنین وا به‌ره‌ولای خۆمانمان ڕاکێشاون. له کریسمه‌سی 1924 به‌ملایه‌وه دوو کوردی گه‌نج به به‌رده‌وامی سه‌رمان لێده‌ده‌ن.زۆرکه‌م واهه‌بووه نه‌یه‌ن بۆ دۆعا خوێنی سه‌ری سبه‌ینان.و ئێستا به شێوه‌ی تایبه‌تی ئینجیلیان له گه‌ڵ ده‌خوێنینه‌وه. دوو که‌سی دیکه‌ش به‌دووی ئه‌واندا هاتن. یه‌کێک له‌وان له گه‌ڵ که‌شیش فاسوم کاری کردووه.ئه‌وی دوایین چه‌ندین جار دواخوازی کردووه که غوسڵی ته‌عمیدی پێبکه‌ین. وه‌ک قایمکاری جارێ ئه‌وه‌مان وه‌دره‌نگی خستوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له ژیانی ڕۆژانه دا هه‌ڵسوکه‌وتی چۆنه.تا کۆتایی ساڵ له‌وانه‌یه بتوانین به ته‌خمین نێوی هه‌شت یان نۆ که‌س هه‌ڵده‌ین که به نهێنی نێوی عیسایان په‌ژراندووه......... هه‌ر وه‌ها ئه‌مساڵ سێ منداڵی هه‌رمه‌نی غوسڵی ته‌عمید دراون، دوو زه‌واج و دوو ڕێوڕه‌سمی ناشتن به‌ڕێوه چووه........ ڕۆیشتنی له‌پڕی یای ئه‌ندرسۆن، به بێ هیچ هۆیه‌کی شیاوی پێ ڕازی بوون بوو به هۆی کاردانه‌وه‌ی جیدی زۆرێک له ئێمه. ئێمه که درێژه‌مان به خزمه‌ت داوه به‌رعۆده‌یی خۆمان زیاتر تاقیکردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووینه ئه‌و باوه‌ڕی له سه‌ر کار‌و ئه‌رکی خۆمان بمێنینه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که خوڵا بۆخۆی له سه‌ر کارمان لاده‌با.
وه‌رگێڕانه‌کان
جگه له چوار ئینجیله‌کان که که‌شیش فاسوم وه‌ریگێڕابوونه سه‌ر کوردیی موکری، ئێستا گشت ده‌قی کتێبی پیرۆز (New Testament ) وه‌رگێڕدراوه. وه‌رگێڕانه‌که حه‌وجێی به پێداچوونه‌وه و ڕاستکردنه‌وه هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بنێردرێ بۆ چاپ کردن.
سپاس بۆ پیرۆزباییه‌کانتان
ئێمه له دۆستانی میسیۆنه‌که‌مان که به‌تایبه‌تی به بۆنه‌ی کریسمه‌س و ساڵی نوێ وه کارتی پیرۆزبایی و نامه‌یان بۆ ناردووبوین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا نه‌مانتوانیوه و‌ڵامیان بده‌ینه‌وه داوای لێبوردنیان لێ ده‌که‌ین.به‌ڕێگای نامه و کارت دا هه‌ودای خۆشه‌ویستی گشتتر ده‌بێ.منداڵه‌خۆشه‌ویسته‌کانمان ئۆتتۆ و پاوڵ به‌تایبه‌تی سپاسی نامه‌ی هاونێوه‌کانیان ده‌که‌ن......
سه‌باره‌ت به دژوارییه‌کانی وا له‌مه‌ڕ مڵکی نه‌خۆشخانه له گورێ دا بوو، بۆم نووسیبوون ، ئێستا دوای ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ کارگوزار له ته‌ورێزه‌وه ئاگاداری کردووم که مڵکه‌که ده‌کرێ راگوێزرێته سه‌ر نێوی ئێمه.......
دڵسۆزتان له خزمه‌ت خوڵای دا،
هێڕمان شاڵک.
* له‌و خه‌رج و مخاریجانه‌ی ئه‌مساڵ کراون 1200 دۆڵاری حه‌قی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌یه که کڕدراوه.وه‌ک ده‌بینن نه‌خۆشخانه_ خه‌رج و مخاریجی دوکتور و نێرس تێدا نا _ به 400 دۆڵار خۆی به‌ڕێوه بردووه. "
له ژماره‌ی 9ی ساڵی 18، مانگی سێپتامبری 1926، کوردستان میشنێری دا نامه‌یه‌کی دوکتور شاڵکی چاپ بووه که له هاوینه‌هه‌واری کانێشێخانی سابڵاغه‌وه نووسیویه:
" نامه‌ی دوکتور شاڵک
کانێشێخان ( هاوینه هه‌وار)، سابڵا‌غ، 21ی ژووییه‌ی 1926
دۆستانی ئازیزی میسیۆن:
ویڕای پێشکێش کردنی سڵاو بۆ هه‌مووتان له قووڵایی دڵه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ر به کورتی چه‌ند شتێکتان بۆ ده‌نووسم. سڵاوی تایبه‌تی بۆ سکرێتێری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان، دوکتور کرۆنک (Cronk ) که تازه ده‌ستی به‌کار کردووه. دوکتوری خۆشه‌ویست خوڵا پشتیوانت بێ.... هه‌ر وه‌ها سڵاو بۆ سه‌رۆکه‌که‌مان جه‌نابی مۆلینگ (Moehling ) و جه‌نابی هۆفمان (Hoffman ) و کۆمه‌ڵه‌ی نزاخوێنیان *. ئێمه ستایشی سه‌بری ئێوه ده‌که‌ن که له مێژه شتێکی ئه‌وتۆمان له مه‌ڕ چالاکییه‌کانمان سه‌باره‌ت به کاری نه‌خۆشخانه پێ ڕانه‌گه‌یاندوون. خوڵای گه‌وره ده‌ستی به پشتوانی ئێوه‌وه گرتووه.
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دڵنیا نه‌بووین چاره‌نووسی مڵکی نه‌خۆشخانه‌که‌مان چێ به‌سه‌ر دێ.... ئێستا مڵکه‌که به ڕه‌سمی وه‌ک مڵکی میسیۆن ناسراوه. مڵکی نه‌خۆشخانه مێژوویه‌کی یه‌کجار سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه له ڕابردوو دا و هه‌ر وه‌ها مێژوویه‌کی سه‌رنجڕاکێشیشی هه‌یه له‌مه‌ڕ ئه‌و دژوارییانه‌ی وا بۆ خاوه‌ندارێتی ته‌واوی له گۆرێ دابوو..... له 10ی مانگی ژووییه ئێمه بووینه خاوه‌نی مڵکه‌که.له‌و باره‌یه‌وه به جوێ بۆتان ده‌نووسم. چوارشه‌مۆ، 14ی ژووییه ده‌مه‌وئێوارێ له‌وێ له‌گه‌ڵ گشت کاره‌که‌ره خۆجێییه‌کانما ن شێومان کرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌ستا و فه‌عله‌ی وا له‌وێ کاریان ده‌کرد..... ئێستا ئێمه له‌وێ کار ده‌که‌ین. له 15ی ژووییه ئه‌و خانووه خۆجێییانه‌مان چۆل کرد که بۆ ماوه‌ی دووساڵ و نیو وه‌ک نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگه و جێی عیباده‌ت به‌کارمان ده‌هێنا. ئێمه نه‌خۆشه‌کانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنا هاوینه هه‌واری و ده‌رمانگه‌که‌مان کرد به ژوورێکی ئاسایی له ڕووبه‌ره‌که دا. ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان کرد به دروستکردنی دیوی کاتی بۆ نه‌خۆشخانه، دیوێکی پچووکی عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی، و هێندێک دیو بۆ ئه‌نبار. گشت ئه‌وانه له سه‌ر بناخه‌ی که‌لاوه کۆنه‌کان. له‌گۆشه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕووبه‌ره‌که‌دا به ته‌نیشت دیوه‌کانی سه‌رنێرسه‌وه چه‌ندین دیو ئاماده ده‌که‌ین بۆ نه‌خۆشه‌وانه خۆجێیه‌کان و کاره‌که‌رانی نه‌خۆشخانه. له سه‌رێکی دیکه دوو ژوور بۆ ئه‌م نووسه‌ره و بنه‌ماڵه‌که‌ی. ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ به هه‌رزان دروست ده‌که‌ین.په‌نجه‌ره و ده‌رگای نوێ که تازه دروستکراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تازه به‌کار ده‌هێندرێن.نازانن ئێمه چه‌نده خوشحاڵین که مڵکی له‌مه‌ڕ خۆمان هه‌یه و ده‌توانین به‌و جۆره‌ی ده‌مانه‌وێ سازی که‌ین! سه‌باره‌ت به خه‌رج و تێچووی ئه‌م کاره‌هیوادارم گشت ئه‌و ژوورانه‌ی نه‌خشه‌ی دروستکردنیانمان داڕشتووه له‌وه‌نده‌ی تێنه‌په‌ڕێنێ که له ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه دا له حه‌قی کرێ خانوومان داوه، به ماڵی خانمه‌کانیشه‌وه ( نزیکه‌ی 800 تمه‌ن).
ئێمه پێمان خۆشه ئێوه بۆ چالاکییه‌کانی خۆمان وه‌گه‌ڕ بخه‌ین. له‌حاڵی حازر دا سێ به‌ننا و 25 فه‌عله به خێرایی کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گشت دیوه‌کان ئاماده بکه‌ن. ئێمه ڕۆژانه ده‌بێ 13 دۆڵار حه‌قده‌ست بده‌ین. داخودا ئێوه به هانامانه‌وه دێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له مانگی ئۆکتۆبر دا ده‌ست به کاره‌که‌مان بکه‌ین؟ ئێمه ده‌بێ سه‌رپه‌نایه‌کمان هه‌بێ.

پێداویستییه‌کی گرینگی دیکه هه‌بوونی دیواره به ده‌وری گشت ڕووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕێک دابڕێژرێ، هێشتا پێویستیمان به کڕینی به‌شه زه‌وییه‌کی که‌م هه‌یه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی دیواره‌که به لانی که‌مه‌وه ده‌بێ سێ میتر به‌رز بێ، ئێمه ده‌بێ 1584 میتری چوارگۆشه دروست که‌ین، هه‌ر یه‌که‌ی 75 سانتیمی تێده‌چێ، پارچه زه‌وییه‌که 152 میتر له 132 میتر دایه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تایبه‌تییه ئێمه هه‌رچه‌ندی بکرێ یارمه‌تیده‌رمان پێویسته. هه‌ر که‌سێکی که ئه‌م دێڕانه ده‌خوێنێته‌وه ده‌کرێ ده‌ستبه‌جێ نێوی خۆی بدا به سکرتێری به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ئه‌وه‌ی نێوی وه‌ک به‌شدار له دروست کردنی دیوار دا ئاسته بکرێ. هه‌رجۆره باربوو و دیارییه‌ک ته‌نانه‌ت ئی هه‌ره‌که‌میش به‌سپاسه‌وه وه‌رده‌گیرێ. ئێمه حه‌وجێمان به یارمه‌تیده‌ری ئه‌وتۆ هه‌یه که یارمه‌تی بکه‌ن به دروستکردنی 1، 2 ، 3 ، و ته‌نانه‌ت 1000 میتری چوارگۆشه. به‌و شێوه‌یه کاره‌که ئه‌وه‌نده خێرا که بکرێ ته‌واو ده‌بێ. له ووتاره‌کانی دادێ دا، له کاتی باسکردنی که‌لاوه جۆر به‌جۆره‌کانی سه‌ر مڵکه‌که، هێندێک وێنه‌تان بۆ ده‌نێرم.........
دڵسۆزتان له خزمه‌ت خوڵای دا، __ دوکتور.شاڵک
* ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌یه‌ی نزاخوێنان یارمه‌تییه‌کی زۆریان داوه بۆ خه‌رج و تێچووی نه‌خۆشخانه‌که که نێوی نه‌خۆشخانه‌ی بێتله‌هێم _ گێتسامنێ یه. "

وه‌ستا حوسێنه که‌ڵه‌ی به‌ننا و شاگرده‌که‌ی

ژماره‌ی 4ی ساڵی 19ی مانگی ئاوریلی ی کوردستان میشنێری1927 کورته‌یه‌کی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی دوکتور شاڵکی بۆ ساڵ 1926 بڵاو کردووه‌ته‌وه .دوکتور شاڵک ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له مانگی مارسی 1927 دا ناردووه. ئێدیتۆری کوردستان میشنێری له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌که دا شیکردنه‌وه‌یه‌کی نووسیوه: " ئه‌م به‌ڵگه چاوڕاکێش و دڵخۆشکه‌ره سی لاپه‌ڕه‌ییه که به زمانی ئه‌ڵمانی نووسراوه له 11ی ئاوریل به‌ده‌ست من گه‌یشت. سێکرێتێری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ری گێڕا و ده‌ستبه‌جێ چه‌ندین کۆپی کرا و بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناردرا. خوێنه‌ره‌وانی کوردستان میشنێری ده‌کرێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته چێژ وه‌رگرن بۆیه لێره دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته درێژه ده‌کرێ له دوو یان سێ ژماره دا بڵاو بکرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌وانی مێهره‌وان فکرێکیان لا دروست بێ سه‌باره‌ت به زۆر شتی باشی که‌له‌و ڕاپۆرته دایه له خواره‌وه کورته‌یه‌کی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه."
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له ژماره‌کانی 5 و 6ی ساڵی 18 مانگی مه‌ی و ژووه‌نی 1927 چاپ کراوه لێره‌دا
ئه‌و کورته‌یه‌ی له سه‌رێ باس کراوه بۆ خۆپاراستن له دووپاته کردنه‌وه وه‌رنه‌گێڕدراوه. به‌شێکی زۆر له ڕاپۆرتی دوکتور شاڵک که له ژماره‌ی 5 و 6 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاوایه:
"سێیه‌م ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی میسیۆنی لووتێری ئێڤانگێلی ڕۆژهه‌ڵات له سابڵا‌غ له ساڵی 1925 وه تا سالی 1926
سێیه‌میان ساڵی چالاکی میسیۆنێری خۆمان تێپه‌ڕاند. زۆر زوو تێپه‌ڕی! هه‌موو دژواریه‌کانیشی ده‌رباز بوون، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردنمان تاقی کرده‌وه........ له ڕاستیدا ساڵی سێیه‌م ساڵێکی ئارامی خزمه‌ت کردن نه‌بوو به نه‌خۆشان. به‌ڵکوو ساڵێکی تاڕاده‌یه‌ک نائارام بوو.ئێمه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو دا پێنج تا شه‌ش مانگان، جگه له ماوه‌یه‌کی کورت نه‌بێ، به‌رده‌وام بووین له خزمه‌تکردن و ئاگاداری له نه‌خۆشان له خانووه کرێ کاندا. جا بۆیه ناکرێ سه‌باره‌ت به نه‌خۆشێکی زۆر ڕاپۆرتتان بده‌ینێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژماره‌ی نه‌خۆشان نابێ به خاڵی سه‌ره‌کی دابندرێ.خزمه‌تی ته‌واو به نه‌خۆشان له پۆلی کلینیک و نه‌خۆشخانه‌دا ته‌نێ تا 16ی مانگی مه‌ی به‌رده‌وام بوو.
وه‌ده‌ست هێنانی خاوه‌نێتی مڵک
کێشه‌ی گه‌وره له‌ماوه‌ی ساڵ دا وه‌ده‌ستخستنی خاوه‌نێتی ڕه‌سمی ئه‌و مڵکه‌ی بوو له ساڵی 1925 دا کڕیمان. مافی مڵک هه‌بوون بۆ شارۆمه‌ندی بێگانه له ئێران ته‌نێ ئه‌و ده‌مه ده‌درێ که حکوومه‌ت ئه‌و سه‌ودایه په‌سند بکا. بۆ وه‌ده‌ستهێنانی په‌سند کردنێکی ئه‌وتۆ سه‌فه‌رێک بۆ ته‌ورێز پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ له شوێنی خۆی له گه‌ڵ کاربه‌دستان بدوێ و کاره‌که جێبه‌جێ بکا. هاوسه‌ره‌که‌شم، که پێویستی به‌وه بوو سه‌ری ددان پژیشک بدا له گه‌ڵم هات. له هه‌مان کاتدا ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان به کار هێنا بۆ به‌شداری له کۆنفڕانسی زوێمێر ( Zwemer- Conference) له ته‌ورێزێ وه‌ک نوینه‌رانی میسیۆنی خۆمان. سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کانمان له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران له ته‌ورێزێ هیوادارم نامه‌یه‌کی تایبه‌تیتان بۆ بنووسم. ....... له 28ی ژووه‌نی 1926 ئه‌و مڵکه سه‌ره‌کییه‌ی که له سه‌ردارمان کریبوو به ڕه‌سمی ناسرا. ئه‌وه گرینگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ کاری میسیۆنی ئێمه له کوردستان. ته‌نێ به ته‌ماشا کردنی به‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه دۆستانی میسیۆنی ئێمه ده‌توانن بزانن ئێمه ده‌بوو به سه‌ر چ جۆره دژوارییه‌ک دا زاڵ بین. .................
42 ڕۆژ له ته‌ورێزێ ماینه‌وه، جا بۆیه زۆر خوشحاڵ و شوکرانه بژێر بووین کاتێک توانیمان بگه‌ڕێینه‌وه سابڵاغێ. ئێمه له کۆتایی ئاوریل دا خاوه‌نی خانووبه‌ره‌که‌مان ئاگادار کرد ئه‌وێ چۆل ده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی کرێ ماڵی دیکه نه‌ده‌ین یای شوێنهوود و منداڵه بێ دایوبابه‌کان گوێستیانه‌وه بۆ خانوویه‌کی کۆنی خۆجێیی که له سه‌ر زه‌وی و ڕووبه‌ری ئه‌و مڵکه‌ی بوو که بۆ دروستکردنی نه‌خۆشخانه کڕدرابوو. ئه‌و جار ده‌بوو خانووی کرێی نه‌خۆشخانه و پۆلی کلینیکیش چۆل که‌ین. ئێمه له 15ی ژووییه ئه‌وێمان چۆل کرد. یای شوێنهوود بۆ خۆی و منداڵه بێ دایوبابه‌کانی، نه‌خۆشخانه به کارکه‌ر و نه‌خۆشه‌کانییه‌وه، هه‌ر وه‌ها خێزانی من به دلێکی خۆش گوێستمانه‌وه بۆ هاوینه هه‌واری کانێشێخان له شاخی، که هه‌ر دووک ساڵی پێشووتر بۆ حه‌سانه‌وه چووبووینه ئه‌وێ له‌گه‌ڵ هێندێک ئاسته‌نگی که بۆمان هاته پێشێ.
به‌رنامه خانووبه‌ره دروستکردن
نه‌خشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێگه‌ی میسیۆن وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه بوو. له‌و زه‌وییه‌ی که ئێتسا به ڕه‌سمی وه‌ک زه‌وی بۆ دروستکردنی نه‌خۆشخانه ددانی پێداهاتووه، ئه‌گه‌ر بکرێ له سه‌ر بناغه‌ی که‌لاوه‌ی چاوه خانووه خۆجێییه کۆنه‌کان سێ ژووری کاتی دروست بکرێن بۆ نه‌خۆشخانه و بۆ وه‌تاغی عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی.که 300 تا 400 دۆڵاری تێده‌چوو و بۆ ئه‌وه‌ی میسیۆن چیدیکه دراوی کرێ خانوو نه‌دا.ئه‌و کاره دوای ئه‌وه‌ی ئه‌من له مانگی ژووییه له ته‌ورێزه‌وه گه‌ڕامه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. باشه ئه‌گه‌ر پاییز بگاتێ ئه‌من ستافی نه‌خۆشخانه و خیزانی خۆم له کوێ بحاوێنمه‌وه؟ به‌کرێ گرتنی ماڵێکی خۆجێی هه‌ر جێی بیر لێکردنه‌وه نه‌بوو. ته‌نیا ڕێگا ئه‌وه بوو بۆخۆم له ژووییه‌وه تا مانگی ئووت به‌رپرسیاری به ئه‌ستۆوه بگرم و چاوم به سه‌ر دروستکردنی ئه‌و ژوورانه‌وه بێ که بۆ نه‌خۆشخانه و ئاگاداریی خێزانه‌که‌ی خۆم پێویست بوون. بناخه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره که‌لاوه‌یه ئه‌وه‌نده پته‌و بوو که بکرێ ئه‌و ژوورانه‌ی له سه‌ر دروست بکرێ. به بڕیاری بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه به‌هێزتر بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌می ئه‌من دراوی پێویستم به ده‌سته‌وه بوو که ده‌ست به‌جێ ده‌ستبکه‌م به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه. ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌می ئه‌و قه‌رزه‌ی Chodsha Asis خواجه! عه‌زیزمان دابایه‌وه،له وزه‌م دانه‌ده‌بوو ده‌ست به قوڕه‌کاری بکه‌م؛ ئه‌وده‌می یای شوێنهوودیش بۆی نه‌ده‌کرا بچێ بۆ ئه‌مریکا. ئه‌و قه‌رزه‌ی خواجه! عه‌زیز که ده‌پێماندا بوو ئه‌وه‌نده که‌م نه‌بوو که هه‌ر وا به هاسانی بدرێته‌وه. بۆ یه ئه‌من توانیم ده‌ست به خانووبه‌ره دروستکردن بکه‌م.
به‌ر له‌وه‌ی بشێوێنی و نائارامی هه